دەربارەی پرۆژەی دەستوورنامەی هەرێمی باشووری کوردستان …2
دەستوور و پەیامنامەی کەمپەین بۆ سەرۆکایەتی هەرێم
١. گەر ئێستا سەرنجی پەیامنامەکەم بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بە ناوی ‘سەرەتایەکی نوێ بۆ کوردستان، دەدەمەوە، دەبینم دیسانەوە جەختێکی زۆر لە سەر دەستوور کراوەو یەکەم دوو وشە سەرەتاییەکانی ئەم سەرەتایە: دەسەلاتی دەستووریی – ن.
دەستووریش دیارە ، گەر نەتبێ، خۆی لە خۆیدا هەم ئامانجە و بەلام گرنگتر ئامرازە بۆ ئامانجی مەزن. یەکەم ئامانجی دەستوور و دامەزراندنی دەسەلاتی دەستووریی وەک لە پەیامنامەکەمدا باسم کردووە: دروستکردنەوەی هاوخۆیی [ئینتیمایە] لە نێوان مرۆڤ و خاک‌دا، یان بە مانا سایسییەکەی لە نێوان هاو-نیشتمان و نیشتماندا چونکە ئەوەی دەسەلاتی حیزبی بەربەریی ١٨ سالەی [ئەوسا ٢٠٠٩] کردوویەتی پچڕاندنی ئەو بەندی هاوولاتیببونەو غەریبکردنی مرۆڤی کوردە لە نیشتمان، کۆمەڵ، ئەوی تر و تەنانەت خۆشی.
٢. رێبازی گێڕانەوەی ئەو ئینتیمایەش بە ئازادکردنی خواستی ئینسانی کورد وەسفکراوە. بۆ ئەوەی ببێتە [[هێزێکی به‌کار بۆ باوه‌ڕ به‌خۆبوون، بۆ هیوابوون به پاشه‌رۆژ، بۆ خۆشه‌ویستی یه‌کتر، بۆ چاکسازیی، بۆ گۆڕان، بۆ دروستبوونی مرۆڤی کوردی هوشیاری تاک و دیمۆکراتیخواز.]]. ئازادکردنی ئیرادەی ئینسانییش بی دروستکردنی سیستمێک ناکرێت کە لە سەر بنەمای یەکسانیی و دادپەروەریی و دیمۆکراسیی دامەزرابێت. بۆیە لێرەدا ئەم ئیرادە پێویستە بۆ دروستکردنی سیستمەکە، دروستکردنی سیستمەکەش گرنگیی جەوهەرییە بۆ پاراستنی ئیرادە ئازادەکە. بەبی تێگەیشتنی دایەلەکتیکی ئەم هاوکێشە تیۆریی پراکتیکییە هەموو هەوڵیکی گۆڕین لە بازنەی بۆشاییدا دەمێنێتەوە.
٣. نامەوێ لێرەدا پەیامنامەکە، کە لە هەمان کاتدا پەیماننامەی هەلىژاردنیشە، شی بکەمەوە چونکە لە خوارەوە دەقەکەی دادەنێم. بەلام دەمەوێ جەخت لە سەر گرنگیی بابەتی دەستوور لە تەواوی بەلگەنامەکەدا بکەمەوە. بە پێچەوانەی ئەوەی بوترێ هێچ نەکراوەو دەبێ سیستم لە سفرەوە بنیاتبنێین پەیامنامەکە بە وردی ئەو دەسکەوتە گەورانە دەستنیشان دەکا کە بە ئاقاری دروستبوونی نەک سیستم بەلکو دەولەتی مۆدێرنیش لە هەرێمی کوردستان هەن. لەم رووەوە [ ١٧] بنسازیی [ستراکتوری] دامەزراوەیی دەولەتسازیی دەستنیشان دەکات کە ئەمانەن:
1. سه‌رۆکایه‌تی هاریم
2. په‌رله‌مان.
3. حکومه‌ت
4.دادوه‌ریی
5. ئه‌نجومه‌نی پاریزگاکان و شاره‌وانییه‌کان
6. حیزبه‌کان و پلورالیزمی حیزبیی
7. پێشمه‌رگه‌و هیزی چه‌کداری پۆلیس و ئاسایش
8. کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی
9.ده‌زگای راگه‌یاندن و میدیای ئه‌هلی ئازاد
10. بازار‌و که‌رتی تایبه‌تی
11. بودجه‌و سه‌رجاوه‌ی دارایی و سامانی نه‌ته‌وه‌یی ژێر زه‌مین و سه‌رزه‌مین و سروشتێکی جوان و پر خێر‌و به‌ره‌که‌ت
12. ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی وه‌ک زانکۆکان و کەرتی په‌روه‌رده‌یی و ده‌ز گاکان و به‌ریوه‌به‌ریتییه‌کانی هەرێم
13مزگه‌و‌ته‌کان و دامه‌زراه‌وه دینییه‌کان
14. پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یی و دیپلۆماسی
15. توێژی رٶشنبیران و هێزیکی مرۆیی مه‌زنی گه‌نجان و به‌هره‌و توانای ناوخۆیی
16، کاریگه‌ریی دیارده‌ی جیهانگیریی و ته‌کنۆلۆجیای زانیاری سه‌رده‌م و تیکه‌لکاری له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا
17 بوونی کۆمه‌لگا و جالیه‌ی کوردی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا
بەلام ئەوەی پەیامنامەکە وەک گەورەترین نوقسانیی دەستنیشانی دەکات نەبوونی دەستوورە.
[[هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی نۆده‌م له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما به‌هێزانه دامه‌زراوه که پێکه‌وه کارده‌که‌ن و یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن تا پرۆسه‌ی حوکم و ژیانی سیاسیی و کۆمه‌ڵی به شێوه‌یه‌کی هاوتاو یه‌کتر به‌هیزکه‌ر به رێوه بچن.
وه‌ک ده‌بینن ئه‌وه‌ی نوقسانه‌و ده‌بێ له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌وه بێت ده‌ستووره. له هه‌موو ولاتێکدا هه‌موو ئه‌و ستراکتورو ده‌زگاو رواله‌تانه‌ی ده‌وله‌ت و کۆمالگا به مادده‌ی ده‌ستووری رابه‌ریده‌کرێن و به یاسادانان ریکده‌خرێن. دیاره له سه‌رووی ده‌ستووریشه‌وه ده‌بی دادگایه‌کی ده‌ستووری هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری و بریاردانی ئه‌و ناکۆکییانه‌ی له نیوان ده‌سه‌لاته‌کاندا یان به هۆی ته‌فسیرکردنی جیاوازی مادده ده‌ستوورییه‌کاندا دروست ده‌بێ. ]]
ئەوەی ریگریشە لە دەستوور و سیستمی دەستووری دیمۆکراسی دەزگایی دەستیوەردانی حیزب و خۆپەرستیی و بنەمالەخوازییە:
[[ئێستا له هه‌رێمی کوردستاندا گومانی نییه پیشکه‌وتنیكی گه‌وره‌و دیار له هه‌موو ئه‌م بنه‌مایانه‌دا هه‌یه به‌لام ئه‌وه‌ی بۆته رێگر له‌وه‌ی که ئه‌و بنه‌ماو ستراکتورانه له چوارچێوه‌یه‌کی دیمۆکراتی یاسایی مۆدیرندا پیکه‌وه کار بکه‌ن، ده‌سه‌لاتی نایاسایی و ده‌ستێوه‌ردانی به ناهه‌ق و به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رستانه‌ی سه‌رکردایه‌تی کلاسیكی شاخیی حیزبی کوردییه (نه‌ک حیزب خۆی وه‌ک ده‌وترێ چونکه وه‌ک به‌شێکی گه‌وره‌ی گه‌ل وئه‌ندامی حیزبه‌کانیش و کچ‌و کوره‌کانیان له‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌و ریگه‌گرتن له له دایکبوونی حکومه‌تی دیمۆکراسی و و کۆمه‌لگای نوێ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن). ئه‌وانن حیزبایه‌تییان به سه‌ر حیزبه‌که‌شیان و کۆمه‌ل و سیستمه‌که‌شدا سه‌پاندووه‌و بێباکانه رۆژانه یاسا‌و هه‌ق و عه‌داله‌ت و ما‌فی مرۆڤ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیی و بنه‌ماله‌یی تایبه‌ت ده‌خه‌نه ژێر پێیانه‌وه.]]
٤. ئەوەی هێشتا بە داخەوە یادی دەکەمەوە ئەوەیە کە دڵنیام ، گەر رێ‌یان بکەوێتە ئێرە، ئەمە یەکەم جار دەبێت زۆربەی خەلکی کورد و ئەوانەی دەنگیان بۆ من دا، ئەم پەیامنامە ببینن، ببیسن یان بخوێننەوە. رۆژنامەی هاولاتی بە سوپاسەوە چەند رۆژێک لاپەرەیەکیان تەرخان کرد بۆم . بەلام چونکە درێژ بوو نەدەکرا لە یەک ژمارەدا بلاو ببێتەوەو دیارە رۆژنامەش خەلکێکی زۆر کەم دەیبینێت. کوردستانپۆستیش بە فەرمی پشتگیرییەکی بەهێزو بەردەوامی کامپەینەکەم بوو ، راگەیاندنەکانمی، کە بە فریا بکەوتمایە بۆیان بنێرم، بەردەوام بلاودەکردمەوە.
بەلام هیچ تەلەفزیۆنیك رێگەی نەدا ماوەک چارەکێک یان زیاترم بدەنێ بیخوێنمەوە یان چاوپێەکوتنم لەگەڵ بکەن بۆ باسکردنی بەرنامەو پەیامەکەم [ جگە لە تەلەفزیۆنی بزوتنەوە کە بە ئازادی ئێوارەیەک چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کردم].. لە هەولێر توانیم ئێوارەی نیو سەعات تەلەفزیۆنکی محەللی بەکرێ بگرم و پەیامەکەم بخوێنمەوە بەلام لە سلێمانی ئەوسا هیچ تەلەفزیۆنێکی لۆکالی بازرگانی نەبوو. تەلەفزیۆنی پەیامی کۆمەڵەی ئسلامی بەلێنی چاوپێکەوتنێکی ٥٠ دەقیقەییان دا، دوای چەندین پێوەندیی و هەوڵ هەر نەیان کرد. هەولێکی یەکجار زۆرم لەگەڵ کەی.ئێن.ئێن دا بە هێج جۆرێ مەجالیان نەدا. گەرچی چەند جار پێوەندیم بە زۆربەی بەرپرسەکانیانەوە؛ هوشیار عەبدوڵلا، حەمەتۆفیق، قادری عاجی عەلی، سەلاح رەشید، کاک نەوشیروان، کرد‌و داوام کرد هەر نەبێ وەک [ رێکلامی بازرگانی] ریگەم بدەن پەیامەکەم بخوێنمەوە، لە گەل بەرپرسێکدا ئامادەییم دەربڕی ١٠.٠٠٠ دۆلاریان بدەمێ گەر نیو سەعاتم بۆ خوێندنەوە و باسکردنی پەیامەکەم بدەنێ ، هەر ریگەیان نەدا. دوایی لەیانەی کۆمەلایەتی بۆ باسکردنی گەمارۆی کۆمپانیای وشە دژی من سێ بەرپرسی گۆران کرد دانیشتنێکی تایبەتییان لەگەڵ کردم: برایان کاک قادری حاجی عەلی، کاک عومەری سەید عەلی و کاک شەمالی عەبدولوەفا، یەکێکیان بە راشکاوی وتی: [[ئەوە پێوەندی بە هەلوێستی پارتی یەوە هەیە، گەر لە دهۆک رێگری لە بارەگاو کەمپەینەکەمان بکەن، ئێمەش لێرە مەجالی تۆ دەدەین لە کەی ئێن ئێن چاوپیکەوتن بکەیت بەلام دەبێت تا دواحەفتەی هەڵبژاردن چاوەرێ بکەیت کە ئەو کاتە نزیکی دەنگدانەو گەرماو گەرم دەبێت و بۆ تۆ باشتر دەبێت؟ ]] دیارە ئەمەش لە درۆیەکی روو- زەرد بەولاوە هیچی لێ شین نەبۆوە. ئەوەی بۆ من ناخٶش بوو گلەیی خەلک بوو؛ رۆژی سەدان تەلەفونم بۆ دەکرا بۆ لە کەی.ئێن.ئێن دەرناکەوی و بۆ وەک کاندیدی سەرۆکایەتی قسە بۆ خەلک ناکەی؟ ئاش لە خەیالێک و ئاشەوان لە خەیالیکی تر.
بەلام هەرچۆنێ بێت لە زۆربەی شارەکانی کوردستاندا روو بە روو پەیامەکەم بۆ خەلک دەخوێندەوەو دایەلۆگی خۆش و گرنگی بە دوادا دەهاتن: لە هەلەبجە، سەیدسادق، خورمال، کەلار، دەربەندیخان، چەمچەمال، حاجیاوا، رانیە، قەلادزە، کۆیە، سلێمانی، بەلام بەداخەوە بۆ کامپەینی هەلبژاردنی بەرفراوانی هەرێمیی، هیچیان کاریگەری یەک وتاری تەلەفزیۆنیی نابێت کە دەچێتە هەموو مالێکەوە. خەونم بەوەوە دەبینی وەک کاندیدی سەرۆکایەتی هەر ولاتێک ، لە ستۆدیۆی تەلەفزیۆنێکەوە بەرامبەر هەموو خەلکی ولاتەکەم دابنیشم و پەیامەکەمیان بۆ بخوێنمەوە. ئەو خەونەم نەهاتە دی. تەنانەت هێچ رۆژنامەیەکیش هەوالی هیچ چالاکییەک و وتارەکانی منی بلاو نەدەکردەوە. لە چاوپیکەوتیكی هەفتەنامەی ئاوێنە دا ، هاوارم کرد: هەی هاوار ئۆکسجینی راگەیاندنیان لێ بڕیوم. فایدەی نەبوو. کەس ویژدانی نەجوولا. ئەمەیە دیمۆکراسی کوردیی و گوایە بزوتنەوە گۆڕانخوەزەکەی: هەر لە حەفتەی یەکەمی کامپەینەکەمەوە من رۆژانە تامی تاڵی ئەو ئازادیی و دیمۆکراسییەم دەچێشت کە کۆمپانیای وشە بە پارەی حەرام و پەیامی ساختە بۆ خەلکی کوردی رادەگەیاند.
دەقی پەیامنامەی سەرۆکایەتی د. کەمال میراودەلی/ تەمووزی ٢٠٠٩
سه‌رکردایه‌تییه‌کی نوێ- سه‌ره‌تایه‌کی نوێ
ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریی، دیمۆکراسیی پەرلەمانیی
دادپه‌روه‌ریی و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی، بنه‌بڕکردنی گه‌نده‌ڵیی
به ناوی خوداوه‌ندی گه‌وره‌و میهره‌بان
گه‌لی کوردستان
کچ و کوڕانی پر خه‌ون و هیوای نه‌ته‌وه‌که‌م
من له یه‌که‌م رۆژه‌وه که خۆم بۆ پۆستی سه‌رکردایه‌تی کاندید کرد – له رێگای یەکەم چاوپێکەوتنەکانی رادیۆی نه‌وا-وته‌له‌فزیۆنی KNNه‌وه – به‌ڵێنم پێدان که نموونه‌ی سه‌رکردایه‌تییه‌کی نوێتان له رووی ده‌ستووریی و یاسایی و دیمۆکراسیی و دادپه‌روه‌رییه‌وه پێشکه‌ش بکه‌م: سه‌رکردایه‌تییه‌ک که دوور بێ له حیزبایه‌تی و چینایه‌تی و ناوچه‌گه‌ریی وعه‌شیره‌تگه‌ریی و ئایدیۆلۆجی و میراتی خوێن و چه‌ک و کە‌لتووری خه‌باتی شاخ و براکوژیی و گه‌نده‌ڵیی و هه‌موو ئه‌و هۆکاره ناسازو به‌رژه‌وه‌ندییکردانه‌ی که به ناهه‌ق و ناره‌وا گه‌له‌که‌مان دابه‌شدابه‌ش و پێکناحه‌ز ده‌که‌ن.
سه‌رکردایه‌تییه‌ک که سه‌ره‌تایه‌کی نوێ بۆ میژووی کە‌لتووری سیاسیی گه‌له‌که‌مان و نه‌خشه‌ی ئاینده‌ی تۆمار بکات و ببێته نموونه‌یه‌کی چاک و پاک و سرۆشبه‌خش بۆ گه‌نجه‌کانمان و نه‌وه‌ی نوێمان.
سه‌رکردایه‌تییه‌ک که بیری چاک و وتاری چاک و کردار‌ی چاک بکاته مه‌شخه‌ڵی رێگا‌و پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن.
سه‌رکردایه‌تییه‌ک که پابه‌ندی ده‌ستوورێکی دیمۆکراتیی و حوکمی یاسا بێ و هه‌موو حیزب و لایه‌ن و رۆلانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به یه‌ک چاو سه‌یر بکا و سیستمی دیمۆکراتی و که‌لتووری یەکسانیی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنێ.
سه‌کردایه‌تییه‌ک که هه‌ستی خۆشویستن و ویستن و یارمه‌تیدانی یه‌کتر و باوه‌ربوون به کۆمه‌ل و به پاشه‌رۆژ په‌ره‌پێبداو پته‌و بکات و به‌ها رۆحی و مۆرالیی و ویژدانیی و کۆمه‌لایه‌تییه به‌رزه‌کان بۆ پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌کترو ژیانی رۆژانه‌مان بگیڕێته‌وه.
ئێوه که من بۆ سه‌رکرده‌ی خۆتان هه‌لده‌بژێرن راستی دلسۆزێکی گه‌له‌که‌تان بۆ خزمه‌تی خۆتان و ولاته‌که‌تان هه‌لده‌بژێرن. ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ش په‌یمانێکی ئه‌خلاقییه له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م به‌ڵینانه دامه‌زراوه که ده‌بێ پابه‌ند بم پێیانه‌وه ئه‌گینا هه‌قی خۆتانه متمانه‌م لێوه‌رگرنه‌وه و له خزمه‌تی خۆتان ره‌هام بکه‌ن.
گه‌لی خۆراگری خه‌بات و کاره‌سات
هه‌ژده ساڵه ده‌سه‌ڵات له رێگای جه‌نگی ناوخۆی به ناهه‌ق و تالانی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل و گه‌نده‌ڵیی وشێواندنی به‌هاکانمان و کوشتنی خه‌ونه‌کانمان و کپکردن و کڕینی ئیراده‌ی ئێوه‌وه خۆی هێشتۆته‌وه.
من ده‌مه‌وێ ئه‌و ئیراده‌یه ئازاد بکه‌م و بیکه‌مه هێزێکی به‌کار بۆ باوه‌ڕ به‌خۆبوون، بۆ هیوابوون به پاشه‌رۆژ، بۆ خۆشه‌ویستی یه‌کتر، بۆ چاکسازیی، بۆ گۆڕان، بۆ دروستبوونی مرۆڤی کوردی هوشیاری تاک و دیمۆکراتیخواز.
هه‌ژده ساڵه عه‌قلی شاخ و ده‌سه‌ڵاتی حیزبیی/بنه‌ماڵه‌یی بێ ده‌ستوور، بێ سه‌روه‌ریی یاسا، بێ ده‌رفه‌تی یه‌کسان و دادپه‌روه‌ریی، بێ لێپرسینه‌وه‌و چاکسازیی، بێ بوونی ئۆپۆزیسیۆن و ده‌وری په‌رله‌مان، بێ گوێگرتن له ره‌خنه‌و ئامۆژگاری میدیای ئازاد‌و هاوارو داد‌و فریادی بێوچانی خه‌ڵک، وای کردووه که له‌لایه‌که‌وه ده‌رفه‌تی ژیانی ئازاد‌و و پێشکه‌وتنی شارستانیی و ته‌کنۆلۆجیی له ده‌ست بده‌ین و له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ستی هاوبوویی ( ئینتیمای) نیشتیمانی وته‌نانه‌ت کۆمه‌لییش لای مرۆڤی کورد بکوژێ و هه‌ستی هه‌لهاتن و غوربه‌ت، یان بێهیوایی و ره‌شۆکی لای گه‌نجه‌کانمان به تایبه‌تی و مرۆڤی کورد به گشتی جێی بگرێته‌وه.
ئێمه له‌پێش هه‌موو شتێکدا ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین ئه‌م ئینتیماوهاوبوویی یه نیشتیمانییه‌و شوناسی ئێنسانیی و که‌لتووریی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆمه‌له‌که‌مان و بۆ گه‌نجی کورد بگێڕینه‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێ و ئه‌و کاته ده‌کرێ که هه‌موومان هه‌ست بکه‌ین ئه‌م نیشتمانه هی هه‌موومانه و داوای خۆشه‌ویستی یه‌کترو ره‌نج و کۆششی تاک و هه‌ره‌وه‌وه‌زیی له هه‌موومان ده‌کا. هه‌موومان ما‌فی وه‌ک یه‌کمان له مێژووی خه‌بات و شانازییه‌کانیدا هه‌یه و شه‌هیدانی شه‌هیدانی هه‌موومانن، پێشمه‌رگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌موومانن، ما‌فی وه‌کیه‌کمان له پاراستنی ئاسایش وسه‌ربه‌خۆێی و سه‌روه‌رییدا هه‌یه، ما‌فی وه‌کیه‌کمان له سامان و بوجه‌ی دا هه‌یه، ما‌فی وه‌کیه‌کمان له هه‌ل و ده‌رفه‌تی کار‌و کاسبی و مڵك و زه‌وی و خاک و ئاوی دا هه‌یه، ما‌فی وه‌کیه‌کمان له ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن و وه‌زیفه‌و په‌روه‌رده‌و خوێندن و ته‌ندروستی و پێشکه‌وتنی که‌سیی و پرۆفێشنال دا هه‌یه، ما‌فی وه‌ک یه‌کمان له دروستکردن و به‌رێوه‌بردن و گۆرینی دیمۆکراتییانه‌ی ده‌سه‌لاتدا هه‌یه.
هه‌موومان ما‌فی ئه‌وه‌مان هه‌یه که‌رامه‌تمان پارێزراو بێ، ئازادیمان پارێزراو بێ، ژیان و مافه مرۆڤییه بنه‌ره‌تییه‌کانمان پارێزراوبن. هه‌موومان ما‌فی ئه‌وه‌مان هه‌یه ده‌ستمان به‌و عه‌داله‌ته رابگا که یاسا ده‌بێ به‌رقه‌راری بکات. ما‌فی ئه‌وه‌مان هه‌یه هه‌موو هه‌وڵ و چالاکییه‌کی تاکه‌که‌سیی و کۆمه‌لیی ئاشتیخواز‌و شارستانی ناتوندوتیژ وه‌ک ده‌نگدان، ئازادی راده‌ربرین، ره‌خنه، کۆبوونه‌وه، مانگرتن و خۆپیشاندان و چالاکی راسته‌وخۆ بۆ به‌رهه‌لستی ناهه‌قییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و راستکردنه‌وه‌ی خواریی و لادانه‌کان له یاسا به کاربێنین.
ده‌ستووری دیمۆکراتی، یاسادانان و گێرانه‌وه‌ی بوجه‌و سامان بۆ گه‌ل و، روونبینیی(شه‌فافییه‌ت) له وه‌رگرتن و خه‌رجکردنیدا، ئه‌و ئامرازانه‌ن که ئه‌و یه‌کسانییه‌ی پێ ده‌هێنینه دی: له پێش هه‌مووشتێکدا یه‌کسانی هه‌مووما ن، هه‌موو هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر یاسا. که‌س له سه‌رووی یاساوه نابێ. که‌س له لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بۆ هه‌ر گه‌نده‌ڵی و تاوانێک قوتار نابێ، هه‌موو که‌س له رێگای یاساوه ده‌توانێ هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی خۆی داوا بکات و به‌ده‌ست بێنێ که له ده‌ستووری دیمۆکراتی کوردستاندا ده‌ستنیشانیان ده‌که‌ین و خۆشی له هه‌موو ئه‌و ناهه‌قی و ناعه‌داله‌تییانه بپارێزێ که ده‌شێ تووشی بێن.
ده‌ستوور، وه‌ک ئیراده‌ی ئازاد و عه‌قل و ئاکاری به‌کۆمه‌ڵیی گه‌ل و زامنی ماف و ئازادییه‌کان، یه‌که‌م و سه‌روه‌ریترین چاوگه‌ی ده‌سه‌لات [مه‌رجه‌ع} ده‌بێ. دوای ئه‌و په‌رله‌مان ، وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی هه‌لبژێردراوی گه‌ل پارێزه‌رو به‌کارخه‌ری ده‌ستوورو، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌ر و چاودێرێکی چوستی ده‌زگای جێبه‌جێکردن و پارێزه‌رو پێشخه‌رێکی به‌رپرس و شه‌ره‌فمه‌ندی ماف و ئازادی و به‌رژه‌وه‌ندی و خواسته‌کانی گه‌ل ده‌بێ.
من هه‌موو هه‌ولێک ده‌ده‌م به پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌لاته یاسایی و مه‌عنه‌وییه‌ی که یاسا پێی داوم و به راوێژکاریی و هاوکاریی دۆستانه‌و دیمۆکراتییانه له گه‌ڵ په‌رله‌مان، پارته‌کان، ئۆپۆزیسیۆن و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و میدیای ئازاد و روناکبیران و رای گشتی، که له رێگای پرۆگرامێکی یاسادانانی زانستی وردبین و دیمۆکراتی و عه‌داله‌تخوازو پێشکه‌وتنخوازو به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیجی پێشخستنی ئابووریی و کۆمه‌لایه‌تی و که‌لتووریی و زانستی و ته‌کنۆلۆجی درێژمه‌وداو و فراوانه‌وه، پێکه‌وه سیستمێکی حوکمرانی دیمۆکراتی و کۆمه‌لێکی نوێی سه‌رده‌میی دروست بکه‌ین که عه‌داله‌ت و یه‌کسانی وکار و هیواو به‌خته‌وه‌ری هه‌موو کچ و کوره‌کانمانی تێدا مسۆگه‌ر کرابێت، نیشتمان و مڵک و سامان و بودجه‌که‌ی بۆ گه‌ل بگێرێته‌وه.
به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ هه‌موو هه‌وڵێکم به‌خت ده‌که‌م که له ماوه‌ی سێ مانگدا ده‌ستوورێکی دیمۆکراتی مۆدێرن له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بریار بدرێ و له ماوه‌ی ساڵێکدا کۆمه‌ڵێ یاسای گرنگ بخه‌ینه کار تا کۆتایی به گه‌نده‌ڵیی و بێسه‌روبه‌ریی و ده‌ستێوه‌ردانی حیزبیی و جیاوازی و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات ودارایی و دزینی سامانی گه‌ل و وڵات و له‌باربردنی حکومه‌ت و ده‌رفه‌ته مه‌زنه‌کان بێنێ و بودجه‌و سامانی گشتی بۆ چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت و ده‌رفه‌تی یه‌کسان و ژیاندنه‌وه‌ی دێهات و که‌لتووری کورده‌واری و بنیاتننانه‌وه‌ی که‌سێتی تاکی کورد‌و پێشکه‌وتنی زانستی و ته‌کنۆلۆجی وبنیاتنانه‌وه‌ی ژیرخانی ئابووری و پێگه‌یاندنی گه‌نجان به‌کاربێنێ و ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان و پاشه‌رۆژی کوردستانی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بپارێزێ.
کچان و کوڕانی سته‌مدیده‌ی کوردستان:
به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه خه‌ون نییه، تۆ به ده‌نگی خۆت ده‌توانی ببیته خاوه‌نی ئه‌م پرۆژه‌یه‌و دامه‌زرێنه‌رێکی ویژدان زیندوو-و هوشیارو چالاکی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریی وحکومه‌تی یاسا‌و کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتی و نیشتمانێکی نوێی زانست و عه‌داله‌ت و یه‌کسانی که هی هه‌موومان بێت.
ئه‌م هه‌لبژاردنه ده‌رفه‌تیکی مێژوویی گرنگه بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وت و پاشه‌رۆژی گه‌له‌که‌مان و له ده‌ستنه‌دانی ده‌رفه‌تی ئازادی وپێشکه‌وتن و خۆبه‌رێوه‌بردنی دیمۆکراتی. هه‌موو ئه‌و ده‌رفه‌ته زێرین و کارته به‌هێزانه‌ی له‌ده‌ستماندا بوون یه‌ک به یه‌ک، له‌م پێنج ساڵه‌دا، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نا نه‌ته‌وه‌یی ناده‌ستوورییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیی و بنه‌ماله‌یی خۆپه‌رستانه فه‌وتێندران و سووتێندران. جیهان، له‌م له‌حزه‌ی قه‌یرانه دارایی و ئابوورییه جیهانییه گه‌وره‌دا، خه‌ریکه جارێکی تر سیستمێکی تری خه‌ته‌رناک به خۆ ده‌گرێ که له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دا نییه. که‌چی ده‌سه‌لات هێشتا وه‌ک مێگه‌ل سه‌یری گه‌ل ده‌کاو هه‌روه‌ک نه بای دیبێ و نه باران وه‌ک عاده‌تی هه‌ژده سالی خۆی له جێێ خۆی چه‌قیوه‌و ده‌ستبه‌رداری گه‌نده‌ڵی و مۆنۆپۆلی و هه‌ڵپه‌ی تۆتالیتارییانه نابێ.
من ده‌مه‌وێ به پشتیوانی ئێوه‌و پێشکه‌شکردنی نموونه‌ی سه‌رکردایه‌تییه‌کی ئێنسانیی و دیمۆکراتی عه‌داله‌تخوازو ژیر‌و رۆشنبیر‌و عه‌قلانی و باوه‌ربه‌خۆبوو، هه‌ستی خۆشه‌ویستی و هاوبوویی وهاوخه‌باتی بۆ گه‌له‌که‌مان بگێرمه‌وه وهه‌موومان به‌یه‌که‌وه، گه‌ل و حیزب و حکومه‌ت، کۆمه‌ڵ و تاک:
* ده‌ستوور بکه‌ینه رێبه‌ر
* یاسا بکه‌ینه سه‌روه‌ر
* دیمۆکراسی بکه‌ینه رێباز
* عه‌داله‌ت و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ینه ئامانج
* هه‌موو ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کانی ئازادیی، ما‌فی مرۆڤ، دیمۆکراتی بوون، میدیای ئازاد، ده‌رفه‌تی یه‌کسانی کار‌و به‌خته‌وه‌ری و پێشکه‌وتن و زانست و ته‌کنه‌لۆجی و په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن و داهێنان ودامه‌زران و خۆ دروستکردن و خزمه‌تکردن، بۆ هه‌موو رۆله‌کانمان، کچ و کۆڕ، له ئه‌مرۆو ئاینده‌دا بکه‌ینه‌وه و ناعه‌داله‌تی رابردوویان بۆ قه‌ره‌بروو بکه‌ینه‌وه و باوه‌ربوونیان به خۆیان و نه‌ته‌وه‌یه‌که‌یان و ئاینده‌یان پته‌و بکه‌ینه‌وه.
من به‌ڵێنتان ده‌ده‌مێ که به هاوکاریی دلسۆزانه‌و به‌رپرسانه‌ی په‌رله‌مان و پارته‌کان و به پالپشتی گه‌له‌وه، وه‌ک نوێنه‌ری هه‌لبژێردراوی راسته‌قینه‌و شه‌ره‌فمه‌ندو ویژدانبه‌ندی ئێوه له‌گه‌ل حکومه‌تی دیمۆکراتی عێراق و ولاتانی ده‌وروبه‌رو نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان و ئه‌مریکاو به‌ریتانیا و ئه‌وروپا دابنیشین و له رێگای پرۆسه‌یه‌کی روون و نانهێنییه‌وه که په‌رله‌مان رێبه‌ری بکات و بریاری بدات و لێیبپرسێته‌وه، پاشه‌رۆژێکی ئازاد‌و سه‌لامه‌ت و دیمۆکراتی به پێی په‌یماننامه‌ی جیهانی مۆرکراو به پاڵپشتی یاسایی و سیاسیی نێونه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئێوه‌و کوردستانه‌که‌مان، زامن بکه‌ین.
هێشتا هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه له‌ئارادایه‌و به هه‌لبژاردنی رێگای ئاشتیخوازانه‌ی بێ توندوتیژی و پرۆسه‌ی دیمۆکراسی سیاسیی پلورالی فره‌نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌ش له گه‌ل گه‌لانی هاو مێژوو –و دین و که‌لتوورو پاشه‌رۆژمان له ناوچه‌که‌و تیکه‌ڵکاری دیمۆکراتی وکاری دیپلۆماسی مۆدیرن له‌گه‌ڵ جیهاندا، ده‌توانین ئاسایش و ما‌فی نه‌ته‌وه‌یی و هاونیشتمانیی دیمۆکراتی بۆ گه‌له‌که‌مان و پاشه‌رۆژێکی سه‌لامه‌ت و شاد بۆ رۆله‌کانمان و ئامانجی پێکه‌وه ژیانی به ئاشتی و دیمۆکراتی له سه‌ربنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و رێزی یه‌کتر دابین بکه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ول ده‌ده‌ین دایه‌لۆگێکی سیاسیی روناکبیریی فراوان له‌گه‌ل روناکبیران و رێکخراوانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سیاسه‌تماداران و په‌رله‌مانتارانی گه‌لانی برای عه‌ره‌ب و تورک و فارس ده‌ستپێبکه‌ین و کۆنفرانسێکی جیهانی بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خشه‌رێگای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به تایبه‌تی و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌و که‌مێتییه‌کان له رۆژهه‌لاتی نێوه‌ندا به گشتی، به هاوکاری که‌سێتییه سیاسیی و رووناکبیرییه جیهانییه ناسراوه‌کان و ده‌وله‌ته ناوچه‌ییه‌کان و سوپه‌رپاوه‌ره‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپاو نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ببه‌ستین. من به‌ڵینتان ده‌ده‌می که نوێنه‌رێکی مه‌بده‌ئی ئازار‌و ئاواتی گه‌له‌که‌م ده‌بم له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا و ده‌نگی گه‌لی کوردستان پاڵپشتی گه‌لانی ئازادیخوازی وه‌ک ئێمه‌ش ده‌بێ وه‌ک گه‌لی تامیل و دارفور و فه‌له‌ستین و که‌مێتییه نه‌ته‌وه‌یی و که‌لتووری و ئایینییه‌کان له هه‌موو دنیادا.
ئێستا هاوکارییه‌کی باش و توند‌و تۆڵ خه‌ریکه له نێوان عێراق و تورکیا و ئێران و سوریادا دروستده‌بێته‌وه. من پێشوازی و پشتگیری هاوکاری نێوان عێراق و هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و ده‌وروبه‌ر ده‌که‌م. به‌ڵام ئه‌و هاوکارییه دەبێ بۆ خزمەتی دیمۆکراسی و خیرو خۆشی هەموو نەتەوەکان بێت و لە سەر حیسابی کورد یان هیچ گەل و تایەفەیەک نەبێت.
ئه‌زموونی عێراق ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له پرۆسه‌و ئاکامی خه‌ته‌رناکی قبوڵنه‌کردنی جیاوازی و پلورالیزمی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌بی. قبوڵنه‌کردنی حه‌قیقه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کوردستان له لایه‌ن رژێمەکانی شؤڤێنیی و ئه‌وسا به‌عسی عێراقه‌وه به ئه‌نفال و جێنۆساید دوایی هات، قبوڵنەه‌کردنی جیاوازیی و یه‌کسانی کۆمەلگا دینییه‌کان له عێراقدا به ته‌کفیرو سه‌ربڕین و کوشتاری ژن و منداڵ دوایی هات.
ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی عێراق و عه‌ره‌ب و تورکیا‌و ئێران و هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی له سه‌ریانه وه‌ک ئه‌رکێکی ویژدانی و دینیی و ئینسانی که دوا ده‌رسی لۆژیکی و رۆحی له‌م ئه‌زموونه وه‌رگرن و نه‌هێڵن بۆ نه‌وه‌کانی داهاتووش دووباره ببێته‌وه، ئه‌ویش به سه‌لماندن و چه‌سپاندنی پرینسیپی پلورالیزم و جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و دینیی و تایه‌فی و که‌لتووریی، که ژیانی ئینسانی ده‌وله‌مه‌ند ده‌کا هه‌ر وه‌ک چۆن جیاوازیی هه‌زارا‌ن جۆر له گوڵ و گیا‌و زینده‌وه‌رو ده‌نگ و ره‌نگ و دیارده‌ی سروشتی ژیانی سروشتیی ده‌وله‌مه‌ند ده‌کا.
پێویسته بنەماکانی یه‌کترناسین و یه‌کتر قبولکردن و ما‌فی چاره‌نووس له چوارچێوه‌ی دیمۆکراسی سیاسیی پلورالی و هه‌ستی لێبورده‌یی و تۆلێرانس هه‌ر له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه بکرێنه به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن و له هه‌موو دەزگا دیمۆکراتی و سیاسییه‌کانی ده‌وله‌تی و کۆمه‌لیشدا ره‌نگ بده‌نه‌وه.
له‌م باشووری کوردستانه جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند ودێرینه‌دا گه‌لانی برای عەرەب و ئاسووری و ئەرمەن و کلدانی و تورکمانمان له‌گه‌ڵ ده‌ژین. من دژی هه‌ر جۆره (ویسایه)کم به سه‌ر ئه‌واندا که ماف و ئازادییه ده‌ستوورییه ره‌واکانیان که‌م بکاته‌وه یان بشێوێنێ. دژی ئه‌وه‌م که‌سانێکیان به پاره یان به فشار لێ بکردرێ و بکرێنه ئه‌ندامی حیزبی کوردی یان عێراقی تر و بوترێ ئه‌وانه نوێنه‌ری ئه‌وانن. وه‌ک عێراقی ئه‌وان ئازادن له هه‌ر شوێنێکدا ده‌ژین ئه‌ندامی هه‌ر حیزبێکی کوردستانی یان عێراقی بن، وه‌ک گرۆی نه‌ته‌وه‌یی و خاوه‌نی شوناس و میژووی خۆیان ئازادن، وه‌ک ما‌فی ده‌ستوورییان، حیزبی سیاسیی و رێکخراوی که‌لتووری خۆیان هه‌بێ و بۆ بریاردانی چاره‌نووسی خۆیان به‌و شێوه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ له رێگای پرۆسه‌ی دیمۆکراتی سیاسیی فره-نه‌ته‌وه‌ییه‌وه تێ‌بکۆشن.
گه‌لی ره‌نجده‌رو قوربانیده‌ری کوردستان
رووناکبیران و سیاسه‌تمادارانی کورد، حیزبه دیمۆکراتیخوازه‌کان
ئێمه ، وه‌ک گه‌ل و وڵات، هه‌موو بنه‌ماو ستراکتوری هه‌یکه‌لی حکومه‌تی مۆدێرنمان هه‌ن که سیستمی دیمۆکراتی و پیشکه‌وتنی سیاسیی و کۆمه‌ڵیی و ئابووریی و زانستی‌یان له سه‌ر بنیات ده‌نرێ وه‌ک:
1. سه‌رۆکایه‌تی هاریم
2. په‌رله‌مان.
3. حکومه‌ت
4.دادوه‌ریی
5. ئه‌نجومه‌نی پاریزگاکان و شاره‌وانییه‌کان
6. حیزبه‌کان و پلورالیزمی حیزبیی
7. پێشمه‌رگه‌و هیزی چه‌کداری پۆلیس و ئاسایش
8. کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی
9.ده‌زگای راگه‌یاندن و میدیای ئه‌هلی ئازاد
10. بازار‌و که‌رتی تایبه‌تی
11. بودجه‌و سه‌رجاوه‌ی دارایی و سامانی نه‌ته‌وه‌یی ژێر زه‌مین و سه‌رزه‌مین و سروشتێکی جوان و پر خێر‌و به‌ره‌که‌ت
12. ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی وه‌ک زانکۆکان و کەرتی په‌روه‌رده‌یی و ده‌ز گاکان و به‌ریوه‌به‌ریتییه‌کانی هەرێم
13مزگه‌و‌ته‌کان و دامه‌زراه‌وه دینییه‌کان
14. پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یی و دیپلۆماسی
15. توێژی رٶشنبیران و هێزیکی مرۆیی مه‌زنی گه‌نجان و به‌هره‌و توانای ناوخۆیی
16، کاریگه‌ریی دیارده‌ی جیهانگیریی و ته‌کنۆلۆجیای زانیاری سه‌رده‌م و تیکه‌لکاری له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌دا
17 بوونی کۆمه‌لگا و جالیه‌ی کوردی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا
هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی نۆده‌م له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما به‌هێزانه دامه‌زراوه که پێکه‌وه کارده‌که‌ن و یه‌کتر ته‌واو ده‌که‌ن تا پرۆسه‌ی حوکم و ژیانی سیاسیی و کۆمه‌ڵی به شێوه‌یه‌کی هاوتاو یه‌کتر به‌هیزکه‌ر به رێوه بچن.
وه‌ک ده‌بینن ئه‌وه‌ی نوقسانه‌و ده‌بێ له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌وه بێت ده‌ستووره. له هه‌موو ولاتێکدا هه‌موو ئه‌و ستراکتورو ده‌زگاو رواله‌تانه‌ی ده‌وله‌ت و کۆمالگا به مادده‌ی ده‌ستووری رابه‌ریده‌کرێن و به یاسادانان ریکده‌خرێن. دیاره له سه‌رووی ده‌ستووریشه‌وه ده‌بی دادگایه‌کی ده‌ستووری هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری و بریاردانی ئه‌و ناکۆکییانه‌ی له نیوان ده‌سه‌لاته‌کاندا یان به هۆی ته‌فسیرکردنی جیاوازی مادده ده‌ستوورییه‌کاندا دروست ده‌بێ.
ئێستا له هه‌رێمی کوردستاندا گومانی نییه پیشکه‌وتنیكی گه‌وره‌و دیار له هه‌موو ئه‌م بنه‌مایانه‌دا هه‌یه به‌لام ئه‌وه‌ی بۆته رێگر له‌وه‌ی که ئه‌و بنه‌ماو ستراکتورانه له چوارچێوه‌یه‌کی دیمۆکراتی یاسایی مۆدیرندا پیکه‌وه کار بکه‌ن، ده‌سه‌لاتی نایاسایی و ده‌ستێوه‌ردانی به ناهه‌ق و به‌رژه‌وه‌ندیپه‌رستانه‌ی سه‌رکردایه‌تی کلاسیكی شاخیی حیزبی کوردییه (نه‌ک حیزب خۆی وه‌ک ده‌وترێ چونکه وه‌ک به‌شێکی گه‌وره‌ی گه‌ل وئه‌ندامی حیزبه‌کانیش و کچ‌و کوره‌کانیان له‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌و ریگه‌گرتن له له دایکبوونی حکومه‌تی دیمۆکراسی و و کۆمه‌لگای نوێ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن). ئه‌وانن حیزبایه‌تییان به سه‌ر حیزبه‌که‌شیان و کۆمه‌ل و سیستمه‌که‌شدا سه‌پاندووه‌و بێباکانه رۆژانه یاسا‌و هه‌ق و عه‌داله‌ت و ما‌فی مرۆڤ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سیی و بنه‌ماله‌یی تایبه‌ت ده‌خه‌نه ژێر پێیانه‌وه.
من تێده‌کۆشم، به هاوکاریی و هاوده‌نگیی په‌رله‌مان و پارته‌کان و ئۆپۆزیسیۆن، کۆمه‌ڵی یاسای پێویست بۆ قه‌ده‌غه‌کردن و به جه‌ریمه‌کردنی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی و هه‌موو جۆره خۆتێگه‌یاندنێکی نایاسایی له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا ده‌ربکه‌ین. دیاره ئه‌و به‌رنامه‌ی یاسادانانه پێویستی به راوێژکاریی و هاوکاریی هه‌موو یه‌کلایه‌ک ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌وه رێگه له‌وه ناگرێ که سه‌رۆک به هاوده‌نگی سه‌رۆک لیسته‌کان ده‌وری رێبه‌رانه‌ی له ده‌سپێشخه‌رییکردن بۆ پێشکه‌شکردن و گه‌ڵاله‌کردنی پرۆژه‌ی ئه‌و یاسایانه هه‌بێ.بۆ نموونه:
1. ده‌ستووری دیمۆکراتی و دادگای ده‌ستووریی: له ماوه‌ی سێ مانگدا ته‌واو دابمه‌زرێن.
2. سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێـم: من پێشنیاز ده‌که‌م له ده‌ستوورا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نه‌مێنێ و ئه‌نجومه‌نی پیران جێی بگرێته‌وه.
2. په‌رله‌مان و حکومه‌ت: بۆ چاکسازیی و چالاککردنی په‌رله‌مان تا به پێی یاسایه‌ک شێوه‌ی هه‌لبژاردنی بازنه‌یی جێگه‌ی هه‌لبژاردنی رێژه‌یی ده‌گرێته‌وه، کۆمه‌ڵی رێسا‌و رێوشوێن ده‌رده‌که‌ین که حوکمی یاسایان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی:
ا. ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به پێی شوێنه‌که‌یان بکرێن به نوێنه‌ری ناوچه‌ی جوگرافی دیاریکراو‌و ئۆفیسیان له‌و ناوچانه هه‌بێ و کراوه بێ بۆ زیاره‌تی هاووڵاتییان.
ب. هه‌ر ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان ده‌بێ به‌لای که‌مه‌وه هه‌فته‌ی رۆژێ ده‌رگای ئۆفیسه‌که‌ی بێ مه‌وعید کراوه‌بێ بۆ سه‌ردانی هاووڵاتیان و گوێگرتن له سکالاو داوا‌و پێشنیازه‌کانیان وگه‌یاندنیان به په‌رله‌مان و حکومه‌ت.
ج. سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌بێ به‌لای که‌مه‌وه مانگی جارێک له به‌رده‌م په‌رله‌ماندا ئاماده‌بێ بۆ کاتی پرسیارکردن بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات. ئه‌ندامه‌نی په‌رله‌مان ئه‌رکی سه‌رشانیانه چاودێری کاره‌کان و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌کانی حکومه‌ت بکه‌ن و ده‌رباره‌ی هه‌ر پرس و بابه‌تێ به‌لای ده‌نگده‌رانیانه‌وه گرنگه پرسیاری لێ بکه‌ن.
د. په‌رله‌مان ده‌توانێ هه‌ر وه‌زیرێک بۆ پرسیار و لێپرسه‌نه‌وه له هه‌ر کاتێکدا پێویست بێ بانگ بکات.
هێ. ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆیان هه‌یه پرسیاری نووسراو پێشکه‌ش به سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆکی وه‌زیران، وه‌زیره‌کان و به‌رپرسیارانی ده‌زگاکانی حکومه‌ت بکه‌ن و پێویسته له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، مه‌گه‌ر به‌هانه‌یه‌کی ره‌وا هه‌بێ، هه‌ر به نووسین وه‌لامیان بدرێته‌وه.
دایکان و باوکانی به په‌رۆش و کچان و کوڕانی ئاینده‌دروستکه‌ری کوردستان
من ده‌زانم زۆربه‌تان ، به به‌شی هه‌ره‌زۆری حیزبییه‌کانیشه‌وه، به تایبه‌ت پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانمان، قوربانی ده‌ستی حیزبایه‌تیی و و گه‌نده‌ڵیی و جیاوازیی و ناعه‌داله‌تیین و تینووی گۆرانن. ئێستا وڵاتی ئێمه دوورگه‌یه‌کی له دنیا دابڕاو نییه‌و ئێوه‌ش ئه‌شکه‌وتنشین نین و دەزانن لە هەموو شوێنیکی دنیادا گەلان گۆرانی دیمۆکراتیی و یەکسانی و ژیان و نان و ئامان و ئازادیی دەخوازن.
گه‌ر به‌راستی هه‌ڵبژاردنێکی ‘ئازاد و دروست و راست ‘ هه‌بێ ئێوه نه‌ک هه‌ر به ده‌نگ و ده‌ست به‌ڵکو به رۆحیشتان ده‌نگ بۆ پاراستنی وڵات وپاشه‌روژی خۆتان له کۆمه‌لگای دیمۆکراتیی یاسا‌و یه‌کسانی و عه‌داله‌تخوازیدادا ده‌ده‌ن. ولاتی ئێمه له له‌حزه‌ی (ئۆباما)یی دا ده‌ژی به‌لام کوا ئه‌و سیستمه دیمۆکراتی و یه‌کسانه‌و ئه‌و گه‌له چاوکراوه‌و ئه‌و که‌مپه‌ینه ئازاده‌و ئەو میدیا ئازاد و سەربەخۆیەی که ئه‌م له‌حزه میژووییه‌ی بۆ ئۆباما و ئه‌مریکا کرده وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره بۆ هه‌موو جیهان؟
به داخێکی زۆره‌وه دوای 18 ساڵ حوکمی کوردی که بی بنه‌ماییانە خۆی به مۆدێلی دیمۆکراتی عێراق و ناوچه پێشکه‌شکرد، ئێستا ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی کوردی بێباکانه له به‌رچاوی هه‌موو دنیادا، سیاسه‌تی نانبڕین و زمانبڕین و هه‌ڕه‌شە‌ی کوشتن و ون‌کردن و تۆقاندن و له‌ناوبردن به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌س و گرۆیانه به‌کاردینێ که بیرورای جیاوازیان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێ ئازادانه به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیمۆکراسی بکه‌ن.
گه‌لی کوردستانی خه‌بات و کاره‌سات
پێوانه‌ی من بۆ عه‌داله‌ت و ویژدانی نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌وه‌یه تا چ راده‌یه‌ک بایه‌خ به ژیان و به‌خته‌وه‌ری و پاشه‌رۆژی خیزانان و مناڵانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه ده‌ده‌ین و ده‌یانخەینە سه‌رچاومان و له پێش هه‌موو ده‌سته‌و گرۆیه‌کی تردا دادپه‌روه‌ریی و ماڵ و خانوو په‌روه‌رده‌ی دروست و ژیانی سه‌ربه‌رزو پاسه‌رۆژی به‌خته‌وه‌رییان بۆ دابین ده‌که‌ین.
پێوانه‌ی من بۆ شانازی نه‌ته‌وه‌ییمان و وه‌فامان بۆ شه‌هیدان و خه‌باتکارانمان ئه‌وه‌یه تا چ راده‌یه‌ک بایه‌خ به پێشمه‌رگه ده‌ده‌ین و رێز‌و ته‌قدیری و ژیانی سه‌ربه‌ر‌زی به‌خته‌وه‌ر بۆ منداله‌کانیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ین و خۆشه‌ویستیی و ریزیان وه‌ک پێشمه‌رگەو سوپای کورد‌و کوردستان نه‌ک میلیشیای حیزب و بنه‌ماله بۆ ده‌گێرینه‌وه
ئێمه تاقه سه‌رکرده‌ی رێبه‌ر نابین وبنه‌ماڵه‌خوازو پاوانخوازو ناوچه‌خوازو ئایدیۆلۆجییخواز نابین، نابینه شه‌ریک و پاکانه‌کاری هیچ گه‌نده‌ڵی و تاوانێک کۆن یان تازه، گه‌وره یان بچووک .
وه‌ک دۆست و هاوڕێیەکتان، تکاتان لێده‌که‌م وه‌ک که‌سی سه‌ر به حیزب و بنه‌ماله‌و ناوچه بیرمه‌که‌نه‌وه‌و بڕیار مه‌ده‌ن. وه‌ک مرۆڤێکی خاوەن ویژدانی ئازاد و هوشیار بریار بده‌ن که تاکه ده‌نگی خۆی ده‌توانێ جیاوازی دروست بکا داخۆ ئێمه لیده‌گه‌رێێن له ناو سسیتمی گه‌نده‌لڵی بێدادییدا بمینێن یان سیستمی نوێ دروست بکه‌ین.
له سیستمێكی دیمۆکراتیی ده‌ستووریی پلورالیستی مه‌ده‌نیی راست و دادپه‌روه‌ر و یاساخوازدا هه‌مووتان ده‌توانن چ له چوارچێوه‌ی مال و کاری خۆتان، چ له چوارچێوه‌ی خه‌بات و خه‌ونی نه‌ته‌وه‌ییدا ببنه سه‌رکرده‌و رێبه‌ر، ده‌توانن ببنه زانا‌و داهێنه‌ر، ده‌توانن ببنە هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ر، ده‌توانن هه‌موو خه‌ونه‌کانتان بکه‌نه راستی، مه‌حاڵ بکه‌نه حه‌قیقه‌ت.
من ده‌مه‌وێ به هاوکاری هه‌موو هێزه‌کانی گۆڕان و چاکسازیی و عه‌داله‌تخوازییه‌وه، به یه‌که‌وه، له رێگای پرۆسه‌یه‌کی دیمۆکراتی راسته‌قینه‌وه ئه‌و سیستمه توورهه‌لده‌ین که ریگه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته له ئێوه ده‌گرێ، که کوشتن وخۆسووتاندنی کردۆته تاقه چاره له به‌رده‌م ژنانی بێ ماف‌دا و سه‌ر‌هه‌لگرتن و نامۆیی و دووره‌په‌رێزیی کردۆته تاقه ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م گه‌نجانی بێ هیوادا و ولاته‌که‌مانی کردۆته سه‌حرایه‌کی بێ به‌رهه‌م و گه‌شایی و گه‌شه‌سه‌ندن و گه‌شبینیی.
به‌ڵام نامانه‌وێ بچینه ناو پرۆسه‌یه‌کی ساخته‌وه که پێشه‌کی ئه‌نجامه‌کانی دیاریکرابن. نامانه‌وێ بچینه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند هەزار ده‌نگێک به‌ده‌ست بێننین و شه‌رعییه‌تی هه‌لبژاردن به ده‌سه‌ڵات بده‌ین یان ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ چه‌ند ده‌نگێکمان به‌خێر یان به‌خشیش بداتێ! ئێمه بۆ سه‌رکه‌وتنی ته‌واو ده‌چینه هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و دلنیاین له‌وه‌ش گه‌ر هه‌لومه‌رجی ئازاد‌و دروست و دادیاریی هه‌لبژاردن هه‌بێ زۆرینه‌ی ده‌نگی خه‌لکی ولاته‌که‌مان به‌ده‌ست دێنین
کوڕی کورد، کچی کورد: ئاینده‌ی گه‌شت له به‌رده‌مه، له ده‌ستت دایه، مه‌هێله له ده‌ستی ده‌ربێنن.
ده‌نگبده بۆ پاشه‌رؤژی خۆت، بۆ ده‌رفه‌تی په‌روه‌رده‌کردن و دامه‌زران و سه‌ربه‌رزیی و به‌خته‌وه‌ری خۆت.
بۆ پێشه‌وه، ده‌ست له ده‌ستاو و قووه‌ت له خوا.