Skip to Content

Sunday, April 28th, 2024
گۆڕانی چەمکی دیالێکتیك لە سوقراتەوە بۆ کارل مارکس …2

گۆڕانی چەمکی دیالێکتیك لە سوقراتەوە بۆ کارل مارکس …2

Closed
by July 14, 2013 گشتی

 

 

 

The alteration of the concept of dialectic from Socrates to Karl Marx

 

چەمکی دیالێکتیك لای یۆهان فیختە 

فەیلەسوفی ئەڵمانی  یۆهان فیختە  بۆ یەکەم جارهەر سێ چەمکی تێز Thesis ،  ئەنتی تێز Antithesis و سینتێزی  Synthesis بەیەکەوە گرێدا لە چوراچێوەی چەمکی دیالێکتیك  و رەهەندێکی دەروونی وکۆمەڵایەتی پێبەخشی بەشێوەیەك کە لای فیختە تێز هاوتای  خود Ego و ئەنتیتێز هاوتای نا ــ خودە  Non- Ego . لێرەد ا نا ــ خود  ئاماژەیە  بە  جیهان یان  واقیع     کە بریتیە لە کەرەستەگەلێك  یان  پانتاییەك بۆ رەفتارە  ئەخلاقیەکانی خود                       Ego`s Moral  Actions . بە تێڕوانینی فیختە پرۆسەیەکی دیالێکتیکی روودەدات بەهۆی فاکتەری بەرەنگاربوونەوە لەنێوان خود  و نا ــ خود . لەم هاوکێشەیەدا جیهانی هۆش وەکو خود ئامادەیی هەیە واقیعیش وەکو  نا ــ خود. لەئەنجامی ئەم بەرەنگاربوونەوەدا سینتێز بەدیدێت کە جۆرێکە لە هاوکۆك بوون لە نێوان هەردوولای ناکۆکدا.

چەمکی دیالێکتیك لای فریدریك هیگل 

هیگل رەهەندگەلێکی گشتگیرانەی Total Dimensions بەخشی بە چەمکی دیالێکتیك .لای هیگل دیالێکتیك دەکرێت پرینسیپێک بێت بۆ بوونناسی  Ontology  یان پرۆسەی بیرکردنەوە The process of Thinking . هەروەها دیالێکتیك دەکرێت مێتۆدێك بێت کە هەنگاوەکانی پرۆسەی  گەشەکردن وگۆڕان دیاریدەکات کە پێویستە هەموو پرۆسە سروشتیەکان , کۆمەڵایەتیەکان و تەنانەت مەعریفیەکان پێیدا تێبپەڕن . هەر لەم پەیوەندیەدا هیگل لێکدانەوەیەکی دیالێکتیانە دەکات بۆنموونە لە بواری رەوتی مێژووی مرۆڤایەتی یان ئایدیالیزم کە لە فەلسەفەی هیگلدا بیر Idea بوونێکی رەهاو سەرەکی هەیە کە خۆی      دەبینێتەوە  لە گیانی جیهان World Spirit  .هیگل بەگشتی سێ تێرمی بەکاردەهێنا کە پێکهێنەری دیالێکتیکن کە ئەمانەن : داماڵراو Abstract  ، نەرێنی Negative  و      کۆنکرێت  Concrete .بەڵام دواتر سێ  تێرمی دیکە لەجیاتی ئەوان زیاتر چەسپان کە بریتین لە تێز ، ئەنتیتێز و سینتێز.لەدیالێکتیکی هیگلی ئەم تێرمانە بەم شێوەیە رووندەکرێنەوە :

* تێز Thesis کە هاوتای شوناسە Identity .گیان لەگەڵ خۆیەتی و لەرێگەی خۆیەوە لەخۆی تێدەگات .واتە : لەناو ــ خۆی  Itself In-  ( بۆ نموونە : منداڵیەتی منداڵ لەگەڵ خۆیەتی و لەرێگەی خۆیەوە لە منداڵیەتی تێدەگات )

* ئەنتیتێز Antithesis  کە هاوتای  لێکدابڕانە Splitting ، لێرەدا گیان خۆی بەجێدەهڵێت و رووبەرووی دژەکەی خۆی دەبێتەوە کە بەشێوەی ماددەیە و ئینجا گیان لێی تێدەگات ،واتە:  بۆــ خۆی  For-Itself (منداڵیەتی خۆی بەجێدەهێڵێت رووبەرووی باڵغ بوون و واقیع دەبێتەوە لێیان تێدەگات)

* سینتێز Synthesis کەهاوتای گەڕانەوەیە Return، لەم قۆناغەدا گیان دەگەڕێتەوە بۆ خۆی ، ئێستا لەخۆی  تێدەگات  لە ئاستێکی بەرزتر لە رێگەی تێگەیشتنەکانی  لە ماددە . واتە : 

لەناوــ و ــ بۆــ خۆی     In-and- for-Itself ( گیان گەڕایەوە بۆخۆی ئێستا تێگەیشتن لە منداڵیەتی و باڵغیەتی زەمینە دەرەخسێنێت تا گیان لە ئاستێکی بەرزتر لەخۆی بگات لەرێگەی تێگەیشتن لە ماددەوە ).

لەمیانەی ئەم هەنگاوانەدا پرۆسەی گۆڕانی چەندایەتی Quantity بۆ چۆنایەتی Quality روودەدات ( بۆنمونە بە تێپەڕبوونی کات منداڵیەتی دەگۆڕێت بە باڵغبوون ) هەروەها پرۆسەی نەفی نەفی The Negation of the Negation روودەدات (بۆ نموونە باڵغ بوون منداڵیەتی دەسڕێتەوە هەروەك چۆن منداڵیەتی کۆرپەڵەیی لەناوسکی دایکدا دەسڕێتەوە ) .

چەمکی دیالێکتیك لای کارل مارکس

ئاشکرایە کە مارکسیەت وەك ئایدیۆلۆجیا کاریگەری گەورەی بە جێهێشتووە لە سەر مرۆڤایەتی لە قۆناغی مۆدێرنیزمەوە تا ئەمڕۆش چونکە لە سەرتاسەری جیهاندا ژمارەیەکی زۆر لە حیزب و گرووپی جیاواز کە هەڵگری بیری مارکسیەتن چالاکن لە بوارەکانی رامیاری و کۆمەڵایەتی و هتد.

مارکسیەت وەك ئایدیۆلۆجیا یارمەتیدەر بوو کە چەمکی دیالێکتیك لە ئاستێکی فراوان و لەهەموو دونیادا بایەخی پێبدرێت چونکە خودی فەلسەفەی کارل مارکس و هاوڕێکەی فریدریك ئەنگڵز بنیاتنراوە لە سەر پێکەوە گرێدانی هەردوو چەمکی ماددیەت Materialism و دیالێکتیك Dialectic .

ئەنگڵز سێ یاسای بۆ چەمکی دیالێکتیك سەلماند کە لە کتێبی زانستی لۆجیکی هیگلدا وەریگرتبوو . ئەم سێ یاسایەش بریتین لە :

* یاسای یەکیەتی و ناکۆکی دژەکان 

The law of the unity and conflict of opposites

*یاسای تێپەڕینی گۆڕانی چەندایەتی بۆ گۆڕانی چۆنایەتی

The law of the passage of quantitative changes into qualitative changes

*یاسای نەفی نەفی ( بەشێوەی مارپێچی *حەلەزونی* روودەدات )

The law of the negation of the negation

 بەشێوەیەکی فراوانتر دەکرێت بڵێین کە چەمکی دیالێکتیك  لە فەلسەفەی مارکسیەتدا تیۆریەکە سەبارەت بە فاکتەرە گشتیەکان و داماڵدراوەکان کە ئەو گۆڕان و گەشەکردنانە بەڕێوەدەبات 

کە لە سروشت ، کۆمەڵگە و هزردا روودەدەن.سیما سەرەکیەکانی

The Primary Features چەمکی دیالێکتیك بریتین لە :

* گەردوون گشتێکە کە بەشەکانی لەیەك دابڕاو نین بەڵکو  بەیەکەوە پەیوەست  و پشت بەستوون  Interdependent .

* جیهانی سروشت یان گەردوون لە جووڵەیەکی بەردەوامدایە.

* پێشکەوتن بریتیە لە پرۆسەیەك کە گۆڕانی بچووك و شاراوەی  بەردەوام لە چەندایەتی دەبێتە هۆی گۆڕان لە چۆنایەتی .گۆڕانی چۆنایەتی بە پلە روونادات بەڵكو کتوپڕوخێرایە کە لە حاڵەتێکەوە بازدەدات بۆ حاڵەتێکی دیکە .

*هەموو شتێك لە ناوەوەی خۆیدا دژەلای دیالێکتیکانەی خۆی تێدایە 

Dialectical Contradictions کە هۆکاری سەرەکی جووڵە ، گۆڕان و پێشکەوتنن لە جیهاندا .

سەرچاوەکان

# بەئینگلیزی

https://www.newworldencyclopedia.org/entry/Dialectic#Fichte.2C_Schelling.2C_and_the_post-Kantian_dialectic

http://www.csog.group.cam.ac.uk/iacr/papers/Norrie.pdf

http://en.wikipedia.org/wiki/Dialectic

https://en.wikipedia.org/wiki/Dialectical_materialism

http://grammar.about.com/od/d/g/dialecticterm.htm

http://csmt.uchicago.edu/glossary2004/dialectic.htm

# بە سویدی

http://www.filosofi.gotland.se/hegel.htm#Dialektiken

http://www.filosofi.gotland.se/marxisme.htm

http://sv.wikipedia.org/wiki/Dialektik

http://www.mv.helsinki.fi/wadenstr/texter/madi.htm

 

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.