چه‌رچڵ‌و نیكسۆن خۆیان وازیان له ده‌سه‌ڵات هێنا، ئه‌ی بارزانی؟
مه‌سعود بارزانی چه‌ند رۆژێكی كه‌می له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ ئیمزاكردن یاخود ئیمزانه‌كردنی یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، له‌مێژوشدا ژماره‌ی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كه سه‌ره‌ڕای داواكاری زۆری جه‌ماوه‌رو ته‌واونه‌كردنی كاته‌كه‌ی خۆیان، وازیان له‌ده‌سه‌ڵات هێنا زۆره.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌ی ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ته‌واوبونی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كه‌چی به‌نایاسایی مانه‌وه‌و درێژه‌یان به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان دا، ئه‌وانیش ژماره‌یان زۆره، به‌ڵام ئایا بارزانی چاو له (چه‌رچڵ و نیكسۆن) ده‌كات و له‌ده‌سه‌ڵات نامێنێته‌وه، یاخود چاو له (بن عه‌لی و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح) ده‌كات و له‌ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه.
هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن خودی مه‌سعود بارزانیه‌وه پرۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی ئیمزانه‌كردوه‌و چه‌ند رۆژێكی كه‌می له‌به‌رده‌مدا ماوه، به‌ڵام درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
جگه له‌وه‌ی بوه‌ته جێگای ناڕه‌زایه‌تی به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیانی هه‌رێم، مێژوی ئه‌م سه‌رۆكه‌شی خستۆته به‌رده‌م پرسیارێكی گه‌وره‌وه به‌وه‌ی ئایا بارزانی
چاو له‌و سه‌رۆكانه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای داواكاری جه‌ماوه‌ر بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان كه‌چی وازیان له‌ده‌سه‌ڵات هێنا، یاخود چاو له‌و سه‌رۆكانه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر بۆ مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات كه‌چی به‌نایاسایی له‌ده‌سه‌ڵات مانه‌وه.
له‌مێژوودا ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان جێهێشت ژماره‌یان زۆره، به‌ڵام بۆ نمونه: شارڵ دیگۆلی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نساـ له‌ساڵی 1968 پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانێك ئه‌نجامدرا دژ به‌بڕیارێكی دیگۆل بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی لامه‌ركه‌زی، دیگۆل به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌راپرسیدا پرۆژه‌كه‌ی ده‌نگ نه‌هێنێت، ئه‌وا ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه، هه‌ر به‌فعلیش له‌ساڵی 1969 دیگۆڵ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
له‌ئه‌مریكاش دوای ئابروچونه‌كانی (واته‌ر گێت)، ریچارد نیكسۆنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌ر له‌ته‌واوكردنی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و وازی هێنا.
له‌به‌ریتانیاش (وینستۆن چه‌رچڵ)ی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ساڵی 1955 به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زانی ته‌مه‌نی زۆره‌و ناتوانێت كاره‌كانی به‌چاكی ئه‌نجامبدات، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ساڵی 2007یش به‌هۆی جه‌نگی عێراقه‌وه حزبه‌كه‌ی، به‌زۆر (تۆنی بلێر)یان له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی دورخسته‌وه.
له‌ساڵی 2009یش له‌وڵاتی مالیزیا، به‌هۆی قه‌یرانی ئابورییه‌وه، عه‌بدوڵا به‌ده‌وی سه‌رۆك وه‌زیران پێش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ته‌واوبكات، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رۆكانه‌دا، چه‌ندین سه‌رۆك وڵاتی دیكه هه‌ن كه به‌هۆی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستورو ته‌نها له‌پێناوی مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتدا، به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان درێژكردۆته‌وه:
بۆنمونه: حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشوی میسر، كه‌به‌هۆی راپه‌رینێكی جه‌ماوه‌رییه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات دورخرایه‌وه، له‌ساڵی 1982ه‌وه سه‌رۆك بو تاوه‌كو ساڵی 2011 و چه‌ندین جار هه‌مواری ده‌ستوری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كرده‌وه.
به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریاش، له‌ساڵی 2000ه‌وه تاوه‌كو ئێستا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو ساڵه شۆڕش له‌دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه، كه‌چی به‌هۆی هه‌مواری ده‌ستوره‌وه له‌ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه.
له‌تونسیش، زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌و وڵاته، له‌ساڵی 1987ه‌وه تاوه‌كو ساڵی 2011 له‌ده‌سه‌ڵات مایه‌وه‌و دواتر به‌راپه‌رین لادرا.
له‌یه‌مه‌نیش، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، له‌ساڵی 1978ه‌وه تاوه‌كو ساڵی 2012 له‌ده‌سه‌ڵات مایه‌وه‌و دواتر به‌راپه‌رین لادرا.
بوته‌فلیقه‌ی سه‌رۆكی جه‌زائیریش ، له‌ساڵی 1999ه‌وه به‌هۆی هه‌مواری ده‌ستوره‌وه تاوه‌كو ئێستا له‌ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه.
ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، بارزانی چاو له‌نمونه‌كانی (چه‌رچڵ و دیگۆل) ده‌كات یاخود چاو له (موباره‌ك و ئه‌سه‌دو بن عه‌لی ) ده‌كات؟