سه‌فه‌ر بۆ ئێره..! …. ئیدریس عه‌لی
تۆ دێیته‌وه و
من لیره نه‌ماوم
لێره نه‌بوویت
من رۆشتم و
ئیتر بۆ ئه‌به‌د هیچ کۆترێ
گمه‌ی لێوه‌نه‌هات
به شوێنمدا..
تۆ دێیته‌وه
من لێره نه‌ماوم
من لێره نیم و بۆ ئه‌به‌د
هیچ چۆله‌که‌یه‌ک
به جریوه‌ی خۆمه‌وه با‌نگم ناکات
هیچ ئاوێنه‌یه‌ک
به رووخساری خۆمه‌وه نامبینێ
هیچ گۆڕێک
به مردنی خۆمه‌وه نامگرێته ئامێز
هیچ زستانێ
به کڕێوه‌ی خۆیه‌وه نامگرێته به‌فر..
من لێره نه‌ماوم و
ئیتر بۆ ئه‌به‌د
هیچ رێگه‌یه‌ک
ده‌ستی وه‌فام ناباته‌وه لای دڵی تۆ
هیچ نه‌سیمێ
تریفه‌ی دیدارت ناپڕژێنێ
به‌سه‌ر گوڵی سپێده‌ما..!
تۆ دییته‌وه و ده‌بینی
که ئیتر بۆ ئه‌به‌د
باری ته‌نیایی خۆم پێچاوته‌وه و
بۆی ده‌رچووم،
دێیته‌وه و
ده‌بینی ئینجانه‌کان
له شوینی راستینه‌ی خۆیان نه‌ماون
دره‌خته‌کان سه‌ر و بست
سیبه‌ریان لێبه‌رداوه‌ته‌وه… و
ئاوی به‌لۆعه‌که هه‌روا
خوڕه خوڕ دڵته‌نگی له‌به‌ر ده‌روات..!
کاتێ دییته‌وه
ئیدی من… ده‌مێکه
وه‌ک هه‌تاویکی زیز
سه‌ری خۆم بۆ ئاوابوون هه‌ڵگرتووه.. و
وه‌ک مێشوله‌یه‌کی ده‌نگخۆش
بوومه‌ته حیکایه‌تخوانی
شارێکی دوور..!
تۆ دێیته‌وه و ئیتر من
له بازاڕی عه‌تر فرۆشان
له گه‌ڕه‌کی سێوڕێژان
له حه‌وشه‌ی قه‌ره‌باڵه‌غ و پڕ له گوڵ
له سه‌ربانی چۆڵ و خاڵی له کۆتر
له چاخانه‌ی قه‌ره‌باڵه‌غ و پڕ له دووکه‌ڵ
له کۆڕی چۆڵ و خاڵی له شیعر.. نابینی..!
دێیته‌وه و ده‌بینیت
من لێره نه‌ماوم
به دڵ و به گیان
به جوعبه‌ی پڕ له خه‌یاڵه‌وه
به مه‌غزه‌نی پڕ له گوڵه‌وه
چوومه‌ته ناو شه‌ڕێکی خوێناویتره‌وه،
که‌مین بۆ رێحانه داده‌نێم
دانه دانه
گوڵدانه‌کان ئه‌ده‌مه
به‌ر ده‌سڕێژی باران
میلی مۆسیقا
له حه‌سحه‌سه‌کان ده‌هێنمه‌وه و
به ده‌نگی به‌رز
شیعریان بۆ ده‌خوینمه‌وه..!
ورته ورت
ئه‌جریوێنم به گویی
چۆله‌که‌یه‌کدا و
پێی ده‌ڵێم:
ئه‌ی چۆله‌که‌ی
عاقڵ و گوێ رایه‌ڵ
باسی ئه‌م سه‌فه‌ره
لای یار و ئه‌غیار نه‌درکێنی..!
په‌له په‌ل
ئه‌گرمێنم به‌سه‌ر هه‌وره‌کانا و
به ئاماژه‌ی دڵ
تێ‌یان ده‌گه‌یه‌نم:
ئامان هه‌وره هێمن و
له‌سه‌ر خۆکان
چیرۆکی ئه‌م رۆشتنه کتو پڕه‌م
بۆ هیچ باخێ نه‌گێڕنه‌وه
به نامه‌یه‌ک له خودا داوا ده‌که‌م:
یا سه‌تار و یا ره‌حمان
نه‌چی به ده‌م گاڵته و گه‌په‌وه
له به‌ینی خۆت و
ئه‌ستێره‌کانتا
له به‌ینی خۆت و
بارانه به تاوه‌کانتا
له به‌ینی خۆت و
دارستانه چڕ و خامۆشه‌کانتا
له به‌ینی خۆت و
حه‌وشه پڕ له ئینجانه‌کانتا
له به‌ینی خۆت و
ئێواره سارد و بێڕه‌نگه‌کانتا
دار و نه‌داری نهێنی ناو دڵم
ئاشکرا که‌یت..!