پێویسته له کڵپه‌ی خۆتدا بسووتێیت
پێویسته له کڵپه‌ی خۆتدا بسووتێت تێڕوانینێکی تری “ئاسۆ عه‌زیز و پۆڵا سه‌عید”ه.
ئاسۆ عه‌زیز:
پۆڵا گیان ئیمڕۆ ڕێککه‌وتی 09.07.2013 له فه‌یسبووکدا نووسیبووت: ئه‌گه‌ر هیچ شتێک وه‌ک خۆی نه‌مابێت ئه‌وا ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه، له کڵپه‌ی خۆتدا بسووتێیت و ببیت به خۆڵه‌مێش. وه‌ک خۆت ده‌ڵێی، نیچه‌ییانه ته‌نها به‌وشێوه‌یه ئه‌و شانسه‌ت هه‌یه، که ببیت به شتێکی نوێ، واته گۆڕان به‌سه‌ر خۆتدا بهێنیت. پێتوایه ئێستا له کڵپه‌ی خۆماندا ده‌سووتێین؟
پۆڵا سه‌عید:
کاک ئاسۆ برای شیریینم، ئێمه نه‌ک له کڵپه‌ی خۆماندا ده‌سووتێین، بگره هه‌نووکه ته‌نها خۆڵه‌مێشه‌که‌مان ماوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه کاتیه‌تی که سه‌رله‌نوێ خۆمان دروستبکه‌ینه‌وه، کاتیه‌تی بگۆڕێین و ژیانێکی تر بژیین. کاک ئاسۆ ده‌شێت زۆر پێشمه‌رگه‌ی دێرینی تر هه‌بێت وه‌ک تۆ، که به شیشی غه‌م و غه‌دری یه‌کێتیی نیشتیمانیی ده‌سووتێن، به‌ڵام به‌شێکی ئه‌و غه‌درلێکراوانه په‌نا بۆ تۆ ده‌هێنن، که له‌کاتێکدا تۆ بێجگه له دڵێکی گه‌وره هیچی ترت نییه بیانده‌یتێ.
له ماڵه‌که‌تدا بێجگه له به‌خته‌وه‌ریی هیچی تر نابینم، ئه‌مه بۆ من جێگای خۆشحاڵییه. ئه‌م سامانه‌ی که تۆ هه‌ته دڵنیابه ته‌واوی ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ناو یه‌کێتیی ناتوانن پێیبگه‌ن. ماڵی ئه‌وان پڕه له پاره، که‌لوپه‌لی مۆدێرنی ناوماڵ، خواردنی زۆر و ژیانێکی هایڵایڤانه، به‌ڵام به زه‌ڕه‌بینیش بگه‌ڕێیت یه‌ک تۆزقاڵ به‌خته‌وه‌ریی نا‌بینیت.
ئه‌و غه‌دره‌ی له تۆ کراوه جێگای سه‌رنجێکی گه‌وره‌ی منه. له هه‌ڕه‌تی جاحێڵیی و جوانییته‌وه سه‌رقاڵی سیاسه‌تیت، له ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌راندا چالاکبوویت، زیندانی سیاسیی بوویت جه‌للاده‌کان گره‌ویان له‌سه‌رت ده‌کرد، که کامیان بتهێننه نهێنیی درکاندن. تۆ به‌عست ناچارکرد، که ئازادت بکه‌ن، چونکه هیچت نه‌درکاند. بوویته پێشمه‌رگه، هاوڕێکانت ئیمڕۆ هه‌موو ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیین، که که‌سیان له تۆ هۆشیارتر نین، که‌سیان له تۆ ڕۆشنبیرتر نین، به‌ڵکوو به ویست و خواستی مام جه‌لال کراون به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی. ئه‌گه‌ر مام جه‌لال نه‌بوایه باوه‌ڕم نییه ئه‌وانه ئیمڕۆ بیانتوانیایه ئه‌وه بن که هه‌ن. ئاڵای شۆڕش بوویت و ئیمڕۆ هاوڕێکانی ئاڵای شۆڕشت له مه‌کته‌بی سیاسیی داده‌نیشن. پێنج دانه مانگ به ته‌نیا به‌و شاخانه‌وه خۆت له پاسدار و به‌عس و یه‌کێتیی ده‌شارده‌وه، تاکه پێشمه‌رگه‌ی ئاڵای شۆڕش بوویت، که یه‌کێتیی توانای گرتنتی نه‌بوو. که هاتیته‌وه ناو یه‌کێتیی به ویستی خۆت هاتیته‌وه نه‌ک بتگرن، که هاتیته‌وه ناو یه‌کێتیی هه‌ندێک پشتگیری‌یان ده‌کردیت و هه‌ندێکیش ده‌یانویست ئه‌شکه‌نجه‌ت بده‌ن و زیندانییت بکه‌ن. له‌دوای ئه‌نفال ئه‌وه‌ی گه‌یشته ئێران و ئه‌وروپا ده‌ستیکرده‌وه به ژیانێکی تر، تۆ هاتیته‌وه بۆ سلێمانیی وه‌ک به‌شێکی زۆری پێشمه‌رگه‌کان، که ناویان لێ‌نرا حه‌وت سه‌د و سیی و حه‌وت ناسراو به “حه‌وت سه‌د و ناوساجیی”. تۆ دیسانه‌وه له‌ژێر شه‌قی به‌عسدا ژیایت، چێشتخانه‌ت دانا و ملازم عه‌لیی و چه‌للوب و نموونه‌کانی مه‌نجه‌ڵه برنج و شله‌کانیان له‌به‌رده‌می دوکانه‌که‌تدا قڵپ ده‌کرده‌وه و ده‌شبوایه بڵێی ده‌ستتان خۆش بێت. به‌شێک له‌م پێشمه‌رگانه، په‌یوه‌ندییان به داموده‌زگاکانی به‌عسه‌وه کرد و بوون به پیاوی به‌عس. هه‌ندێکیان زیانبه‌خش و هه‌ندێکیشیان پشت و په‌نای پێشمه‌رگه گه‌ڕاوه‌کان و هاووڵاتییانی سلێمانیی بوون. تۆ یه‌کێک بوویت له‌و پێشمه‌رگانه‌ی، که به پاکیی مایته‌وه و کاسپیی پاکت ده‌کرد، یه‌کێک بوویت له‌و پێشمه‌رگانه‌ی، که هاوڕێکانت ده‌یانپاراستیت.
له ڕاپه‌ڕییندا ڕۆڵێکی گه‌وره‌ت له ڕزگارکردنی شاری سلێمانییدا بینیوه و به‌شداریی ته‌واوی چالاکییه‌کانی ڕاپه‌ڕیینت کردووه. له کۆڕه‌وه‌که‌دا ڕۆڵی چالاک و شێرانه‌ت له پارێزگارییکردنی شاری سلێمانییدا بینیوه، له نزیک عه‌ربه‌ت سنورت بۆ سووپای ئێراقیی دانا و ڕێگات نه‌دا دوای خه‌ڵکی ڕه‌وکردووی کوردستان بکه‌ون. به حه‌فتا پێشمه‌رگه‌وه له‌شکرێکی گه‌وره‌ی به‌عست شکاند، ئامرلیوایه‌کت به زیندوویی گرت و پاشان وه‌ک دیاریی ناردیانه‌وه بۆ به‌غداد. شێرکۆی برات شه‌هید کرا، هه‌نووکه ده‌بینم جه‌سته‌ت به‌شێوه‌ی شه‌ق شه‌قه پڕه له شکاویی، برینداریی و پلاتین، خاتوو دیمه‌ن له ناته‌ندروستییه‌کی ئاوهادا، ئه‌و هه‌موو هێرشه‌ی یه‌کێتیی و هاوڕێکانت ده‌یکه‌نه سه‌رت، ئاستێکی خراپی باری دارایی له هه‌لومه‌رجێکی ئاوهای وه‌ک ئێستای تۆدا سه‌خته به‌رگه‌ی بگریت. له‌ناو ئه‌م هه‌موو ئازارانه‌دا، که‌چیی ماڵه‌که‌ت پڕه له ژیان، پڕه له به‌خته‌وه‌ریی، سامانی گه‌وره‌ی تۆ به‌خته‌وه‌رییه، سامانی گه‌وره‌ی تۆ ڕۆحێکی گه‌وره و به‌هێزی وه‌ک خاتوو دیمه‌ن و دوو کوڕی بێ نموونه‌ی وه‌ک ئازیز و مه‌زنه.
تۆ نه‌ک له کڵپه‌ی خۆتدا ده‌سووتێیت، بگره مشتێ خۆڵه‌مێشیت، هه‌ربۆیه ئێستا کاتی گۆڕانته، کاتی ئه‌وه‌یه ببیته شتێکی نوێ، کاتی ئه‌وه‌یه ژیانت بگۆڕیت. کاتی ئه‌وه‌یه به هاوڕێکانت بڵێیت ئێستا سه‌ره‌ی منه.
من پێشمه‌رگه‌ی دێرین نه‌بووم، به‌ڵام به قه‌د ته‌مه‌نه‌که‌ی خۆم، خاوه‌نی تێکۆشانم بۆ کورد. من نه‌ک یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان غه‌دری لێکردووم، بگره که‌سوکاری خۆشم غه‌دریان لێکردووم. منیش له خۆڵه‌مێشی خۆمدا ده‌مه‌وێت هه‌ڵبستمه‌وه، ئێستا کاتی گۆڕینی ژیانمه، ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه ببم به شتێکی تر.
پرسیاری من له تۆ لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ بۆچیی ئیمڕۆ پۆستێک وه‌رده‌گریت و ته‌مه‌نی درێژی ناگاته مانگێک و لێتوه‌رده‌گرنه‌وه و پۆستێکی ترت ده‌ده‌نێ، پاشان له‌وه‌ش ڕازیی نین و ئه‌ویشت لێوه‌رده‌گرنه‌وه؟
ئاسۆ عه‌زیز:
دواهه‌میین پۆستم به‌رپرسیارێتیی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌لجیکا بوو. له هه‌لومه‌رجێکی ته‌ماوییدا کۆمیته‌که‌ی ئێمه سڕکرا، به‌ڵام به‌بێ په‌یامێکی ڕه‌سمیی مه‌کته‌بی ڕێکخستن، وا نزیکه‌ی بۆ ساڵێک ده‌چێت، ئێمه له گیرفانی خۆمان خه‌رجیی کۆمیته‌که‌مان سه‌رف ده‌که‌ین، یه‌کێتیی هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌کی لێبڕیوین، به‌ڵام کاتێک ده‌یانه‌وێت کۆڕێک بگێڕن یان چالاکییه‌کی تری جه‌ماوه‌رییان هه‌بێت، په‌یوه‌ندییمان پێوه ده‌که‌ن، که پشتگیری‌یان بکه‌ین.
وه‌ک خۆت وتت من چه‌ندیینجار پۆستم دراوه‌تێ و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا لێیانوه‌رگرتوومه‌ته‌وه، هه‌ر جاره‌ی به بیانوویه‌ک و هه‌ر جاره‌ی به بووختانێک، که دوامخراوه، به‌ڵام هه‌مانکاتیش به‌هۆی سه‌رکه‌شیمه‌وه، سه‌رکه‌شییه‌ک له‌پێناوی ڕاستیی ڕاسته‌قینه و هه‌ق و ئازادییدا. هاوڕێکانم هه‌موو له مه‌کته‌بی سیاسیی داده‌نیشن، به‌ڵام ته‌ماشای مه‌کته‌بی ڕێکخستن و ئه‌نجوومه‌نه‌که‌شی بکه ئه‌وسا به‌دوای هه‌ق و ناهه‌قدا بگه‌ڕێ.
یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له قه‌یرانێکی گه‌وره و گرانی سه‌رۆکایه‌تییدا ده‌ژیی. یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له دره‌ختێکی که‌ڵه‌گه‌تی قه‌د ئه‌ستوور ده‌چێت، که کرم تێیداوه. کرمی یه‌کێتییش له یه‌کێتیی خۆیه‌تی، کرمگه‌لێک له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه و له سه‌ریشه‌وه بۆ خواره‌وه. به له‌وێنه‌بوونی مام جه‌لال بۆشاییه‌کی گه‌وره که‌وته فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانه‌وه، ئه‌م بۆشاییه‌ش ته‌نها به که‌ڕاکته‌رێکی هاوشێوه‌ی مام جه‌لال پڕده‌کرێته‌وه، خۆشت ده‌زانی، که کۆمه‌ڵگای ئێمه له سه‌رده‌م وقۆناغێکدا ده‌ژیی، که هی خۆیه‌تی نه‌ک دونیای هاوچه‌رخ.
واته پێویسته ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه بین، که کۆمه‌ڵگای کوردیی به‌زۆر بکه‌ین به کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن. من ناتوانم نه ده‌ستبه‌رداری یه‌کێتیی بم نه لێشبگه‌ڕێم یه‌کێتیی به‌وشێوه‌یه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕۆ بچێت. ئێمه له به‌لجیکا هه‌موومان کۆکین له‌سه‌رئه‌وه‌ی، که خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕابه‌رایه‌تیی یه‌کێتیی بگرێته ئه‌ستۆی خۆی. ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان وه‌ک کۆمیته‌که‌ی ئێمه کۆک بن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خاتوو هێرۆ. گالیسکه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی نه به‌بێ ڕابه‌ر ده‌ڕوات به ڕێگادا و نه به‌بێ هێزیش ڕابه‌ر توانای لێخوڕینی گالیسکه‌ی یه‌کێتیی هه‌یه. ئێمه هێزی هه‌ڵسوڕێنه‌ی ڕابه‌ر و یه‌کێتییشین. من نازانم تۆ چیی له‌سه‌ر ئه‌م گالیسکه و ڕابه‌ره ده‌ڵێی؟
پۆڵا سه‌عید:
دروسته نه‌ک به‌ته‌نها یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، به‌ڵکوو خودی هه‌موو خاکێک پێویستی به هێزی ڕابه‌رایه‌تیی و هێزی هه‌ڵسوڕێنه‌ری ڕابه‌ره. له فه‌لسه‌فه‌ی من و تۆدا، من به‌بێ تۆ بوونم نییه و تۆش به‌بێ من هه‌مانشێوه. له‌ناو یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا ئه‌وه‌ی بوونی نییه بریتییه له هه‌ستی هه‌موو. ده‌شێت که‌سێک پێمبڵێ ڕاست نییه، من ده‌ڵێم ئه‌و ڕاستده‌کات، چونکه له‌ناو یه‌کێتییدا هه‌ستی گرۆ بوونی هه‌یه، به‌ڵام ته‌واوی کۆی هه‌موو ئه‌م گرۆیانه نابنه هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ستی کۆی گشتیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، هه‌ستی ئێمه. له هه‌ستی من و تۆدا پێویستمان به هه‌ستی هه‌ردووکمانه، له هه‌ستی ئێمه‌دا پێویستمان به هه‌ستی هه‌موومانه. هه‌موو گالیسکه‌یه‌ک خاوه‌نی دوو ده‌سکه، که لێوه‌ی هێزی پاڵنان ده‌بێته هۆی هه‌ڵسوڕاندنی تایه‌ی لێخوڕینی گالیسکه‌که، له‌گه‌ڵ خولانه‌وه‌ی تا‌یه‌که پاڵنه‌رانیش وزه‌ی که‌متر خه‌رجده‌که‌ن. ڕابه‌ری سه‌رکه‌وتوو ئه‌و ڕابه‌ره‌یه، که ناهێڵێت پاڵنه‌رانی نه ڕابوه‌ستن و نه ماندووشبن. ده‌سکێکی گالیسکه‌که ئازایه‌تیی پاڵیپێوه‌ده‌نێت و ده‌سکه‌که‌ی تریش حه‌ز و ئاره‌زووه‌کان، یه‌کێک له ئاره‌زووه‌کان، ئه‌وه‌یه که ئه‌م هێزه ئاره‌زووی لۆگیکی هه‌یه. ئێمه ده‌توانین پلاتۆنیانه‌ش ئه‌م گالیسکه‌یه بده‌ینه ده‌ستی ڕابه‌ر. لێره‌دا ڕابه‌ر ده‌بێت خاوه‌ن لۆگیک بێت و هێزی ئازایه‌تیی و حه‌ز و ئاره‌زووش دوو ئه‌سپ، که گالیسکه‌که به‌دوای خۆیاندا ڕاده‌کێشن.
مام جه‌لال له میانه‌ی فه‌رمانڕه‌ویه‌تییدا هه‌ردوو ئه‌سپی ئازایه‌تیی و حه‌ز و ئاره‌زووی به لۆگیکی ڕابه‌رانه تاوده‌دا. هه‌نووکه پێویسته هێزی ئازایه‌تیی و حه‌ز و ئاره‌زووی به‌هێزکردنی یه‌کێتیی گالیسکه‌ی یه‌کێتیی پاڵپێوه‌بنێت هه‌تا ڕابه‌رێک بکه‌وێته ڕێگا، هه‌رکات ئه‌م گالیسکه‌یه که‌وته ڕێ، ئه‌وسا به لۆگیکی ڕابه‌ر ئه‌سپی ئازایه‌تیی و حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی یه‌کێتیی تاو ده‌درێت.
من ژیانی کوردم له ئازادیی و ئاسایش و به‌خته‌وه‌رییدا ده‌وێت، نه‌ک له شه‌ڕدا، هه‌ربۆیه منیش به ته‌ندروست و پێویستی ده‌زانم، که خاتوو هێرۆ ڕابه‌رایه‌تیی یه‌کێتیی بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، پێویسته یه‌کێتییه‌کان کات به فیڕۆ نه‌ده‌ن و تێکۆشانیان بۆ یه‌کێتیی بێت نه‌ک بۆ قازانجه تایبه‌تییه‌کان. سه‌رنج له‌م ڕێککه‌وتنه‌ی نێوان یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات بده، سه‌رنج له‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره سیاسییه بده، که چلۆن هه‌ردوولایان نرخی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌یان پێنه‌زانی و هه‌ریه‌که‌یان هه‌ستان بۆ به‌کارهێنانی له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی سیاسیی خۆیاندا. پێتوانییه، که نه‌ک به‌ته‌نها یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات بگره به گشتیی کورد نرخی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه نابینن؟
ئاسۆ عه‌زیز:
به‌دڵنیاییه‌وه که‌س نرخی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه نابینێت. سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ش ڕێگاگرتنه له که‌وتنه‌وه‌ی شه‌ڕ. ئێمه ئه‌زموونی دوای ڕاپه‌ڕیینمان هه‌یه، که له‌سه‌ر ڕێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سته‌ڵات، له‌سه‌ر ڕازیی نه‌بوون به سه‌رنه‌که‌وتن شه‌ڕێکی وامان نایه‌وه، که زیانێکی گه‌وره‌مان لێبخات. ئێمه هێشتا ئاماده‌گیی ئه‌وه‌مان تێدایه، که هه‌ڵه‌یه‌کی ئاوها سامناک دووباره بکه‌ینه‌وه. درێژکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانیی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هیچ زیانێکمان پێناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ڕێکنه‌که‌وتنمان و نانه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوانماندا ئاینده‌مان ده‌خاته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی وه‌هاوه، که به سه‌ده‌یه‌کی تریش پێمانچاکنه‌کرێته‌وه.
نیشتیمانی ئێمه ئاوه‌دانبۆته‌وه و له به‌رده‌وامیی ئاوه‌دانبوونه‌وه‌دایه، ئه‌م هه‌موو گه‌نجه جوانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕیین خاوه‌نی خه‌ونی گه‌وره‌ن بۆچیی لێیان تێکبده‌ین؟ ئه‌م هه‌موو دایک و باوکه به منداڵی گه‌نج و جوانه‌وه له ئه‌وروپاوه به‌یه‌کجار‌ه‌کیی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان بۆچیی ژیانی ئه‌م گه‌نجانه ناخۆشبکه‌ین؟ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره له‌م ڕێککه‌وتنه‌دا بریتییه له ڕێگاگرتن له هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ نه‌ک لایه‌ک لاکه‌ی تر ناچاربکات به په‌سه‌ندکردنی داوایه‌ک. له‌م ڕێککه‌وتنه‌دا نه پارتی دیموکرات نه یه‌کێتیی نیشتیمانیی سه‌رکه‌وتوو نییه، به‌ڵکوو تاکه سه‌رکه‌وتوو تێیدا خه‌ڵکی کورده، دانیشتوانی باشووری کوردستانه، خه‌ڵکی ڕه‌نجده‌ری هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه.
باشووری کوردستان به ته‌نها ئێمه‌ی تێدا ناژین، به‌ڵکوو کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه‌وه، باشووری کوردستانی کردووه به هێلانه بۆ ژیانێکی ئارام و ئازاد، بۆچیی هێلانه له‌م مه‌له ته‌رانه‌ش تێکبده‌ین؟ من پێموایه یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات له کڵپه‌ی خۆیاندا سووتاون، به‌ڵام نه‌بوونه‌ته خۆڵه‌مێش.
به‌رهه‌حاڵ پۆڵا گیان، تا دیدارێکی تر و تا باسێکی تر به به‌خته‌وه‌رییت ده‌سپێرم
10.07.2013
Holland