پێڵاو چاوبه‌ست
پێڵاو چاوبه‌ست مه‌زنترین فیلمی فیچه‌ر (سینه‌مای)- یه تاکو ئه‌مڕۆ که به گشتی له کوردستان له‌سه‌ر لۆکه‌یشن شووت ده‌کرێت وه‌ك به‌رهه‌می هاوبه‌ش نێوان به‌ڕیتانیا و کوردستان له ساڵی 2014. فیلمه‌که له پرۆده‌کشن جۆکه فیلمس و فۆتپرینت فیلمسه – دوو کۆمپانیای به‌ڕیتانی بۆ به‌رهه‌مهێنان فیلم.
بیرۆکه، (سینۆپسیس)
تیشکۆ، منداڵه کورد، ته‌مه‌ن ده ساڵه و زۆر مه‌راقه به فتبۆڵێن و خه‌ونی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌ویه که ‘پێلێ’ ببینێت له به‌غدا له یاریه‌کی نێوان به‌ڕازیل و عێراق. به‌ڵام ئه‌مه ساڵی 1969–یه له کوردستان – داگیرکراوی عێراق، سه‌دام و دار‌و ده‌سته به‌عسیه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتن و هیچ کوردێك ژیان ئامان نیه. تیشکۆ هه‌ژاره و هیچی نیه، ته‌نانه‌ت جوتێ پێڵاویشی نیه، هه‌روه‌ها خۆی و دایکی له خانوه به‌کرێ گرته‌که‌یان ده‌رده‌کرێن. کاتێك وا هه‌موو شت خه‌ریکه ووێران ده‌بێت، تیشکۆ میسته‌ر ئینگلیز ده‌ناسێت، ئه‌ندازیارێك له بیره نه‌وته‌که، که ئاماده‌یه فریای تیشکۆ بکه‌وێت و رزگاری کات وه بلیتێکیشی بۆ بکرێت و بیبات بۆ یاریه‌که‌ی به‌ڕازیل و عێراق له به‌غدا به مه‌رجێك تیشکۆ به‌ڵێنێك بێنێته ئه‌نجام.
پێڵاو چاوبه‌ست چیرۆكی په‌ژاره‌یی و خۆشه‌ویستیه و به تایبه‌ت کاروانی کوڕه منداڵێکه به‌ره‌و گه‌وره‌بون.
ده‌رباره
که‌ی به‌هار ئه‌م سیناریۆیه‌ی نووسیوه، له دایكبوی کوردستانه، 20 ساڵ له به‌ڕیتانیا ژیاوه و به گشتی 33 ساڵ له ئه‌وروپا. که‌ی ده‌زانێت ژیان مانای چیه بۆ ئه‌و منداڵه – تیشکۆ – له‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستان، و هه‌ست ده‌کات ئه‌مه باشترین کاته که ئه‌زمون ژیانی خۆی و منداڵان کورد ئاشنا بکات به جیهان له ڕوانگای فیلمی پێڵاو چاوبه‌ست-ه‌وه چونکه:
له 2014 یاری ‘کاس عاله‌م’ له به‌ڕازیل ده‌کرێت و دوای ئه‌مه‌ش له 2016 یاری ئۆڵۆمپیك. ناسناوی ‘پێلێ’ جارێکی‌تر زۆر به‌رزه به‌هۆی ئه‌و ڕۆڵه مه‌زنه‌ی هه‌یه‌تی له یاریکردن فتبۆڵ بۆ به‌ڕازیل. هه‌روه‌ها عێراق، کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست به‌رده‌وام له‌سه‌ر لاپه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌واڵه‌کانن. وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان بایه‌خ و خۆشه‌ویستی ملێۆنه‌ها که‌س بۆ فتبۆڵێن هه‌رده‌م زۆر به جۆشه، واته بایه‌خیان بۆ ئه‌م فیلمه زۆر ده‌بیت.
تێڕوانین ده‌رهێنه‌ر
“پێڵاو چاوبه‌ست” ستایه‌ڵی سروشتی هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و سایکۆلۆژی ژیان تیشکۆ له کاتێکدا خه‌باتی به‌دیهێنان به‌ڵێنه‌که‌ی ده‌کات بۆ میسته‌ر له پێناو رزگار کردنی خاو خێزانه‌که‌ی و هێنانه دیت خه‌ونه‌کانی.
تێڕوانین فیلمکاری دووبه‌ره‌کی کردنه له ره‌نگه‌کان هه‌روه‌ك تیشکۆ خه‌بات ده‌کات له دژایه‌تی کردن هه‌سته‌کانی له نێوان گه‌شبینی و په‌ژاره‌یی. ئه‌م هه‌سته‌ی ناوخۆی تیشکۆ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی چیرۆك گۆڕانکاری به‌سه‌ردێت، له‌هه‌مان کاتدا گۆڕانکاری له ڕه‌نگ و ستایه‌ڵی تێڕوانین به‌ده‌رده‌که‌وێت به زیاد کردنی جیاوازی له ڕه‌نگه‌کانی فیلمه‌که. ڕه‌نگی کاڵ و سارد نیشانده‌ری ناخی تیشکۆ و هه‌سته ته‌نیاییه‌کانی ده‌رده‌بڕن، له کاتێکدا ڕه‌نگی چڕ و گه‌رم له هه‌ندێك دیمه‌ن به‌ڵگه‌ی ده‌ڕبڕینی خه‌ون و هیوای تیشکۆ ده‌رده‌خه‌ن.
ئه‌م گۆڕانکاریانه له ڕه‌نگ و چراوڕۆشنایی دیمه‌نه‌کان ده‌بنه هۆی بنیاتنانی هێزی سه‌ره‌کی بۆ دڵڕاکێشی و جوانی فیلمه‌که.
ستایه‌ڵ فیلمکاری “پێڵاو چاوبه‌ست” هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ فیلمانی به ناوبانگی وه‌ك: ” ده‌نگه بێتاوانه‌کان – 2004″ ، “سینه‌ما په‌ره‌دیسۆ –1988” ، “سڵه‌م دۆگ ملیۆنێر – 2008” ، “ستی ئۆف گۆد – 2002″، “ستار وۆرس، فانتۆم مێناس – 1999” ، “هوگۆ – 2011″، “ئی. تی. – 1982″، “کایت ڕه‌نه‌ر –2007”.
ده‌نگه بێتاوه‌نه‌کان – 2004 سینه‌ما په‌ڕه‌دیسۆ – 1988
سڵه‌مدۆگ ملیۆنێر – 2008 ده‌نگه بێتاوانه‌کان – 2004
ئه‌کته‌رانی کاندید بۆ ڕؤڵه سه‌ره‌کیه‌کان
بۆ ڕۆڵی ‘میسته‌ر ئینگلیز’ په‌یوه‌ندیمان کردوه به ئیوان ماگرێگۆر – ئه‌کته‌ری فیلمی (ستار ۆرس، فاتۆم مێناس، ئیمپۆسیبل)، وه هه‌روه‌ها بیرمان له ئه‌کته‌رانی وه‌ك دانیال کره‌یگ – (سکای فۆڵ، ره‌ود تۆ پێردیشن)، و ڕالف فاینس – ( شیندلێره‌س لیست، کۆنستانت گاردنه‌ر).
بۆ ڕۆڵی ‘دایکی تیشکۆ’: ده‌مانه‌وێت ئه‌م ڕۆڵه ببه‌خشین به شائه‌کته‌رانی وه‌ك: پێنه‌لۆپی کروز – ( ناین، پایره‌تس ئۆف که‌ڕابیه‌ن، ۆن ستراینجه‌ر تایدس)، یان چولیێت بینۆش – (ئینگلیش په‌یشنت، چۆکۆلات)، وه هه‌روه‌ها کاترین زیتا-جۆنس – ( ماسك ئۆف زۆرۆ، ئینتراپمێنت).
لۆکه‌یش
ئه‌م فیلمه به گشتی له کوردستان شووت ده‌کرێت له‌سه‌ر لۆکه‌یشن. ئه‌و لۆکه‌یشنانه‌ی له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌ن ئه‌مانه‌ن: ڕانیه، چیاکانی کوردستان ، کفری و کۆیه.
پاشکۆ (لێگه‌سی)
تیم پرۆده‌کشن بایه‌خی بێهاوتا ده‌دات به گرنگی ئه‌م فیلمه بۆ کوردستان. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که هێزێکی پڕ له پێشکه‌وتن بێت بۆ فیلمکارانی کورد، بۆ کۆمه‌ڵگا کۆلتوری و بازرگانیه‌کان، بۆ ڕاپه‌ڕاندن نه‌وه‌ی نوێی فیلمکارانی کورد، بۆ یارمه‌تیدان، وورکشاپ کردن و پێگه‌یاندن که‌سانی خاوه‌ن ئه‌زمون و بۆ سه‌ڵماندن بۆ پڕۆدیسۆرانی جیهان له به‌رفراوانی ناوچه‌که بۆ به‌رهه‌مهێنان. به کردار ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که تیمی پڕۆده‌کشن له‌گه‌ڵ ستافی ناوچه‌که کارده‌کات، به گوێره‌ی پێویست و توانا. سه‌رۆك به‌شه‌کان (دیپارتیمه‌نت)-ه‌کان هان ده‌درێن بۆ ڕاهێنان کردن به ستافی ناوچه، هه‌مدیس به گویره‌ی توانا و شوێنی پێویست.
له کوردستان، پرۆدیسۆره‌کانمان هیوایان وایه چه‌نده‌ها وورکشاپ بۆ که‌سانی ناوچه‌که بگێرن بۆ ئاشنا کردنیان به بواره جیاوازه‌کانی فیلمکاری و بۆ په‌روه‌رده‌گاریان بۆ به‌ژداری کردن له بازرگانی فیلمکاری و بواری به‌هره‌یی. پاشکۆیه‌کی تری ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌یه که تۆرێکی – پردێکی – به‌رفراوانتر بنیات بنێت له نێوان کوردستان، ئه‌وروپا و به‌ڕیتانیا.
جێنۆسایدی گه‌لی کورد
تیمی پڕۆده‌کشن پێڵاوچاوبه‌ست له به‌ڕیتانیا ئاگاداره له ئێش و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی گه‌لی کورد له کات رژێمی سه‌دام حوسێن، به تایبه‌ت له سه‌رده‌می ووێرانکاری و نشوومی ئه‌نفال. هه‌موو پشتگیری خۆمان ده‌رده‌بڕین و هاوکاری ده‌که‌ین به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بتوانین، به تایبه‌ت له ڕوانگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌مانه‌وه، بۆ پشتگیری کورد و دانپێنان به که‌مپه‌ین و ناسینی ئێنته‌رناسیۆنالی جێنۆسایدی گه‌لی کورد. هه‌روه‌ها هیوامان زۆره که فیلمه دۆکومێنته‌ریه‌که‌مان وه چیرۆکی ‘پێڵاو چاوبه‌ست’ شوناسنامه‌ی گه‌لی کورد به‌رزه‌وه کات بۆ بینه‌رانێکی به‌رفراوانی دونیا.
تیمی پڕۆده‌کشن
مارك بله‌ینی – پرۆدیسۆر
جاکی شه‌په‌رد – پڕۆدیسۆر
که‌ی به‌هار – پڕۆدیسۆر، نووسه‌ر & ده‌رهێنه‌ر
که‌ی چه‌نده‌ها فیلمی دۆکومێنته‌ری به‌رهه‌مهێناوه که چیرۆکی پڕ سه‌رسورمان و ڕوداوی تایبه‌ت ده‌گرنه خۆیان. ناوڕۆکی گرنگ و شاراوه‌یان هێناوه‌ته ڕۆشنایی و سه‌رکه‌وتوانه له زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی نیشتیمانی و سه‌ته‌ڵایتی جیهانی په‌خشکراون. تاکو ئه‌مڕۆ چی له ناوه‌وه‌ی کوردستان و چی له ده‌ره‌وه، که‌ی به‌هار یه‌که‌م فیلمکاری کورده که زۆربه‌ی فیلمه‌کانی په‌خش کراون له که‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆن بی بی سی، که‌ناڵی چواری به‌ڕیتانی و زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی جیهان. هه‌ر له منداڵێه‌وه خۆشه‌ویستیه‌کی قۆڵ له دڵیا هه‌بووه بۆ فیلمی فیکشن. “پێڵاو چاوبه‌ست” یه‌که‌م فیلمی فیچه‌ر که‌ی به‌هار-ه و ده‌ستپێشخه‌ره له کاروانی به‌رهه‌مهێنان چه‌نده‌ها فیلمی تر.
www.kaebahar.com
لاوره گۆنزالیس– هاو-پڕۆدیسۆر
به‌لێن زه‌نگه‌نه، میران سابیر، کاوه ڕه‌سول، حسێن زارین، سۆران عوسمان، تابان یاسین، جومعه جه‌باری، جه‌ماڵ جه‌باری، نه‌جمه‌دین حه‌مید ئه‌ندامانی تیمی کوردستان پێڵاو چاوبه‌ستن
ڕۆب سوینده‌لس – به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی
ڕۆب یه‌کێکه له به‌ڕێوه‌به‌ران دارایی و به‌ژداره له سه‌رپه‌رشتی و هه‌ڵسه‌نگاندن بواری دارایی پێڵاو چاوبست. ڕۆب بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیایه‌کی به‌ڕیتانی بوو بۆ کاری گواستنه‌وه (لۆجیستیك).
ده‌یڤید که‌ینس – دیزاین و گرافیك، هه‌ردی شه‌یدا دیزاینی ماڵپه‌ر.
www.blindfoldshoes.com
تیمی دۆکومێنته‌ری
کڵاودیۆ ڤۆن پڵانته – فیلمکار & ده‌رهێنه‌ر (دۆکومێنته‌ری پێڵاو چاوبه‌ست)
کاسی فارێل – فیلمکار & پرۆدیسۆر (دۆکومێنته‌ری پێڵاو چاوبه‌ست)
پێڵاو چاوبه‌ست – فیلمه دۆکومێنته‌ریه‌که
به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌مایی پێڵاو چاوبه‌ست، چاکترین هه‌ڵه بۆ داگیرساندن چرای ڕۆشنایی نوێ بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراق. بینینی ستاف وئه‌کته‌ر و فیلمکارانی بیانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ووڵاتێك که زیاتر ناسراوه وه‌ك ناوچه‌یه‌کی پڕ له کێشه و بێ ئارامی، خۆی له خۆیدا ڕووداوێکی مێژووییه و شایه‌نێتی وه‌ك هه‌واڵ بڵاوکرێته‌وه. به‌رهه‌مهێنان فیلمی پێڵاو چاوبه‌ست ده‌بێته مه‌زنترین به‌ڵگه که کوردستانی ئه‌مڕۆ زۆر ئامانتره له ووڵاتانی ده‌وروپشتی. چیرۆکی پێڵاو چاوبه‌ست که له 1969 ڕوو ده‌دات، ده‌یسه‌ڵمێنێت که کومه‌ڵگای ئه‌مڕۆی کوردستان زۆر گۆڕاو و پێشکه‌وتو تره له‌و سه‌رده‌مه پڕ تیڕۆره‌ی کاتی سه‌دام حوسێن و ئه‌نفال و “ناوچه‌ی ئامان”ی نێوان دوو جه‌نگی که‌نداو.
فیلمه دۆکومێنته‌ریه‌که لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی چیرۆکی پێڵاو چاوبه‌ست ده‌کات و به‌راوردیان ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆی ژیان له کوردستان. بایه‌خ ده‌دات به مافی منداڵان، یه‌کسانی نێر و مێ، ڕۆڵی ئاین و په‌روه‌رده‌گاری، پێناسه‌ی که‌ڵتوری، گرنگی نه‌وت و بواری دارایی، په‌یوه‌ستی کوردستان به ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، بواری ئارامی و ئامان. دۆکومێنته‌ریه‌که سه‌کۆیه‌کی به‌نرخه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ڕاستی خه‌ڵکانی ساده و بۆچون و تێڕوانین ده‌سته‌ی باڵای سه‌رکردایه‌تی کوردی پێشکه‌وتوخواز. له هه‌مانکاتدا تێکه‌لکێشی ده‌کرێت له‌گه‌ڵ دیمه‌نه کۆمێدیه‌کان و ڕوانگه هه‌ڵوێستداره‌کانی به‌رهه‌مهێنان فیچه‌ر فیلمه‌که و به‌رواردیان ده‌کرێت له‌گه‌ڵ تێڕوانین و پێشبینی کردنی دواڕۆژی کورد ده‌رباره‌ی ژیان و ڕۆڵی کوردستان نه‌ك ته‌نها له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵکو له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ئه‌مڕۆی سه‌رتاسه‌ری جیهان.
شاندی تیمی پرۆده‌کشن و سه‌ردانی کوردستان
شاندی تیمی پڕۆده‌کشن پێڵاو چاوبه‌ست: مارك بله‌ینی، جاکی شه‌په‌رد، که‌ی به‌هار و کڵاودێۆ ڤۆن پلانته له سه‌ره‌تای مانگی هه‌شت 2013 بۆ یه‌که‌م جار سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ن. ئه‌م شانده لای ڕوونه که ئه‌م فیلمه مه‌زنه نایه‌ته به‌رهه‌م ئه‌گه‌ر هاوکاری و پاڵپشتی ته‌واوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت، و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شانده‌که سه‌ردانی کوردستان ده‌کات بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ بۆ چاوپێکه‌وتن و گفتوگۆ کردن ده‌رباره‌ی چۆنێتی به ئه‌نجامدانی فیلمی سینه‌مایی ‘پێڵاو چاوبه‌ست’ وه‌ك یه‌که‌م به‌رهه‌می هاوبه‌ش نێوان کوردستان و به‌ڕیتانیا.