هۆکاره‌کانی وازهێنانم له حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق !
ماوه‌یه‌که من به ڕه‌سمی نامه‌ی خۆم ئاراسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حیزب کردووه سه‌باره‌ت به وازهێنانم به‌ڵام ته‌نها له ئاستی مه‌کته‌بی سیاسی یا له ئاستی ناوخۆیدا به نامه‌که زانراوه. به هۆی ئه‌وه‌ی من که‌سێکی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بووم و که‌سێک بووم دیار بووم ، بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و چه‌پ ئاگاداری هه‌ڵسوارانی سیاسی من بووه‌له ماوه‌ی 30 ساڵی پێشوومدا وه له‌وانه‌یه بۆ زۆریک بووه‌ته جێگای پرسیار ماوه‌یه‌که که من بۆچی وه‌ک جاران دیار نیم و هه‌ڵسورانی سیاسیم وه‌ستاوه ، بۆیه به پێویستم زانی له ئاستێکی گشتیدا هۆکاری وازهێنانم بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌نم.
هۆکاری سیاسی
سیاسه‌ت و راوبچوونی ئه‌م حیزبه له سه‌ر مه‌سایلی رۆژ واقعی نیه وه‌ک مه‌سه‌له‌ی شۆڕش له سوریا. ئیتر ناکرێ ئه‌وه‌ی ئێستا له سوریا ده‌گوزه‌رێ پێی بووترێ شۆرش پیشتریش خۆم ئه‌و رایه‌م بووه که شۆڕش به‌رده‌وامه به‌ڵام ئیتر ئیستا نه‌توانم بڵێم شه‌ڕێکی مالوێرانکه‌ره شه‌ری نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک نیه، خه‌ڵکی زه‌حمتکێشی ئه‌م ووڵاته نه‌ی‌ده‌ویست باردۆخه‌که بگاته ئه‌م حاڵه‌ی ئێستا، ئێستا شه‌ڕی دوو تایفه‌یه هه‌ردوو تایفه‌که شه‌ر بۆ دوو قوتبی شه‌رق( روسیا و چین) و غه‌رب( ئه‌مه‌ریکاهاوپه‌یمانکانی وه‌ک تورکیا) ده‌که‌ن وه له هه‌مان کاتدا ئیسلامی سیاسی له جۆره‌که‌ی ئێران یا له جۆره‌که‌ی قاعیده‌ش له‌و وڵاته‌دا نه‌خشی سه‌ره‌کیان هه‌یه ئیتر شه‌ڕێک نه‌ماوه به ناوی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک، شۆڕش به ته‌واوی که‌وتوه‌ته ده‌ست دژه شۆرش ، چ ده‌سه‌لاتی ئه‌سه‌د و چ دژه شۆڕش وه‌ک یه‌ک تاوانی دژی ئینسانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن رۆژانه. به‌لام له لای حیزب هێشتا شۆرش به‌رده‌وامه. جگه له‌وه حیزب پێی وابوو رژێمی ئه‌سه‌د ڕووخانی حه‌تمیه که‌چی وانه‌بوو ته‌وازنه‌که به‌لای رژێمدا لاسه‌نگی هه‌یه.
له عێراقدا ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا له ناوچه‌کانی ئه‌نبارو تکریت وموسل روویدا ناکرێ به را‌په‌رین ناوی به‌رین من له سه‌ره‌تاوه رام وا بوو که ئه‌وه راپه‌رینه به‌لام وا ده‌رنه‌چوو . ئه‌وه جگه له ناکۆکیه‌کی تایفی هیچی تر نیه شه‌ری ئیسلامی سیاسی سوونه‌کان و قاعده‌و به‌عسیه‌کانه له‌گه‌ل مالیکی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌وانه‌یه خه‌لکانێک هه‌بن به نیاز پاکی به‌شداری بکه‌ن له‌م شه‌ڕه‌دا بکه‌ن به‌ڵام ده‌بنه قوربانی یا پاشکۆی ئه‌م هێزه کۆنه‌په‌رستانه. پشتیوانی کردنی حیزب هه‌ڵه بوو به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵه‌یه هه‌ر به‌ردوامه.
شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی جیاوازیه‌کیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو نمونه‌یه‌ی سوریا و عیراق ، به‌هاری عه‌ره‌بی له میسر‌و تونس ولیبیاو یه‌مه‌ن دوای سه‌رکه‌وتن له لایه‌ن دژه شۆرشه‌وه کۆنترۆل کرا به‌لام له سوریا وعێراقدابه چه‌رخی هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کان ئه‌م ئاگره هه‌ڵگیرسا وه له ژێر کۆنترۆلی دژه شۆرشدا بووه بۆیه جێگای پشتیوانی نین ئیتر.
ئه‌وه‌ی له ئێرانیشدا ڕوویداله 2009 داهێشتا وه‌ک به هاری عه‌ره‌بی نه‌بوو وه‌ک ئه‌م دوو نموونه‌ی سوریا و عێراق بوو شه‌رو ناکۆکی دوو باڵی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی بوو له سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ر ئه‌و کاته‌ش پێمان وابوو ئه‌وه شۆرشه وئیتر ده‌سه‌ڵات خه‌ریکه ئه‌رووخێ به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو ، ئه‌وه ڕووداوێک بوو رێک په‌یوه‌ندی هه‌بوو به هه‌ڵبژارندنه‌وه لای دوڕاو که موسه‌وی وکه‌روبی بوون بانگه‌وازیان کرد بۆ خۆپیشاندان به‌شداری خه‌لکی چه‌پ و ئازادیخواز بووه هۆی به هێزی باڵی دۆڕاو هیچیان بۆ خۆیان به ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه شۆڕش بوایه ده‌بووسه‌رکه‌وتنی به ده‌ست بهێنایه چونکه حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری له مه‌یداندا بوو وه‌ک ساڵی 1979 نه‌بوو که حیزب نه‌بوو بۆیه شۆڕش شکستی خوارد یا ئه‌بێ بڵێین ئه‌وه‌ی 2009یش شۆرش بوو به‌ڵام حیزبی کۆمۆنیستی شۆرشگێر وجودی نه‌بوو بۆیه شکستی خوارد یا ئه‌وه‌یه ئه‌بێ بڵێین ئه‌وه شۆرش نه‌بوو.
جگه له‌مه‌ش شۆرشی 1979 کرێکار هه‌وێنی شۆڕش بوو وه هاته مه‌یدان به‌ڵام له 2009 ئه‌مه رووی نه‌دا.
حیزب و جه‌ماوه‌ر
حیزب له مه‌یدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریدا شکستی خواردوه له مه‌یدانی خه‌باتی کرێکاریدا نه‌یتوانیوه هیج کاریگه‌ریه‌کی هه‌بێ به سه‌ر خه‌باتی کرێکاراندا له عێراقدابه کوردساتنیشه‌وه چه‌ند جارێک ئه‌م حیزبه شکستی خواردوه له رێکخستنی کرێکاریدا وه زه‌ربه‌شی خواردوه به ده‌ست که‌سانێکه‌وه‌که خۆیان به رابه‌ری کریکاری ناساندووه وه خۆیان له حیزب نزیک کردووه‌ته‌وه پاره‌ی حیزبیان خواردووه پاشان ده‌رکه‌وتووه که له‌گه‌ڵ حیزبه ئیسلامیه‌کان کار ده‌که‌ن . به هۆی نه‌بوونی رابه‌ریه‌کی کۆمۆنیستی به ئاگاوه له‌م حیزبه‌دائه‌م شکستانه ڕووی داوه.
حیزب له پشتی دروستکرنی رێکخراوی دژی بێکاریه‌وه بوو ئه‌م رێکخراوه نه‌ک وه‌ک هه‌ڵسواران وه‌ک ناویش وجودی نه‌ماوه.
له مه‌یدانی ژناندا پێم وابێ5 ساڵ زیاتره رێکخراوێک به به پشتیوانی حیزب به ناوی رێکخراوی رزگاری ژن له عێراقدا پێک هاتووه ئه‌گه‌ر نوزه‌یه‌کی بووبێ ته‌نها له یادی 8ی مارسداله تۆرنتۆی که‌نه‌دا چه‌ند چالاکیه‌که‌ی کردبێ و چه‌ند کارێکی بچوک له که‌رکوک بووه‌هه‌ندێ وورده چالاکی تری کردوه که هیج نه‌بووه له چاو ئه‌و هه‌موو زولم وسته‌م وقه‌تڵ وخۆکوشتنه‌ی به‌سه‌ر ژناندا هاتووه. ئه‌و هه‌موو ڕوداوانه‌ی به‌سه‌ر ژناندا هاتووه له عێراق و کوردستاندائه‌م رێکخراوه له به‌رانبه‌ریدا بی ده‌نگ بووه‌و هیچی نه‌بووه یه‌ک ژن هانای بۆ ئه‌م رێکخراوه نه‌بردووه‌و به رێکخراوی خۆی بزانێ.
له مه‌یدانی لاوان و خویندکاراندا حیزب چووه پشت دامه‌زراندنی ریکخراوی ئازادی لاوان و خوێندکاران ئه‌ویش له ماوه‌یه‌کی که‌مدا پوکایه‌وه.
ئه‌مانه به کورتی ده‌گه‌رێته‌وه بۆکورت هێنانی تێگه‌یشتنی کۆمۆنیستی رابه‌ری ئه‌م حیزبه بۆخه‌باتی جه‌ماوه‌ری وپه‌یوه‌ندی حیزب و کۆمه‌ڵگا.
ته‌شکیلات(رێکخستن)
حیزب تاهاتووه به‌ره‌و پوکانه‌وه هاتوه رێکخستنمان له کوردستان به ته‌واوی له ده‌ست دا وه هه‌روه‌ها له ناسریه باشوری عێراق که‌سمان له‌گه‌ڵ نه‌ماوه ،چه‌ندین ئه‌ندامی حیزب هه‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌یه به‌ره‌سمی نامه‌ی وازهێنانیان نه‌داوه ئه‌گینا هیچ هه‌لسورانێکیان نیه له هیچ بوارێکه‌وه ته‌نانه‌ت ئابوونه‌ی حیزبیش ناده‌ن .
سوونه‌تی حیزبی کۆمۆنیزمی کرێکاری وسوونه‌تی به‌لشه‌فی هه‌یه به‌م حیزبه نامۆیه‌ئتوانم بڵیم سوننه‌تی حیزبی له‌م حیزبه‌دا بالا ده‌ست نیه. وه ئه‌توانم بڵێم سوونه‌تێکی مه‌حفه‌لی له جێگه‌یدا هه‌یه هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێ ئه‌م سونه‌ته بشکێنی شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م سونه‌ته مه‌حفه‌لیه‌دا بکا تۆمه‌تبار ده‌کرێ به‌وه‌ی کێشه‌ی شه‌خسی هه‌یه مقاوه‌مه‌تێکی توندله به‌رانبه‌ریدا ده‌کرێ وتا ناچار به پاشه‌کشه ده‌کرێ ده‌بێ داوای لێبوردنیش بکات و ره‌خنه له خۆی بگرێته‌وه. راپۆرت نوسین وجودی نیه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیک راپۆرتی نه‌دابێ به حیزب و ئابونه نه‌دات یا پاره‌ی حیزبی لایه داوای بکه‌ی ئه‌وا له‌وانه‌یه گه‌وره‌ترین کێشه‌ت بۆدروست بکا.
ئه‌ندامی حیزب هه‌یه له‌وکاته‌وه‌ی ئه‌م حیزبه پێک هاتووه ئه‌و ئه‌ندامیه‌تی له‌وانه‌یه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی وکۆمیته‌ی ناوه‌ندیش بی ئابونه‌ی به حیزب نه‌داوه ئه‌گه‌ر داواشی بکه‌ی هه‌ر وه‌لامت نه‌داته‌وه.
له باره‌ی سیاسه‌تی ریکخستنه‌وه حیزب نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێ ئه‌گه‌ر له‌م باره‌وه چاو له ریکخستنی حیزب بکه‌ین ریکخستنمان له کوردستان نیه ته‌نانه‌ت یه‌ک ئه‌ندامیشمان له‌هه‌رێمی کوردستان نه‌ماوه، نازانی چی وه‌لامی ئه‌و پرسیاره بده‌یته‌وه که‌حیزبه‌کی تۆ وا 9 ساله هه‌یه چیت کردووه ؟. حیزبی ئێمه جگه له هه‌ندێ کادری کۆن که‌س پێی ئاشنا نیه.
حیزب و راگه‌یاندن
ڕۆژنامه کوردیه‌که‌ی حیزب ( به‌ره‌و سۆشیالیزم ) که ماوه‌یکی زۆر سه‌رنوسه‌ری بووم وه دوو هه‌فته جارێک ده‌ر ئه‌چوو ماوه‌یه‌ک به رێک‌و پێکی ده‌رده‌کراو له کوردستانیش چاپ ده‌کراو بڵاو ده‌کرایه‌وه به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک هیچ که‌س نه‌ما هاوکاری بکا هه‌موو جارێک داوام ده‌کرد هاوڕێ یان ئه‌م جه‌ریده‌یه پێویستی به هاوکاری هه‌موان هه‌یه بابه‌تی بۆ بنێرن ته‌رجه‌مه‌ی بۆ بکه‌ن زۆربه‌ی ئه‌ندامانی رابه‌ریش ئه‌م راستیه‌یان ده‌زانی که‌چی هاوکاریان نه‌ده‌کرد پرسیاریشم بۆ ئه‌ناردن بۆ چاوپیکه‌وتن وه‌ڵامیان نه ئه‌دایه‌وه ناچار هه‌موو ئه‌رکه‌که ده‌که‌و‌ته‌وه سه‌ر خۆم ژماره‌ی واهه‌بووه کاری هه‌موو بابه‌ته‌کان خۆم ده‌مکرد سه‌روتارم ئه‌نوسی بابه‌تم بۆ ئه‌نوسی بابه‌تم بۆ ته‌رجه‌مه ئه‌کرد مۆنتاژم ئه‌کرد دیاره ئه‌مه ناکرێ هه‌موو جارێک وابێ بۆیه جه‌ریده‌که وه‌ستا.رابه‌ری حیزبیکی جیددی که ده‌یه‌وێ رابه‌ری کۆمه‌ڵگا بێ بۆ شۆڕشی سۆشیالیستی ده‌بێ رابه‌ریه‌کی جیددی و لێهاتوو بێ ئێمه ئه‌م رابه‌ریه‌مان نه‌بووه تا ئیستا.
سایتمان هه‌یه به عه‌ره‌بی و به کوردی و به ئینگلیزی که هیچ له سایتی حیزبیکی جیدی ناکا. ئه‌پ ده‌یت ناکرێ بابه‌ته‌کان به کۆنی ده‌مێننه‌وه چه‌ندین جار من داوام کردووه گۆڕانکاری تیا بکه‌ن ئاخر چۆن ئه‌بێ سایت بابه‌تی تا سال و سال‌و نیوکی له په‌یجی سه‌ره‌کیدا بێ له مانگی 3ی 2012 بڵاو کراوه‌ی به‌ره‌سۆشیالیزم ده‌رچووه هێشتا هه‌ر فلاشی نوێی له سه‌ره. بابه‌ته سیاسی و تیوریه‌کانی کۆمۆنیزمی کریکاری به پێی کات و پێویست دا نانرێن . بابه‌ته‌کانی که بۆی ئه‌نێری جاری وا هه‌بووه دوای دوو هه‌فته دا ئه‌نرێن ئه‌ویش ئه‌بوو چه‌ندین جار ئیم‌یل بکه‌ی یا ته‌لفۆن بکه‌ی بۆ مه‌سولی سایته‌که .
له ڕووی فه‌نیه‌وه بابه‌ته‌کان سه‌روکه‌لله‌یان ده‌شکێ له ڕووی ئیملایه‌وه به زۆرترین هه‌ڵه‌وه دا ئه‌نرێن.
ره‌خنه زۆرن له باری میدیا‌و راگه‌یاندنه‌وه له کاتێکا پێویست بێ ئه‌وانیش باس ده‌که‌م . ره‌خنه زۆرده‌گیرا له‌م سونه‌تی کار کردنه به‌ڵام بێ سوود بوو، ئه‌نجامت ده‌ست نه ئه‌که‌وت.
راگه‌یاندنی ئازاد و راگه‌یاندنی حیزب و لایه‌نه‌کانی تر حیزبی ئێمه ناناسێ . ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌وه‌یه هیچ کاریگه‌ریه‌کمان له سه‌ر کۆمه‌لگا نیه.
کۆتایی
ئه‌مانه هۆکاری سه‌ره‌کی من بوون بۆ وازهێنانم له‌و حیزبه ، شایانی وتنه‌ئه‌مانه وای کردووه ئه‌م حیزبه گه‌شه نه‌کاو نه‌بێته حیزبێک که له هاوکێشه سیاسیه‌کاندا دیار بێ و کاریگه‌ری هه‌بێ . ئه‌م حیزبه نه‌یتوانی قۆناخی یه‌که‌م ته‌واو بکا که خۆناساندنیه‌تی به کۆمه‌ڵگا . حیزب هه‌ر له حاشیه‌دا مایه‌وه‌و نه‌یتوانی بێته ده‌ره‌وه.
واز‌هێنانی من له‌م حیزبه به‌و مانایه نیه له لام که کۆمۆنیزمی کرێکاری ته‌نها ره‌وتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیه که به‌رگری راسته‌قینه‌ی ئینسانه ، که ته‌نها ئه‌وه په‌یامی ئازادی یه‌کسانی پێ یه ، هیچ به‌رنامه‌ی ره‌وت و ئه‌حزابی سیاسی کۆمه‌ڵگا ناتوانێ وه‌ک به‌رنامه‌ی( دونیایه‌کی باشتر) که به‌رنامه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاریه بێت وه‌ئه‌گه‌رکاری بۆ بکرێ ته‌نها به‌رنامه‌یه‌ک ده‌بێ که ئنسان له گشت نه‌هامه‌تیه‌کان رزگار ده‌کا ژیانێکی شیاو به ئینسان دابین ده‌کا، من بۆ خۆم هه‌ر له پێشه‌وه‌ی ئه‌و کاروانه د ه‌بم که ملی رێگای گرتوه بۆ به‌دی هینانی دونیایه‌کی باشتر‌و بۆ سۆشیالیزم.
واز‌هێنانی من له حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق کۆتایی کاری من نیه له‌گه‌ل کۆمۆنیزمی کریکاری و ڕیبازه‌که‌ی مه‌نسور حکمه‌ت و مارکسیزم ، که بێ گومان من به ته‌نها رێگای زانستی ده‌زانم بۆ رزگاری ئینسان له‌م دونیای پڕ له سته‌م وجه‌نجاڵه‌ی سه‌رمایه‌داری له کوردستان و عێراق و جیهان.
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
2/7/2013