هه‌ندێ خاتیره، له‌راپه‌رینه‌که‌ی91
“1”
چێ کردنی شانه‌ی چه‌کدار
من له یه‌کیێک له شانه کانی ڕه‌وتی کۆمۆنیست له ره‌حیم ئاوا ،ڕێکخراوو بووم به سه‌رپه‌رشتی د.حسن ناسراو به جه‌مال کۆشش،شانه‌که‌ی ئێمه پێک هاتبوو له (قادر،مجید،شێرکۆ،به‌رزان (کاو)ه،مهدی) ئه‌وانی تریش که ده‌مانناسی عارف، نجات شلێر ،ڕزگار عقراوی .له‌و ڕێکخراوه‌دا ،وێڕای کاری سیاسی ئۆرگانێکی ئه‌ده‌بیشمان ده‌رده‌کرد ،وابزانم سکرتێری نوستنه‌که‌ی (هۆشه‌نگ)بوو ،به‌نێوی (رابه‌ر)ه‌وه .نوسه‌رانی ئه‌و گۆڤاره(عارف، کاوه ،جه‌مال کۆشش،مه‌شخه‌ڵ،ب.سۆلین)
که به‌ره‌ی کوردستانی ده‌ستی کرد به دروستکردنی شانه چه‌کداره‌کان من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی ده‌مووت ده‌بێ شانه‌ی چه‌کداری خۆمان دروست که‌ین .به‌داخه‌وه سهرپهرشکارهکهمان(جمال کۆشش)پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت ده‌بێ ئێمه له سۆراخی دروست کردنی شوراکانی کرێکاران دا بین.من بۆ خۆم ده‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌رحه‌ی دا نه‌بووم چونکه پێم وابوو،شانه‌ی چه‌کدار، دووای شورا.بۆیه شانه‌یه‌کی یه‌کێتی نیستینانیم لهڕهحیم ئاوه ده‌ناسی ،که پێک هاتبوون له (مامۆستا بورهان ده‌رۆێش و.لوقمانی چاککه‌ره‌وه‌ی رادیو ،محمه‌د نجمه‌دین ،ومامۆستا نیزام فتح الله)
به ڕێ نۆێنی مامۆستا بورهان ،که‌پێشتر ده‌گه‌ڵ( لالۆ ڕه‌نجده‌ر )دا قسه‌وباسی له مهر چه‌ک کردبوو.
کۆبونه‌وه‌یه‌کمان ئه‌نجام دا،ئه‌وه بوودهبووا ڕۆیشتباین بو گه‌ڕه‌کی (حی واستی )به پێ ی شۆێن و کاتێکی دیاری کراو،که عادیل ئه‌نوه‌ر له چاوه‌ڕوانیمان دا بوو.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه هه موو هه‌ڵاتوو سه‌ربازی بووین ،هه‌ر یه‌ک به شێوه‌یه‌ک له گرتن بۆی کرابوو خوی بپارێزێ.
من وه‌ک ڕه‌وتی کۆمۆنیست ڕێکخراوه‌که وه‌ک کادیرێکی مته فه‌رغ پێناسێکی کۆلیژی (سه‌ڵاحه دین.به‌شی ئه‌دابی عه‌ره‌بی )بۆ کردبووم )
هه‌ڵکه‌وتی ئه‌و ڕۆژه ،پییاوانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید .ده‌ستیان له ڕه‌ش بگیری گه‌ڕه‌که‌کانی شۆرجه‌و ڕه‌حیم ئاوه (به سنوور دارییهک ) کرد.
من جیا له‌وه یه‌کێکش بووم له‌وانه‌ی داواکرابووم له ئه‌منی که‌رکوک .
که ژنێکی گه‌ڕه‌که‌که‌مان به ناوی (باجی هه‌مین )عه‌ره‌بی ده‌زانی ڕێ ی ماڵی ئێمه‌ی ،لێ ،گۆری بوون .به‌ڵام زۆر به‌دبه‌ختانه ئه‌وان وایان ده‌زانی (به‌رزان (کاوه)) کوڕی ئه‌و ماڵه‌یه وه‌ک کوڕه‌که‌یان “نه‌وزاد “گێڕایه‌وه.
“دووجار ویستیان له نێۆ حه‌وشه‌دا گوله بارانم بکه‌ن .دوواتر منیان ده‌گه‌ڵ خۆیاندا بردوو،له ڕێگا حاڵی بوون و به‌ره‌ڵایان کردم”
به پێی قسه‌کانی د.حه‌سه‌ن من یه‌کێک بووم له‌و ناوانه‌ی که دکتۆرێکی سه‌ر به ڕێکخراوه‌که مان .ده‌گه‌ڵ گییرانیا له نێو کتابێکیدا ناوی شانه‌یه‌ک یادداشت کرابوو. که من له سۆنگه‌ی ئه‌مه‌وه له ماڵی “مهدی “له ته‌په که ته‌نها 50 مه‌تر دهبووتا چێ کردنی ئه‌م شانه چه‌کدارییه .خۆم له‌وێ حه‌شار دابوو،بۆ ههفتهیهکش چووم بۆ لای “خلیل عوسمان”له کۆلیژی کشتوکاڵی موسڵ
که ئه‌و یه‌کێک بووله ئه‌ندامانی ریکخراوه‌کانی”ی.ن.ک”
هه‌ر له‌وێش به شانه‌یه‌کی ره‌وتی کۆمۆنیست ئاشنا بووم ئه‌وانیش ئه‌مانه بوون”ئاری،هه‌ڤاڵ،شه‌وبۆ”
بێینه‌وه سه‌ر تهگبیرهکهی لالۆ ڕه‌نجده‌ر و مامۆستا بورهان ئه‌وه بوو ده‌مه‌و عه‌سر گه‌یشتینه ماڵێکی چۆڵ .وه‌ک مامۆستا بورهان ده‌یووت ماڵی عادل ئه‌نوه‌ر بوو .به‌ڕێکه‌وت من له‌ڕێگا “کاوه‌ی کابانم “دی .
که زاوای وابزانم ئامر سریه‌ی جاشه‌کان بوو،ووتی بێی بۆ ئێره چاکتره ،”من ده‌گه‌ڵ ئه‌واندا ،دیاره لالۆ ره‌نجه بۆ سۆراخی چه‌که‌کان چوو بوو.
نه چوومه حه‌وشه چۆڵه‌که به‌ڵکو ده‌گه‌ڵ کاوه‌ی کاباندا به‌ڕێ که‌وتم و به پێی وه‌عدێک له شۆێنێک بریار وابوو ئه‌م شانه‌یه یه‌کبگرێته‌وه.
به‌ڵام به داخه‌وه بۆ سبه‌ێنێ هه‌ر یه‌ک له‌مانه گیرابوون
1.محمه‌د نجمه دین
2.عادل ئه‌نوه‌ر
3.نیزام فتح الله
دوواتر ماموستا ئه‌سعد
برابوون بۆ تۆبزاوه دووای چه‌ند مانگێ عادل و نیزام بهرهڵاکرابوون .ئه‌وانی تریش هه‌ر له زیندا مابوونه‌وه .
ویرای که‌می ژماره‌و په‌رش و بڵاویمان من جارێکی تر سه‌رم له لالۆ ڕه‌نجه دایه‌وه هه‌واڵی چه‌که‌کانم پرسی .ئه‌وه بوو گه‌نم گردوو جۆبڵاومان به شانه به ناو چه‌کداره‌که کرد .
”””””””””””””””””””””””””’
“11”
هه‌ڵاتن
به‌یانی ئه‌و ڕۆژه ڕه‌ش بگیرییهکه زیاتر بوو ،م ڕادێویهک و جانتایه‌ک پریاسکهم له‌ماڵه‌وه ،هه‌ڵگرت .ده‌بووا ڕۆیشتبام . وه‌ک ماجارای گه‌ڕانی ییاوانی عه‌لی حه‌سن مه‌جیدم باس کرد .دایکم
دویووت ؛کورم جه‌مه‌دانی سوریان له‌سه‌ر بوو ،تهنهاچاوهکانیان ده‌بینرا ده‌بێ بڕۆی ،
وه‌ک ووتم بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوریکانی خۆم بۆ ئه‌نجام دانی کارێک به‌ڕێ که‌وتم .که‌سم له ره‌حیم ئاوانهدۆزیهوه،ته‌نها”نه‌وزاد”نه‌بێ که داخه‌وه دوواتر شه‌هید بوو.
ئه‌وه بوو پێکه‌وه تاکیدمان له هه‌ویه مزهوهرهکانی باخهخهلمان کرده‌وه،تاپردێ ڕانه‌وه‌ستاین ،له‌وده‌مه‌دا بووههندێ له‌شانه‌کانی یه‌کیتی و جاشه‌کانی ئاڵتون کۆپری له‌سه‌رو به‌ندی .لێدانی بنکه‌کانی حکوومه‌ت بوون ئه‌وه‌ی دهکرابهرهو مه‌غریب بوو/ / 90 کهتاریک داهات گرمه ناڵهدهستی پێکردوو ،دوای سه‌عاتێک خه‌ڵکه‌که به‌ره‌و پێشمه‌رگه‌کان باوه‌شیان ده‌گرته وه.
سبه‌ێنێی ئه‌و ڕۆژه .به‌ڕێکه‌وت مه‌لا فه‌رمانم بینی که‌من پێشتر له‌ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه ئه‌و یه‌کێک بوو له کادیره‌کانمان ئه‌و منی نه‌ده‌ناسی .ئه‌و ناوه‌ی له ژێر ڕاپۆرته‌کانه‌وه،ده‌می ڕێکخستن بۆم ڕه‌وانه ده‌کرد .ڕه‌نگه بیڵێم بمناسێته‌وه من خۆم نه‌بان کرد ،له‌وه‌ی که یه‌کێتی نیم رێک ناوه‌که‌ی خۆم دا‌و ،به‌گه‌رمیه‌وه ،روی گه‌شی نیشاندام و داوام لێ کرد چه‌ند چه‌کێکم بۆ که‌سانی رێکخراوه‌که بداتێ ئه‌وه بوو وابزانم سێ چه‌کی ویدام.
یه‌کێکمان دا به نه‌وزاد و ئه‌ویتر یشیان به‌کوڕێکی خاڵم به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌مه‌و ئێواره بوو که‌وتینه ڕێ ده‌مانبینی چۆڵ وهۆڵ بوو ک‌ش و ماتیهکی سه‌یر هه‌ولێری داگرتبوو تاک ته‌را خه‌ڵک ئه‌مبه‌رو ئه‌و به‌ری ده‌کرد ،
ته‌نها جارناجارێک 5،6 سه‌ربا زمان ده‌بینی که‌دیار بوو ،خه‌ڵکی که‌رکوک و باشور بوون ،به ته‌مای گه‌رانه‌وه‌ی ماڵه‌کانی خۆیان بوون دیار بوون برسی وکزو زه‌هن په‌رش وبڵاو بوون که ئێمه قسه‌مان ده‌کرد ده‌گه‌ڵیاندا وه‌ک که‌ڕیان لێ هاتبوو،خێرا نازانم چۆن نه‌وزادی هاوڕێم بۆیه‌ی پی بوو ،ده‌گه‌یشتینه هه‌ر سه‌ر دیوارێک ،شیعارێکی میزاجی خۆیان ده‌نووسی،یه‌کێک له‌وانه “نان ،کار، ئازادی “،حکوومه‌تی کرێکاری “|
گه‌لان هه‌مووی بران ،به عه‌ره‌ب و تورکمان و ئه‌وانی تره‌وه که سه‌ربازه‌کانیشمان ده‌بینی به عه‌ره‌بی هه‌ندێ شیعاری ترمان نووسی ،بۆ به‌یانی که له” داره توو”بووم له نێو ئاپۆره‌ی خه‌ڵکه‌که که له ‘ئازادی”داپێیان وابوو شه‌قامه‌کان بانگیان ده‌کا،بۆ خربوونه‌وه،و جه‌ژنه پیرۆزه.
من کابرایه‌کی بییانیم بینی هه‌ر چه‌نده زمانه‌که‌م نه‌ده‌زانی ،به‌ڵام کابرا وێڵ بوو بو،نازام چۆن وهتاک که‌وتبۆوه،ڕێگام به‌خه‌ڵکه‌که نیشاندا،”بیه‌نه کۆمیته‌که چاتره”هه‌روایان کرد.
111
هه‌وڵێک بۆبه‌شداری ڕاپه‌ڕین
ئاوڕم دایه‌وه پیکابێکی سووری مۆدیل کۆن ،هه‌ر چه‌کداره‌و سه‌ر دهکهوێبهڕێکهوت کابرایه‌کی ناسییاوم بینی له نێو پیکابه‌که ،من” نوزاد”م لێ هه‌ڵبڕابوو،”ده‌ی بابڕۆین بۆ ئازادکردنی که‌رکووک”
ده‌ستی گرتم وبه‌سه‌ر تایهکهداخۆم هاویشته نێو دوواوه‌ی پیکابه‌که،دڵ گه‌رم به‌ده‌م ئه وان سرودی “ئه‌ی ڕه‌قیبه وه”منیش به‌ده‌م سرودی “ئه‌نته‌ر ناشۆناڵ” ه‌وه
که‌س ،ده‌گه‌ڵمدا نهیدهووتهوه،ناچار بهههواکانی ئه‌وانه‌وه چه‌که‌که‌م له ئامێز ده‌گرت.
ئێمه گه‌یشتینه نزیک “داره‌مان”دیار بوو،فرۆکه‌کانی “به‌عس”بۆمب بارانی که‌رکوکیان ده‌کرد،ۆێکرا،سه‌یر دوکهڵهکانماندهکرد.کابرای شۆفێر ،لهوێداجادهکهی جێهێشت و،چوه ناو سه‌ربازگه یه‌که‌وه،ئێمه به شۆین چه‌ک و گوله و ئه‌و شتانه‌وه بووین کابراش،سه‌لاجه‌و موبه‌ریده‌و هه‌ر وورده شتێکی چنگ که‌وتبا .که پیکابه‌که پڕ بوو ووتی”یالا،بابڕۆین که‌رکوک وێرانه “وه‌ک بڵێ ی ئێمه‌ی به پاسه‌وانی ئه‌و شتانه ده‌گه‌ڵ خۆیدا بردبوو وابوو،
من ده‌ستم دایه لۆکسێک و له پیکابه‌که له پردێ،بۆ ئه‌وماڵه ڕۆیشتم که هه‌وه‌ڵ ڕۆژ ده‌گه‌ڵ نه‌وزاده مابوینهوهودامه خانه خۆیکهمان و ده‌گه‌ڵ نه‌وزاده،بۆ سۆراخی هاورێکانی خۆمان ،به‌روه هه‌ولێر گه‌ڕاینه‌وه .
1V
شوراکان
هه‌واڵمان زانی ،وه‌ک مه‌رکه‌زی ئاپۆره‌ی خه‌ڵکه‌که‌م ده‌زانی گه‌یشتمه نزیکقهڵا له قوتانخانه‌یه‌ک به ناوی “…………..”
به‌گه‌وره‌ی له سه‌ردیواره‌که نووسرا بوو”ناوه‌ندی شوراکان”حاڵی بووم ئه‌مه پرۆسه‌و ته‌گبیری هاوڕییانی من بوون وه‌ک له‌چێ کردنی شانه چه‌کداری وبه‌شداربوون له هه‌ڵمه‌تی ڕزگاری ئه‌و شۆێنه‌ی “خۆێناوه زگ”بووین تێیدا.
له‌ده‌رگای قوتابخانه‌که ،چومه ژوره‌وه،”ئاواز”ی خوشکی هیواو ،جه‌مال کۆششم بینی .بێ هیچ قسه‌یه‌ک وتم”بابه مێژو ئه‌وه نیه ئێستا ،تۆ له‌م ده‌مه‌دا ،به شۆێن شۆراکانه‌وه بی ئه‌م چرکه‌یه وای ده‌وێ ،جارێ ، باخه‌ڵک شایهدتمان بێ له فه‌خری هه‌ڵته‌کانی باره‌گاکانی به‌عسدا،با شانازی به خۆمانه‌وه بکه‌ین و به مێژوو بڵێن “ئێمه کۆمۆکیستهکان له‌و نهبهردهیا گییان بازێ بووین ،هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له هاوڕییانمان ئه‌م لاپه‌ڕه‌یان نه‌خشاند،له‌وانه:
1
2
3
هه‌ندێک له‌وانه‌ش که ڕه‌وتی کۆمۆمنیست نه‌بوون خۆ به‌خۆ شانه‌ی چه‌کداریان پێک هێنابوو له‌وانه که سه‌ربه ڕێکخراوی پڕۆلتاری کۆمۆنیست بوون “م.ئه‌سعه‌د،سلاح چاوشین ،…………………………………………………”که‌هه‌ندێکیان دوای ئازادی سلێمانی له ئه‌منه سوره‌که هه‌ڵهاتبوون .
ئه‌م کارانه‌یان کردبوو
به‌هه‌ر حال ئه‌وان وڵامێکیان بهمن نه‌دایه‌وه چومه پشت مێزه‌که‌و چه‌که‌که‌م له‌سه‌ر مێزه‌که دانا‌و سه‌رم خسته سه‌ری ئاواز ڕووی له جه‌مال کۆشش کرد”کاوه بۆ واخهمباره “
“له که‌رکوک خۆی به کوشت نه‌داوه”ئاوها وه‌ڵامی دایه‌وه
1v
هه‌وڵدانێکی تر
به شۆێن ئه‌م قسه‌یه‌دا من ده‌رگای شورام جێ هێشت و چووم بۆماڵی “خلیل سابر سۆفی
“ناسراو به جووتیار که برای سه‌ردارو سالار هاوڕێم بوون..
کاتێ ڕۆیشتم ،ئه‌وان له‌سه‌رو به‌ندی ئه‌وه‌دابوون خۆیان ته‌یار بکه‌ن ،بۆ که‌رکوک” چه‌کم ،پێ یه شانه‌که‌ش به‌رابه‌ری کادیرێکی ناوداری یه‌کێتی “له‌وه چاکتر ؟ دوانیوه‌رۆ
ده‌گه‌ڵیاندا سواری ماشێنه‌که بووم .له ڕێگا جووتیار ده یقهتی دواوه‌ی ماشێنه‌که‌ی دا که‌دوو براکانی و منی بینی ووتی ؛”ئێمه بۆ هه‌رسێکمان شه‌هید بین ،هه‌ر نه‌بێ سالار تۆ‌و به‌رزان بڕۆنه‌وه .به‌داخه‌وه له ئه‌مری دهرنهچووین .
ئیتر بێ ئومێد بووم .له ته‌قه‌لایه‌کی تردا چووم بۆلای براده‌رێکی تر له کوران به‌نێوی “خالیده‌وه’ خۆی یه‌کێتی و باوکی کۆنه شیوعی خۆم گه‌یانده ئه‌وان ده‌مه‌و عه‌سر بوو ،کوڕێکی پێ ناساندم به نێوی ‘………….’ته‌گبیرمان کرد ،پێکه‌وه شه‌و سه‌فه‌ری که‌رکوک بکه‌ین ،ئه‌ویش ڕێکنه‌که‌وت . ده‌ی تاریکه شه‌و خۆم گه‌یانده سه‌رجاده‌ی هه‌ولێر –که‌رکووک ته‌نها خۆم‌و چه‌که‌که‌م سه‌یاره‌یه‌کی لاندکرۆزه‌ری سپی به‌دڵی منی کرد‌و وه‌ستا؛”
بۆکه‌رکوک دێم “ئه‌رێ یه‌کی کرد و سه‌رکه‌وتم.
v
هه‌ڵبژاردنی سه‌نگه‌رێک
نزیک کاتژمێر 9 ی شه‌وی 19/ “3 گه‌یشتمه لای مزگه‌وتی “ئیخوان”نزیک بهگهرهکی ته‌په وێڕای ته قه‌و تۆپ باران کردنی ئه‌و ناوه ماشێنه‌کان زۆر به خێرایی به‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا تێ ده‌په‌ری ،من پییادهم نه‌بینی ته‌نها پێشمه‌رگه‌یه‌ک نه‌بێ لای باخه‌که‌ی مزگه‌وتی ئیخوان نزیک دوکانه‌کانی ئه‌وێ له هاتۆچۆدا بوو. لێ ی نزیک که‌وتمه‌وه “ده‌کرێ سه‌یاره‌یه‌کم بۆ راگری بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ‘جمهوری “ده‌ڕۆم ،من خۆێن فه‌حس ده‌که‌م .به‌ڵکو کۆمه‌کێک بکه‌م .
به سه‌یره‌وه لێم هاته پێشه‌وه”ده‌ڵێی ئاگات له‌شار نیه ،؟” قسه‌که‌شی بۆ خۆی دروست بوو ،چونکه که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌و سه‌یارانه ده‌وڵه‌تین ،یان خۆمانه .بۆیه بریارم دا ئه‌مشه‌و له ره‌حیم ئاوه بمێمهوه به‌ڵام پێش رویشتن بۆ جگه‌ره‌که‌م شخاتهیهکم لێ وهرگرتو لێم پرسی ئه‌رێ ته‌رمه‌کانی پیاوه‌کانی مهقرهکه هه‌روا له‌سه‌ر جاده ماوون ئه‌رێ یه‌کی کرد‌و شخاتهکهیم وێنهدایهوهو به‌ره‌و خواره‌وه بۆلای مه‌قه‌ره‌که هه‌نگاوم هه‌ڵهێنا.
که گه‌یشتمه ئه‌و شۆێنه 5،6 ته‌رمم بینی به‌سه‌ر یه‌که‌وه ، شخاتهکهم هه‌ڵکردو بزانم که‌سیان ناناسم ته‌نها “زێندینم ” تێدا ناسیوه ،پێ ده‌چوو خه‌ڵک به ئانقه‌ست وه سه‌ر یه‌کیان نابێ.سه‌یرێکی مهقهڕهکهم کردوو به‌ده‌م جگه‌ره‌وه ڕۆیشتم ئه‌وه‌شی پێ ووتبووم له مه‌دره‌سه‌ی “ئاسۆس’ی جاران “کاکه‌مه‌ند ی لێ یه ده‌کرێ ئه‌مشه‌و له وێ بمێنیته‌وه ،له‌ده‌رگام دا “کاکه‌مه‌ند ” خۆی ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه پێم ووت من کوره‌که‌ی شێخ عوبێدم ،
له‌نه‌خۆشخانه کار ده‌که‌م،لهموختهبهرمبکرێ ببنبهن بۆ نه‌خۆشخانه ،بۆ خۆێن وه‌رگرتن و خۆێن دان به پێشمه‌رگه‌کان لهووڵامداووتی “کاکهبڕۆ بۆ ماڵی نیزامالدین کوره‌که‌ی کاک حه‌کیم،ئه‌وێ قه‌ره‌باڵغه.به‌یانی بڕۆ . ههروامکرد چونکه وێرای نه‌بوونی کاره‌با که سیش له‌مالی خۆمانده هه‌روه‌ک باقی گه‌ره‌که‌که نه‌مابوو. به‌یانی سهدرییهکهم له‌ماڵێدا دۆزییه‌وه‌و خۆم گه‌یانده ،نه‌خۆشخانه “جمهوری”
که گه‌یشتمه ئه‌وێ خۆم بهدهرگاوانهکه ناساند ،به‌رێ ی کردم بۆ ژووری تاقیگه ،کابرایه‌کی قه‌ڵه‌و هه‌رله ته‌مه‌نی خۆمدا ده‌بوو ،به‌خێرهاتنی کردم و ده‌یووت “پێشمه‌رگه هێناومی بۆ ئێرهلهکهرکوک سه‌ربازبووم خۆم دایه ده‌ستیانه‌وه ،تۆ چاک بوو هاتی من ده‌رۆمه‌وه بۆ هه‌ولێر شۆێنی کاره‌کانی پێ‌نیشان دام و خۆی کۆکرده‌وه.
چ باشتره له‌وه‌ی وه‌ک چهکدارییهکهم پێ نه‌کرا ده‌تووانم به‌خۆم بڵێم”له‌پرۆسه‌ی ئازادی که‌رکوکدا خه‌ریکه کارێک ده‌که‌م” ئه‌مه‌م له‌دڵی خۆمدا ووت‌و کابرام به‌ڕێ کرد که سرنجی ناو قاوشه‌کانی رارهوهکانم دا ئاپۆره‌یه‌کی زۆر‌و بریندارێکی زۆر له‌م لاشه‌وه چه‌ند شه‌هیدێ؟ک له‌سه‌ر نهقالهکان ماڵئاویان له‌و ده‌ستکه‌وتانه ده‌کرد که پێش چه‌ند سه‌عاتێک به ده‌ستیان هێنابوو ،جێ ی سه‌رسوورمان و شادییه‌کی بێ وێنه دکتۆره‌کان زیاتر مه‌سیحی و کورد بوون تاک و ته‌را عهرهبێکت ده‌بینی ،ده‌ی من باجێکی زۆر له‌ماندوو بوونم دا وێرای ئه‌وه‌ی که ته‌نها بووم به‌ڵام دڵنیاو دڵخۆش
خۆێنێکی بێ شومار که دووسێ سه‌لاجه هه‌بوون پڕ پڕبوون ئه‌وانی تریش له‌سه‌ر قهرهۆێڵهکان هه‌ڵخرابوون.ده‌می نان خواردن.ده‌تووت لهقهسرهکانی “سه‌دامی”خه‌ڵکانی شاره ئازادکراوه‌کانی کوردستان به تایبه‌تی سلێمانی هه‌مه جۆر میوه‌و خواردنیان ناردبوو ،وێڕای ئه‌و بتڵه خۆینانهی که خۆبه‌خشانه ناردبوویان .
که له خواردن گه‌رامه‌وه کورو کچێکی ته‌مه‌ن 22،23 ساڵانم لێ نزیک بوونه‌وه که به‌داخه‌وه ناوه‌کانیانم له بیر چۆته‌وه ،کوره‌که خۆی پ\یناساندم ئاماژه‌ی بۆ خوشکه‌که‌ی کرد “ده‌رچووی په‌یمانگای تهندرهستییه ئامانه‌تی تۆ هاتووه خزمه‌تێک بکا، تکایه ئاگاداری به” کچه که‌م کرد به هاوکاری خۆم ،له خۆێندان و خۆێن بردندا” به‌یانیه‌ک بۆ نان خواردن ده‌رۆیشتین بۆ هه‌وا گۆرکی چووینه ساحه‌ی نه‌خۆشخانه‌که .تاقه وێنه‌یه‌کی “سدام” له دیوارێکی به‌رزدا به چوار چێوه‌یه‌کی جامه‌وه مابوو ،چه‌که‌که‌م دا به کچه‌که‌و به‌ده‌ست رێژێ هێنایه‌وه خواره‌وه ، به‌ده‌م پێکه‌نینه‌وه ئاسوودهیهکش میوانی دلی بوو ،هه‌ر به‌راستی ده‌وروپشتمان له بیر چوبۆوه که پێشمه‌رگه‌کان بینیان وێنه‌ی “سداممان”هێناوه‌ته خواره‌وه له سه‌ر ده‌رکرد و
بڤ
چوینه ناو قاوشه‌کان سه‌ردانی برینداره مه‌ده‌نییه‌کانمان کرد زیاتر به لای نه‌ته‌وه‌کانی میهره‌بانین ئاخر ئه‌وان له پێشمه‌رگه وه‌ک خۆیان ده‌یان ووت به‌د حالی بووبوون ،
له پڕێکدا کابرایه‌کی درێژی دشداشه له‌به‌ر یه‌خه‌می گرت “حه‌بی شه‌کره‌م ده‌وێ ،له به‌غداوه هاتووم به شۆین کوره‌که‌مدا ” به‌دوای خۆمدا بۆ مه‌خزه‌نی ده‌رمانه‌که با‌نگم کرد “کابرایه‌کی تێکسمراوی سمێڵ فشی لێ بوو ،ده‌یوویست به بیانووی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری زمه‌یه نه‌یاته ژێر بار ،کڵاشینکۆفه‌که‌م وه‌رچه‌رخاندو به تووره‌ییه‌وه پێم ووت “بۆ حکوومه‌ت ماوه لێ ی بترسی تۆ بمده‌یه من به‌ر پرسیارم ” بۆ دووا جار ناچار بوو ته‌سلیم بوو .
چووینه وه سه‌رکار له ناکاودا کابرایه‌کی دیشداشه له به‌رم بینی لێم هاته پێشه‌وه “من له تاقیگه کار ده‌که‌م ” به عه‌ره‌بی پێ ی ووتم .هاتووم خزمه‌ت بکه‌م . من ئه‌مه‌م پێ چآك
چونکه به ڕاستی ئه‌و ڕۆژه هیلاک بووم ، شۆێنی کاره‌که‌مان دو و شۆێن بوو له یه‌که‌وه ، برێک دوور بوو ،به خێر هاتینیم کردوو ووتم “به راستی ئینسانی کورد و عه‌ره‌ب چییه” دڵی کرایه‌وه‌و زانی ئه‌وه‌نده ساکارم ، ژووره‌که م پێی نیشاندا‌و خۆم بۆ هێنانی بتیڵێک خۆین ڕۆێشتم ، پێی ووتم ده‌مه وێ خۆم بگۆڕم.ڕازی بووم ڕۆێشتم .
که‌رکووک2010