Skip to Content

Thursday, May 9th, 2024
کوده‌تاکه‌ی میسروهه‌ڵه‌ی ئیخوان

کوده‌تاکه‌ی میسروهه‌ڵه‌ی ئیخوان

Closed
by July 16, 2013 گشتی

 

 

 

 

مرۆڤ تووشی شۆك ده بێ، کاتێ ده بینێ هه ندێ ڕۆشنبیر و هێزو لایه نی سیاسیی، به ناو دیموکراسیخوازوعه لمانیی و لیبراڵ! له میسر و ده ره ی میسر، شایی و لۆغان بۆ کوده تایه كی سه ربازیی ده گێڕن و هه لهه له بۆ دوورخستنه وه ی سه رۆکێكی هه ڵبژێردراو لێده ده ن!. به ڕاست، ده کرێ که سێك بانگه شه ی دیموکراسیی بکات، له ولاوه پیرۆزبایی له کوده تایه ك بکات که هیچ مانایه ك بۆ دیموکراسیی و هه ڵبژاردن و ڕای خه ڵك ناهێڵێته وه!؟ زۆرێك له و هێزه سوکه ڵانه ی که پیلانی کوده تاکه ی میسریان داڕشت و دواتر پیرۆزباییان لێکرد. پێشتر له پرۆسه یه کی دیموکراسییدا بۆیان ده رکه وت، که به هاری دیموکراسیی، خه زانی ته مه نی ئه وانه و له سه ر سندوقه کانی ده نگدان ڕووزه ردییان چنییه وه. هه ندێکیشیان، به هیچ کلۆجێ، باوه ڕیان به دیموکراسیی و پێکه وه ژیان نییه، ئه وه نده ی دوژمنی ئیسلامییه کانن، نیو هێنده به دیکتاتۆریی و تاکڕه ویی قه ڵس و نیگه ران نین. ئه وان، پێیان وایه ئیسلامییه کان ته نها شایسته ی کونجی زیندانن، نه ك کورسی فه رمانڕه وایی!.

هه ر له سه ره تای ده سه ڵاته که ی مورسییه وه، ده ستگاکانی ده وڵه ت (قه زا، ڕاگه یاندن، سوپا، پۆلیس) که زۆربه یان پاشماوه کانی ڕژێم “فلول” به ڕێوه ی ده به ن، پێکه وه و ژێربه ژێر، لێره و له وێ، خه ریکی نابووتکردن و خولقاندنی کۆسپ و ته گه ره ی جۆراوجۆربوون. تا ده سه ڵاتی ئیسلامییه کان به شکستخوارد و بێتوانا نیشانی خه ڵكی بده ن. سه ره نجام، هێزه ئیقلیمی و نێوده وڵه تییه کان له سه روو هه موویانه وه ئیمارات و ئالی سعود، هاتنه سه رخه ت و ده رفه ته که یان قۆسته وه و پیلانی کوده تان داڕشت. له و کوده تایه دا، ده ستگاکانی ڕاگه یاندن، ڕۆڵیان له هه موو ده ستگاکانی دیکه، کاریگه رترو کوشنده تر بوو. ماکینه یه کی ڕاگه یاندنی گه وره، خرایه گه ر، ماکینه یه ك که ئیشی بریتی بوو له چه واشه کردن و درووستکردنی فه وزا و بێ متمانه یی. ڕۆژانه سه تان بۆمبی پڕوپاگه نده و درۆ و بوختان و سووکایه تی و فۆبیایان دژی ده سه ڵاتی ئیخوان، هه ڵده دایه ناو کۆمه ڵگه ی میسر و به سه ر میسریه کاندا ده یانته قانده وه. ئه و پڕۆسه ی چه واشه کارییه و ئه و هێرشانه ی ڕاگه یاندن، له ژێر ناوی دیموکراسیی و ئازادیی ڕاده ربڕیندا به ڕێوه ده چوون!. له ته واوی دنیا و له هیچ سیستمێکی دیموکراسییدا ڕێگه به پرۆسه یه کی چه واشه کاریی له و شیوه نه دراوه و نادرێ.

به داخه وه ئێمه ی ئیسلامیی، تا ئه مڕۆش جورئه تی ڕه خنه له خۆگرتنمان زۆر لاوازه، زۆرێكمان به پێوه ری دینیی، چاکه و خراپه، ساڵحبوون و خواناسیی له دنیای سیاسه ت و ده سه ڵاتداریی ده ڕوانین. بێئاگا له وه ی، سیاسه تکردن و فه رمانڕه وایی، پرۆژه ی خزمه تگوازاریی و ئیمکانیاتی ئابووری و کادێری به توانا و ڕاگه یاندنی به هێزی ده وێت، نه ك ساڵحبوون و نوێژو ڕۆژووی زۆر!. لێره دا مه به ستم ئه وه نییه و نامه وێ له ڕۆڵی مۆراڵی ئایینی که مبکه مه وه و گرنگی پابه ند بوونی که سایه تیی سیاسیی به و ڕه وشتانه وه له به رچاو نه گرم. به ڵکو ده ڵێم، به ته نها ئه و ڕه وشتانه، ناتوانن شه فاعه ت و مه دالیای سه رکه وتن به به رۆکی که سایه تیی سیاسییدا بکه ن. نموونه مان له و باره زۆرن، له کوردستان که سی قیادیمان هه بوو پۆستی وه زاره تی وه رگرت و جگه له سوودی مادیی، هیچ نموونه یه کی جوان و جیاوازی پێشکه ش نه کرد، نه پلانی وردی چاکسازیی و گۆڕانکاریی هه بوو، نه وه ك کاراکته ره سیاسییه کانی ڕۆژئاوا، توانی له ڕێی ڕاگه یاندنه وه، کۆسپ و ته گه ره و له مپه ڕه کانی به رده م پرۆژه کانی بۆ خه ڵك ئاشکرا بکات!. 

یه کێك له هه ڵه کانی ئیخوان ئه وه بوو، له ئاست پرۆسه ی فۆبیای ئیسلامیی و به شه یتانکردنی ئیخوان، که په نجا ساڵ زیاتره، له میسر و ده ره وه ی میسر، به پاره ی شێخه گه نده ڵه کانی خه لیج و ده ستگا موخابه راتییه کانی ڕژێمه که ی موباره ك کاری له سه ر ده کرێ، خه مسارد و بێ پرۆژه بوون. ڕاگه یاندنێکی کارایان نه بوو، کاری ورد و جددیان له و باره وه بۆ نه کرا، که ی ڕاگه یاندنێکی لاواز، له توانایدایه به ر به شه پۆلێکی ڕاگه یاندنی چه واشه کارو بوختان و درۆ بگرێ. که ی ده توانێ پڕوپاگه نده و گومان و درۆوده له سه ی نه یارانی پرۆژه ی ئیسلامیی، بکاته بڵقی سه رئاو. به داخه وه، تا ئه مڕۆش تێکڕای ئیسلامییه کان، به وانه ی کوردستانیشه وه، هه مان گرفتیان هه یه و وه ك پێویست له ڕۆڵی ڕاگه یاندن نه گه یشتوون. ئه وه ی پێیده وترێ ڕاگه یاندنی ئیسلامیی، له دوای دواوه ی ڕاگه یاندنه کانی تره وه ن. له مڕۆدا ڕاگه یاندن که سی درۆزن و به رژه وه ندخوازو گه نده ڵ، له پێشچاوی خه ڵک ده کاته سیاسیی حه کیم و دڵسۆزو لێهاتوو. ئیخوانه کانی میسر، پشتیان به پاکی و ساڵحبوون و چاکی خۆیان به ستبوو، وایان ده زانێ تا ئه وان هه ڵگری ئه و ڕه وشتانه بن، خه ڵك هه رئه وانی ده وێ و پشتیان تێناکت. ئیسلامیی وامان هه یه، چونکه له بنه ماکانی سیاسه ت و فه رمانڕه وایی و ناسینی کۆمه ڵگه و درووستکردنی ڕایگشتیی، بێئاگا و ده ستوپێ سپیی و عاتفیی و کورتبین و سوریاڵییانه بیرده کاته وه، له بری ڕه خنه له خۆگرتن و ده ستنیشانکردنی خه له ل و که موکوڕییه کان و به خۆداچوونه وه، ده نووسێ: عه ره ب و میسرییه کان شایه نی دیموکراسیی نین، ته نها شایسته ی موباره کن!. 

پێناچێ تا ئه مڕٶش ئیسلامییه کان، وه ك پێویست ده رسیان له ڕووداوه کان وه رگرتبێ، ساڵی ١٩٩٧ سوپای تورکیا ئه ربه کانیان له سه کۆی ده سه ڵات دوورخسته وه. له ١٩٩١، جه نه راڵه کانی سوپای جه زائیر، کوده تایان کرد و وڵاتانی زلهێزیش پشتگیرییان لێکردن!. ئه مڕۆش هه مان سیناریۆ له میسر به شێوازێکی که مێك جیاواز، دووباره ده بێته وه. ئیسلامییه کانی تورکیا، زوو له گه مه سیاسییه که تێگه یشتن و ته جرووبه که ی”ئۆردۆگان” له داێك بوو. ئیخوان نه یانتوانی سوود له و ته جرووبه یه وه ربگرن. هه ر له سه ره تای شۆڕشی میسره وه ڕاڕایی و دوودڵی و ترس به هه ڵوێسته کانیانه وه دیار بوو، سه ره تا به ڵێنیان دا، کاندیدیان بۆ سه رۆکایه تیی کۆمار نه بێت، دواتر له به ڵێنه که یان په شیمان بوونه وه!.  گه ر ئه وان پاڵپشتیی “ئه بولفتوح”یان کاندیدێکی دیکه ی بێلایه نیان بکردایه، دواتر ده یانتوانی زۆرینه ی په ڕله مان مسۆگه ر بکه ن و له چوارچێوه ی حکومه تێکی ته وافوقی و بنکه فراواندا ده ستگا گرنگ و هه ستیاره کانی ده وڵه ت (سوپا، قه زا، ڕاگه یاندن، هێزه کانی ناوخۆ) له فلول و که سانی ئه نتی شۆڕش، پاکبکه نه وه. قۆناغی ئینتیقالی تێپه ڕێنن و میسر بخه نه سه ر سکه ی دیموکراسیی و ده وڵه تێکی موئه سه ساتیی.  

که مته جرووبه یی و که مئاگایی کاراکته ره کانی ئیخوان له دنیای سیاسه ت و فه رمانڕه وایی و کاری به ڕێوه بردن و زاڵبوون و گه وره کردنی پێوه ره دینییه کان به سه ر پێوه ره سیاسییه کان، وایان له نه وه ی باوکه کانی ئیخوان کرد، به خێرایی و به په له کار بۆ قه ره بووکردنه وه ی مه حروومییه ت و مه زڵوومیه تی زیاتر له په نجا ساڵی ڕابردوویان ببێته ئه وله ویه تی کاریان و پرۆسه ی به ئیسلامیی کردنی ده سه ڵات، بخه نه پێشی پێشه وه ی ئه جێندای کاریانه وه و تموحی هێزو لایه نه کانی دیکه و پشکیان له کێکی ده سه ڵاتدا فه رامۆش بکه ن. به تایبه ت توێژی گه نجان، که دینه مۆی شۆڕش بوون و چاوه ڕوانی زۆریان له ده سه ڵاته که ی مورسی ده کرد. به وه ش ده یانتوانی بازنه ی نه یارو ناحه زه کانیان لاوازو بچوک بکه نه وه. لێره دا نموونه یه کم به بیردێته وه، ده ڵێن له دوا بابه تدا که “لینین” بۆ چاره سه ری کێشه ی گوندنشینه کان و بواری کشتوکاڵ نووسیبووی، ده ڵێ: پێویستمان به ١٠ تا ٢٠ ساڵ هه یه بۆ جێبه جێکردنی ئه و پلانه و گواستنه وه ی له که رتی تایبه تیی و ده ره به گایه تییه وه بۆ که رتی گشتیی و سۆشیالیستیی. “ستالین” که ده سه ڵاتی گرته ده ست، په له ی کردو له ماوه ی ده مانگدا، پڕۆژه که ی جێبه جێ کرد! سه ره نجام، هه زاران فه لاح و خه ڵکی گونده کان دژی پڕۆژه که ی وه ستانه وه، ئه ویش هه ڵوێسته که یانی به دژایه تی شۆڕش لێکدایه وه و زۆربه یانی قه ڵاچۆ کرد!. 

ئیستاش دوای کوده تاکه ی سوپاو هێزه سوکه ڵه کانی میسر، گه ر ئیخوان ده رس له هه ڵه کانیان وه ربگرن و میکانیزمه کانی سیاسه تکردن و فه رمانڕه وایی بگۆڕن، نه وه ی باوکه کان ئه و کاره به نه وێ نوێ بسپێرن، دڵنیام که جه ماوه ری ئیخوان، له گشت هێزه کانی دیکه زیاتره و ده توانن بێنه وه سه ر سه کۆی فه رمانڕه وایی. 

 

نالیی پێنجوێنی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.