هه‌ره‌س هێنانی ئیخوان موسلمین !
به ڕاشكاوی من پێموا بوو ئێمه بن ئاوكه‌وتوین ڕۆچوونێكی درێژ له گه‌ڵ ئیخوان موسلمین له میسر .. پێموابوو له تارماییان نایه‌ینه ده‌ره‌وه تا بیست یان سی ساڵی داهاتوو وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئێران ڕویدا . به‌ڵام له لایه‌ن گه‌لی میسره‌وه بۆچوونه‌كانم و مه‌ترسی و غه‌مه‌كانم به درۆ كه‌وتنه‌وه . . كه‌واته سوپاس بۆ گه‌نجانی میسر! چۆن بیرم چووه‌وه لانی كه‌م له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مه‌وه ئه‌وان گه‌لێكی خاوه‌ن ژیارن ؟ چۆن بیرم چووه‌وه له ئه‌نجامی سوڕانه‌وه‌ی سه‌ده‌كاندا ئه‌و هه‌موو ده‌سكه‌وتانه كه‌ڵه‌كه كراوون ؟ چۆن چۆنی (( رفاعه رافع الگهگاوی و ، احمد لگفی السید و ، گه حسین و ، والعقاد و ، توفیق الحكیم و ، نجیب محفوڤ و ، والغیگانی و ، والاسوانی)) و ده‌یانی دیكه‌شم بیر چووه‌وه ؟ چۆن پێشه‌نگه‌كانی ڕۆشنگه‌ری میسری و عه‌ره‌بیم بیر چوه‌وه كه ئه‌وان فیریان كردین كه هیچمان نه‌ده‌زانی ؟ بۆ ئه‌م هه‌موو خۆ به ده‌سته‌وه‌دانه .. بۆ ئه‌م هه‌موو چۆكدادانه .. له به‌رامبه‌ر قیژوقاژه‌كانی ((ئیخوانه‌كان)) و شێخه‌كانی كه‌ناڵه فه‌زایه‌كان ئه‌ی ڕۆشنبیرانی دنیای عه‌ره‌ب ؟ ئه‌و كاته‌ی گومانی گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌بوو بۆ گه‌وڕی ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌ی پێستم ڕزگاركه‌م .. كه چی گه‌لی میسر له‌وه ڕزگاری كردم و قومێكی هیوای ژیانه‌وه‌ی به هێزی پێبه‌خشیم . من گومانی هه‌ره‌س و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانم هه‌بوو بۆ ئه‌و چاره نووسه ، كه‌چی ڕۆحی كرده‌وه به هه‌ڵچوونه‌كانم م و تێكڕای تواناكانمدا ، ئیتر چۆن ده‌بێت سوپاسی نه‌كه‌م ؟ نه‌خێر ڕۆشنگه‌ری عه‌ره‌ب نه‌مردووه ، هه‌رگیز به‌و سانایه نامرێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ترساین . له واقیعدا ئه‌و شته‌ی كه ده‌یترساندم و ((بێئومێدی ده‌كردم)) به پێی پتر ئاماژه‌ی په‌ڕاگه‌نده‌یی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌م كه زۆربه‌ی گه‌ل هه‌ژارن و له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و ، ته‌نانه‌ت نیشمانه‌كه‌شم .. له دۆخێكی له‌و چه‌شنه‌دا ده‌بنه لوقمه‌یه‌كی ئاسان و به چێژ بۆ په‌ڕگیره‌كان و چۆنیان بوێت وا یاریان پێ ده‌كه‌ن . ئه‌مه به‌سه بۆ كه‌ناڵه فه‌نتامه‌نتالیسته‌كان كه عه‌قڵه‌كان له هه‌موو چركه ساتێك‌دا سیخناخ ده‌كه‌ن به خورافات و ئه‌وهام و داگیری ده‌كه‌ن تا ڕاده‌یه‌ك هۆشیاریش پاكتاو ده‌كه‌ن . له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیران یان هاو شێوه‌ی ڕۆشنبیران ده‌چن له پڕێكدا چۆكیان دادا له به‌رامبه‌ر ته‌وژمی ئیخوانی ، ته‌نانه‌ت چه‌پڵه‌شیان بۆ لێده‌دان و پێیانوابوو پێشه‌نگی ئازادی و ڕزگارین ! هه‌روه‌ها پێشیانوابوو ((ئیخوانه‌كان)) بۆ ئه‌وه هاتوون به ئاسانی سته‌مكاری بڕوخێنن و سه‌رده‌مێكی نوێ بونیاد بنێن له ئازادی و دیمۆكراسی و بیری ڕۆشنگه‌ری و مافی مرۆڤ ! كوا فۆڵتێرو مونتیسكۆو ژان ژاك ڕۆسۆیان تێدایه ! ئا به‌و چه‌شنه بڕیاره‌كان سه‌ره‌و لێژ بوونه‌وه له لایه‌ن ڕۆشنبیره موزه‌یه‌فه‌كانه‌وه كه داوای ڕۆشنگه‌ریان ده‌كرد و بێبه‌ریش بوون لێی ، ده‌مامكه‌كان له سه‌ر ڕوخساره‌كان ئاشكرا بوون . ئه‌وان په‌تایه‌كی دوژمنكارانه‌ن دژ به بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنگه‌ری عه‌ره‌ب . له بنه‌ڕه‌تدا ته‌نها به ناو هێنانی ((ڕۆشنگه‌ری)) بێزار ده‌بن و له سنووری خۆیان ده‌ر ده‌چن . له‌م سه‌رده‌می بۆڕدانه‌وه و هاتنه‌خواره‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌دا ، ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی خودا نه‌بێت ڕه‌نگه ته‌وژمێك ڕاتماڵێت له گه‌ڵ گزك لێدراوه‌كاندا . نازانم بۆ به به‌هانه‌ی بوونی سیسته‌م گه‌لێكی سته‌مكاری سه‌ربازی ده‌بیت خۆمان هه‌ڵده‌ینه نێو باوه‌شی لایه‌نێكی تره‌وه : به‌و مانایه‌ی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئیخوانی كه دژ به بزووتنه‌وه‌ی مێژووه . ئا به‌م جۆره ده‌بینه ((به كرێگیراوێك له زه‌ویه‌كدا كه به ئاگر جۆشدراوه )) ! .. ئایا چاره‌سه‌رێكی دیكه نییه ؟ ئه‌مه‌و ئه‌ویش ڕه‌فز ده‌كه‌ین چونكه له هه‌ردوو دۆخدا به‌ها گه‌لێكی زۆر له ده‌ست ده‌ده‌ین . هێڵی سێهه‌م هه‌یه كه هاونیشتمانی قاهیره‌و تێكڕای گه‌لی میسر كراوه ده‌كات . كه‌ناڵی فه‌زائیه و ئیخوان مسلمین ئه‌و ڕاستیه سانایه‌یان بیر چوو : كه هه‌رگیز میلی كات ژمێر ناگه‌ڕێته دواوه . ئه‌و ده‌سكه‌وته ژیاریانه‌ی كه گه‌لی میسر و تێكڕای گه‌لانی عه‌ره‌بی به ده‌ستیان هێناوه هه‌ر له سه‌رده‌می ڕێنسانسه‌وه تا ئه‌وڕۆ ناكرێت به نووكی قه‌ڵه‌مێك بسڕێته‌وه . ئا به‌و چه‌شنه ئه‌م به‌یانیه له خه‌و هه‌ستام وامزانی له گۆڕ زیندوو بوومه‌ته‌وه و مۆته‌كه‌یه‌كی سه‌نگین .. سه‌نگین .. له سه‌ر سینگم لا بردووه ، ئه‌مه به‌و مانایه نییه بڕیاره‌كان كۆتاییان هاتووه ؟ په‌نا به خودا ! نابێت ئه‌مه‌نده ساویلكه‌و خه‌ڵه‌فاو بیین ، ((چه‌نه‌بازی ئیخوانه‌كان)) زه‌مه‌نێكی درێژه كۆتایی نه‌هاتووه ، دواجار هه‌وڵده‌ده‌ن له ڕێی شه‌ڕفرۆشتن و لێدان له تاریكی‌دا گه‌ر بتوانن له‌و پێناوه‌دا ، وه‌كو شمشێرێك به سه‌ر گه‌ردنمانه‌وه ڕاده‌وستن ، كه‌سێك به كافر ده‌زانن و كه‌سێكی تر به بێ‌تاوان به پێی دۆخ و پێویستی .. هه‌ر به‌و جۆره ده‌مێننه‌وه ئایین به كار دێنن وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كی كارا‌و تێكده‌ر بۆ په‌ك خستنی ڕێنسانسی گه‌لانی عه‌ره‌ب كه به ڕێكه‌وتووه به‌ره‌و ڕۆشنگه‌ری و ئازادی . به‌ڵام ئه‌وه‌ی له میسردا ڕویدا له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌می ڕابردودا مانای ئه‌وه‌یه زۆرانبازیمان له گه‌ڵ عفریتدا هه‌یه ، ده‌كرێت به سه‌ركه‌وتوویی تێیدا ده‌رچین ، له‌مه زیاتر چیمان ده‌وێت ؟ ئێستا دتوانم به شادمانیه‌وه بمرم ، شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئازادی عه‌ره‌ب كه‌وتۆته سه‌ر سكه‌یه‌كی دروست و ئاماده‌یشه بۆ ده‌ر چوون . ((تاهه حسێن)) ڕاستی فه‌رمووه : میسر به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ژیاری نوێ‌دا . هیچ گومانی تێدا نییه به‌ریه‌ك كه‌وتنی هه‌ردوو كه‌رته گه‌وره‌كه‌ی میسر ، ئیخوانی و ڕۆشنگه‌ری بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت . له‌و ڕوانگه‌وه ده‌گوێزمه‌وه له پێناوی براوردكاری و ڕۆشنكردنه‌وه ، بۆ په‌رتوكی توێژه‌ری فه‌ره‌نسی پسپۆر امیل زۆڵا : ((ئازادی ..علمانیه‌ت .. جه‌نكی هه‌ردوو كه‌رتی فه‌ره‌نساو باوه‌ڕی نوێگه‌ری)) . مه‌به‌ست له هه‌ردوو كه‌رتی فه‌ره‌نسا لێره‌دا كه‌رتی ئیخوانی مه‌سیحی و كه‌رتی علمانی نوێ . ئه‌م جه‌نگه ماوه‌ی دووسه‌د ساڵی خایاند تا له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌رتی دووهه‌م كۆتایی پێهات . تێگه‌یشتنی عه‌قڵانی لیبراڵی مه‌سیحی سه‌ركه‌وت به سه‌ر تێگه‌یشتنی تاریكستانی فه‌نتامه‌نتالیزمی كلاسیك‌دا . به‌و چه‌شنه له سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا ڕۆیشتم به بێ ڕێپیشانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌وپه‌ڕی له‌و چركه‌یه چێژ وه‌رگرم . له پڕێكدا گه‌یشتمه قڵیشی جیا بوونه‌وه‌ی نێوان هاژه هاژی ئاوه‌كه‌و سه‌ید عابد ، له هه‌مان شوێندا كه‌لاوه‌یه‌كی گونجاو له سه‌ر كناری ڕووباره‌كه (كۆڕنێش) . له‌وێدا ده‌ریاكه به‌رفره‌وان تر ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ریا گه‌وره تر ببێت . پاشان چاوێكم بڕیه ئاسۆیه‌كی جوانی بێكۆتایی و گوتم : ئێستا شتێكی نوێ ده‌ستیپێكردوه و له خاكی عه‌ره‌بدا پل ده‌خوات ، وه‌ڵاهی هه‌رگیز له ژیانمدا خه‌ونێكی وام نه‌بینیوه كه ڕو بدات .. پێموابوو له پاش چه‌ندین نه‌وه نایه‌ته دی ..بۆ ؟ گه‌لی میسر ((یاخی)) ده‌بنه‌وه له ئیخوان موسلمین كه هه‌موو جیهانیان ترساند ؟ ئێستا شۆڕشی ڕاسته‌قینه ده‌ستی پێكرد .. ئێستا به‌هاری گه‌لانی عه‌ره‌ب ده‌ستی پێكرد . پێشتر شۆڕشی میسر فۆرمێكی ئایینی هه‌بوو چه‌شنی ئێران . ئێستا فۆرمێكی مه‌ده‌نی وه‌ر گردوه له سه‌ر شێوه‌ی ئۆرپا . پێشتر شۆڕشێكی كلاسیك بوو بۆ پاشه‌وه ده‌یگێڕاندینه‌وه ، به‌ڵام ئێستا شۆڕشێكی پاشه‌ڕۆژه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌ڵمان ده‌دات . كێ گوتی حه‌سه‌ن به‌نا به سه‌ر ته‌ها حسێن و ئیمام محه‌مد عه‌بده‌دا سه‌ركه‌وت ؟ به زانیاریه‌كانتاندا بچه‌نه‌وه . كێ گوتی ئایدۆلۆژی تۆتالیتارانه‌ی ئیخوانه‌كان كه (( پێكه‌وه لێبورده‌یی ئیسلام و عه‌قڵی زانستی ده‌كوژێت)) وه‌كو ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د ئه‌راگۆن ده‌یگوت : كه‌واته ووشه‌ی كۆتایی هه‌یه ؟ هزره‌كانتان ڕاست بكه‌نه‌وه ، قورئانی كه‌ریم ده‌ڵێت : ((لا اكراه فی ا‌لدین)) . خۆیان له‌مه گێل كرد‌و بوون به زۆره ملێ و خراپ كار به سه‌ر درێژی هێڵدا ، له سه‌ر ده‌ستیان ئه‌مه گۆڕدرا بۆ تیرۆر‌و شێواندنی وێنای ئایینی پیرۆز له هه‌موو جێگایه‌ك له سه‌ر ئه‌رز . هه‌موو هێزێكی په‌ڕگیر له پاڵتۆكه‌ی ئه‌واندا هاتنه ده‌ر ، له‌م دوایانه ترساین هه‌ژموونی خۆیان بسه‌پێنن به سه‌ر تێكڕای یه‌ك به یه‌كی وڵاتانی عه‌ره‌ب ، به هۆی هه‌ڵڕشاندنی ملیارده‌ها له باخه‌ڵیاندا و كۆششی هه‌ندێك بۆ لادانی به‌هاری عه‌ره‌بی له ڕێچكه‌ی دروست و ئاراسته كردنی له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان و دوژمنانی ژیار . ئا به‌م جۆره له هه‌موو لایه‌كه‌وه تارمایی ده‌وره‌ی داوین و تاریكستانی هه‌مووی داپۆشیوه . ساڵێكی ته‌واو له نائومێدی و ترس و ڕه‌شبینی ، به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینی له ساڵی 1928 هێنایه بوون ، هه‌ر خۆشی به هه‌ردوو ده‌سته‌كانی گۆڕی بۆ هه‌ڵده‌كه‌نێت ، هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیش ڕاست ده‌كاته‌وه ، چونكه هه‌میشه پێشڕه‌وی نیشتمانه بۆ ڕێی پێشكه‌وتن و گه‌شه كردن و ڕێنسانس .
هاشم صالح ــ ڕۆژنامه‌ی الشرق الاوسط ـــ ژماره (12639) ــ شه‌مه 6 یۆلیۆ 12013