بێ بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ناتوانین هه‌ناسه‌ش بده‌ین…
بێ بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ناتوانین هه‌ناسه‌ش بده‌ین … !! و ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانیش نه‌بێت تیرۆر دێته ناوماڵه‌كانمان … !!!!
ماوه‌یه‌كه ئیشێكم كه‌وتۆته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و، له راستیشدا، حكومه‌ت یانی یه‌كێتی و پارتی، بۆیه به ناچاری ده‌بێت له ده‌رگای حیزب بده‌م، له دوو سێ لاوه له ده‌رگام دان و، ده‌رگایان بۆ كردمه‌وه و به‌خێرهاتنیشیان كردم، قاوه و ساردی و شرینیشیان بۆ هێنام، لای خۆمه‌وه سوپاسیان ده‌كه‌م، وه‌لێ جگه له به سه‌ر چاو زیاتر هیچی ترم لێیان ده‌ست نه‌كه‌وت، بۆیه له‌م شه‌وانه‌ی ڕابردوو دا، له رێگای ته‌له فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیم به به‌رپرسێكی دۆسته‌وه كرد و، دووای هه‌واڵ پرسین پێموت:
كارم پێته، بۆ گواستنه‌وه‌ی راژه‌كه‌م و ده‌بێت هاوكاریم بكه‌یت.
دووای پێكه‌نینێكی نه‌رم و هێمنانه وتی:
تۆ ئه‌وه‌نده قسه‌ت نه‌رم و شرین نییه، تا هاوكارت بین.
وتم: ده‌ی براله پێشمانبلێ ده‌ممان پیسه؟ بۆ مه‌گه‌ر من چیم وتووه.
وتی: تۆ قسه‌ت ره‌قه‌و ره‌خنه‌ی نابه‌جێ ده‌گریت.
وتم: بۆنمونه؟
وتی : گه‌نده‌لی زانستی ، بابه‌تێكه ئیمه‌ی ده‌سه‌ڵاتت تێیدا شتووه، زۆر قسه‌ت پێوتووین.
وتم:
براله، ئاخر پارتی و یه‌كێتی ده‌سه‌لاتدارن، بۆیه ئه‌وان پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت، له گه‌نده‌لی زانستی دا.
كه‌مێك بێده‌نگ بوو، پاشان وتی:
ئه‌ی بابه‌تی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی چی لێده‌كه‌یت؟
وتم:
خزم گیان، دیسان یه‌كێتی و پارتی حوكم رانن و ده‌سه‌ڵات دارن بۆیه دیسان ئه‌وان به‌رپرسی سه‌ره‌كین له‌گه‌نده‌لی ئه‌خلاقی، ئاخر گیانی من خه‌می ئێوه‌مه، سبه‌ی كه ئایدز زۆر بوو، بلاوبوویه‌وه و ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، ده‌بێت 10 بۆ 15 نه‌خۆشخانه بكه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئایدز و، ئه‌وكات له سه‌دا 5 بۆ 7 ی پاره‌كه‌تان بۆ چاره‌سه‌ری ئایدز ده‌روات، ئه‌وكات ئێوه زه‌ر مه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن. ئاخر بودجه‌كه‌تان كه‌م ده‌كات، بۆیه من له ئیسته‌وه خه‌مخۆرتانم.
وتی: ئه‌ی بۆ بابه‌تی گه‌نده‌لی ژینگه‌ی چیده‌لێێت ؟ مه‌گه‌ر به خه‌ڵـك به‌گشتی و به‌لایه‌نگرانی یه‌كێتی و پارتیش به‌تایبه‌تی، نالێیت كه بێنه سه‌ر جاده و، داوای چاره‌سه‌ر كردن و بن بڕكردنی گه‌نده‌لی ژینگه‌ی بكه‌ن؟ و ماوه بۆ حكومه‌ت دابنێن ؟ دووای ئه‌و ماوه‌یه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان نه‌كرد، ئه‌م جاره بیان خه‌نه به‌ر نه‌فره‌تی خۆیان و شار به‌ده‌ریان بكه‌ن و به‌رده بارانیان بكه‌ن ؟
وتم:
برام، به خودای من به‌و جۆره نه‌م نووسیوه، پێده‌چێت سكرتێره‌كانت خوێندبێتیانه‌وه نه‌ك خۆت؟! به‌هه‌ر حاڵ ، گریمان وام نووسیوه، ئاخر براله پیسبوونی ژینكه و دووانه ئۆكسیدی كاربۆن و ….. بۆ هه‌مووانه، بۆ یه‌كێتی و پارتییه‌كانه، وه‌ك چۆن بۆ گۆران و ئیسلامییه‌كانه، برای من پیسی ژینگه بۆ هه‌مووانه، ئه‌و هه‌موو سه‌ره‌تانه‌ی ده‌یبینی بۆچی ؟ هۆكه‌ی چییه؟ به‌س گۆران و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌لی ئیسلامی تووشبوون ؟ یان پارتی و یه‌كێتییه‌كانیش تووش بوون؟ وابزانم بێ جیاوازی هه‌مووان تووش ده‌بن، كه‌واته ده‌بێت هه‌موومان له خه‌می ژینگه دابین و، برژێینه سه‌ر شه‌قام و داوای ژینگه‌یه‌كی پاك بكه‌ین .
وتی :
له‌گه‌ڵ قسه‌كانتام، به‌لام كه‌مێك هێمنتر بنووسه، با كه له ده‌رگای حیزبت دا، چیت ویست بۆت بكه‌ن .
وتم:
باشه، ئیستا دوو بابه‌ت ده‌نووسم به ناوه‌كانی::
بێ بوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ناتوانین هه‌ناشه بده‌ین …. !!!
ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بێت، تیرۆر دێته ناوماڵه‌كانمان .
وتی:
نا، هێمن گیان، یه‌كجار واشمان نه‌وت. نه زبر بنووسه و، نه ماستاویش بكه.
وتم:
ده‌ی چاوه‌رێی هه‌وڵ و هیمه‌تی تۆم، و ئه‌وه‌شی داوام كردووه، جگه له حه‌قێكی بچوكی خۆم، هیچی تر نییه.
وه‌لێ تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنیش ناداته‌وه و، دڵنیام هیچیشم بۆ ناكات، چونكه ئه‌و و هاوشێوه‌كانی كه‌سی ماستاو چی و …….. ده‌وێت، كه به من ناكری و ، من سروشتم وایه به چاك بلێم چاك و، به خراپ بلێم خراپ، ده‌ستخۆشی له چاك بكه‌م و، سه‌ر زه‌نشتی خراپه‌ش بكه‌م.