
ئاره‌زوو … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
خـــــۆزگــــه ڕۆژێ بتوانم
ئاره‌زووم به‌جــــــــێ بێنم
چه‌پكێ له گوڵه ئه‌ســتێره
بۆ ئێوه داگیرســــــــــێنم
***
تابلۆی مانگێ بكێشــــــــم
به‌به‌رزی ئاســــــــــمانه‌وه
ئێوه‌ش وه‌كو ئه‌ســـــــتێره
یه‌ك یه‌ك ئه‌دره‌وشــانه‌وه
***
زه‌ویش بكــه‌م به باخچـــه
گــــــــــوڵی تێدا بچــێنن
پۆلێ چۆلــه‌كـــه‌ی ڕه‌نگین
بــۆ ئێوه بجـــــــــریوێنن
***
شــێوه‌ی تاڤگه و ئاوی ڕون
بـــه وێنه ، بنه‌خشـــــێنم
بــۆ ئێوه‌ی خنجــــــــیلانه
تــا شـــــــادیتان بۆ بێنم
*** 2/12/2009