ئه‌م پاره جوانه بۆ ده‌ده‌ی به كاغه‌ز؟
هه‌رجارێك دایكم بچوایه بۆ بازاڕ كتێب و رۆژنامه‌و گۆڤاری ده‌هێنا له‌گه‌ڵ خۆی،ورده ورده كتێبخانه‌كه‌مان كتێبه‌كانی زیادی ده‌كرد و گۆڤار و كتێبه‌كانی منیش كه تایبه‌ت بوون به منداڵان زۆر بوو بوون.رۆژێكیان دایكم هه‌ر له ده‌رگای ده‌ره‌وه‌وه بانگی كردم سێوان سێوان وه‌ره ئه‌م كتێبانه ببه‌ره ژووره‌وه،كه چووم كۆمه‌ڵێك كتێبی بۆ من هێنا بوو ،باوكم جگه‌ره‌كه به ده‌ستیه‌وه بوو وتی ها ژنه‌كه دیسان كتێب،ئه‌وه پێم ناڵێی ئه‌م هه‌موو پاره جوانه بۆ ده‌ده‌ی به كاغه‌ز؟!بۆ نایده‌ی به شتێكی تر؟دایكیشم ده‌ستێكی برد بۆ جگه‌ره‌كه‌ی و وتی ئه‌رێ پیاوه‌كه تۆش پێم ناڵێی ئه‌م پاره جوانه بۆ ده‌ده‌ی به جگه‌ره و ئه‌و دوكه‌ڵه ده‌كه‌ی به سه‌ر و سنگی خۆت و ئێمه‌شدا؟بۆ نایده‌ی به شتێكی تر ، باوكم ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوو ته‌ماشایه‌كی جگه‌ره‌كه‌ی كرد و كه‌مێك كۆكی .ئیتر دایكم به نه‌رمی وتی پیاوه‌كه من ئه‌و رۆژنامه و گۆڤار و كتێبانه‌ی كه ده‌یانكڕم هه‌ر هه‌موومان سوودێكی زۆری لێ وه‌رده‌گرین له گشت روداو گۆڕانكاری یه‌كان ئاگادار ده‌بین ،زانیاری نوێ و هه‌مه ڕه‌نگ و چیرۆك و هۆنراوه و به‌سه‌رهات و گه‌لێك شتی تری لێوه فێر ده‌بین،به هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵه‌وه ژیان ده‌بینین،تۆش ئێمه‌یش و خۆیشت به‌و دوكه‌ڵه بێتاقه‌ت كردوه و بۆنێكی ناخۆشیشت به‌ر داوه له ماڵه‌كه و به هه‌ناسه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه ژیان ده‌بینیت،ئه‌وه نه‌خۆشیش له‌ولاوه بوه‌ستێت…منیش به پێكه‌نینه‌وه بابه‌تێكم له‌سه‌ر زیانه‌كانی جگه‌ره كێشان له یه‌كێك له‌رۆژنامه‌كاندا بۆ خوێنده‌وه…..ئیتر باوكم ته‌ماشایه‌كی ئێمه‌ی كرد و پاكه‌ته جگه‌ره‌كه‌ی به هه‌ردوو ده‌ستی ورد كرد و خستیه سه‌تڵی خۆڵه‌كه‌وه……..وتی به‌ڵێن بێت ئیتر له‌مه‌و دوا جگه‌ره نه‌كێشم و ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌مدا به جگه‌ره ده‌یده‌م به كتێب و رۆژنامه و گۆڤار تا به هه‌ر هه‌موومان كتێبخانه‌كه‌مان پڕ بكه‌ین له كتێبی به سوود .منیش چوومه پێشه‌وه لێی و ئه‌ملاو لای باوكمم ماچ كرد ،ئه‌ویش ماچی كردم وتی ئیتر له‌مه‌ودوا بۆنی ناخۆشی جگه‌ره‌م لێ نایه‌ت و ئه‌و دوكه‌ڵه‌پیسه‌ش ناكه‌م به سه‌ر و سنگی ئێوه‌دا………….