كه‌ی بێم.. ؟. … فاتیح سه‌لام
گوڵ ! .. سرووده‌كانی جودایم
كه‌ی بێم له گه‌مه‌ی رژاوی عومری خۆتدا كۆمكه‌یته‌وه و
وانه‌كانی به‌ر په‌نجه‌ره‌ی به‌هاكانی چاوی غوربه‌تتم بده‌یتێ ؟
تا گوڵ كردنی ئه‌م عه‌شقه زمان پژاوه‌ت بده‌مێ و
به‌رله رۆیشتنی له‌تبوون , تێر چاوی خه‌و تێشكاوی
ماندووی سۆراخت رامووسم
په‌ری نێو پاوانی شیعرم
ئۆقیانووسترین روانینتم له كه‌وشه‌نی بێ ره‌ونه‌قی ژاتگرتووا
راده‌ستی چری خه‌یاڵی , له تۆدا زیندووبوونه‌وه‌ی یه‌كجاری كرد
تا هه‌ور له ( خه‌ت ) ی ئۆغریا
دڵۆپه‌ی ماچ ببارێنێ و
شێتانه‌تر , په‌نجه‌كانم له جانتاكه‌تدا تووره‌بێ و ..
بێباكانه مل بنێم به‌م هه‌ڵكشانی عه‌شقازی گه‌رداوه وه و
له پێكێك پر ژان و ژۆی به‌ر له خاڵی بوونه‌وه‌ی لێوتدا
ملوانكه‌ی به‌ر مانگه‌شه‌وت له كۆش نێم و
چه‌ترێك بكه‌م به پێنووسم