کۆمه‌ڵگای ناته‌ندروست … پۆڵا سەعید
له جیهانی نووسیینی کوردییدا قسه‌کردن له‌سه‌ر خوێنه‌ری کووشنده هه‌میشه جێگای تێڕوانین و قسه‌کردنه له‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمڕۆ له خوێنه‌ری کووشنده گرنگتره قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، بریتییه له تاکی کووشنده. ئه‌و که‌سه‌ی خوێنه‌رێکی کووشندهبێت تاکێکی کووشندهیشه. ئه‌م تاکه من ناوی ده‌نێم تاکی نۆیرۆتیک. بۆچیی نۆیرۆتیک؟ وه‌ڵام: چونکه ئه‌م تاکه له ڕێگای دواندن و مامه‌ڵه‌کانیه‌وه کۆمه‌ڵێک سیمپتۆمان ده‌داتێ، که سیمپتۆمی مرۆڤێکی نۆیرۆتیکهره. ئه‌مجۆره تاکه له هه‌موو شوێنێکی کۆمه‌ڵگای کوردییدا هه‌یه، له‌ناو خێزانه‌کاندا، له‌ناو پارته سیاسییه‌کاندا، له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان و له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا.
پارته‌کانمان، داموده‌زگاکانی حکومه‌تمان، ڕۆژنامه‌کانمان خاوه‌نی چه‌نده‌ها تاکی پسیشۆپاتن “سایکۆپات”، که ژیانی کۆمه‌ڵگایه‌کیان قورس کردووه، ئه‌مانه قازانجێکی گه‌وره‌یان له‌و ناوه کردووه، که کۆمه‌ڵگای کوردیی پێیداون، ئه‌ویش “سیاسیی گه‌نده‌ڵ”ه. سیاسیی گه‌نده‌ڵ باشتریین به‌رگه، که کراوه‌ته به‌ری تاکێکی پسیشۆپات. کۆمه‌ڵگاکه‌مان پڕه له تاکی نۆیرۆتیک، که ژیانی کۆمه‌ڵگایه‌کیان ناخۆشکردووه، ئه‌مانه قازانجێکی گه‌وره‌یان له‌و ناوه کردووه، که میدیای کوردیی، نووسه‌ری کووشنده‌ی کورد پێیداون، ئه‌ویش تاکی تووڕه‌یه، گه‌نجی تووڕه‌یه له ده‌سته‌ڵات. ئه‌م تاکه به جنێوی ناشیریینهوه، که ناوی ناوه نووسیین هێرشده‌کاته خه‌ڵکیی، به به‌رد و تێڵا هه‌ڵده‌کووتێته سه‌ر خه‌ڵکیی، ئه‌گه‌ر بۆی لوا به تفه‌نگ و تووندوتیژیی تر هێرش ده‌کات و به پاڵهوانێتییش بۆی ده‌نووسرێته‌وه.
تاکی کورد له‌سه‌ر سنور ده‌ژیی، له‌نێوانی نۆیرۆز و پسیشۆزه‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو دێمێنسیۆنه وه‌ک دوو خاک بهێنینه پێشچاوی خۆمان بۆ نموونه فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، ئه‌وا کارێکی سه‌خته بتوانیت بڕیاربده‌یت له‌سه‌رئه‌وه‌ی، که ئه‌م تاکه له‌کوێ ده‌ژیی؟ له ئه‌ڵمانیا یان له فه‌ڕه‌نسا چونکه پێی له هه‌ردووکیاندایه، به‌پێیه‌ک له ئه‌ڵمانیایه و به پێیه‌کی تریش له فه‌ره‌نسا. که‌واته ئه‌م تاکه تاکێکی بۆردهرڵاینه.
تاکی ئاوها خاوه‌نی ڕێکخستنێکی تایبه‌تی که‌سایه‌تییه، که خۆی به‌سه‌ر دوو نیڤۆدا دابه‌شکردووه، نیڤۆیه‌کی بڵندی که‌سایه‌تیی بۆرده‌رڵاینیی و نیڤۆیه‌کی نزمی که‌سایه‌تیی بۆرده‌رڵاینیی. ئه‌م دوو نیڤۆیه له سه‌ره‌وه و له خواره‌وه دیسانه‌وه خاوه‌نی دوو بلۆکی تری جیاوازن، که سه‌ره‌وه‌یان تایبه‌ته به ڕێکخستنێکی که‌سایه‌تیی نۆیرۆز و خواریشه‌وه تایبه‌ته به ڕێکخستنێکی که‌سایه‌تیی پسیشۆز.
بۆ نموونه مه‌لایه‌ک دێت، ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر هاته خه‌ونم و گووتی: پێویسته شه‌ڕی پیرۆز بکه‌ین، پێویسته ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بسڕینه‌وه …هتد. ڕێکخستنی که‌سایه‌تیی ئه‌م مه‌لایه له خواره‌وه‌ی کڵێشهکهدایه، که تایبه‌ته به ڕێکخستنێکی پسیشۆزانهی که‌سایه‌تیی، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م مه‌لایه خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌ی پارانۆیده، خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌ی زۆرلێکراوه، خاوه‌نی دێپرێسیۆنه و خاوه‌نی هێسترییه.
هه‌میشه له بیرکردنه‌وه‌ی زۆرلێکراوی کردنی کۆمه‌ڵدایه به‌و کۆمه‌ڵه‌ی، که ئه‌و ده‌یه‌وێت، خه‌مباره چونکه بیرکردنه‌وه‌کانی پراکتیزه ناکرێت، هێسترییه چونکه هه‌میشه ده‌یه‌وێت له چه‌قی سه‌رنجی کۆمه‌ڵدا ڕابوه‌ستێت.
له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووهه‌مدا ئه‌ڵمانه‌کان به‌ته‌نها ده‌نگیان نه‌دا به پارۆلهی داگیرکردنی جیهان، به‌ڵکوو ڕۆڵێکی گه‌وره‌شیان له داگیرکردنی جیهاندا بینی، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی جیهان به گشتیی و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تیی له قه‌یرانێکی سه‌ختی ئابوورییدا بوو، به‌ڵکوو له‌به‌رئه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیی خاوه‌نی ستراکتوورێکی که‌سایه‌تیی ناته‌ندروستبوون، خه‌ڵکانی نۆیرۆتیکبوون.
ته‌ماشای که‌سایه‌تیی تاکی کورد بکه، ته‌ماشایه‌کی قوڵی ناو‌کی بیۆلۆگیی تاک بکه و ده‌بینیت، که که‌سایه‌تیی تاکی کورد پێکهاته‌یه‌که له که‌ڕاکته‌ری پێکه‌وه‌به‌ستراوی سادیست، حه‌زێکی تێکچووی سێکسووال، حه‌زی هه‌ڵکووتانه‌سه‌ر و ئیمپولسێکی ئێره‌گه‌ریی. فاشیزیم بناغه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئیدیۆلۆگیی و مامه‌ڵه‌ی ئیندیڤیدووم لێنه‌داوه، به‌ڵکوو له هه‌ناوی ماتۆڕی ویسته‌کان و ناو‌کی که‌ڕاکته‌ری ئیندیڤیدوومدا ده‌ژیی. ئه‌و تاکه‌ی وه‌ک ئۆپۆسیزیۆن کتێبی تاکێکی ده‌سته‌ڵات ده‌سووتێنێت، ئه‌گه‌ر بگات به ده‌سته‌ڵات هه‌مانشێوه کتێبی تاکێکی ئۆپۆسیزیۆن ده‌سووتێنێت. ئه‌و تاکه‌ی ته‌قه له پۆلیس ده‌کات و به به‌رد سه‌ریان ده‌شکێنێت، له ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر خۆی ببێت به پۆلیس ته‌قه له گه‌نجێکی تری خۆپیشانده‌ر ده‌کات، به دار سه‌ری گه‌نجێکی تری خۆپیشانده‌ر ده‌شکێنێت. کێشه لێره‌دا له‌ناو کوردی باشووردا کێشه‌ی سیستێم نییه، به‌ڵکوو کێشه‌ی ستراکتوری که‌ڕاکته‌ره، کێشه‌ی تێکچوونی که‌سایه‌تیی ئیندیڤیدوومه.
ئێمه‌ی کورد خاوه‌نی فاشیزمین، به‌ڵام فاشیزیم به ته‌نها له هۆڵی په‌رله‌ماندا ناژیی، به‌ڵکوو له شه‌قامدا ده‌ژیی. فاشیزم له به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانییدایه، له چایخانه‌ی شه‌عبدا ده‌ژیی. فاشیزیم له‌به‌ر قه‌ڵادایه، له قاوه‌خانه‌کانی هه‌ولێردا ده‌ژیی.
دۆستێکم گرته ڤیدیۆیه‌کی چه‌ند گه‌نجێکی کوردی بۆ ناردم، هه‌تا خوێندنه‌وه‌ی خۆمی له‌سه‌ر بکه‌م، لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م، که به‌شێکی کورتی ئه‌و ڤیدیۆیه بخه‌مه ژێر سه‌رنجێکی کهڕاکتهرهپاتۆلۆگییهکانهوه.
نزیکه‌ی پێنج گه‌نجی کوڕ، که بهتهمهنتریینیان هه‌ر هه‌ژده بۆ نۆزده ساڵێک ده‌بوو، له‌گه‌ڵ کچێکی ته‌مه‌ن شانزده یان حه‌ڤده ساڵییدا و کامێرامانێک، که دواجار سه‌ره‌ی ئه‌ویش دێت. پێنج کوڕی گه‌نجی سادیست و کچێکی ماسۆشیست. له سه‌ره‌ی هه‌ر کوڕێکیاندا، ئیدی به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که سێکسوال له‌پێش یان له پاش ئه‌کتیڤه، به‌وه‌وه نه‌ده‌وه‌ستا، که پرچی کچه‌که تووند بۆ ئازاردانی ڕابکێشێت یان تووند به زلله به سمتیدا بکێشێت، به‌ڵکوو جنێویشی پێده‌دا و کچه‌که‌ی ناچارده‌کرد، که ئه‌وه بڵێت، که ئه‌و پێیخۆشه.
کچه‌که ده‌گریا و هه‌مانکاتیش ده‌نگێکی به‌خته‌وه‌ریی لێبه‌رزده‌بۆوه. ئه‌وه‌ی دواهه‌میینجار سه‌ره‌ی بوو، ئیدی به‌بێئه‌وه‌ی هیچ پشوویه‌ک به کچه‌که بده‌ن یان گڵاسێک ئاو بخواته‌وه، سوور بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی، که درێژه به میکانیزمیه‌تی سێکسوال بدات، به‌بێئه‌وه‌ی گوێ به‌وه بدات، که کچه‌که ئازارێکی زۆری هه‌بوو و داوای ڕاوه‌ستانی ئه‌وی ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌م نه‌ک به‌وه‌ی، که به ئه‌کتیڤبوونی له پشته‌وه ئازارێکی زۆری کچه‌که‌ی ده‌دا، بگره پرچیشی تووند ڕاده‌کێشا و ده‌یگووت: قه‌حبه بڵێ خۆشه. دواجار ئه‌م کوڕه گه‌یشت به ئۆرگازمی خۆی، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌میش هه‌رگیز نه‌گه‌یشت به لوتکه‌ی حه‌ز، به به‌خته‌وه‌ریی. کچه به گریانه‌وه هه‌ڵستایه سه‌رپێ و کوڕه پاڵێکی پێوه نا و گووتی: ده‌بڕۆ قاحبه خۆتبشۆ.
ئه‌وانه‌ی له حه‌ڤده‌ی شووباتدا بوونه هۆی نانه‌وه‌ی کاره‌ساته‌که‌ی سلێمانیی، نموونه‌ی ئه‌م گه‌نجانه‌ن. ئه‌وانه‌ی کتێبی نووسه‌ران ده‌سووتێنن نموونه‌ی ئه‌م گه‌نجانه‌ن، ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سیاسیی و نووسه‌ره‌کان نموونه‌ی ئه‌م گه‌نجانه‌ن. ئه‌م گه‌نجانه ده‌توانن له مێژووی ژیانی خۆیاندا ببنه خاوه‌نی ده‌ریایه‌ک له ئۆرگازم، به‌ڵام هه‌رگیز ناگه‌ن به لوتکه‌ی حه‌ز، هه‌رگیز له ژیانی سێکسوالیاندا ناگه‌ن به به‌خته‌وه‌ریی، ئه‌مه‌ش سیمپتۆمی تاکێکی نۆیرۆتیکه. ئه‌م گه‌نجانه پێرڤێرزن، سادیستن و خۆشیی له هه‌موو جۆره خستنه‌وه‌ی ئازارێکدا ده‌بینن. له کۆمه‌ڵگای کوردییدا ئه‌مجۆره گه‌نجانه پیاون، به‌ڵام به تێڕوانینێکی فرۆیدیانه ئه‌مانه پێرڤێرزن، پێرڤێرزیش له ڕاستییدا وه‌ک فرۆید ده‌ڵێ: شه‌یتانێکی هه‌ژاره، که به سه‌ختیی باجی ڕه‌حه‌تکردنی خۆی ده‌دات.
له زۆرینه‌ی ڕووداوه‌کانی کوردستاندا ئاوتۆئهگرهسیڤیتێت ده‌بینم، له هه‌لومه‌رجێکی ئاوهادا تاک ئاماده‌ی ئه‌وه‌یه، که ژیانی خۆی له‌کیسبدات، چونکه هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کی تر له ژیانی خۆیدا نابینێت. به‌شێک له گه‌نجان به‌تایبه‌ت کچان په‌ناده‌به‌نه بهرخۆکووشتن، به‌شێک له گه‌نجان، که هێشتا ده‌رنه‌که‌وتوون شه‌وان سه‌رینێک تووند له‌سه‌ر ده‌م و لوتیان داده‌نێن و ئاره‌زووی خۆکووشتنیان هه‌یه، به‌ڵام ترس یان هیوایه‌ک ڕایانده‌گرێت. گه‌نج خاوه‌نی هه‌ستی میندهرڤێرتیگکایت کۆمپلێکسه”هه‌ست به‌بێ نرخیی خۆی ده‌کات”، هه‌ربۆیه هه‌وڵی سزادانی خۆی ده‌دات.
کۆمه‌ڵگای کوردیی بناغه‌ی خۆی له‌سه‌ر زه‌ویی “شه‌ڕ، کووشتار، تووندوتیژیی، له‌کیسدانی باوک له شه‌ڕدا، سیستێمێکی خراپی خێزانیی، نه‌بوونی کاتی پێویست بۆ منداڵ له په‌روه‌رده‌کردن و فێرکردنی چۆنیه‌تی ژیاندا”، لێداوه. ژیانی منداڵ له خاکێکی ئاوهادا هه‌ستی نه‌بوونی نرخی منداڵه‌که‌ی لێده‌که‌وێته‌وه، ترسێکی کرۆنیی”درێژ و به‌رده‌وام” لێده‌که‌وێته‌وه و له ئاینده‌شدا مه‌ترسیی خۆکووشتن. ژیانی به‌وشێوه‌یه‌ی تاک له ئاینده‌دا ده‌یکاته مرۆڤێک، که هێنده‌ی هه‌ست به مردوویی خۆی ده‌کات به چاره‌کی ئه‌وه هه‌ست به ژیان نه‌کات. ئه‌م تاکه له سه‌ره‌تای فازه‌ی پووبهرتێتیهوه “هه‌رزه‌یی”، توانا و به‌هره‌ی وه‌رگرتنی ڕیالیتێت له‌کیسده‌دات، به‌شێوه‌یه‌ک که توانای هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رانبه‌ریان وه‌ک خۆی نییه. لێره‌وه تاک خۆی له‌نێوانی به ئیدیاڵکردنی به‌رانبه‌ر و به دێمۆنکردنیدا ڕاده‌ژه‌نێت. بۆ نموونه ئیمڕۆ باوک، برا، دایک، خوشک، هاوڕێ، نووسه‌ر، شاعیر، سیاسیی …هتد. نموونه‌یه‌کی ئیدیاڵی ئه‌وه‌وه و هێنده‌ی خۆشده‌وێت ئاماده‌یه له‌پێناویدا بمرێت و له چه‌ند ڕۆژێکی ئاینده‌شدا ته‌واو و ڕێک پێچه‌وانه‌که‌ی و که‌سی به‌رانبه‌ر دێمۆنێکه ئاماده‌ی نه‌ک سووتاندنی کتێبه‌کانیه‌تی، بگره ئاماده‌ی لێدان و کووشتنیهتی.
گه‌نجی کورد خۆی له کاوسی “Chaos”، هه‌سته‌کانیدا ونکردوو، ئه‌و خه‌ڵکانی تری وه‌ک ئاوێنه پێویسته و له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا له‌ناو گۆڕینێکی به‌هێزی ئاره‌زووه‌کانیدا گه‌وره ده‌بێت. واته ئێستا حه‌زی لێیه خه‌ڵکی خۆشبوێت، که‌مێکی تر ڕقی لێیانبێت …هتد. ئیمڕۆ به‌ختیار عه‌لیی ده‌کات به ئاوێنه و له ته‌ماشاکردنیدا خۆی ده‌بینێت، جه‌مال غه‌مبار ده‌کات به ئاوێنه و له ته‌ماشاکردنیدا خۆی ده‌بینێت …هتد. گه‌نج لێره‌دا ئه‌م هه‌وه‌سه ده‌کات به بناغه‌ی هه‌وه‌سه‌کانی خۆی، له‌م ههوهسهشهوه ته‌واوی ئه‌و بزوێنه‌رانه‌ی ده‌بنه هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی ترس و دێپرێسیۆن ده‌کات به پاسه‌وانی ئه‌م هه‌وه‌سه. بۆ نموونه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێکدا ئه‌م پارانۆیدانه لێکدانه‌وه له‌سه‌ر هه‌واڵه‌که ده‌کات، هه‌واڵه‌که خه‌مباری ده‌کات، هه‌واڵه‌که ده‌یترسێنێ. جه‌مال غه‌مبار کاندیتی یه‌کێتییه، ئه‌و چونکه جه‌مال غه‌مباری کردووه به ئاوێنه‌یه‌ک بۆ بینینی خۆی، ئیدی خه‌مباره به‌وه‌ی، که ئێستا له ئه‌ودا خۆی ده‌بینێت، خۆیه‌ک که به ترسه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێستا و ئالێره‌دای خۆیدا ده‌کات، هه‌ربۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌و ئاوێنه‌یه بشکێنێت هه‌تاوه‌كوو له خه‌م و له ترس ده‌ربازبێت. به‌ڵام ئه‌م خۆڕاژاندنه له جۆلانه‌ی ترس و خه‌مدا ته‌نها پێریۆدێکی کورت ده‌خایه‌نێت.
گه‌نج له تووڕه‌بوونێکی به‌رده‌وامیی به‌هێزدا ده‌ژیی، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی له کوێ بێت، به‌مشێوه‌یه گه‌نج کۆنترۆڵی ئینتێنسیتێتی”هه‌ستی ناوه‌کیی” خۆی پێناکرێت، تووڕه‌بوونێکی ئاوها تووندوتیژیی لێده‌که‌وێته‌وه، به‌رانبه‌ر به خێزان، ده‌وروبه‌ر و به‌رانبه‌ر به یه‌کێکی وه‌ک جه‌مال غه‌مباریش. ئه‌گه‌ر به ڕێککه‌وت جه‌مال غه‌مبار خۆی به‌رده‌ست بکه‌وتایه هیچ دوودڵییه‌کی ناوێت، که گوومانی ئه‌وه بکه‌ین جه‌مال خه‌مبار خۆی ده‌بووه قوربانیی ئه‌م تووڕه‌بوونه.
سیمپتۆمی تێکچوونی که‌سایه‌تیی تاکی کورد وه‌ک گه‌ڵای وه‌ریووی پاییز وه‌هایه، که له هه‌موو شوێنێکدا ده‌بینرێت. چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر گۆرانییبێژێک به ناوی “لۆکه” له چاوپێکه‌وتنێکی تێلێڤیزیۆنییدا گووتی: من تووڕه‌نیم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تووڕه‌بم وه‌ک بۆمبا دهتهقێمهوه. ئه‌م خاتوونه ڕاستده‌کات، چونکه تووهڕهبوونی جۆری ئه‌وانه تووڕه‌بوونێکی ترسناکه، تووڕه‌بوونێکی شیزۆیدانهیه، که تاک وه بۆمبا ده‌ته‌قێته‌وه و زیانێکی گه‌وره به ده‌وروبه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر تاک توانای ئه‌م زیانه‌ی به ده‌وروبه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا به‌رانبه‌ر به خودی خۆی ده‌کات و خۆی ده‌کووژێت.
سووتاندنی کتێبه‌کانی جه‌مال غه‌مبار جۆرێکه له بریندارکردنی خود، هه‌موو خۆبریندارکردنێکیش نیشانه‌ی:
1. داواکردنی یارمه‌تییه
2. سزادانی خوده
3. سزادانی ده‌وروبه‌ره، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا سزادانی جه‌مال غه‌مباره
4. که‌مکردنه‌وه‌ی ترس و تووڕه‌ییه
له‌دوای سووتاندنی کتێبه‌کانی جه‌مال غه‌مبار گه‌نجه‌که هه‌ست به ترسێکی که‌متر ده‌کات و تووڕه‌بوونه‌که‌شی که‌متر ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه، که تووڕه‌بوون له‌وێدا نه‌ماوه، به‌پێچه‌وانه‌وه، چونکه ئه‌مجۆره گه‌نجانه خاوه‌نی ستراکتوورێکی به‌هێزی پێگه‌یاندنی “خود”نین، ستراکتووری که‌ڕاکته‌ریان خاوه‌نی کێشه‌یه. “خود”ی ئه‌وان وا له‌ناو ئه‌و تاکانه‌دا، که ئه‌مان کردوویانن به ئاوێنه‌ی بینینی “خود”ی خۆیان. به‌ڵام هه‌رکات ده‌بینن ئه‌م خوده ئه‌وه نییه، که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت زوو ده‌که‌ونه شکاندنی ئه‌م ئاوێنه‌یه. واته گه‌نج خاوه‌نی تێکچوونی ئیدێنتیتێته، ئه‌م تێکچوونه‌ش ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی نه‌توانینی هه‌ڵبژاردنی ڕێگای ژیان، که هه‌ر تاکه و خاوه‌نی یه‌ک ڕێگای ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی، هه‌روه‌کوو چلۆن له ته‌واوی دونیادا په‌نجه مۆره‌کان هیچیان له‌یه‌کتریی ناچن، ڕێگای ژیانیش هه‌مانشێوه‌یه. ته‌واوی نووسه‌ر و ڕۆشنبیری کورد به هه‌ڵه قسه له‌سه‌ر ئیدێنتیتێت ده‌که‌ن، به‌ڵام ئیدێنتیتێت بریتییه له ئامانجی ژیان، له ڕێگای ژیان و هیچی تر.
ژیانی به‌شێکی گه‌وره‌ی نه‌ک به‌ته‌نها گه‌نج بگره خه‌ڵکانی گه‌ییووی کوردیش ژیانێکی بۆردهرڵاینییه. که قسه له‌سه‌ر بۆرده‌رڵاین ده‌که‌م، واتای ئه‌وه نییه خێرا وێنه‌ی تاکێک بهێنینه پێشچاوی خۆمان، که به گوێزانێک خه‌ریکی بریندارکردنی قۆڵهکانیهتی، به‌پێچه‌وانه‌وه، چونکه سیمپتۆمی خۆبریندارکردن مه‌رج نییه هه‌موو تاکێکی بۆرده‌رڵاین هه‌یبێت. به‌شێکی گه‌وره‌یان ئه‌م ئیمپولسی بریندارکردنه له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی خۆیاندا پراکتیزه ده‌که‌ن. تووڕه‌ن به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکیی تر، تووندوتیژ و ڕادیکاڵن و ئامانجیان فه‌رمانڕه‌واییکردنه، بڕیاردانه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵکیی، پێناسکردنی خه‌ڵکییه به‌وشێوه‌یه‌ی، که خۆیان ده‌یانه‌وێت.
هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی نووسه‌ری کورد له‌وه‌دایه، که خۆیان به موڵکی خه‌ڵکیی ده‌زانن نه‌ک خودی خۆیان. من به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو نووسه‌ری کورده‌وه ده‌ڵێم: من موڵکی خۆمم هیچ که‌س بۆی نییه من به موڵکی خۆی بزانێت. من خۆم خۆمم و نووسیینهکانیشم شتێکی تر. نووسیینه‌کانم به‌رهه‌می بیرکردنهوهمن، بیرکردنه‌وه‌شم “من” نیم، به‌ڵام بیرکردنه‌وه‌م به‌رهه‌می منه. نووسه‌ر که بوو به موڵکی خه‌ڵکیی ئیدی خه‌ڵک ئازاده چیی له‌و ده‌کات، ئیدی خه‌ڵک بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و ده‌دات، که ئه‌و چۆن بژیی، چیی له‌به‌ر بکات، چیی بخوات، چیی بکات و چیی نه‌کات.
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه، که نه‌ک به‌ته‌نها ئه‌و جۆره گه‌نجانه‌ی، که له سه‌ره‌وه‌دا قسه‌م له‌سه‌رکردن، به‌ڵکوو خه‌ڵکانێکی زۆری تر، که ته‌مه‌نێکی درێژیان له ژیاندا تێپه‌ڕاندووه، خه‌ڵکانێک که خۆیان ده‌نووسن و پێیانوایه خاوه‌نی هێزی شیکردنه‌وه‌ن له‌سه‌ر ژیان و مرۆڤ، به‌ڵام به‌بێ درککردن به‌وه‌ی، که خودی خۆیان خاوه‌نی هه‌مان کێشه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی که‌لارن. لێره‌دا به چه‌ند خاڵێک هه‌وڵده‌ده‌م قسه له‌سه‌ر ئه‌و سیمپتۆمانه بکه‌م، که ئه‌مجۆره مرۆڤانه له ڕێگای قسه‌کردن و نووسینه‌وه ئه‌یده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
1. تاک هه‌ست ده‌کات، که له‌لایه‌ن جه‌مال غه‌مباره‌وه به‌جێهێڵراوه.
2. بێهێزییه‌کی چڕ‌وپڕ له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، که به‌هۆی ئیدیالیزهکردنێکی ئێکسترێم و دێمۆنیزهکردنێکی تووڕه‌وه ده‌ناسرێته‌وه.
3. تێكچوونی ئیدێنتیتێت.
4. تاک خاوه‌نی ئیمپولسیڤیتێتی زیانگه‌یاندنه به خۆی، بۆ نموونه له “سێکسوالیتێتدا، له خه‌رجکردنی پاره‌دا، ئه‌لکهۆل و مادده‌ی تری سڕکه‌ر، گوێپێنه‌دان به نۆرم و مۆڕاڵ، زۆر خواردن، یان که‌مخواردن، خێراخواردن و مڵچه‌مڵچێکی بێزارکه‌ر، خێرا قسه‌کردن، به ده‌نگی بڵند قسه‌کردن و تووڕه‌بوون له‌کاتی قسه‌کردندا.
5. هه‌ڕه‌شه‌ی خۆکووشتن.
6. ترسێکی کرۆنیی “درێژ و به‌رده‌وام”.
7. هه‌ست به به‌تاڵییه‌کی کرۆنیی “درێژ و به‌رده‌وام”.
8. نه‌بوونی به‌هره‌ی کۆنترۆڵکردنی تووڕه‌بوون، تاک هه‌میشه تووڕه‌یه.
9. تاک پارانۆیده، ئه‌نتی سۆسیاله.
ڕه‌گی گه‌وره‌ی کێشه‌کانی تاکی کورد ترسه، ترس له نزیکبوونه‌وه، ترس له به‌ته‌نها بوون، ترس له له‌کیسدانی ئۆبیه‌کتێکی سۆسیال، ترس له له‌کیسدانی ئۆبیه‌کتێک بۆ خۆشویستن.
تاکی کورد به گه‌وره و بچووکییه‌وه خاوه‌نی تووڕه‌یی و هالوتسیناتسیۆنن، خاوه‌نی فازه‌ی زیان بهخۆگهیاندنن، مێژووی تووڕه‌یی و هالوتسیناتسیۆنی به‌شێکی گه‌وره‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵییان له ته‌مه‌نی ژێر ده ساڵییه‌وه. له‌م ته‌مه‌نه‌دا توانای پێناسه‌کردنی ئه‌و شته‌یان نییه، که گوایه بینیوویانه، هه‌ندێکجار ده‌شزانن، که ئه‌وه‌ی ده‌یبینن خاوه‌نی ئێکسیستێنس نییه، ڕیاڵ نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یبینن، ئه‌وه‌ی لێره‌دا وه‌ک ئێکسیستێنس خۆی ده‌سه‌پێنێت، بریتییه له‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌وان له بینینی هه‌ر ئۆبیه‌کتێکدا بێت، که ئه‌وان ده‌یبینن. بۆ نموونه له به‌رنامه‌یه‌کی تێلێڤیزیۆنییدا به‌شێکی زۆری گه‌نج و پیری کورد باوه‌ڕیان به هه‌بوونی جنۆکه هه‌بوو، به‌شێکی زۆریان سووربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی، که له سه‌رده‌مێکی پێشووتردا له ته‌مه‌نیی منداڵییدا جنۆکه‌یان بینووه. ئه‌مانه هه‌موو له سه‌رده‌مێکدا خاوه‌نی تراومایه‌ک بوون و ئاماده‌ی قسه‌کردن نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی، که به‌سه‌ریاندا هاتووه و بۆ خۆیان هێشتۆته‌وه. ئاکاری ئه‌م هێشتنه‌وه‌یه‌ش له خۆیاندا ئه‌مه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه، که ئێستا له شه‌قامی کوردییدا ده‌یبینین. ئه‌مانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توانای کۆنترۆڵکردنی تووڕه‌بوونی خۆیانیان نه‌ماوه. مهترسییدارتریین له‌مجۆره مرۆڤانه ئه‌وانه‌ن، که باوکیان یان دایکیان له‌کیسداوه، برایه‌کیان له‌کیسداوه، که‌سێکی خۆشه‌ویستی خۆیان له‌کیسداوه. ئه‌مانه کاتیان ڕاگرتووه ئێستا و ئالێره‌دا بۆ ئه‌وان هه‌مان چرکه‌ساته، که ئه‌وان ئه‌و که‌سه‌یان تێدا له‌کیسداوه، هه‌ربۆیه ڕابردوو، ئێستا و ئاینده بۆ ئه‌وان هیچ سنورێکی جیاکردنه‌وه‌یان نه‌ماوه.
تاکی کورد ته‌واوی کۆمه‌ڵ وه‌ک به‌شێک له خۆی ده‌بینێت نه‌ک جیا له‌و. هیچ که‌س خۆشه‌ویست نییه، ئه‌گه‌ر بێتوو به‌شێک نه‌بێت له خودی ئه‌م، وته‌ی هیچ که‌سێک وته نییه، ئه‌گه‌ر به‌شێک نه‌بێت له بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م، مامه‌ڵه‌ی هیچ که‌س په‌سه‌ند نییه ئه‌گه‌ر به‌شێک نه‌بێت له مامه‌ڵه‌ی ئه‌م، ژیانی هیچ که‌س ئه‌کسێپت ناکرێت ئه‌گه‌ر به‌شێک نه‌بێت له ژیانی ئه‌م. تاک به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێت، ئه‌و ده‌یه‌وێت بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بدات، که کێ ژنت یان مێردت بێت، کێ هاوڕێ یان دوژمنت بێت، کێ ڕێزی لێبگیرێ و کێش نه‌فره‌تی لێبکرێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێم له کۆمه‌ڵگایه‌کی ناته‌ندروستی ئاوهادا هه‌موو شت شیاوی ڕوودانه، هه‌تا ئێستا شتێک ڕووینه‌داوه، که تووشی شۆکم بکات.
22.07.2013
Danmark