
كوڕانی شۆڕش وه‌ك یه‌كن!
“چیرۆكی ئه‌م شاره وه‌ك چیرۆكی ئه‌و شۆڕشگێرانه‌ی لێهات كه بۆ رزگاركردنی گونده‌كه رۆشتن، به‌ڵام هێنده مانه‌وه، تا گونده‌كه بۆگه‌نی كرد”..ئه‌مه پوخته‌ی ئه‌و دیالۆگه‌ی نێوان دو كاره‌كته‌ری نێو فیلمی “هێلانه سوتاوه‌كان”ه له‌ده‌رهێنانی شه‌هرامی مه‌سله‌خی-یه ، له‌باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی دوای راپه‌ڕینه‌وه ده‌دوێن‌و چیرۆكی هه‌ندێك له ونبووه “دۆزراوه‌و نه‌دۆزراوه‌كان”ی كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌م ده‌ربڕینه بۆ كوردستانی بیستوئه‌وه‌نده ساڵه‌ی دوای راپه‌ڕین‌و شۆڕش دروسته، ئێستا ئیتر زیاتر له‌جاران هه‌ست به مه‌ترسیه‌كانی رزگاركه‌ران-ی ناوشۆڕش ده‌كرێت، چیتر ئه‌و “وێنا”یه‌یان شێواندوه كه له‌بری رزگاركه‌ر‌و سیمبولی ئازادی ده‌ركه‌ون‌و به “وێنه”كانیانه‌وه شانازی بكرێت، چونكه واخه‌ریكه له تارمایی ترسناكی شۆڕشگێرانی دوای شۆڕش سته‌می جه‌لاده‌كان ده‌كه‌وێته په‌راوێزه‌وه‌و ئازادیش بوه‌ته قوربانیه گه‌وره‌كه‌ی ده‌ستی “شۆڕشگێڕانی ئازادی”.
ره‌فتاری میراتگرانی شۆڕش‌و هه‌ڵپه‌كانی شاریان، له دنیادا وه‌ك یه‌كه، هێنده به‌سه ئه‌و شۆڕشه چه‌كدار بێت‌و ته‌واو، ئیتر شۆڕشی كوڕانی ئاینه‌كانی ئیسلام‌و مه‌سحیه‌ت‌و جوو بن، یا ئایدۆلۆژی بن له چه‌پ‌و نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ك یه‌كن.. چونكه چه‌ك‌و ره‌فتاری شۆڕشی چه‌كدارانه دوای سه‌ركه‌وتن وه‌ك یه‌كیان لێده‌كات..
ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی، ئۆپۆزسیۆنێكی سروشتی‌و میدیایه‌كی پیشه‌یی‌و ئازاد، سێكوچكه‌ی راستكردنه‌وه‌ی شۆڕشه به‌لاڕێدابراوه‌كانن‌و دوای شۆڕش زه‌مینه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی خه‌ونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشتر داگیركراون كه بونه‌ته پاشخانی هزری شۆڕشێك.
به‌ڵام كاره‌ساته گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كایه‌كانی فشاری بریتی بێت له ده‌سه‌ڵاتێك خه‌ونی شۆڕشی له ئازادیه‌وه گۆڕیبێته‌وه بۆ ئیمتیازات‌و قه‌ره‌بوی رۆژانی جه‌نگ‌و دانیشتن بێت له‌سه‌ركورسی ره‌وایه‌تی شۆڕش، ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌شی به‌رهه‌مهاتوی پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی شۆرشگێڕانی دوای شۆڕش بێت‌و زیاتر له هه‌لی “لێدان‌و خستن” بگه‌ڕێت، هاوكات میدیاكه‌شی ببێته جێگه‌ی ته‌سفیه حیساباتی كوڕانی شۆڕش.. ئیتر ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه كه شۆڕش بۆگه‌ن ده‌كات، ئه‌وه‌ی ده‌سوتێت دروشمه‌كانی شۆڕش‌و نه‌وه‌كانی دوای شۆڕشن. چیرۆكی فیلمی “زندگی خصوصی” ژیانی تایبه‌تی- فیلمێكی ئێرانیه، له‌ده‌رهێنانی محمد فه‌ره‌حبه‌شخ-ه‌و ساڵی رابردوو به‌رهه‌مهات، رێك تێوه‌ردان‌و پشكنینی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی دوای شۆڕشه ئیسلامیه‌كه‌یه‌تی، له رێگه‌ی خستنه‌ڕوی كه‌سایه‌تیه‌ك كه سێكوچكه‌ی ده‌سه‌ڵات-ئۆپۆزسیۆن-میدیاكار موماره‌سه ده‌كات.
فیلمه‌كه هه‌رزو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستی بردبو بۆ “حه‌رامكراو”ه‌كانی شۆڕشه سه‌ركه‌وتوه ئیسلامیه‌كه‌وه خێرا له هۆڵی سینه‌ماكان راگیرا.. ئه‌و فیلمه ته‌نها شۆڕشگێرانی ده‌سه‌ڵاتی توڕه‌نه‌كرد، به هه‌مان هێنده‌ش ئه‌و ریفۆرمیسته نوێیانه‌ی ئێستای ناو شه‌قامی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیشی توڕه‌كرد، كه پێشتر تا نانێك هه‌بووه له‌گه‌ڵ پیاوانی حزبوڵای شۆڕشدا له‌تیانكردو ئێستا به‌هۆی ناكۆكی‌و پێكدادانی به‌رژوه‌ندیه‌كانه‌وه به ریفۆرمخواز ناوزه‌دده‌كرێن.
چیرۆكی فیلمی “زندگی خصوصی” باس له ئیبراهیم ناوێك ده‌كات سه‌رجه‌م كاره سه‌خته دژواره‌كانی بۆ شۆڕش كردوه‌و تا توانیویه‌تی وه‌ك ئسوڵیه‌ك دژی بێله‌چكی‌و ده‌ركه‌وتنی ژنان‌و جێبه‌جێكردنی حه‌رفیی ئاین كاریكردوه‌و تا راده‌ی جه‌لاد‌و تێزاب رژاندن به ژناندا رۆشتوه له كاتی جێقایمكردنی شۆڕشدا. به‌ڵام دوای ساڵانێك له سودوه‌رگرتن له پایه‌ی شۆڕشگێڕێتی خۆی به‌ڵام “له دنیای مه‌ده‌نیدا!” له پۆسته حكومیه‌كه‌ی لاده‌درێت‌و خێرا ده‌بێته ریفۆرمیست‌و رۆژنامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات‌و ده‌شبێته سه‌رنوسه‌ر، له‌لایه‌ك بۆ خۆپاككردنه‌وه‌و له‌لایه‌ك بۆ ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌ت‌و براكانی دوێنێ، ئه‌و ئیتر ده‌چێته به‌رگی “خه‌باتكارێكی پرته‌قاڵی”ه‌وه، به‌ڵام ره‌فتاره‌كانی هه‌ر ره‌فتاری تۆڵه‌سێنی شۆڕشگێڕێكه‌و جاران به چه‌ك‌و ره‌وایه‌تی شۆڕشه‌وه ده‌جوڵا، ئێستاش به وشه‌و ره‌وایه‌تی ریفۆرمخوازێك.. چونكه له كۆتاییدا وه‌ك سه‌رنوسه‌رێك ئیستغلالی پۆسته‌كه‌ی ده‌كات‌و به بیانوی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكه‌وه كچه نوسه‌رێك فریوده‌دات‌و هه‌ر له‌ماڵی كچه‌كه‌دا‌و له خه‌ڵوه‌تدا كه “فیقهی ئیسلام‌و شۆڕش ئه‌مه‌ی حه‌رامكردوه” به زه‌واجی كاتی –سیغه- كچه ماره‌ده‌كات‌و چه‌ند شه‌وێك ده‌بێته میوانی، هه‌ربه‌و چه‌ند شه‌وه‌ی كه چێژی ته‌واوه‌تی پیاوێك له ژنێكی جوانی وه‌رگرێت ئه‌و وه‌ری ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی قبوڵ ناكات كه بریتیه له‌وه‌ی كچه سكی پڕ ده‌بێت له‌م “شۆڕشگێره ئۆپۆزسیۆنه سه‌رنوسه‌ره”، دواجار پاش فشاری كچه‌كه‌و نارازیبونی شۆڕشگێر به مناڵه‌كه، بۆیه له‌دوا چركه‌و له په‌نایه‌كدا‌و له‌ناو ئۆتۆمبێله نوێكه‌یدا ژنه‌ی باردار ده‌كوژێت، چونكه ژنه‌كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێشتری وه‌ك فشارێك له‌سه‌ر شۆڕشگێره‌كه سوتاند تا بیخوازێت، به‌ڵام سه‌رنوسه‌ری شۆڕشگێر وا بڵاویكرده‌وه سوتاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌واڵێكی رۆژنامه‌كه‌ی سوتاوه كه به‌گژی گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌تدا رۆشتوه.
ئه‌وه‌ی له‌م فیلمه‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه پاش كوشتنی ژنه سیغه‌كراوه‌كه، “رۆح”ی ژنه پێی ده‌ڵێت: من قه‌ینا شۆڕش‌و ئاین چۆن رێگه‌یاندا ئه‌و مناڵه‌ی سكم (كه ته‌نها چه‌ند مانگێكه) بكوژیت؟ شۆڕشگێری سه‌ركه‌وتوش! پێی ده‌ڵێت: ئاخر له شۆڕشدا شتی بچوك ده‌بێته قوربانی ئامانجی گه‌وره. ژنه ده‌ڵێت: ئه‌ی له سزاكه‌ی ناترسیت؟ شۆڕشگێره‌كه ده‌ڵێت: نه‌خێر چونكه من باوه‌ڕم به عه‌داله‌ت نیه.
زۆرینه‌ی شۆڕشگێڕه‌كان دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه چه‌كداریه‌كه‌یان حه‌قیقه‌تێك به كرده‌وه لێیان ده‌بینرێت‌و پێی ده‌گه‌ن ئه‌وه‌یه هێنده‌ی باوه‌ڕیان به ماف‌و پاداشتكردنه‌وه‌یان له‌بری شۆڕش هه‌یه ئه‌وه‌نده باوه‌ڕیان به عه‌داله‌ت‌و دروشم‌و خه‌ونه ئه‌خلاقیه‌كانی شۆڕش نیه، ئیتر له هه‌ر كوێبن وه‌ك یه‌كن. له كوردستاندا ئێستا ئه‌وانه‌ی سه‌رگه‌رمی واسیته‌و شكۆشكاندنی ده‌زگاكانی حكومه‌ت‌و هه‌ده‌ردانی سامانی گشتین، ئه‌وانه‌ن كه پشتیان به ره‌وایه‌تی شۆڕشه‌وه داوه‌ته‌وه‌و هێشتا نه چه‌كه‌كانیان فرێداوه‌و نه وازیان له ره‌فتاره‌ی شاخیش هێناوه‌و نه‌باوه‌ڕیشیان به یاسا هه‌یه تا پیاده‌ی بكه‌ن، ئه‌وان هێشتا هه‌ر دۆخی نائاسایی پاڵنه‌ری ره‌فتاره‌كیانیانه نه‌ك پایه‌كانی كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی‌و یاسا سه‌روه‌ر.. شكۆشكێنه‌كانی ده‌زگاكانی حكومه‌ت‌و سامانی خه‌ڵك ئه‌وانه نین كه بێپشت‌و په‌نان‌و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ره‌وان.
زه‌مینه‌كانی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه چه‌كداره‌كان هه‌مویان روبه‌ڕوی یه‌ك قه‌یران ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش قه‌یرانی زۆرمانه‌وه‌ی كوڕانی شۆڕشه له جڵه‌وكردنی ده‌زگاكان‌و به‌ڕه‌وا زانینی هه‌مو ئه‌و مافانه‌ی كه حه‌زیان لێده‌كه‌ن، له زه‌وی‌و پاره‌و پۆست‌و ژن‌و بڕوانامه‌و ..نه‌ك هه‌مو ئه‌و ئه‌خلاقیات‌و دروشمانه‌ی كه له شۆڕشدا بیریان لێده‌كرده‌وه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان خه‌ونیان پێوه‌ده‌بینن.
قه‌یرانه‌كه له ئایدۆلۆژیاكانه‌وه نیه، گه‌ر وابوایه ده‌بو له روی ره‌فتار‌و سته‌م‌و نائازادیه‌وه جیاوازی له نێوان كوبا‌و میسر‌و ئێران‌و عێراق‌و شۆڕشه كوردیه‌كان هه‌بێت، چونكه ئه‌م شۆڕشانه هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای جیاوازن له چه‌په‌وه تا ده‌گاته ئیسلامی‌و نه‌ته‌وه‌یی..له‌به‌رئه‌وه شۆڕشگێڕ ئیسلامیه‌كی ئێران، نه‌ته‌وه‌ییه‌كی كورد، چه‌پێكی ئه‌مریكایی یان عه‌ره‌بێكی سۆسیالیستی نه‌ته‌وه‌یی بێت بۆ خه‌ڵك هه‌ر یه‌ك ده‌رئه‌نجامی هه‌یه، ئه‌ویش بۆگه‌نكردنی دروشمه گه‌وره‌كانی شۆڕشه له‌ناو به‌دكرداریه‌كانی شۆڕشگێڕانی دوای شۆڕشدا. بۆیه كێشه‌كه ئایدۆلۆژیاكان نین، ئه‌وه‌نده‌ی خودی شۆڕشگێڕه‌كانن.
لێره‌وه‌یه به‌رهه‌می دوای شۆڕشه چه‌كداره‌كانی دنیا، هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه “زه‌ینی مرۆڤه داگیركراوه‌كان”ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌یان ئازاد بكه‌ن له‌كاتێكدا ئامانجی گه‌وره‌ی شۆڕش له‌م خاڵه‌دا چڕده‌بێته‌وه. شۆڕشگێران له‌هه‌ركوێبن دۆخێك دروست ده‌كه‌ن له‌یه‌ك بچێت، لانیكه‌م له دو خاڵدا به‌یه‌كده‌گه‌ن: باوه‌ڕیان به‌عه‌داله‌ت نامێنێت مافی خۆیان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، هێنده‌ش له‌سه‌ركورسی ده‌مێننه‌وه تا وڵات بۆگه‌ن ده‌كات. هه‌ر ئه‌م دو خاڵه‌شه ئه‌و فیلمه‌ی باسكران به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت كه له دو كۆمه‌ڵگه‌ی جیاواز‌و دو شۆڕشی جیاوازی به‌ڵام ئه‌نجام له‌یه‌كچوو ده‌دوێن. له‌به‌ر ره‌فتاری هاوبه‌شی شۆڕشگێڕانی دنیا به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی دوای شۆڕشیش له‌یه‌ك نزیكده‌داته‌وه. بۆیه كوڕانی شۆڕش له‌هه‌ركوێبن وه‌ك یه‌كن.
هه‌ردی مه‌هدی میكه