یاداشته‌كانی په‌یكه‌رێك … ئه‌مین محه‌مه‌د
1- ئه‌م په‌یكه‌ره وه‌ك خۆی ده‌ڵێ دژه بــاوه
شـاعیرێكه چـاوی له ئاسۆ بڕیوه‌و
له‌پێناوی ئامانجێكا سه‌ری له‌سه‌ر خــاك داناوه .
2- له‌وه ده‌چێ ( نالی )ش بڵێ :-
ئه‌م په‌یكه‌ره دژه بــاوه
نه‌وه‌كو خۆی نه‌وه‌ك كوردی
نه‌وه‌كو ســالم وه‌ستاوه .
3- تێڕامانی ئه‌م په‌یكه‌ره
گوزارشتێكه لــه مێژوو
په‌یكه‌رێكه ناونیشانی شــار ده‌گۆڕێ
ده‌یكـات به‌شــاری ئاوه‌ژوو .
4- ئه‌م په‌یكه‌ره له‌سه‌ر لابێ یا سه‌ره‌وخوار
ڕێك به‌پێوه ڕاوه‌ستابێ یا ڕ‌اكشاو
له‌م شــاره‌دا بۆ نابینا بووه به‌چــاو .
5- په‌یكه‌ر تاشی ئه‌م په‌یكه‌ره
به‌نهێنی له‌لایه‌وه ڕاوه‌ستاوه
ئێمه بۆیه ئه‌و نابینین
دیاره له‌بن شه‌بقه‌كه‌یدا خۆی مات داوه
6- یاخی بوونی ئه‌م په‌یكه‌ره
هه‌موو خه‌ڵكی له خاڵێكدا كۆكرده‌وه
ناوی ( نا ) یه .
ڕێگایه‌كی بۆ كێشاون پرشنگداره
تا هه‌تایه .
7- گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ی
جار ، جار پێڵوی ده‌جوڵێنێ
ده‌ماری ملی لێده‌دا ،
به نیگا ده‌مان دوێنێ
لاشه‌ی زیندوی ئه‌م په‌یكه‌ره
8- نهێنی ناو ئه‌م په‌یكه‌ره پێمان ده‌ڵێ
شاعیره‌كان یا درۆزن ،
یا زۆر بڵێ و چه‌نه‌بازن
ده‌گمه‌ن تاك ، تاكیان ڕاستگۆیه
ئه‌ویش قفڵێ له‌لا شه‌ویلگه‌ی دراوه .
9- ئه‌م په‌یكه‌ره لنگه‌و قوچه
ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌دا
هه‌موو شتێ ئاوه‌ژووه
بۆیه ئه‌م وا ، سوژده بۆ زه‌وی ده‌بات و
قاچیشی بۆ حه‌وا چوه .
10- ئه‌م په‌یكه‌ره له دووره‌وه
لاشه‌ی بۆشی شاعیرێكه وه‌ك حه‌قیقه‌ت
وه‌ك ئه‌م زه‌مانه لنگه‌و قوچ .
11- وردبوونه‌وه له‌م په‌یكه‌ره ،
گومانم لا دروست ئه‌كات
هه‌موو شار هه‌ڵاوگێڕاوه
یان ته‌نها خۆی .
12- له هه‌ر هه‌موومان توڕه‌یه
ئه‌م په‌یكه‌ره ،
نه وه‌ك ئه‌و بیر ده‌كه‌ینه‌وه و
نه وه‌ك ئه‌ویش ڕاده‌وه‌ستین .
13- ئه‌م په‌یكه‌ره
نامه‌یه‌كه بۆ ئه‌وانه‌ی كۆشكه‌كانیان
به‌رز ، به‌رزن
كه‌چی سه‌ریان زۆر له ئاستی پێڵاوی
ئه‌م نزمتره .
14- ئه‌گه‌ر ڕۆژێ بومه‌له‌رزه
یان ڕووداوێ ،
ئه‌م په‌یكه‌ره سه‌ره‌و ژێركاو
ڕێك به پێوه ڕابوه‌ستێ
بێ گومانم ،
نه ئه‌و به‌وه قایل ده‌بێ و
نه من له‌م شیعره‌م ژێوانم .
ئه‌مین محه‌مه‌د / سلێمانی