بە بۆنەی یادی چوارەمی هەڵبژاردنەکانی ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٠٩— 1
پرۆژەی دەستوورنامەی هەرێمی باشووری کوردستان
بەشی یەکەم
د. کەمال میروادەلی
* بە بۆنەی تێپەڕبوونی چوار ساڵ بە سەر هەڵبژاردنەکانی ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٠٩ دا، بە رێز‌و تەقدیرو خۆشەویستییەکی زۆرەوە، یادی خەبات و رەنج و ئاواتی مەزنی دەیان هەزار رۆلەی نەتەوەکەم دەکەمەوە کە پشتگیرییەکی گەرمی کامپەینەکەیان کردم و دەنگیان بۆ مافی دیمۆکراسی راستەقینەی خۆیان و لەبرییەکی دیمۆکراتی راستەقینە دا. بەم کارە ئەوان سەلماندیان گەر بە راستی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئازاد‌و بێ تەزویر هەبێت، گەلەکەمان هوشیارەو دەتوانێت لە دەسەلاتی حیزبی بنەمالەیی رزگاری بێت و دەسەلاتێکی دەستووریی دیمۆکراسی داپەروەر بخاتە جێی..
1. بۆیە من ئێستا ، وەک سەرۆکی شەرعی هەڵبژێردراوو تەزویرلیکراوو غەدرلێکراو، ئەو سەرەتای نوێیەو بیر‌و بەرنامەو هیوا و خواستەم بۆ نەتەوەکەم لە نووسینی دەستورنامەیەکی دیمۆکراتییدا ئەنجام داوە کە لێرەدا بەش بە بەش بلاوی دەکەمەوە. هیوادارم ئەم دەستوورنامەیە ببێتە سەرەتایەکی بەراستی نوێ لە سەرووی جیاوازیی حیزبایەتیی و ناکۆکیی رابردوو-و ئەجنداکانی هەلخەلەتاندن ودرۆسازیی.
2. ئەم دەستوورنامەیە دوای بلابوونەوەی مڵكی ئێوەیە. دامەزرێنەری مافی دەستووری و یاسایی ئیوەیە وەک هاو-ولات و هاوبەش لە نیشتماندا. هیوادار بایەخی پێبدەن و ببێتە بابەتی دایەلۆگ و گفتوگۆ و بنەمای بەرپاکردنی بزاڤێکی دەستووریی دیمۆکراتیی ناحیزبیی لە باشوور‌و تەواوی کوردستاندا.
3. هیوادارم سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت و حیزبەکانی دەسەلات و ئۆپۆزیسۆن و یاساناسان و ئەو لیژنەو بەرێزانەی بەشداریان لە ئامادەکردنی رەشنووسیی دەستوورەکەی ئێستای هەرێمی کوردستان دا کردووە، ئەم پرۆژەیە بە جددی وەرگرن و وەک بەشدارییەکی نەتەوەیی سەیری بکەن و گەر زۆربەشی وەرنەگرن، سوودی لێوەربگرن. مادام پرۆژەی دەستوور دوا خرایەوە، با دەستوورنامەیەکی ساغ و تەواومان هەبێت لەوەی کارێکی ناڕێک و نیوەچل.
4. تا دەستوورمان نەبێت، نە ولاتمان دەبێت نە هاو-ولات، نە سیستممان دەبێت نە سیاسەت، نە یاسامان دەبێت نە عەدالەت. دەستوورنامە ئەو رەگنامەیەیە کە بە خاکەکەتەوە دەبەستێتەوە، شوێنی خۆت وەک هاو- وڵات و هاو- ماف و هاو-ئەرک و هاو-هیوا دەناسیت و لە جیاتی ئەوەی ببیتە کۆیلەی حیزب، دەبیتە دامەزرێنەرو رێبەرو بگۆڕی دیمۆکراتییانەو ئاشیتیخوازانەی دەسەلات بۆ بەدیهێنانی باشتر‌و باشترین.
5. تۆ دەتوانی ئەم دەستوورنامەیە بکەیتە راستیی، بیکەیتە چوارچێوەو بناغەی ولاتسازیی و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی شارستانیی و دیمۆکراتیی و داپەروەریی کە تێێدا هەست بە بوونی تەواوی خۆت وەک مرۆڤ و وەک هاو-ولات بکەیت.
* مەبەستم لە دەستوورنامە: دەستووری نووسراوە. بۆ جیاکردنەوەی لە وشەی دەستوور کە دەشێت دەستووری نووسراو یان نە نووسراو بگرێتەوە.
دەستوورنامەی هەرێمی باشووری کوردستان
بەشی یەکەم
پێشەکی دەستوورنامەی هەرێمی باشووری کوردستان
ئێمه گه‌لی باشووری کوردستان
– بە ئاگاداریی له مێژووی داگیرکردن و چەوساندنەوەو جێنۆسایدەکانی ئەنفال و زۆر‌و ستەمی رابردوومان؛
– بۆ به‌رز-ڕاگرتنی یادو خەباتی هەموو ئه‌وانه‌ی بۆ داد‌و ئازادیی له خاکی ئێمه‌دا و لە پێناوی ئێمەدا قوربانیان دا؛
– بۆ رێزگرتن له وانه‌ی بۆ بنیاتنان و گه‌شه‌کردنی وڵاته‌که‌مان ره‌نجیان داوه و
– له باوه‌ڕمانه‌وه که ئه‌م وڵاته هی هه‌موو ئه‌وانه‌یه که تێیدا ده‌ژین، یه‌کێتییمان هه‌یه له جیاوازییدا و ، [دیمۆکراسیی و داد‌و یەکسانیی] پێویستترین و پتەوترین بنەمای هاو-وڵاتبوون و یەکێتی نەتەوەیین؛
– لە باوەڕی پتەومانەوە کە هەرێمی باشووری کوردستان هۆکارو هێزێکی دیمۆکراتیی و ئاشتییخوازە بۆ پاراستنی سەقامگیریی لە ناو عێراق و تەواوی ناوچەی رۆژهەلاتی نێوەندا و، بۆ پێکەوەژیانی بەئاشتیی نەتەوەکان و چارەسەریی دیمۆکراتیی بۆ کێشەکان
ئێمه، له به‌ر ئه‌وه ،
بە هەستی بەرپرسیارێتی و شانازییەوەو ، لە رێگای رێفراندۆمی ئازادەوە،:
ئه‌م دهستوورنامەیه وه‌ک به‌رزترین یاسای بنچینەیی باشووری کوردستان پەسند دەکەین،
له پێناوی:
– سارێژکردنه‌وه‌ی برینه‌کانی ناکۆکی رابردوو – و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌ک له سه‌ر به‌هاکانی دیمۆکراسی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیی و مافه بنه‌ره‌تییه‌کانی مرۆڤ دامه‌زرابێ
– دانانی بناغه‌و چوارچێوەی دەستووریی بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیمۆکراتیی کراوه‌و ئازاد که تێیدا حکومه‌ت له سه‌ر خواستی خه‌ڵک دامه‌زراوه‌و هه‌موو هاولاتییه‌ک وه‌ک یه‌ک له لایه‌ن یاساوه پارێزراوه و ماف و ئازادییەکانی زامنکراون
– باشکردنی ئاست و چۆنێتی ژیانی هه‌موو هاووڵاتیان و ئازادکردن و بەکارخستنی وزه‌و توانای په‌نهانی هه‌موو که‌سه‌کان و
– بنیاتنانی کوردستانێکی دەستووریی دیمۆکراتیی پێشکەوتنخواز که بتوانێ لە پاشەرۆژدا مافی چارەنووسی نەتەوەیی خۆی بە خواستی ئازادی خۆی بڕیار بدات و ببێتە نموونەی رێبەرو هیوابەخش و پشتیوانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا.
[پێشەکییەکە تەواو]
سەرنجێک دەربارەی پێشەکیی دەستوورنامەکە
١.دەستوورنامە دەربڕی خواستی ئازادی خۆتە، وەک گەل، لە سەر بنەمای راستییە جوگرافیی ومێژووییەکانی ولاتی خۆت و خواست و ئاواتەکانی خۆت، خۆت پێناسە دەکەیت.
بۆیە لاکردنەوە لە هەر دوو راستییەکان: وەک هێزیكی دیمۆکراتی ئاشتیخواز لە رۆژهەلاتی نێوەندا [دامێنی ناوچەیی] و وەک بەشێک لە جوگرافیای فیزیکی و مێژوویی و کەلتووریی و سیاسیی کوردستان [باشووری کوردستان، دامێنی نەتەوەیی] ئاسایی و سرووشتییەو نابێت گرێکوێرکەی خۆ بەکەمزانین وترسان لە (برا گەورە ) ببێتە هۆی رەقابەخستنە سەر خواستی ئازادی خۆت، و رێگر بێت لە دەربرینی ئەم راستییانە.
گرنگ ئەوەیە وەک بنەمایەکی شۆڤێنیی و شەڕخوازیی و دەستدرێژیی بۆ سەر مافی هیچ تاک و نەتەوەیەکی تری کوردستان لێکنەدرێنەوە و باوەڕی رەهامان بە ئاشتیی و ئازادیی و یەکسانیی ئینسان بێت. ناونانی بە هەرێم بەسە بۆ ئەوەی رەوش و پێوەندی فیدرالی بە عێراقەوە دەربڕێت و بۆ روونکردنەوەی ئەمەش لە ناو دەستوورنامەکەدا تەنیا ئاماژەیەک بۆ دەستووری عێراق بەسەو پێویست بەو پاشکۆیی و لێکدانەوە نادەستوورییانە ناکات کە رەشنووسی ئێستا بۆ ئەو پێوەندییە دەیکات.
دەستووری ئەتاتورک لە ١٩٢٤ دا تورکیا ی وەک دەولەتێکی یەک نەتەوەیی فاشیی تورکیی-زمان لە سەر حیسابی خاکی نەتەوەیی و بناسی نەتەوەیی و زمان و کەلتوورو پاشەرۆژی نەوەکانی نەتەوە جیاوازەکانی تورکیا بە زەبری هێز و تواندنەوەی نەتەوەکان دامەزراند. ئەمە ماددەی سێ –ی دەستووری ئەتاتورکە کە تائێستاش بەرقەرارە:
ماددەی سێ: دەوڵەتی تورکیی، بە خاک و نەتەوەیەوە، یەکەیەکە شایانی دابەشبوون نییە. زمانەکەی تورکییە.
لە پێشەکییەکەشیدا پاراستن و یەکسانی بەرامبەر یاسا لە هەموو کەسێک دەستێنیت کە لەگەڵ بنەما رەگەزپەرستەکانی دەولەتی نەتەوەیی ئەتاتورک هاورا نەبن و دەلێت:
[[ داننان بەوەی کە پاراستن [ بە یاسا] هیچ چالاکییەک ناگرێتەوە کەدژ بە بەرژەوەندی نەتەوەیی تورک و، پریسنسیپی لە دابەشبووننەهاتنی هەبوونی تورکیا بە دەولەت و خاکییەوە و بەها مێژوویی و مەعنەوییەکانی تورک یان ناسیۆنالیزم و پرینسیپەکان و ریفۆرمەکان و مۆدێرنیزمی ئەتاتورک بێت]]
بەلام ئێمە لەم دەستوورنامەیەدا تەنیا حەقیقەت و مافی نەتەوەیی و مێژوویی و بوونیاریی خۆمان بەرجەستە دەکەین
٢. تکایە هەر سەرنج و پێشنازێکتان دەربارەی زمان، داڕشتن ، مانا‌و مەبەستەکان هەیە دەتوانن لێرە بینووسن یان لەو پەیجەی تایبەت بە دەستوورنامەکە کردوومەتەوە. هەر پرسیارێکتان لە سەر هەر برگەیەکیش هەیە وەلامی دەدەمەوە.
٣. بۆ بەرواردی ئەم پێشەکییە، لە خوارەوە دەقی پێشەکییەکەی رەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان ل دادەنێم. ئیدی خۆتان حەکەم بن:
پێشه‌كی
ئێمه, گه‌لی كوردستان_عیراق، له ههستكردنمانهوه به دژواریی سیاسه‌ته‌كانی
حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له ئه‌نجامدانی زوڵم و زۆر‌و سته‌می لهرِادهبهدهر,
وبێبهشكردنمان له‌و مافه ئازادی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریه‌ی خوا به ئاده‌میزادی
به‌خشیوون وچه‌ندین تاوانی دژه مرۆڤـ و هه‌ڵمه‌تی جینۆساید‌و پاكتاوی
نه‌ته‌وه‌ییان له دژمان ئه‌نجامدا, كه مێژوو به ده‌گمه‌ن وێنه‌یانی بینیوه, وخۆیان بینیه‌وه له خاپووركردنی سه‌رله‌به‌ری پتر له چوارهه‌زارو پێنج سه‌د گوند وگۆرِانكاری له دیمۆگرافیای به‌شێكی فراوان
له كوردستان-عیراق له رێگه‌ی به‌زۆر-كۆچپێكردنی دانیشتوانی, یان ناچاركردنیان
بۆ گۆرِینی نه‌ته‌وه‌یان وبه‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی‌و چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی تری
نێونه‌ته‌وه‌یی له دژ دانیشتوانی سڤیلی شاری هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدو بالیسان وگه‌رمیان و
بادینان وچه‌ندین ناوچه‌ی فراوانی تر‌و به هه‌زاران لاوی كوردی فه‌یلی له نێو گێلگهكانی
تاقیكردنه‌وه‌ی كیمیاوی وگۆرِی بهكۆمهلڕ به‌ره‌و مه‌رگ رِاپێچكردن, ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ش
خیزانهكانیان ناچاركران كۆچبكهن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق و وڵاتنامهی عیراقیان لێ
سه‌ندنه‌وه و به‌دوایه‌وه چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی به كۆمه‌لڕ-قرِكردنیان ئه‌نجامدا كه پتر
ه هه‌شت هه‌زار بارزانی گرته‌وه‌و پرِۆسهكانی له‌ناوبردنی بهدواداهێنا, ك
ه به ئه‌نفال ناونران و قوربانی پتر له هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤی لێكهوتهوه.
له رێزگرتنمانهوه بۆ سه‌ركرده‌و هێماكانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان
و خهباتگێرِ و پێشمه‌رگه تێكۆشه‌ره شه‌هیده مێرخاسهكانی و ئه‌و قوربانیانه‌ی داویانه
له پێناو ئازادیمان و پاراستنی رِووهت و نیشتمانمان و داننان به مافی ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نووسمان به ویستی پرِبهدڵ و ئازادانه‌مان،
له دڵسۆزیمانه‌وه بۆ ئه‌و په‌یام و ئامانج و به‌هایانه‌ی كه گیانی خۆیان له پێناودا به‌ختكرد،
بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی كوردستانی، شارستانی، كه شانازی به پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و
ئایینیه‌كانه‌وه بكات و گیانی برایه‌تی و لێبوورده‌یی باڵ به‌سه‌ر هه‌مووان دابكێشی و هێزو توانای رۆله‌كانی كوردستان بخاته كار،
له پێناو بنیاتنانی كوردستانێك كه نیشتمانێكی یه‌كگرتوو بێت بۆ هه‌مووان و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها دیموكرتیهكان دامهزرابی و كاربكات له ژێر رۆشنایی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤـ و یاسا تیایدا سهروهربی و بۆ گه‌یشتن به فهرمانرهواییهكی ژیر، كه له ویستی ئازادانهمانهوه ههڵقولاَبی و به‌رجه‌سته‌ی ئاواته‌كانمان بكات و به ئه‌مه‌ك بی بۆ قوربانیه‌كانمان،
ویست و ئاره‌زوومان له‌گه‌ڵ ویستی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تری عێراق و هێزه نیشتمانیهكانیدا
به‌یه‌ك گه‌یشتن یۆ ئه‌وه‌ی كوردستان_عیراق هه‌رێمێكی فیدراڵی بی له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا. بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م ویسته و به دیهێنانی ئه‌م ئامانجه، ئه‌م ده‌ستووره‌مان دانا.