په‌یوه‌ندیی نێوان زیكر و فیكر*…. به‌شی دووه‌م
(ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی ئاوه‌ز و مه‌عنه‌وییه‌ت له ژیاری ئیسلامییدا)
پرسیار: ئایا هیچ ژیارێك توانای كامڵبوونی هه‌یه به‌بێ بوونی ئه‌م دوو چه‌مكه (زیكر) و (فیكر)؟
+ هێمن خورشید: هه‌موو ژیارێك مرۆڤ دروستی ده‌كات و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤ دروست ده‌كرێت, تۆ قه‌ت ئاژهڵێكت دیوه باسی زمان بكات؟ به دوای زانست‌دا بگه‌ڕێت؟ جیاوازیی نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤ ئه‌وه‌یه ئاژه‌ڵ مێژووی نییه, هه‌ر له‌و ساته‌دا ده‌ژێت كه ئێستایه‌تی, سبه‌ی نازانێ دوێنێ چی كردووه, نه‌وه‌كان باوكه گه‌وره‌كانی خۆیان ناناسن, ئه‌وه بۆیه ده‌بینی هه‌زاران ساڵه كه‌ر باری لێده‌نرێت و ڕۆژێك نه‌یتوانی بیرێك له خۆڕزگاركردن بكاته‌وه, خێری مرۆڤ بگات كه ئامێری گواستنه‌وه‌ی تری داناهێنا _هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆی_ و تا ڕاده‌یه‌ك باری سه‌ر شانی كه‌ری سووك كرد.
كه ژیار دروستكراوی مرۆڤ بێت و مرۆڤیش _وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا_ تێكه‌ڵه‌یه‌ك بێت له ئه‌قڵ و مه‌عنه‌وییه‌ت و له‌قبوونی هه‌ریه‌ك له‌و دووانه درز بخاته كیانییهوه, كه‌وابوو نه‌مانی هه‌ریه‌كێكیان ناته‌واوی له بونیادی ژیارهكهشدا دێنێته ئاراوه.
سه‌رباری ئه‌و دوو شته‌ی باسی ده‌كه‌یت, من ده‌ڵێم ژیاره‌كان له كۆنه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌موویان دارای هه‌ستی مه‌عنه‌ویه‌ت, ئهقڵدۆستی و جهستهپهروهریش بوون.
زانسته‌كانی بیركاری _جه‌بر و ئه‌ندازه_، كیمیا, فیزیا, فه‌له‌كناسی و جوگرافیا هه‌رهه‌موو له خزمه‌تی ئه‌قڵدا بوون, خه‌ریكبوون به‌و زانستانه‌وه هه‌م كاری ئه‌قڵه و هه‌م وه‌رزشێكی ئه‌قڵیی ڕووتیشه. ئه‌وه ئه‌قڵه دنه‌ی مرۆڤ ده‌دات بگه‌ڕێت به دوای ئاسمانه‌كان و ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كاندا, یان هێزی كێشكردن بدۆزێته‌وه, یان هێما بۆ توخمه‌كان دابنێت و كارلێكی كیمیایی له نێوان توخمه‌كاندا ئه‌نجام بدات.
له كاتێكدا هونه‌ر (مۆسیقا, ستران, وێنه‌كێشان, په‌یكه‌رتاشی, خۆشنووسی) و ئه‌ده‌ب (شیعر, په‌خشان) كاری ڕووحن و هه‌ستی مه‌عنه‌ویی مرۆڤ تێر ئاو ده‌كه‌ن.
چ ژیارێ هه‌یه گرنگیی به زانست نه‌دابێت؟ شارستانهتییهك شك ده‌به‌یت شاعیر و سترانبێژی تێدا ههڵنهكهوتبێت؟
(زیكر) هه‌ر نوێژخوێندن و دووعاكردن نییه, هه‌رچی شتێك خودا و جیهانی نادیار بیری مرۆڤ بخاته‌وه, ده‌چێته چوارچێوه‌ی (زیكر)ه‌كه‌ی ئیقبالهوه.
خاڵێكی تر هه‌یه گرنگه باسی بكه‌م, تۆ ناوی جه‌سته یا (نه‌فس)ت نه‌هێناوه. من له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنه‌كه‌ی خۆم پێویسته ئه‌ویش باس بكه‌م.
هه‌موو ژیاره‌كان به‌بێ جیاوازی، زۆرترین داهێنانیان بۆ خزمه‌تی جه‌سته بووه و له بواری جهستهپهروهریدا بووه, كه‌سیش نابێت ناهه‌قیان بگرێت, مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌قڵ وهكار نه‌خات و ناشمرێت, ده‌شێت هیچ هه‌ستێكی مه‌عنه‌ویی تێدا نه‌بێت و دیسان نامرێت. به نموونه ڕۆژانه هه‌ریه‌كه‌مان چه‌ندین بنیاده‌م ده‌بینین له ڕووی ئاوه‌زه‌وه ته‌واو نین (به واته گشتییه‌كه شێتن) یا ئاستی هوشیارییان له خواره‌وه‌ی ئاستی ئاساییه‌وه‌یه, كه‌چی دێن و ده‌چن و ده‌ژێن, له‌ولاوه هه‌زاران كه‌سی بێباوه‌ڕ له دونیادا هه‌ن و نهشمردوون، به‌ڵام تۆ وه‌ره ڕۆژێك ئاو مه‌خۆره‌وه, وه‌ره سێ ڕۆژ نان مه‌خۆ, چیت لێ به‌سه‌ر دێت؟ ده‌توانیت بژیت؟ كه‌وایه ئاقڵ و شێت و دیندار و بێ‌دین له خاڵێكدا یه‌ك ده‌گرنه‌وه, ئه‌ویش پێویستییه‌كانی له‌شه, هه‌موو بنیاده‌مێك برسیی ده‌بێت, تینووی ده‌بێت, خه‌وی دێت و… بۆیه ناچاره ئاسانكاری بۆ تێركردنی پێویستییه‌كانی لایه‌نی جه‌سته‌یی بكات, ته‌نانه‌ت دۆزینه‌وه‌ی زۆر شت له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا پاڵنه‌ره‌كه‌ی ئه‌م لایه‌نه بووه. مرۆڤ بۆ ئاگری دوزییه‌وه؟ له ترسی تاریكی و سه‌رمادا, ئایا ئه‌مه وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌قڵ نییه له پێناو جه‌سته‌دا؟ بۆ ماشێن و فڕۆكه‌ی داهێنا؟ بۆ ئاسانكردنی ڕێبڕین, ده‌كاته‌وه حه‌وانه‌وه‌ی جه‌سته. ده‌توانین نموونه‌ی دنیا بهێنینه‌وه… (الحاجه ام اڵاختراع): (پێویستیی دایكی داهێنانه).
له‌ولاشه‌وه زۆرێك له زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان هه‌ستی ئایینداری و په‌نابردنه به‌ر ئاسمانیش به‌شێكی له پێناو جه‌سته‌دایه. بۆ نموونه جوتیارێك كه خه‌له و خه‌رمانێكی هه‌بووه و ڕوزیی خۆی و ماڵ و منداڵی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نم و جۆیه وه‌ستاوه, چۆن هه‌میشه چاوی له ئاسمان نابێت و ناپاڕێته‌وه؟ چۆن به‌رده‌وام نزا ناكات, خودا تهرزهیهك دانهكات خهلهكهی بكوتێته‌وه و، له چاوتروكاندنێكدا ڕه‌نجی عومرێكی به با دا؟
ته‌نانه‌ت گه‌ڕان به‌دوای زانستێكی فراوانی وه‌ك پزیشكیدا و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ر بۆ خزمه‌تی جه‌سته‌یه, پزیشك پاره وه‌رده‌گرێ و نه‌خۆش جه‌سته‌ی وه‌ده‌ست دێنێته‌وه.
ئه‌و ژیارانه‌ی تۆ له مێژوودا ده‌یانخوێنیته‌وه, قه‌رزداری پێویستییه جه‌سته‌ییه‌كانن, ته‌نانه‌ت داهێنانی كۆنتڕۆڵی ته‌له‌فیزیۆنیش بۆ ئه‌وه‌یه جه‌سته پشوویه‌كی زیاتر بدات و له پاڵه‌وه كه‌ناڵه‌كان بگۆڕێت, نه‌وه‌ك دوو مه‌تر له جێی خۆی ببزوێت, ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆنه؟ ئایا جه‌سته به‌و داهێنانانه حه‌واوه‌ته‌وه یان نه‌خێر شه‌كه‌تتر بووه؟ ئه‌وه بابه‌تێكی تره و ئێره جێی باسكردنی نییه.
پرسیار: پێت وا نییه ئیسلام تاكو پێش تیكهڵاوبوونی به جیهانی ڕۆژئاوا، زیاتر گرنگیی به (زیكر) داوه تا (فیكر)؟
+ هێمن خورشید: پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ت، پێویسته دوو هه‌ڵه‌ت بۆ ڕاست بكه‌مه‌وه، یه‌كه‌میان: وڵاتانی ئیسلامی به خوایشتی خۆیان تێكه‌ڵاوی رۆژئاوا نه‌بوون، ڕۆژئاوا هات داگیری كردن و به چه‌ندین ڕێگه فه‌رهه‌نگی خۆی به سه‌ریاندا سه‌پاند. دووه‌م: تۆ ده‌ڵێیت: (ڕاسته ئیسلام…)، له كاتێكدا باسه‌كه‌مان باسی ژیاره, ده‌بوا گوتبات: (ڕاسته ژیاری ئیسلامی یان دنیای ئیسلام…)، چونكه ئیسلام ئایینه, بنه‌ماكانی ئایینیش شتانێكی نه‌گۆڕن, پێش و پاش تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵا هه‌ر دنیایه‌كی دی‌دا گۆڕانكارییان به سه‌ردا نایه‌ت و بای زه‌مه‌ن كاریان تێناكات.
ئینجا بێمه سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ت. ژیاری ئیسلامی، پێش هه‌موو شتێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و بڕوابوونی ته‌واوه‌تی به جیهانی بان سروشت (میتافیزیك) بونیاد نراوه. هه‌ر بۆیه تای ته‌رازووی گرنگیدانی به لای لایه‌نی مه‌عنه‌ویدا قورستره, ئه‌وه شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته. وه‌لـێ له دنیای ئیسلامدا، به تایبه‌ت له سه‌ده زێڕینهكاندا _ سه‌ده‌ی یه‌كه‌م تا پێنجه‌می كۆچی_ ڕه‌وڕه‌وه‌ی ئهقڵگهراییش به ته‌نیشت باوه‌ڕه‌وه، زۆر به‌خێرایی ڕۆیشتووه. بۆ نموونه موعته‌زیله‌كان، شوێنكه‌وتووانی بزوتنه‌وه‌ی (ئیعتیزال) ئه‌قڵیان به قورسی هێنایه نێو ڕاڤه‌ی ده‌قه بنچینه‌ییه‌كانی ئایینه‌وه. ته‌نانه‌ت ڕاڤه‌ی ماهییه‌تی قورئانیشیان به ئه‌قڵ ده‌كرد, ئه‌وان ده‌یانوت مادام قورئان وته‌ی خودایه، كه‌وایه جودایه له زاتی خودا و ئه‌وه‌ش مانای وایه دروستكراوه (مخلوق) و جودایه له دروستكه‌ر (خالق).. هه‌ڵه و ڕاستیی ئه‌م ڕایه هه‌رچی بێت، لێره‌دا كارمان به‌سه‌ریه‌وه نییه، ته‌نیا وه‌ك نموونه‌یه‌ك له هه‌ژموونی ئه‌قڵگه‌رایی و هه‌ڵپه‌ی ئه‌قڵا له سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای شارستانه‌تیی ئیسلامی‌دا خستمانه ڕوو.
ئه‌و هه‌موو گرنگیدانه‌ی زانا موسڵمانه‌كان به زانستگه‌لی وه‌ك جه‌بر و ئه‌ندازه و كیمیا و پزیشكی, نیشانه‌ی جوڵه‌ی ئه‌قڵا نییه؟ ته‌نانه‌ت وشه‌ی (جه‌بر) كه به‌شێكه له دوو به‌شه‌كه‌ی زانستی ماتماتیك, له وشه‌ی (جابر)ه‌وه هاتووه كه (جابری كوڕی حه‌ییان)ه و یه‌كێكه له زانا دیاره‌كانی شارستانه‌تیی ئیسلامی، فه‌یله‌سووفی بریتانیایی (فرانسیس بیكۆن) (1561_1626) ده‌رباره‌ی ئیبن حه‌ییان وتویه‌تی: “جابری كوڕی حه‌ییان یه‌كه‌م كه‌سه زانستی كیمیای فێری جیهان كردبێت، ئه‌و باوكی كیمیایه”.
له‌م ڕۆژانه‌دا شتێكم به‌رچاو كه‌وت خه‌ریك بوو باوه‌ڕ نه‌كه‌م, وه‌ك ده‌زانی (أبو بكر الرازی) (864_923) پزیشكێكی دیار و زانایه‌كی بلیمه‌ت بووه, كتێبێكی هه‌یه به ناونیشانی (الحاوی فی الگب), له‌و كتێبه‌یدا له باسی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی (مالانخۆلیا)دا _ كه ده‌توانین بڵێین هه‌ر هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه كه به زمانی ئێستا (شیزۆفیرینیا)ی پێده‌وترێت_ وتویه‌تی: “ده‌شێت یه‌كێك له ڕێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه دروستكردنی گه‌شكه بێت له مێشكی نه‌خۆشه‌كه‌دا, چونكه ده‌بێته هۆی شڵه‌قاندنی مێشكی و ڕه‌نگه به‌و هۆیه‌شه‌وه باری ئه‌قڵیی نه‌خۆشه‌كه بێته‌وه جێی خۆی”. له‌وانه‌یه كه‌سێكی خۆ بهڕۆشنبیرزان گاڵته‌ی پێی بێت و پێی پێبكه‌نێت، وه‌لـێ ئه‌و باوه‌ڕه دوای هه‌زار ساڵا، له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا كرا به كردار و سه‌ره‌تا (لادیسلاس ج. مادونا), كه پزیشكێكی هه‌نگاری و پسپۆڕی ده‌مار و ده‌روون بوو، له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانێكه‌وه به نێوی (كاردیازۆڵ) له ساڵی (1934)دا گه‌شكه‌ی له مێشكی هه‌ندێ نه‌خۆشدا به‌دیهێنا، ئه‌و به باوكی ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی دواتر ناوی (چاره‌سه‌ری گهشكهیی Convulsive Therapy) لێ‌نرا ده‌ناسرێت, دواتر و له ساڵی (1937) هه‌ردوو پزیشكی ئیتاڵیایی (پرۆفیسۆر ئیگۆ سێرلیتتی) و هاوڕێكه‌ی (لوسیۆ بینی) ده‌ستیانكرد به به‌كارهێنانی ته‌زووی كاره‌بایی به مه‌به‌ستی دروستكردنی گه‌شكه له مێشكدا، له‌بری به‌كارهێنانی ده‌رمانی (كاردیازۆڵ). ئێستا (چاره‌سه‌ر به گه‌شكه‌ی كاره‌بایی
Electroconvulsive therapy (ECT) )، له هه‌موو دنیادا به‌كاردێت و، بریتییه له به‌كارهێنانی ته‌زوویه‌كی كزی كاره‌با، به مه‌به‌ستی دروستكردنی گه‌شكه له مێشكی كه‌سی تووشبوو به هه‌ندێ له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كاندا، له‌وانه‌ش (شیزۆفیرینیا)، ئه‌و ته‌زووه كاره‌باییه ده‌بێته هۆی تهكاندانی مێشك و به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشه‌كه دێته‌وه سه‌ر خۆی. تا ئه‌مڕۆش (29/6/2013) ئه‌م ڕێگایه به یه‌كێك له ڕێگا هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵێك له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان داده‌نرێت، له ئێستادا ساڵانه ته‌نها له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا سه‌دهه‌زار كه‌س ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یان بۆ ده‌كرێت!
ته‌نانه‌ت له بواری فه‌لسه‌فه‌شدا، زۆرێك له فه‌یله‌سووفانی ئه‌وروپا كاریگه‌ریی فه‌یله‌سوف و عاریفانی دنیای ئیسلامیان به‌سه‌ره‌وه بووه, بۆ نموونه تا ئێستاش له ماڵه‌كه‌ی دیكارتدا نوسخه‌یه‌كی كتێبی (المنقژ من الچلال)ی غه‌زالی هه‌یه, كه دیكارت به ده‌ستی خۆی خه‌تی به ژێر چه‌ندین بڕگه‌یدا هێناوه و له ته‌نیشتییه‌وه نووسیویه‌تی: ئه‌مه بۆ تیۆریاكه‌ی ئێمه به كه‌ڵكه (مه‌به‌ستی تیۆرییه گومانكارییهكهی بووه). ئه‌كادیمیكاری میسری (جمعه العكك) سه‌ردانی ماڵی دیكارتی كردووه و كتێبه‌كه‌ی به چاوی خۆی بینیوه و ئه‌مه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه.
فه‌یله‌سووفێكی تری جیهانی ئیسلامی هه‌یه به ناوی (مو‌سا بن مه‌یموون) (1135_1204)، ڕۆژئاواییه‌كان به (مهیمونیدیس) ناوی ده‌به‌ن و له ئه‌ده‌بیاتی وان‌دا وا ناسراوه، فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی هۆڵه‌ندی (سپینۆزا) (1632_1677) زۆر له‌ژێر كاریگه‌ریی بیروڕاكانی ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌ی دونیای ئیسلامی‌دا بووه. ئه‌وه (ئیبن روشد) پێویست به باسكردن ناكات, تا ئێستاش له ڕۆژئاوادا به یه‌كێك له فه‌یله‌سوفه مه‌زنه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.
له دهروونناسییشدا به‌هه‌مان شێوه, له كتێبی (الروح)ی (ابن القیم الجوزیه)دا (1292_1349) بابه‌تگه‌لی ئه‌وتۆ باسكراون, مرۆڤ ده‌كه‌وێته گومانه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كتێبه له پێش (فرۆید)دا (1856_1939) نووسرابێت، بابه‌تی وا باس ده‌كات حه‌وسه‌د ساڵا دوای ئه‌وسا له ڕۆژئاوادا باسكراون.
ته‌نانه‌ت ئه‌قڵگه‌رایی لای هه‌ندێك له فه‌یله‌سووفانی دنیای ئیسلام گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له پیرۆزكردن (ته‌قدیس)، ئه‌قڵیان به یه‌كه‌م و وه‌حییان به دووه‌م داناوه.
له‌وه‌ش به‌ره‌و ژوورتر، كه‌سێكی وه‌ك (ابن الراوندی) (ساڵی له‌دایكبوون و مردنی زۆر ڕوون نین، هه‌ندێك ده‌ڵێن له 210ی كۆچی له‌دایكبووه و ته‌نها چل ساڵ ژیاوه) بڕوای به بوونی خودا نه‌بووه و گاڵته‌ی به ئایین كردووه… ناشتوانین بڵێین ئه‌وان كه‌سانه سه‌ر به ژیاری ئیسلامی نین, ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به په‌یامبه‌رایه‌تی یان ته‌نانه‌ت خودا‌ش نه‌بووه. ئایا ده‌توانین بڵێین (ئیمانوێڵ كانت) سه‌ر به ژیاری ڕۆژئاوا نییه, چونكه بڕوای به‌وه‌یه “وه‌ختێ كار گه‌یشته میتافیزیك، ده‌بێت خۆمان ڕاده‌ستی ئایینی مه‌سیحی بكه‌ین”؟ ئایا (قه‌شه ئۆگه‌ستین) له چوارچێوه‌ی شارستانه‌تیی ڕۆژئاوادا حیسابی بۆ ناكرێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌شه‌یه‌كی كریستیان بووه؟ ئینتیمای ژیاری دارای پانتاییه‌كی فراوانتر و پانوپۆڕتره له ئایین، نه‌ته‌وه، زمان و سنووری جوگرافی، ژیار زۆرجار بان ناوچه‌ییه (ئاخر هه‌ر ژیارێك ڕوبه‌رێكی فراوان له ناوچه‌ی جیاواز ده‌گرێته خۆ). له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا شارستانه‌تیی ئیسلامی زیاتر ژیارێكی (مه‌عنه‌وی_ڕوحی) یان وردتر بڵێم (فیقهی) بووه له‌وه‌ی ژیارێكی (ئه‌قڵی_زانستی) بێت، چه‌شنی ژیاری ئێستای ڕۆژئاوا.
ئه‌وه‌ش بڵێم، ئه‌قڵگه‌رایی وه‌ك بزاوتێكی ڕێكخراو، ته‌مه‌نی ته‌نها سێ سه‌د چوارسه‌د ساڵێكه به‌ر له‌وه نه‌بووه.
تێبینی: ئه‌مه دیمانه‌یه‌كی دوور و درێژه و بڕیاره به چه‌ند به‌شێك بڵاوببێته‌وه, به‌شی یه‌كه‌می چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.