
ئیسلامی سیاسی و دیمۆکراسی و گۆرانکاریە گه‌ردونیه‌کان
ئێمه‌ی مرۆڤ له زه‌مه‌نێکی نائاسایشدا ده‌ژین، همهنێک که ئابووری،سیاسه‌ت وفاکتهره کهلچهریهکان ده‌کرێن به کۆمه‌لێک پرۆسه‌ی له‌یه‌کچوو، به شێوه‌یه‌ک که هۆ و ئه‌نجام گه‌وره‌ترین گورانهکانن له دونیای واقیع و هه‌ستی پێزانیندا.
دهوڵەته پۆست ئیندیستریالهکان رووبه‌رووی یاخی بونێکی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی ده‌بنه‌وه، له ژێر هه‌ژمونی بهچیهانیبوون و مامه‌له‌یان له‌گه‌ل کێشه‌ی ئابوری ، ناسینه‌وه‌ی کۆمه‌لگا ، نه‌ریت و جیاوازی دینی ، ئالۆزی له دامه‌زراندنی کۆمه‌لگای فرهنهریهتی دروستده‌که‌ن.
ولاته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که ناسینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئیسنیک ،جیاوازی دین و ره‌گه‌زه‌کانه‌وه هاتوه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێت،به فێل و ته‌ڵه‌که بۆ ئه‌م سالانه‌ی دوایی ههلگیران،،تا بێمتمانه‌یی خهستبووه.
مرۆڤ به پێی ئه‌و توانایه‌یی بۆ خه‌یال کردن هه‌یه‌تی که ده‌بێته خالی جیاکردنه‌وه‌ی له ئاژه‌ل ، توانای نه‌خشه‌کێشان ، به‌رهه‌مهێنان و دۆزینه‌وه‌ی نوێی هەیە. ئەو به‌هره جیاوازانه‌ی که هه‌یەتی ،لێکدانیان به‌شێوه‌یه‌کی ئالۆزو په‌نهان، مه‌زنی دوزینه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخانی جیاواز، له کهلجهر، ته‌کنیک ، هونه‌ر ، زانست و ده‌ربرین وه‌ک ئامرازێکی په‌یوه‌ندی مرۆڤ به‌ره‌و پله‌یه‌کی به‌رزتر دەبات لە ئاستی بیرکردنەوەدا،ئه‌م هۆکارانه‌ش ده‌بنه هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی نه‌ریه‌تی کۆن و رازی بوون بە کۆیلایەتی.
ئیسلامی سیاسی که‌م ئاگاداری ئه‌وه‌یه،هه‌موو زه‌مه‌نێک خالی وه‌رچه‌رخانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه،بینینی ژیان به شێوه‌یه‌کی تر و بێ‌گومانی پێکه‌وه‌لکانی دونیا له ئێستای ولاته مۆدێرنه‌کاندا، زه‌مه‌نی رۆژهه‌لاتی به شێوه‌یه‌کی گشتی راگرتوه، ده‌بێ لایان روون بێت که تاکی رۆژهه‌لاتی تاراوگه کاتژمێریان له‌سه‌ر زمه‌نی ئه‌م وه‌لاته میقات ده‌که‌ن که تێدا ژیان ده‌که‌ن.
ئیسلامی سیاسی ،هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کانی له فکره‌ی بوونی خودادا خهستکردۆتهوه ئه‌مه‌ش بنه‌مای ده‌سه‌لاتی بالا به‌به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، له ئه‌نجامدا،کاریگه‌ریه گه‌ردونیه‌کان به ئهقلایهتێکی وشک و یه‌ک ره‌هه‌ندی ده‌بینێت ،له لائاگاهی مرۆڤدا هه‌میشه ئاماده‌گی ده‌بێت و ده‌بێته باوه‌رێکی ره‌ها و دۆگما،قوربانی لێ ده‌که‌وێته‌وه .
مل که‌چکردنی تاک له ژێر کاریگه‌ری پاراستنی له پیسبوون و هێشتنه‌وه‌ی وه‌ک فریشته ، فه‌لسه‌فه‌یه‌کی دینیه دژ به پراکتیزه‌کردنی ئازادی بیرکردنه‌وه و جیاکاریه له نێوان مرۆڤه‌کان.به روونی ده‌لێن مرۆڤ پێوستی بە یاسایه‌کی ئاسمانی هه‌یه بۆ به‌رێوه‌بردن و رێکخستنی ئه‌خلاقیه‌تی،،که ئاماژه‌یه بۆ ترس له سزای دوارۆژ .لەسەر بنەمای گۆرانکاریە گەردونیەکان ئەم ئاماژەیە بەرەو کاڵبونەوە دەچێت.
ئەم پەیرەوە تاک رەهەندیە،کە ئیسلامی سیاسی کاری پێدەکات بەرامبەر گۆرانکاریە گەردونیەکان،لاوازی دینە لە پراکتیکدا،نەتوانینی پرۆسەی ئیداری و دەسەلاتە بەشێوەیەکی جیاواز لە دەستوری سەدەکانی دەسەلاتی ئیسلام،خوێندنەوەی ئیسلامی سیاسی خوێندنەوەیەکی بەهەشتیانەیە، وە سیاسەت خوێندنەوەیەکی زەمینییە،هەر بەکارهێنانێکی دین بۆ قازانج،دەسەلات،هێز و بیرکردنەوەیەکی سیاسی،راگەیاندنی مەرگی دینە.هەروەک ئێستا دەینینینن لە سەر ئاستی دونیا.
دیمۆکراسی ،کە بەرهەمی گۆرانکاریە گەردونیەکانە،ئەگەر بگەرینەوە بۆ رەگی دەفەنیشنی دیمۆکراسی یانی ،حوکمرانی لەلایەن خەلک.بەلام ئەم مانایە تەنانەت لە زۆرینەی ولاتە مۆدێرنەکاندا گۆمانلێکراوە،چونکە خاوەنی دامەزراوە نەخشەکراوەکانن.دانی هەندێ لە مافی هەلبژاردن
بەخەلک بەئەندازەی بەرپرسیاریی ،لەهەمان کاتدا ،ترسی هەلبژاردنێکی هەلە لەلایەن خەلکەوە.لەبەرئەوەی ئەم ولاتانە زۆرینەیان رژێمی دوورەگین موتوربەی پراکتیزی دیۆکراتی دەکەن بە هەلبژاردن و دەنگدان ،بیانویەکە بۆ بردنەوەی هونەری ووتاربێژی بۆ ناو نەریەت و دامەزراوەکان.کە دەسەلاتی نوخبەیە ،وە سنترالیزکردنی دەستەی بیرۆکراتیە بۆ بەرێوەبردن و دانانی پەیژەیەکی گەورە بۆ سەرکەوتن لە سەر بنا‌ما‌ی جەماوەرێکی زۆر.
روویەکی تری دیمۆکراسی.نەهێشتنی منی بالایە .کار لەسەر ئێمە دەکات ،ئێمە بەمانای زۆرینە نەک گشت.دەشێ ستەمکاری زۆرینە بەرهەمبهێنێت.لە هەمان کاتدا،دیمۆکراسی کێشه‌یه بۆ پله‌و پایه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ، ده‌قه رابووردوهکان ،وه وه‌لام دانهوهشه بۆ گۆرانی پێشینه‌ی کۆمه‌لگا له‌رێی کاردانه‌وه‌ی داینامیکی گفتوگۆی هاولاتیان ،که نه‌ژادی پرۆسه‌ی دیمۆکراسیه ده‌بێته هۆی دروستبونی بناغه‌ی تازه،ره‌خنه‌ی تازه، ریفۆرم، به‌رهه‌می تازه و پێکهاتنی ده‌سه‌لاتێکی تازه که په‌یوه‌ندیه‌یکی ته‌ندروستتر ده‌دات به نێوان خه‌لک و حکومه‌ت ، له هه‌موشیان گرنگتر تاکی تازه‌یه،به‌بیرکردنه‌وه‌یه‌کی تازه پرسیار ده‌کاو داوای بونێک دا‌کا که خۆیه‌تی،لێره‌دا ململانی دین و دیمۆکراسی دێته‌کایه‌وه،که بوونی تاکێکی سه‌ربه‌خۆیه دوور له‌ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌قلیه‌تی.
له رۆژ هه‌لات ،بە گشتی دیمۆکراسی وه‌ک بلوزێکی ده‌لب وایه له هه‌رشتێک گیر بوو ههلدهوهشێت و ده‌چێته‌وه سه‌ر یه‌که‌م ته‌قه‌ڵ که بناغه‌که‌ی له‌سه‌ر نه‌ریه‌تی باوی سیاسی و دۆگمای دینی پێکهاتوه،که ئه‌قلیه‌تی رۆژهه‌لاتی پێی راهاتوه.خزاندنی چه‌مکی ئازادی بۆ ناو دینی ئیسلام،نەشتەرگەریەکە لەسەر جەستەی دین بەبێ ئۆکسجین .کەواتە دین مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌ی تاک سنووردار ده‌کات تا ئه‌و شوێنه‌ی رێگا پێدراوه،ده‌ستکاری و لێوردبوونه‌وه له نهێنیه‌کانی خودا و دین به لادانی پیرۆزیه‌کان ره‌چاوده‌کرێن،چونکه دین سیستمی باوەره،بیر پێک ده‌هێنێت،ئه‌م بیرانه‌ش ده‌بن به حه‌قیقه‌تی ره‌ها،وەک باسم کرد،له‌وێوه تاک داده‌برێت له بیرکردنه‌وه‌ی ته‌ندروست به خۆی و به ده‌وروبه‌ری.
هه‌ندێ نوسه‌ران و ئهکادمست ،به‌لگه‌ی موقنیعکاری ههلخهلهتێنهردههێنهوه بۆ رازیکردنی خه‌لکی ساده‌ی موسلمان ،که باوه‌ریان به په‌یوه‌ندیه‌کی رۆحی هه‌یه له نێوان خودا‌و دینه‌که‌یان ،له‌به‌ر نه‌بوونی فراوانی بیرکردنه‌وه و پاراستنی باوه‌ری بۆماوه‌یی،یاخود که‌می شاره‌زایی جیاکردنه‌وه‌ی روحانیه‌ت به دین به‌رگێکی تر ده‌دات به باوه‌ره‌که‌یان،له هه‌مان کاتدا گه‌نجان و خوێنکارانی موسلمانی تاراوگه ده‌هێنه‌وه ،که پراکتیزی ئازادی تاکیه‌تی خۆیان ده‌که‌ن بێ هیج رێلێگرتنێک.کە ئەمە بەلگە نەویستە،گەنجان ناتوانن ئازادی بیرکردنەوە بە مافێکی بنچینەیی خۆیان بزانن لەژێر یاسا‌و دەسەلاتی ئیسلامدا.
لە کۆتایدا،ئیسلامی سیاسی بۆ پاراستنی جێگا لە بووندا ،دەبێت سنووری مەنتەلی خۆی بکاتەوە بۆ چوونەژورەوەو چونەدەرەوە.مامەلەی بێمەرجی گەردوون لەگەل توندرەوی دینی،چەسپاندبی زانستی هۆشە،لەم پەیوەندیەدا،هیچ شتێک فیندەمینتالیستی سەکولار وەک دەنگێکی بەرز دەرنابرێت بۆ هانا بردن بۆ شەر وەک کردار یا عقدی سیاسی،تەنانەت بریار لەسەر پرۆتۆکۆلی شاراوە هەتا لە دەستوری دیمۆکراسیدا،ئەگەری بەکارهێنانی چەکی نەوەوی ، دەکرێ دوا ئیختیار بێت بۆ پارچەکردن وشێواندنی ژیان لە گەردووندا.
جوانە ئەسوەد