بزاوتی گوله‌ن چیه؟ … په‌شێو مه‌جید
بزاوتی گوله‌ن كه به‌ناوه‌كانی (بزاوتی خزمه‌ت) و (بزاوتی خۆبه‌خشان)یش ناوی ده‌ركردووه، دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخه، تۆڕێكی جیهانی كه‌سانی خۆبه‌خش له ڕۆشنبیر و مامۆستا و قوتابی و بازرگان (بزنس مان) ه ، كه ئه‌مانه خۆیان به هه‌وادار و شوێنكه‌وته‌ی زانا و كه‌سایه‌تی توركی دیاری ئیسلامی جیهانی (محمد فتح لله گوله‌ن) ده‌ناسێنن. ئه‌مان به بیرۆكه و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م پیاوه سه‌رسام بوینه و خۆیان یه‌كلاكردۆته‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌و بیرۆكانه و بون به خزمه‌تاكرێكی ئه‌م بزاوته. كه ناوی بزاوته‌كه‌ش له ناوی (محمد فتح لله گوله‌ن) ه‌وه وه‌رگیراوه، به‌ڵام هه‌واداران پێیان خۆشه به (بزاوتی خزمه‌ت) ناوی بنێن و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیش به (بزوتنه‌وه‌ی گوله‌ن) ناسراوه.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م بزاوته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌فتا (١٩٧٠) اكان له توركیا، كه وه‌كو ده‌ستپێشخه‌ریك بۆ باشتركردن و به‌ره‌وپێشبردنی بواری په‌روه‌رده‌ی ناوخۆ ده‌ستی پێكرد و له‌و كاته‌وه به‌رده‌وام له گه‌شه دابووه و بۆته بزاوت و كۆمه‌ڵگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له پتر له ١٤٠ ووڵاتی جیهاندا و به‌شداربوانیشی به شه‌ش تاوه‌كو حه‌وت ملیۆن به‌شداربوو له سه‌رانسه‌ری جیهان دێته هه‌ژمار.
ئه‌م بزاوته بزاوتێكی ناسیاسی، كلتوری، په‌روه‌رده‌ییه كه بنه‌ماكانی له به‌ها گه‌ردونیه‌كانی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی گرتووه، وه‌كو به‌ها به‌رزه‌كانی خۆشه‌ویستی بوون، سۆزی مرۆڤایه‌تی، به‌زه‌یی ، دڵسۆزی، یه‌كویستی و خۆنه‌ویستی. جه‌خت له‌سه‌رپه‌روه‌رده‌كردنی تاك به‌ره‌و گۆڕانێكی ئه‌رێنی كومه‌ڵگا ده‌كاته‌وه. جێبه‌جێكردن و خستنه‌گه‌ڕی ئه‌م كرده‌یه‌ش له چه‌ند جۆرێكی كار و چالاكی جیاواز خۆی ده‌بینێته‌وه، كه ئه‌وانیش بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤار و دامه‌زراندنی ناوه‌ند و سه‌نته‌ری دیالۆگ و دامه‌زراندنی قوتابخانه، كه ئه‌مه‌ی دواییان ده‌توانین بڵێین به سه‌ره‌كی ترین كاریان دێته هه‌ژمار، چونكه كار و پێكانی ئامانج له‌م بزوتنه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌كردن و ئیشكردنه له سیسته‌می په‌روه‌رده. بۆ ئه‌مان په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نج ومناڵ و نه‌وه‌ی داهاتوو به‌م جۆره دیدگا و بیرۆكه‌یه سه‌ره‌كیترین ڕێگایه بۆ گرتنه‌به‌ر. چونكه فتح لله گوله‌ن پێی وایه كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی جیهان نه‌زانی و كێشه‌كانی تری په‌یوه‌ست به به‌رهه‌مهێنان و كۆنترۆڵكردنی زانست وزانیاریه، بۆیه به‌رهه‌مهێنان و بنیاتنانی زانست و زانیاری ته‌نها و ته‌نها له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده دێته ده‌ست، په‌روه‌رده كلیله بۆ به‌رهه‌م هێنانی تاكێكی به‌رهه‌مدار و سودبه‌خش و باش، جا چ موسڵمان بێ یا ناموسڵمان.
بزاوتی گوله‌ن (خزمه‌ت)، بزاوتێكی ئیمانی نیه به‌ڵكو بزاوتێكه ئیمان له دیالۆگ و نوسین و كاریاندا بوونی هه‌یه، هه‌روه‌كو (جیڵ كاڕۆڵ) نوسه‌ری كتێبی (A Dialogue of Civilization) له چاوپێككه‌وتنێكی دا ده‌ڵێ “ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئیمان بنیات نه‌نراوه به‌ڵام ئیمان بزوێنه‌ر و پاڵنه‌ریه‌تی” ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیمان و هێزی ئیمان شێواز و فۆڕمی به‌شێكی گرنگ و مه‌زنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دیموكراسی داده‌مه‌زرێنێ.
به‌شداربوانی ئه‌م بزاوته به سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوبونه‌ته‌وه و ده‌ستیان كردووه به دامه‌زراندن و بنیاتنانی قوتابخانه خزمه‌تكردنی خه‌ڵك. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ساڵی ٢٠١١ی تۆڕی هه‌واڵی CBN ی ئه‌مریكی ئه‌م بزاوته ته‌نها له ئه‌مریكا ١٢٥ قوتابخانه‌ی له ٢٥ ویلایه‌تی جیادا هه‌یه. به مه‌زه‌نده‌ی منیش له‌عێراق و كوردستانیش نزیكه‌ی ٢٠ قوتابخانه و ده‌زگای په‌روه‌ده‌یی ئه‌م بزاوته بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها له چه‌ندان ووڵاتی تری جیهان به هه‌مان شێوه.
ئامانجی ئه‌م بزاوته هه‌روه‌كو فتح لله گوله‌ن خۆی ده‌ڵێ ئه‌م بزاوته “خاوەن ئامانجی گەشەكردنی ئەخلاقی، بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پەروەردەیەكی ئاست بەرز، كە بتوانێ لە ئاستی دونیا پێشكەوتوو بێت لە چوارچێوەی رێزگرتنی یاسا‌و بەها لۆكاڵیەكان” بێت.
سه‌رچاوه:
1. Hizamt : Questions and Answers on The Gülen Movemnt: Muhammad Cetin
2. The Gülen Movemtn: A New Islamic Order: Eric Stakelbeck – cbn.com
3. What is Gülen Movement: gulenmovemtn.us
4. هه‌ڤپه‌پڤینی ڕێبوار كه‌ریم له‌گه‌ڵ فتح لله گوله‌ن له ڕوداو rudaw.net