پیاویَك نامۆ به‌م سه‌ده‌یه، یاخی له خه‌ونی بچوكی ئه‌م هه‌ساره‌یه!!
بۆ ساڵیادی مه‌رگی له‌ناكاوی مامۆستا كامه‌ران، كه هه‌میشه بیركردنه‌وه‌كانم جوانتر ده‌كه‌ن، كه‌هه‌میشه له بیرمدایه!!!
به‌شی یه‌كه‌م
سلاو ئوستاد! سلاو هاوڕێ،
سلاویَك كه وه‌ك جاران گویَت لیَبی و به خه‌نده‌یه‌كه‌وه وه‌لام بده‌یته‌وه، وه‌ك جاران به‌ته‌نزیَكه‌وه له هه‌واڵم بپرسیت، وه‌ك جاران له باره‌ی ئارایشته‌كانی مرۆڤی نویَوه بپه‌یڤی، به‌لام من لیَره‌دا توشی ئه‌و كیَشه‌ده‌بم، كه توانای خوڵقاندنی وه‌ها دۆخیَكم نییه، ڕوبه‌ڕو له‌گه‌ڵتدا وه‌ك جاران شه‌نوكه‌وی ژیان بكه‌ین، ئه‌مه بۆمن حاڵه‌تیَكی هیچ باش نییه، خراپتر له‌وه ئه‌وه‌یه كه دیسانه‌وه ناتوانم هه‌ستگه‌لیَكی وه‌ك هاوڕیَیانم دروستبكه‌م و واهه‌ستبكه‌م تۆ زیندونیت! یاخود به واتایه‌كی زۆر ساده تۆ له‌م ژیانه‌دا نه‌ماویت، چونكه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین ئاشنابونمدا له‌گه‌ڵ تۆ، هه‌ستیَكی وه‌هام بۆ دروست بوو، كه چاوه‌ڕیَمده‌كرد له داهاتودا خه‌ونه‌كانمان شین بیت، به‌دبه‌خی له‌میَژینه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌یه هه‌میشه خه‌ون به داهاتوییه‌كه‌وه ده‌بنیَت كه بچوكترین گره‌نتی نییه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی، خه‌ون بۆ دنیایه‌ك ده‌تاشێ كه هیچ جۆره گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ بوونی ئه‌و دنیایه نییه… خه‌تای من و تۆ نه‌بوو خه‌تای هاوڕیَیان نه‌بوو كه له یادمانچوو گه‌ره‌نتییه‌كانی ژیان زۆر فریوده‌رن، زۆر جادوییانه مرۆڤه‌كان له خشته ده‌بن، دۆخیَكی وه‌ها بۆمن هه‌میشه توشی ئه‌و حاڵه‌ته‌م ده‌كات كه‌من توانای ئه‌وه‌م نییه هه‌ست به نه‌مانت بكه‌م، ڕاڤه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره له‌ناكاوه‌ت بۆمن به‌چه‌شنیَكه كه‌واده‌زانم وه‌ك (خدر زینده) له‌هه‌ر كاتیَكدا بته‌ویَت ون بیت، ونده‌بیت و له‌هه‌ر كاتیَكدا بته‌ویَت ده‌ربكه‌ویت، ده‌رده‌كه‌ویت!!
ئه‌و ساتانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا به‌ڕیَمانكرد تاسگه‌لیَكی زیَڕین بوو، هه‌میشه بیر له‌و چركانه ده‌كه‌مه‌وه كه فه‌زای بونت ته‌واوی فه‌زاكانی تری ونده‌كرد و به‌جاریَك دورده‌كه‌وتمه‌وه له هه‌مو خه‌یاڵ و دنیا تایبه‌ته‌كانم، هه‌تا دورده‌كه‌وتمه‌وه له‌و (خود)ه نائارام و ته‌نهایه‌م كه به بینین و ده‌ركه‌وتنی سیمای لیَوڕیَژ له ویقارت وه‌ك منداڵیَك به‌ده‌م دایكییه‌وه پیَده‌كه‌نیَت منیش وه‌ها به‌ده‌م ئه‌و جوانیانه‌ی ژیانه‌وه پیَده‌كه‌ینم كه‌تۆ به شیَوه‌یه‌كی تر بۆت ویَناده‌كردین، هه‌نوكه كه‌بیر له‌و ئیحساسانه ده‌كه‌مه‌وه له په‌یڤه‌كانی تۆوه بۆمدروست ده‌بوو، غه‌میَگی گه‌وره و قوڵ دامده‌گرێ، چونكه تیَده‌فكرم ئیتر كێ وه‌ك تۆ نیگاركیَشیَكی ئه‌وه‌نده مه‌زن بیَت هه‌تا كاربكاته سه‌ر ئه‌و خه‌یالانه‌م كه هه‌مبوون بۆ كیَشانی ئه‌و تابلۆیانه‌ی له خودیَكی ماندو و بیَهوده‌وه هه‌ڵتۆقیبوون، من ده‌توان به‌تها له‌و چه‌ند چركه‌یه‌دا به‌ته‌واوی هه‌ست به نه‌بونت بكه‌م! چركه‌ساتیَكه دیسانه‌وه توشی نائومیَدییه‌كی قوڵم ده‌كات كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌گه‌ڵمدایه و ده‌كریَت به‌م شیَوه‌یه ویَنای كه‌م (مرۆڤ له‌وه مه‌زنتره له هه‌ساره‌یه‌كی وه‌ها شیَواودا بژی) ئه‌مه ئه‌وه‌نده نائومیَدییه بۆ ئومیَدیَكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌نده نائومیَدییه‌كی ڕواڵه‌تی نییه بۆ ژیانیَكی ڕۆژانه‌ییانه و ساده، من بابه‌تیَكی وه‌ها گرنگم له په‌یڤ و په‌یامه فیكریه‌كانته‌وه ده‌خویَنده‌وه، كه ده‌توانم بڵیَم خاڵیَكی به‌هیَز بوو بۆ بیَده‌نگ گویَگرتنم بۆت، یاخود گۆفتوگۆكانی نیَوانمان…
زۆر سه‌یره! هه‌ر كات بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به غیابت بكه‌م دیسانه‌وه وه‌ك جاران به‌قوڵی له‌م باره‌یه‌وه ده‌دویَم بۆت، وه‌ك شتیَك هه‌سته‌كه‌م تۆش ئارام ئارام گویَده‌گریت و وه‌لامده‌ده‌یته‌وه، به‌لام سه‌یر له‌وه‌دایه من له‌دوای تۆ ده‌بیَت زۆر غه‌ریب بم؟! ده‌بیَت بگریم بۆ خۆم، نه‌ك بۆتۆ، ده‌بیَت بگریم بۆ مرۆڤه‌كانی تر كه‌بیر له شویَنیَكی بالاتر ناكه‌نه‌وه بۆ هه‌موان، وه‌ك شتیَك ده‌ڵیَی له‌بیریانچووه ئیَره ماڵی ئه‌به‌دیمان نییه، ده‌توانم زۆرباش هه‌ست به‌وه‌بكه‌م ئه‌وكاتانه‌ی له‌گه‌ڵماندابوی په‌یامی بنه‌ڕه‌تیت هه‌ر ئه‌مه‌بوو؟! وه‌ك ئه‌وه‌ی بزانیت یاخود هه‌ستت كردبیَت كه نزیك بۆته‌ته‌وه لیَی؟! ده‌مه‌ویَت له‌باره‌ی شتیَكی تره قسه‌ت بۆبكه‌م، ئه‌ویش دڵخۆشیمه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت، دڵخۆشیمه بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ت كه له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ریك بوو منیش وه‌ك هه‌موان عاجزبم و بۆڵه بۆڵ بكه‌م بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ت، به‌لام وه‌ك ئه‌وه‌ی زیندوبیت و له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵه تیَگه‌یشتنه‌وه قسه‌م بۆبكه‌ی، هه‌ر زو تیَگه‌یشتم سه‌فه‌رت دڵخۆشكه‌ره و ئه‌م ڕیَگا كاتییه‌ت پیَش ئیَمه تیَپه‌ڕاند، پیَش ئیَمه گه‌ڕایته‌وه ماڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌موان، ئه‌و جیَیه‌ی ساڵگاریَكی كۆن لیَیه‌وه ده‌ركراین بۆ ئه‌م هه‌ساره‌یه… ده‌مه‌ویَت رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئه‌م هه‌سته‌م بخه‌مه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك جارانی تۆ ده‌وروبه‌ر توشی هه‌ڵه تیَگه‌یشتن و خراپ ڕاڤه‌كردنی په‌ڤه‌كان نه‌بن، بۆیه پیَویسته بڵیَم ئه‌و جیَگایه‌ی تۆ بۆی گه‌ڕایته‌وه، شویَنی هه‌مومانه! به‌لام هه‌موانیَك كه له‌ناخه‌وه هه‌ست به‌وه‌بكه‌ن ئه‌وه شویَنیانه، نه‌وه‌ك ئه‌م هه‌ساره‌یه!!
گه‌ر له‌باره‌ی دۆخی ئیَستای ژیانه‌وه بدویَم بۆت، ئه‌وا ڕه‌نگه زۆری بویَت و توشی ئاڵۆزی گه‌وره گه‌وره بین، به‌لام ده‌توانم كه بڵیَم دۆخی زه‌وی هیچ باش نییه، زیَده‌تر له جاران مرۆڤ توشی نائومیَدی ده‌كات، سه‌رده‌م سه‌رده‌می ڕواڵه‌ته و هیچی تر! ئه‌مه گوزارشتیَكی ساده‌یه، به‌لام گه‌ر قوڵبینه‌وه تیَده‌گه‌ین به‌ڕاستی سه‌رده‌میَكی ناخۆش تیَده‌په‌ڕیَت بۆ به‌شه‌رییه‌ت، ئه‌و شتانه‌ی كه هه‌ر جاره و له‌ژیَر ناونیشانیَكدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ڕۆڵی وه‌ڕسكه‌رانه‌یان هه‌یه له گۆڕینی ڕه‌وتی ژیان، بابه‌تی كه‌پیتاڵیزم و مرۆڤی نوێ و تیَكشكاندنی هاوكیَشه‌ی چاكه و خراپه وه‌ك خواست، به‌ته‌واوی ڕۆحم بیَزارده‌كه‌ن! هه‌مو مرۆڤایه‌تی له‌ژیَر ئه‌م سێ ناوه و چه‌ندان ناوی تردا بۆگه‌نی كردووه، هه‌ڵبه‌ت به‌و لۆژیكه‌ی من و تۆ! وه‌گه‌رنا ڕه‌نگه كه‌سانیَك هه‌بن گفتوگۆی زۆر جددی و بابه‌تی له‌م باره‌یه‌وه بكه‌ن، كه ده‌كریَت ناویان به‌رین به مرۆڤه ڕواڵه‌تییه‌كان… ئوستاد كیَشه‌كه ئه‌وه‌یه مرۆڤ له‌گه‌ڕانیدا به‌شویَن مانادا توشی بیَهوده‌ییه‌كی قوڵ ده‌بیَت، له سه‌رده‌میَكداین مانا وه‌ك چیَژی مانه‌وه بۆ ژیان زۆر قورسه ده‌ستخستنی!!
گۆران ڕه‌ئوف
تیَبینی به‌شی دوه‌می ئه‌م نامه‌یه به‌ته‌نیا چیرۆكیَكه له كاتیَكی تردا بلاوده‌بیَته‌وه..