Skip to Content

Monday, December 9th, 2024
ئیسلامی یەکانی کوردستان و پەتای جیهاد…!

ئیسلامی یەکانی کوردستان و پەتای جیهاد…!

Closed
by July 30, 2013 گشتی

 

 

 

 

جیهاد وەک ڕێبازیک لە ڕێبازەکانی ئیسلام بۆ داسەپاندنی دەسەڵاتی ئیسلام و شەریعە بەسەر کۆمەڵگاکاندا بە یەکیک لە پایەکانی ئیسلام  بە گشتی و ئیسلامی سیاسی دادەنرێت.لەم بارەیەوە هەم لە سەرچاوە گشتی یەکانی ئیسلامدا ئاماژەو جەخت کراوەتەوەو هاتوون و هەم لە سەرچاوە گشتی یەکانی ئیسلامی سیاسی لە باوکە رۆحی یەکانیان لە حەسەن بەنناو  سەید قوتب و مەودودی و ئەوانی تر بە شیوازی جۆراوجۆر وەک ئەرک و ڕێبازێک بۆ سەپاندنی ئیسلام جەختی لێکراوەتەوە.

ئیسلامی یەکانی کوردستانیش لەم چەند دەیەیەی تەمەنیان دەستی سوریان بە خوێنی جەماوەری ئازادیخوازو هەڵسوڕاوانی سیاسی و ڕۆشنبیری و ژنان و چەپو کۆمۆنیستەکان بە ئاشکرا دیارە لەم ڕیبازی جیهادەدا .هەم دەستەو تاقمە کانیان و هەم مەلاکانیان بە ئاشکرا بانگەوازی جیهادیان کردوەو دەیکەن لە مزگەوتەکانەوە.

جا گەر چی هەندێک لە ڕابەرانیان لە باڵە بەناو میانەرەوەکانیان وەک یەکگرتوی ئیسلامی ڕووی یەکەمی خۆیان بە ناسک و نازداری و ئینسانیدۆستی ،و وەک پەپولە نیشان، دەدەن بەڵام ڕووی دووەمی پشتەوەیان شاردۆتەوەو بەو ڕووەیان بە هەمو شێوازێک بانگەوازی ڕیبازی جیهاد دەکەن.

هەڵبەت ئەوە چەند ساڵە بە حوکمی ئەوەی ئەم ئیسلامیانەی کوردستان بەشداری دەسەڵاتن و بە دەسەڵاتێکی کەم تا زۆر ئیسلامی لەقەڵەم دەدەن ،کەهەر واشە،چونکە هەم سەرۆک و هەم زۆربەی هەرە زۆری کاربەدەستانی دەسەڵات هەرچۆنێک بێت سەرەرای ئەوەی بە شەخسی فەریزەکانی ئیسلام پەیرەو دەکەن و هاوکات تا بۆشیان کرابێت قسوریان نەکردوە لە سەپاندنی شەریعە و کەلتوری ئیسلامی بە دەستورو یاساو بریارەکانیان  بەسەر کۆمەڵگادا . هەروەها  بە فەردە دۆڵاریان هەڵرشتوە بۆ ئەم ئیسلامیانەو خۆیان و مناڵەکانیان بە جملە ژن دێنن،بە ووتەی خۆیان، کوڕەکانیشیان لە باشترین زانکۆکانی کوردستان و ووڵاتانی دەرەوە دەخوێنن ئیتر بۆیە بانگەوازی جیهاد بە ئاشکرا لەم قۆناغە ناکەن  وەک ڕیبازێک بۆ سەپاندنی تەواوی ئیسلام  بەڵکو جەخت لە ڕێبازی بانگخوازی دەکەن.

بەڵام ئەمە بەو مانایە نی یە کە ئیتر ئەم ئیسلامی یانەی کوردستان هاوکاری برا ئیسلامی یەکانیان لە ووڵاتانی تر نەکەن و دەسبەرداری ڕێباری جیهاد بن نەخێر ،بەڵکو بەلایانەوە ئەوە واجبێکی شەرعی یە نابیت تا ئەو جێگەیەی لە هەر بستێکی ئەم جهانە بە گشتی و خاکی ئیسلام بە تایبەتی دەسەڵات و فەرمانڕەوا ئیسلامی نەبوو دەبێت هاوکاری و بەشداری لە جیهاد بکەن.

تا ئەمڕۆش ئەوە دوو ساڵە کە سوریا بۆتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی دەسەڵات بە ئومێدی سەپاندنی دەسەڵاتی ئیسلام و شەریعە بۆیە بەشداری و هاوکاری بۆیان بۆتە واجبی موقەدەس.

بۆ بەشداری کردن لەم  واجبە موقەدەسەش تا ئێستا   سەدان لاوی تازە هەڵچوی کوردستانیان لە شارەکان، بە تایبەتی لە شاری هەڵەبجەوە، ناردوە بۆ شەر بە ناوی جیهاد لە دژی دەسەڵاتی ئەسەد.  بەڵام لە راستیدا بۆ شەڕ لە دژی کوردەکانی سوریا ناردویانن  کە تا ئیستا چەندینیان بە دیلی گیراون و دانیان ناوە بەوەدا کە ئەوان لە ڕێگای مزگەوتەکان و ڕێنوێنی ئیسلامی یەکانەوە ڕەوانە کراون.وە ئەمە بەڵگەیەکی زیندوە لە تاوانی بەشداری کردنی ئەم ئیسلامیانە لە جیهاد لە سوریا بە تایبەتی لە دژی خەڵکی کوردستانی سوریا کە ئەوان قوربانی یەکەمی چەند دەیەی دەسەڵاتی قەومی وئیسلامی ئەسەدو حزبی بەعسن . خەڵکێک سەرەڕای نەبونی یەک بەدیلی ڕادیکالی بەهیزی سۆسیالیستی و کۆمۆنیستی کە  بتوانێ ئومیدو ئاواتەکانیان لە ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی بێنیتە دی .بەڵام بێگومانە ئەم ئیسلامی یانەی کوردستان بەم بەشداری یە لە جیهاد سودمەند دەبن و بە فەردە دۆلار و بەرژەوەندی تر دەڕژێتە حیساب بانکەکانیانەوە لە لایەن سعودیەو تورکیاو قەتەرو..هتد.هاوکات بە هەر ڕادەیەکیش لە سوریا دەسەڵاتی ئیسلامی یەکان بەهێز بێت بۆ ئەمانیش قازانجە.

جا گەر ئەمرۆ لاوانی کوڕ ڕەوانەی جیهاد دەکەن بۆ شەڕ لە دژی خەڵکی کوردستانی سوریا ئەوە دەبێت چاوەڕێ بین، گەر ئەم کارەیان بۆ چوە سەر، ئەوە  کاتێکی تر کچانیش ڕەوانەی نیکاحی جیهاد دەکەن  بە کۆمەڵ وەک ئیسلامی یەکان تونس و لیبیا کچان تەفرە دەدەن بۆ ئەم کارە فەزاحەتو دژی ئینسانیانە.

بۆیە ئەرکی جەماوەر و هەر لایەنێکی سیاسی  ئازادیخوازە کە ئیسلامی یەکانی کوردستان ڕیسوا بکەن لەسەر ئەم کارانەیان و ناڕەزایەتی لە دژیان بەرێ بخرێ.بە تایبەتی ڕێگایان پێ نەدرێ مزگەوتەکان بکەن مۆڵگەی چەپەڵیان بۆ هەڵخەڵەتاندنی لاوان و ڕەوانە کردنیان بۆ پەتای جیهاد.

 

موزەفەر عەبدوڵا

mozafar_As@yahoo.com

کۆتایی جوڵای ٢٠١٣

 

 

Previous
Next