سه‌رووی هه‌راسانیم و مه‌رگی زۆرتر … دلێر محه‌مه‌د
ئیدی ده‌رفه‌تێکی دیکه‌م نه‌ما
به ته‌ماشای په‌یکه‌ری په‌پووله‌کانه‌وه ده‌مردم
گه‌ڵا به دوای گه‌ڵا بێ ده‌نگیم ده‌ڕژایه ناو وه‌رینی خۆمه‌وه
بیرم چوبۆوه
په‌نجه‌ره شێته‌کانی خه‌یاڵ له کوێ باڵیان ده‌کرایه‌وه
له‌کام حوزنی ده‌لاقه‌ی مه‌رگا ده‌بوون به‌گمه‌ی فڕین
کامه شه‌قام بوو له پیاسه‌ی وه‌همێك چۆڵ و ته‌را ده‌بوو
بیرم چوبووەوە که‌ی بوو دوا که‌ڵه‌شێر تاریکی نه‌ناسییه‌وه
کام مزگه‌وت بوو ته‌رمی عابیدێکی تیا نه‌بوو به نور
کامه مناڵ له شه‌وێکی برسی بووندا نه چوو بۆ لای خودا
کامه ژن بوو به سکی پڕیه‌وه له شمشێر ماره‌ده‌کرا
من هیچم بیر نایه‌ته‌وه .. هیچ
ده‌سته‌وستان لێره به‌دیار ته‌نیایی خۆمه‌وه تروشکاوم
له به‌زه‌یی کاره‌ساتێك ده‌پاڕێمه‌وه قووڵ قووڵ بمکوژێ
مێرووله کوێره‌کانی داڵغه‌ی ئاسمانی شه‌وی سه‌رم
تریفه‌ی سێداره‌یه‌کم ناخه‌نه‌وه ناو له‌پ تیایدا ببم به قه‌قنه‌س
له ئه‌دره‌سی که‌لاوه‌ی عه‌ده‌می مه‌عشوقبوونێكدا بگه‌ڕێم هه‌روه‌ك
بێکۆتا له‌ناو سه‌رابی پێکی شه‌ڕابی خۆیدا بمخواته‌وه
ئاخر من بۆ چی باشم
ڕۆژێ نه‌بوو گوێ له هه‌نسکی دڵی باران بگرم
شه‌وێ نه‌بوو له جیاتی ئه‌ستێره‌کان ئێشکگری کانی بم
چۆڕێ سه‌مام له‌گه‌ڵ باڵای ڕووتی ئاو نما نه‌کرد
ڕازی نه‌بووم به‌ر له کوشتنی گوڵ ، ساته‌مه‌رگێ ببم به ڕۆحی ژاکان
خنکانی هێلانه‌یه‌کم له‌کارێزی تینوی خۆمدا نوقم نه‌کرد
کتێبی لافاوێکم له سه‌ر قات و قڕی بیابان نه‌خوێنده‌وه
نازانم من بۆچی باشم
تا هه‌نووکه‌ش شکانی شوشه‌یه‌ك عه‌تر له دڵما بۆنی
خوێنی خیانه‌تی ئه‌شقمی لێده‌ڕژێ
تا ئه‌و مردنه ئه‌رخه‌وانییه‌ی تیاشیدا نامرم
هێشتا هه‌ناسه‌ی په‌له قاژه‌کان له‌ناو ده‌ستما ماون و
دوا مژی دووکه‌ڵی نیگام نادۆزنه‌وه
ئیدی ده‌رفه‌تێکی دیکه‌م نه‌ما له جه‌نگی مینای په‌نجه‌ره هه‌ڵنه‌وه‌رێم و
حه‌زی په‌پوله‌ش به چه‌پکه ده‌ستکرده‌کانه‌وه ته‌فره نه‌ده‌م
تازه فریا ناکه‌وم له په‌رداخی شه‌رعی خۆکوشتنێکما
ژه‌هرێکی حه‌ڵاڵ بخۆمه‌وه
ئیدی ده‌رفه‌ت نه‌ما چیتر له‌ناو مردنی خۆمدا نه‌مرم
ده‌رفه‌ت نه‌ما
دلێر محه‌مه‌د