گه‌نده‌ڵی زانستی …هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجی
((شه‌رم له ژیان ده‌كه‌م له‌م وڵاته‌دا، شه‌رم له مرۆڤبوون ده‌كه‌م له ژیر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی دا و، قێزم له شته‌كان دێته‌وه، كه ده‌بینم له‌لایه‌ن زه‌رد و سه‌وزه‌وه زانست ئه‌تك ده‌كرێت، به‌هایه‌ك بۆ مانای زانست و زانكۆ ناهیلرێته‌وه، قێز له وه‌ها ده‌سه‌لاتێك ده‌كه‌مه‌وه كه گوێنه‌گری بۆ پسپۆران و ئه‌كادیمییه‌كان و گه‌نده‌لی زانستی بن بر و چاره‌سه‌ر نه‌كات و، بێده‌نگ بێت)).
گه‌نده‌لی زانستی به جۆرێك له‌م كوردستانه دا ره‌گی داكوتاوه هه‌موو چینه‌كان و جیله‌كانی گرتۆته‌وه و، پزیشكانیش وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگه له گه‌نده‌لی بێ به‌ش نین و، پشكێكی گه‌وره‌ی گه‌نده‌لییان به‌ر ده‌كه‌وێت، به جۆرێك هه‌ندێك شتیان لێده‌بینری، به بینینیان تووشی سه‌ر سورمان ده‌بیت و گوومان له خوێنه‌وار بوونیان ده‌كه‌یت، بۆ نموونه نووسینی سه‌ر تابلۆ و كارته‌كانیان.
شتێكی زۆر سه‌یر و شه‌رم هێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه پزیشكه بێ مسته‌واو نه‌خوێنه‌واره‌كانی كوردستان، دیاره خوێنده‌واری لای من بڕوانامه نییه و مه‌به‌ستیشمان زۆرینه‌یه نه‌ك هه‌موو، هه‌روه‌ها چینێكن كه ئه‌خلاقی پیشه‌ی Ethics of Work لایان له سفردایه، ئاخر له كاتی نووسینی بڕوانامه‌كانیان دا ده‌نووسن ::((دكتۆرا)) و … له نێوان كه‌وانه‌كیش دا ده‌نووسن ((بۆرد))، یان به پێچه‌وانه‌وه، ئیتر نازانم له كوێی ئه‌م جیهانه‌دا بۆرد و دكتۆرا هه‌مان شه‌هاده‌ن. به‌م كاره هه‌م خۆل له چاوی خه‌لك ده‌كه‌ن و فریوویان ده‌ده‌ن و، كلینیكه‌كانیان قه‌ره‌بالغ ده‌كه‌ن. چونكه له هه‌موو جیهاندا ((دكتۆرا)) توێژینه‌وه و داهێنان یان په‌ره پێدانه و سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه، هه‌م بێویژدانی و بێسه‌قافه‌تی خۆشیان پیشان ده‌ده‌ن و، پێمان ده‌لێن: جگه له پاره په‌یدا كردن، هیچ شتێكی تر لای ئێمه ئه‌رزشی نییه، نه‌خۆش سوكترین و بێقیمه‌تترین شته لای ئێمه، ئه‌گه‌ر وانییه ناوێك بۆ ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌یان بدۆزنه‌وه. ئه‌ری به‌راست ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو بروانامه‌یه یه‌ك شتن و یه‌كسانن، بۆ چی به دووناوی جیاواز بوونیان هه‌یه؟؟ وه‌ك دوو شتی جیاواز ده‌خوێندری و وه‌ك دوو بڕوانامه‌ی جیاواز ده‌به‌خشرێت ؟؟ ئه‌گه‌ر جیاوازیشن بۆ ده‌یان كه‌ن به‌یه‌ك، له هیچ شوێنێكی دونیادا ئه‌مه‌م نه‌بینیووه، له حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی دا نه‌بێت، هیوادارم حكومه‌تی ((زه‌رد+سه‌وز)) یش به خۆیدا بچێته‌وه و رێگری له‌م گه‌نده‌لییه گه‌وره‌یه بكات. پێده‌چێت ماوه‌یه‌كی تر پزیشكه‌كان بنووسن : هه‌ڵگری بروانامه‌ی دكتۆرا ((بۆرد)) ((Medical Research)) و شتی تریش و، له راستیشدا یه‌كێك له‌و بروانامانه‌یان هه‌بێت .
بێ گومان بۆ دبلۆمی بالا و ماسته‌ریش به هه‌مان شێوه‌یه و، ئه‌وانه‌ی دبلۆمێكیان خوێندووه، ده‌نووسن ماسته‌ر و، له نێوان دووكه‌وانه‌دا، ده‌نووسن ((دبلۆمی باڵا))، به راستی ئه‌مه‌م له هیچ شوێنێكی دونیادا نه‌بینیوه، له حكومه‌ته پر له گه‌نده‌لییه‌كه‌ی پارێتی و یه‌كێتی نه‌بێت.ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو بروانامه یه‌كسانن بۆچی دوو ناویان هه‌یه، بۆچی هه‌ردووكیان ده‌خوێندری و ده‌به‌خشرێت ؟؟ وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه لای پزیشكه‌كان و حكومه‌تی پارتی و یه‌كێتی یه.
ئه‌وه با واز له‌وه بێنین كه پزیشكی شكاوی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵه و، عه‌یاده‌كه‌ی له نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌یه و، مه‌سعه‌دیشی نییه، یان رۆژانه زیاتر له 25 نه‌خۆش ده‌بیتێ و هه‌ندێك كات ده‌گاته 100 نه‌خۆش و زیاتریش، له‌وه‌ش بێ شه‌رمانه تر، دوو دوو، سێ سێ نه‌خۆش كردنه ژوره‌وه‌یه.
هیوادارم وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی چاوێك به‌م جۆره‌ی گه‌نده‌لیه‌دا بخشێننه‌وه و بنه بری بكه‌ن. تا چیتر به‌ناو پزیشكه‌كانمان خۆل له چاوی خه‌لك نه‌كه‌ن و، خه‌لیكی رووت نه‌كه‌نه‌وه به‌ناوی چاره‌سه‌ر و، چاره‌سه‌ره‌كه‌شیان وه‌ك پێویست و زانستییانه نه‌بێت..تا چیتر به‌ناوی شه‌هاده‌ی قه‌به‌وه كلینیكه چۆڵه‌كانیان قه‌ره بالغ نه‌كه‌ن، تا چیتر زانست ئه‌تك نه‌كه‌ن.