
پارادۆكسی چێژه‌كان … گۆران ڕه‌سووڵ
بوون له‌وه قورستره
مرۆڤ به‌ته‌نیا بچێته ژێربارییهوه،
سه‌دان جار
به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه و
له‌به‌رخۆمه‌وه،
له‌خه‌ودا ،
له قه‌ره‌باڵغیدا،
له توالێتدا،
ئه‌م قسه‌یه‌م دووباره كردووه‌ته‌وه و
هێشتا هه‌ر به گۆشه‌گیرییه‌وه ده‌ژیم.
به خۆشحاڵییه‌كی ناچاریانهوه
ده‌ستم خسته سه‌ر شانی بێهوده‌یی و
وێنه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ گرت
له چوارچێوه‌ی ته‌نیاییدا دامنا و
له ژووره‌كه‌مدا هه‌ڵمواسی.
ژوورێك كه بۆنی وه‌ڕسی پیاوێك خنكاندوویه‌تی
ژوورێك بێزار ، له بێزاری پیاوێك
كه ئێواران
له باوه‌شی سوزانییهك بۆنی ماچی ده‌گرت
ئێستا
له كه‌لێنی كتێبه‌كاندا بۆنی كاغه‌زی لێ ده‌چۆڕێ
له بێتاقه‌تی ژووره‌كه‌م
به‌ده‌ست ئه‌م هه‌موو په‌ڕه بڵاوانه ، بێتاقهتترم
ده‌چمه بالكۆنه‌كه
ڕه‌نگه ژوانم له‌گه‌ڵ سوزانییهكدا هه‌بێ و
له چاوه‌ڕوانی ئه‌ودا سه‌یری دوورترین مه‌ودا بكه‌م
سوزانییهك
كه هیج له زمانی خۆخێك تێناگا
كه ئازاری گهنیووبوون ده‌گێڕێته‌وه،
سوزانییهك
كه هیج سه‌رسام نابێت
به‌و كتێبانه‌ی كه به‌بێ باڵ له ژووره‌كه‌مدا ده‌فڕن،
پێكه‌نینی دێت كاتێك من به‌و په‌ڕی تاسه‌وه
شیعرێكی مه‌حوی بۆ ده‌خوێنمه‌وه،
ناوچه‌وانی دێنێتهوهیهك
كه ده‌بینێ سه‌رم ده‌خه‌مه ناو دوو په‌ری ڕۆژنامهیهكهوه
سوزانییهك
له‌وكاته‌ی دێمه سه‌ر
باسی دیستۆفێسكی ، كامۆ، بیكێت
ئه‌و خۆی به بازنه‌كانی ده‌ستییه‌وه خه‌ریك ده‌كا
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو نهگبهتیانهشهوه
كه دێت
ژووره‌كه‌م گۆێی له زایه‌ڵه‌ی قاقای خۆی ده‌بێته‌وه
ده‌رگاكان ده‌كه‌ونه سه‌ر پشت
هه‌موو شته بڵاوه‌كانی ژووره‌كه‌م ده‌چنه‌وه جێگای خۆیان
ئه‌وانیش وه‌ك من ده‌زانن
كه تۆ
كچێكی له موزیك
مۆزارت سه‌راسیمه له تۆنی ده‌نگت و
بیتهۆڤنیش ده‌یه‌وێ
له سیمفۆنیای هه‌ناسه‌كانت پیانۆكه‌ی بژه‌نێ
تۆ كچی په‌لكه‌زێڕینه‌ی
بیكاسۆ ، ڤان كوخ ، لیۆناردۆ له‌تۆوه ڕه‌نگ وه‌رده‌گرن
گه‌ر زه‌وی بیه‌وێ كه‌مێ پشووبدات
ده‌بێ نازهكانی تۆ بخوێنێته‌وه
گوناهه‌كان گه‌ر بیانه‌وێ خۆیان بشۆن
پێویستیان به فرمێسكی تۆ هه‌یه
ژووره‌كه‌م گه‌ر بیه‌وێ له بۆگه‌نه‌كه‌ی ڕزگاری ببێ
ده‌بێ كه‌مێ هه‌ناسه‌ی تۆ هه‌ڵمژێ
هێنده سه‌یری خۆت مه‌كه
چاوه‌ڕوانی چی له ئاوێنه ده‌كه‌ی!
ئاوێنه سه‌رمه‌ست و واقوڕماوه له جوانیت
ئه‌وه‌نده بزه به‌سه‌ر شته‌كاندا مهبهشهوه
ژووره‌كه‌م خه‌ریكه بكه‌وێته هه‌له‌كه‌سه‌ما
شیزۆفرینیا من و كتێبهكانمی گرتۆته‌وه
له قاقای پێكهنیندام قوڕگم پڕده‌بێ له گریان
له‌نێوان سێكس و ته‌نیاییدا
هیچ هه‌ڵده‌بژێرم.
ئۆرگازمهكانیشمان تێرمان ناكه‌ن
ده‌بێ فرۆیدیانه چێژ له سێكس وه‌رگرین و
سه‌رله‌نوێ له كۆتاییه‌وه ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه.
بگه‌ڕێینه‌وه چه‌قی گۆشه‌گیری و
له‌ناوه‌وه‌ی خۆماندا
ژیان و
مه‌رگ و
ئه‌وین و
مرۆڤ و
ئایین و
دۆزه‌خ دروست بكه‌ین.