
لە وڵاتەکەی مندا … یاسین خێڵانی
Closed
سەرۆک ڕۆژی خۆی هەیە
باوکی سەرۆک ڕۆژی خۆی هەیە
کوڕی سەرۆک ڕۆژی خۆی هەیە
برای سەرۆک ڕۆژی خۆی هەیە
حیزب ڕۆژی خۆی هەیە
پەرلەمان ڕۆژی خۆی هەیە
سوپا ڕۆژی خۆی هەیە
پۆلیس ڕۆژی خۆی هەیە
قوتابیان و خوێنکاران ڕۆژی خۆیان هەیە
ژنان و ئافرەتان ڕۆژی خۆیان هەیە
مامۆستایان و فێرکاران ڕۆژی خۆیان هەیە
مزگەوت و کڵێساکان ڕۆژی خۆیان هەیە
تەنانەت لە وڵاتەکەی مندا
چەتەو ڕێگرەکانیش ڕۆژێکیان بۆ خۆیان هەیە
بەڵام ئەوەی ڕۆژێکی نییە
بە تەنها نیشتیمانە
ئاخ نیشتیمان!
چۆن وەک ئافرەتێکی زەوتکراو
هەموو گەوادەکانی ئەم دونیا
دوای هەر ئەتککردنێک
سەوداو مامەڵەت پێوە ئەکەن