Skip to Content

Friday, October 4th, 2024
کوده‌تا مانای لابردنی شه‌رعیه‌ته‌‌،حه‌ماس و حیزبولله‌ بن یان هه‌ر لایه‌نی تر

کوده‌تا مانای لابردنی شه‌رعیه‌ته‌‌،حه‌ماس و حیزبولله‌ بن یان هه‌ر لایه‌نی تر

Closed
by May 18, 2008 گشتی

 مه‌هدی کاوانی/به‌ریتانیا………
 
  شۆڕشی ڕزگاری نیشتمانی کورد له‌ هه‌مووپارچه‌کان، هی ئێستایان و پێشتریان ، شۆڕشی 14 ته‌موزی عیڕاق و تێکڕای شۆڕشه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان له‌ پێناو ڕزگار بوون له‌ ئیمپریالیزم و پێک هێنانی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وایه‌تی ، شۆرشی ڕزگاری خوازی فه‌له‌ستینی دژ به‌ ئیسڕایل له‌ پێناو دروست بوونی ده‌وله‌تی فه‌له‌ستینی سه‌ربه‌خۆ ، تێکۆشانی هێزه‌ سیاسیه‌کانی لوبنان  و سه‌رکه‌وتنیان بۆ کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕژێمی سوریا ، تێکۆشانه‌کانی حه‌ماس و حیزبولله‌و هی تر دژی ئیسڕایل ، شۆڕشی جۆنگه‌راندی باشوری سۆدان دژی حکومه‌تی ئێستای سۆدان ئه‌مانه‌و زۆرێکی تری له‌ بابه‌تیان ، ناچنه‌ خانه‌ی کوده‌تای سه‌ربازی ئه‌گه‌ر چی له‌ هه‌ندێکیان ئه‌و تابیعه‌شی له‌ ڕووی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌ خۆوه‌ بینیبێ به‌ڵام له‌ ڕووی سیاسی مانای شۆڕش ده‌گه‌یه‌نن.
 به‌ڵام کوده‌تا سه‌ربازیه‌ یه‌ک له‌ دوا یه‌که‌کانی عیڕاق ، زۆرانێکی تری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی …کوده‌تای پێشتری حه‌ماس دژی شه‌رعیه‌تی حکومه‌تی فه‌له‌ستینی که‌ خۆشیان به‌ ڕۆڵی باش و به‌ گه‌مه‌ی هه‌لبژاردن له‌ ناوی بوون ، کوده‌تای ئێستای حیزبولله‌ دژی شه‌ڕعیه‌تی ئێستای حکومه‌تی لوبنانی که‌ هه‌مدیسان خۆیان و به‌ گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ناوی بوون  ، یاخی بوونه‌کانی ڕێکخراوی قاعیده‌ ، ڕێکخراوه‌ ئاینیه‌ سونیه‌ توند ڕه‌وه‌کان ، بزوتنه‌وه‌ی سه‌در ئه‌مانه‌و زۆرانێکی تر چۆنی لێک ده‌یته‌وه‌و چ جۆره‌ بیانۆیه‌کی بۆ بێننه‌وه‌‌، ده‌چنه‌ خانه‌ی کوده‌تای سه‌ربازی .
 بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی کوردیش له‌ هه‌رسێ دیوی باشوورو باکوورو ڕۆژهه‌ڵات له‌ کاتێکا له‌ ناو شۆڕشی ڕزگاری نیشتمانین بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی کورد، به‌ڵام  له‌ ناو خۆیان و دژ به‌یه‌کتریه‌وه‌، تێکڕای شه‌ڕه‌ ناوخۆیه‌کانیان ، خۆ سه‌پاندنه‌کان به‌ گولله‌ی کلاشینکۆف ، پاوانکردنه‌ گۆڕه‌پانه‌ ڕزگارکراوه‌کان له‌ لایه‌نه‌ نیشتمانی و چه‌کداریه‌کانی تر، ده‌که‌ونه‌ خانه‌ی کوده‌تای سه‌ربازی . دیسان ئه‌و که‌رتکردنی ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ یه‌کیه‌تی و پارتی کردیان ،خه‌تای هه‌ر لایه‌کیان بێت مانای کوده‌تای سه‌ربازیه‌ به‌ سه‌ر شه‌ڕعیه‌تی ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕینی 1991 وحکومه‌تی هه‌ڵبژێراو. 
 حه‌ماس به‌ گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ فه‌تحی فه‌له‌ستینی برده‌وه‌ جا ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ به‌ سۆزی ئایینی بێت یان به‌ درۆشمه‌ زێده‌شۆڕشگێڕیه‌کانیان بێت یان هه‌ردوکیان و هۆکاری تر . که‌چی زۆری نه‌برد کوده‌تایان کردو به‌ هۆیه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی بۆ خۆی له‌ زۆر لاوه‌ گه‌مارۆ درابوو به‌ کوده‌تاکه‌یان ده‌سه‌ڵاته‌که‌ش بووه‌ دوو که‌رت و به‌ هۆیه‌وه‌ له‌ پاش ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌ی پاش کوده‌تاکه‌وه‌ تا وه‌کو ئێستا بۆ ئازادی خوازانی فه‌له‌ستینی و خه‌لکی سڤێلیان ناوه‌ته‌وه‌ ، ئیسڕایلیشیان زیاتر به‌ سه‌ر خۆ گه‌وره‌کردو له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌و کاره‌ خۆ ته‌قاندنه‌وه‌کانی حه‌ماس ته‌نیا به‌شێکی بچوکی لێ ماوه‌ته‌وه ‌له‌ لایه‌کی تر ده‌یانه‌وێ به‌ شکله‌ک له‌ شکله‌کان وه‌ک فه‌تج ئاسا بچنه‌ ناو گه‌مه‌ی گفتوگۆیان له‌ گه‌ڵ ئیسڕایل که‌ پێش کوده‌تاکه‌یان شتی وه‌ها هه‌ر بڤه‌ بوو . که‌نالی جه‌زیره‌ که‌ خالید موشعه‌لی سه‌رۆکی مه‌کته‌بی سیاسیان ده‌دوێنێ و پێی ده‌ڵێ باشه‌ ئێوه‌  ئێستاکه‌ چ جیاوازیه‌کتان له‌ گه‌ڵ فه‌تح هه‌یه‌ مادامه‌کینێ داوای ته‌تبیع  و قبولکردنی وتووێژه‌کانی ئه‌بو مازنی سه‌رۆکی فه‌تح بن له‌ گه‌ڵ ئیسڕایل . ئه‌ویش واته‌ مه‌شعه‌ل ده‌حه‌په‌سێ و ده‌یه‌وێ ئه‌و جیاوازیانه‌ به‌ دیماگۆگیانه‌ بێنیته‌ پێش و له‌وانه‌یه‌ بۆ خۆشی بڕوای به‌ ئاخاوتنه‌کانی نه‌بێت چ جای هی تر  له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیعیش به‌ بۆچوونی خۆم ئه‌گه‌ر دووباره‌ هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ له‌ ناویان ببێته‌وه‌ ، ده‌ر ئه‌نجامه‌کان ڕێکاو ڕێک پێچه‌وانه‌ ده‌بنه‌وه‌ واته‌ فه‌تح به‌ زۆرینه‌ له‌ حه‌ماس ده‌باته‌وه‌ ، کوده‌تای حه‌ماس به‌ سه‌ر فه‌تح نه‌ک هه‌ر ته‌نیا شه‌عبیه‌تی ئه‌و ڕێکخراوه‌ ئاینیه‌ توند ڕه‌وه‌ی له‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی فه‌له‌ستینی هێناوه‌ته‌ خواره‌وه‌ ، به‌لکو مسداقیه‌تی خۆیان له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و گه‌له‌که‌شیانه‌وه‌ دابه‌زاندووه‌ .
 بینیمان مقاوه‌مه‌ی حیزبولله‌ی پێرار له‌ دژی ئه‌و هێرشه‌ فراوانه‌ی ئیسڕایلیه‌کان به‌و هه‌موو ماشێنه‌ زه‌به‌لاحه‌ی سوپایان که‌ ته‌واوی هاوکێشه‌کانی لوبنان و ناوچه‌که‌ی به‌ زیانی ئیسڕایل و ئه‌مه‌ریکا گۆڕێ و به‌ هۆیه‌وه‌ شه‌عبیه‌تی ئه‌و پارته‌و سه‌رۆکه‌که‌یان(حه‌سه‌ن نه‌سرولله‌   ) چه‌ند به‌رامبه‌ر له‌ ناو لوبنان و ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رزتر کرده‌وه‌ . به‌ڵێ شه‌عبیه‌تی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ سنوری خۆی بۆ ناو سوننه‌کان و هێزه‌ دیموکراتیه‌کانی تری لوبنانیش په‌ڕانده‌وه‌، هه‌تا نه‌یارانیش نه‌یان ده‌توانی وا به‌ ئاسانی له‌ به‌ر ئه‌و شه‌عبیه‌ته‌یان به‌ هه‌موو جۆرێکه‌وه‌ لێدوان له‌ سه‌ریان بکه‌ن یان ئه‌گه‌ر واشیان کردبایه‌ ، وا به‌ ئاسانی بۆیان نه‌ده‌چوه‌ سه‌ر . که‌چی ئێستا وایه‌ ئه‌و شه‌عبیه‌ته‌یان له‌ ئاستی لوبنان وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ک جاران ماوه‌ . به‌ زۆری به‌ نه‌رێ وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌  . ئه‌وه‌ بۆ وایه‌ ، هه‌لبه‌ته‌ کوده‌تا سه‌ربازیه‌که‌یانه‌ به‌ سه‌ر شه‌ڕعیه‌ت ، به‌ڵێ ئاڕاسته‌ کردنی فیشه‌که‌کان و ماشێنه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئێران و سوریایه‌ که‌ به‌روه‌ڕووی خه‌لکی سڤیل و حکومه‌تی هه‌لبژێردراوی لوبنان ده‌که‌ن و پێیان ده‌ڵێن ڕێوشووێنتان تا ئێره‌یه‌ فه‌رموو قبوڵی که‌ن ئه‌گه‌ر نا گولله‌ی کلاشێنکۆفه‌کانمان ئاڕاسته‌تان کراوه‌ . ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کوده‌تایه‌ پێنج ڕۆژیه‌ زیاتر له‌ 65 که‌س له‌ لوبنان کوژرا . بڕوا ناکه‌م به‌ هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی حیزبولله‌ له‌ گه‌ڵ ئیسڕایلی کردووه‌ له‌ ڕۆژی دروست بوونیه‌وه‌ تا وه‌کو ئێستا ، توانیبێتیان 65 سه‌ربازی ئیسڕایلی بکوژن. پاشه‌کشه‌ی ئه‌و پارته‌ له‌ ئێستاوه‌ به‌ده‌ر که‌وتووه‌ به‌وه‌ی که‌ هه‌نده‌ک ده‌نگۆیان خستۆته‌ بن گوێی سه‌رۆکی حکومه‌تی قه‌ته‌ری حه‌مه‌د بن جاسم بن جابرکه‌ سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی ته‌تبیعی دانوسانه‌کانی نێوانی لایه‌نه‌ ڕکه‌به‌ره‌کانی لوبنان له‌ کۆنگره‌ی ئێستای دۆحه ده‌کا که‌ ‌‌ ده‌نگ بۆ میشال سلێمان ده‌ده‌ن وه‌ک سه‌رۆکێکی ته‌وافوق ببێته‌ سه‌رۆکی لوبنان که‌ زیاتر له‌ نیو ساڵه‌ بینه‌و به‌رده‌ ده‌که‌ن ، ته‌گه‌ره‌ ده‌نێنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ بۆڕووی دا دیاره‌ له‌ خۆ ده‌گه‌ن که‌ هه‌یبه‌تیان هاتۆته‌ خواره‌وه له‌‌ به‌ر کوده‌تا سه‌ربازیه‌که‌یان به‌ سه‌ر شه‌ڕعیه‌ت  با توانیبێشیان به‌ فیشه‌ک دوو بڕیاره‌که‌ی حکومه‌تی لوبنان له‌ مه‌ڕ لابردنی  لێپرسراوێکی سه‌ربازی پایه‌ به‌رز ی سه‌ر به‌ پارتی حیزبولله‌ و نه‌سب کردنی تۆڕی کامێڕا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی بێروت هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌ ، به‌ڵام ده‌ خۆشیان گه‌یشتن که‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕه‌ خۆ فه‌ڕز کردنه‌یان ، چه‌نده‌ها به‌رامبه‌ر شکشتی سیاسیان بۆ به‌ دواوه‌ دێت . به‌ڵێ ڕاگه‌یاندنه‌کانی به‌شی هه‌ره‌ زۆری عه‌ره‌بی و نا عه‌ره‌بی قسه‌و باسیان له‌ ناعه‌داله‌تی ئه‌و کوده‌تایه‌و لێکه‌وته‌کانیه‌تی . هی ئیسڕایلی و ئه‌مه‌ریکاش ماوه‌ که‌ به‌ بیانگۆی کوده‌تای له‌و جۆرانه‌ له‌ لایه‌که‌وه‌ سه‌رنجی زۆرتری خه‌لکی ناوچه‌که‌ و حۆیزبه‌ سیاسیه‌کانیان بۆ لای خۆیان ڕاده‌کێشن له‌ لایه‌کی تریش زیاتر ئه‌جندای خۆیان پێیه‌وه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌به‌نه‌ پێشه‌وه‌ .
 زۆرێک له‌و نوخبه‌یه‌ی ئێستاکه‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ده‌کات ، کاتی خۆی که‌ له‌ چیا بوون چیان که‌متر نه‌بوو له‌ هه‌موو پارته‌کانی تری کوردان له‌ ڕووی‌ پێشه‌نگی شۆڕش و ڕزگاری نیشتمان و خۆشه‌ویست بوون له‌ ناو خه‌لک و به‌ جه‌ماوه‌ر بوون زیاتر بوون . ئه‌و سقله‌ فراوانه‌یان به‌ری ڕه‌نجی شه‌هید بوونی زیاتر له‌ 3 هه‌زار کادیرو پێشمه‌رگه‌و ده‌یان سه‌کرده‌یان بوو جا چ له‌ کاتی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ ڕژێم و گرتووخانه‌کانی ڕژێم . به‌ڵام نه‌هاتن ئه‌و به‌رجه‌سته‌ بوونه‌ به‌ سیاسی بکه‌ن و هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌ن له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی گره‌وه‌که‌و پێشه‌نگیه‌که‌ بسه‌لمێنن . شه‌لم كوێرم هیچ نابوێرم  لوله‌ی فیشه‌كه‌کانیان وه‌ك حه‌ماس و حیزبولله‌ ئاسا له‌ د‌ژی ڕژێم وه‌ر گێڕا یان كه‌متریان كرده‌وه‌و ئاڕاسته‌ی نه‌یاره‌كانیان و خودی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ناو خۆشیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ كارو كاردانه‌وه‌كانیان ڕازی نه‌ده‌بوون . به‌ڵێ به‌و ملیشیا چه‌كداره‌یان ده‌نازی كه‌ له‌ هی هه‌موو پارته‌كانی تر به‌هێزترو ڕێكخه‌ر تر بوون تا وه‌كو به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یاره‌كانیان و ده‌نگه‌ دژه‌  ناوخۆیه‌كانیشیان له‌گۆڕه‌پانی تێکۆشان ده‌رپه‌ڕێنن . ناڵێم له‌و بواره‌ هیچیان پێ نه‌كرا نه‌خێر وه‌ك حه‌ماس و حیزبوو لله‌ له‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ چه‌كداریه‌كانیان ده‌برده‌وه‌ ، به‌ڵام سیاسه‌تیان شێواند ، ڕێكخستن و باوه‌ڕ به‌ كوردایه‌تی بوونیان مراند، له‌ وته‌ی شۆڕشگێڕیان دا.  ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ پێویسته‌ بكرێ ، ئایا باری ئێستایان چه‌ند له‌ حه‌ماس و حیزبولله‌ باشتره‌ . ته‌ماشای گه‌نده‌لی ناویان ، ته‌كه‌توله‌ بێفكریه‌كانیان ، ده‌سته‌ ده‌سته‌گه‌رێتی و خزمخزمانێ ناویان بكه،‌ ئینجا ده‌زانی وه‌زعیان چۆنه‌ . بڕۆن ئیستفتا بكه‌ن له‌ ناو خودی جه‌ماوه‌ری یه‌كیه‌تی  ده‌زانن شه‌عبیه‌تیان چه‌نده‌ها به‌رامبه‌ر هاتۆته‌ خوارێ . خۆزگه‌ ، دیسان خۆزگه‌ ، هه‌زاران خۆزگه‌ ئه‌و بیر كردنه‌وانه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ زهنی كوردو ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ ده‌چووه‌ ده‌رێ به‌وه‌ی بیانه‌وێ به‌ فیشه‌ك مه‌به‌سته‌كانی خۆیان بپێكن . خۆزگه‌ خۆزگه‌ دیسان هه‌زاران خۆزگه‌ زهنیه‌تی دیالۆگ شوێنی زهنیه‌تی فیشه‌كی ده‌گرته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركی و ئێرانی و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ جیاتی فیشه‌ك ڕیگه‌ چاره‌ی دیالۆك ده‌گرنه‌ به‌ر كوده‌تا سه‌ربازیه‌كانی حه‌ماس و حیزبولله‌و هینه‌کانی لای خۆشمان له‌ بێ ئومێدی به‌و لاوه‌ هیچی تری لێ شێن نابێته‌وه‌ . 
 
 /17/05/2008
 
mahdikawani@yahoo.co.uk
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.