به‌رنامه‌ی نوکته‌کانی سه‌ره‌ککۆمار له‌سه‌ر خۆی، پێشکه‌ش ناکرێت.
ئاگادارییه‌ک له کوردساته‌وه:
به‌رنامه‌ی نوکته‌کانی سه‌ره‌ککۆمار له‌سه‌ر خۆی، پێشکه‌ش ناکرێت…..
به‌کر ئه‌حمه‌د…….
لێدوانه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی تاڵه‌بانی له په‌یوه‌ند به ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی، شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی له ڕه‌خنه‌ی جۆراوجۆری له ناوه‌ندی مێدیای کوردی‌دا پێکهێنا. هاوکاتیش بۆ ڕهوایهتبهخۆدان که تاڵه‌بانی موڕالێکی دووفاقییانه پیاده‌کات و له ناوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بیدا له‌به‌رانبه‌ر ده‌یه‌ها رۆژنامه‌نووس و چاوه‌کانی کامێرادا، سه‌ربه‌رزانه داده‌نیشێت و ئه‌و نوکتانه ده‌گێڕێته‌وه که له‌سه‌ر سه‌ره‌ککۆمار ده‌کرێن، وه‌ک هۆکارێک ناوده‌هێنرێت. که‌چی له‌به‌رانبه‌ر ڕه‌خنه‌گرتنی شه‌قامی کوردی‌دا، تووندتر خۆی ده‌نوێنێ و ئه‌و ده‌سته‌واژانه به‌کارده‌هێنێت که بریندارکه‌رن و حورمه‌تی ئینسانی هاوڵاتییان پێشێلده‌کات.
من له‌م نووسینه‌دا، ناچمه تخوبی ئه‌و جه‌ده‌له‌ی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی قسه‌کانی تاڵه‌بانییه، به‌ڵکو له گۆشه‌نیگایه‌کی دیکه‌وه سه‌رنجی هه‌ندێ لایه‌نی دیکه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌ده‌م که هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی له چه‌شنی:" له‌گه‌ل تاڵه‌بانیت یان دژی ئه‌ویت" ، رێگه‌نادات ده‌رکه‌وێت. ئه‌و لایه‌نه‌ش که ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م، نوکته‌کانی سه‌رۆکه له‌سه‌ر خۆی له ڕۆژنامه‌گه‌ریی و مێدیای عه‌ره‌بیدا و قبووڵنه‌کردنی بچووکترین ئاستی ڕه‌خنه‌یه له هاولاتییانی کوردستان.
ئه‌و دیده‌ی که له‌پشت ناڕهزایهتیدهربڕینهوهیه له به‌رانبه‌ر نوکتهکردنی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر خۆی:" کابرا له به‌غداد له‌سه‌ر خۆی قسه‌ده‌کات و لێره‌ش جنێومان پێده‌دات" به جۆرێک له جۆره‌کان، ئه‌گه‌ر چی ڕه‌نگێکی ئۆپۆزسیۆنانه و زمانێکی تووره به‌کارده‌هێنێ، له دوا ده‌رئه‌نجامه‌کانی خۆیدا، باوهشدهکاتهوه به تاڵه‌بانیدا و وه‌ک سه‌رکرده‌ی خۆی پێناسیدهکاتهوه و دووباره‌ش ده‌چێته‌وه ژێر چه‌تری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و.
با که‌مێک له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی سه‌ره‌وه ئێستێک بکه‌ین.
ئه‌م ده‌نگانه پێیان ناخۆشه سه‌رکرده‌که‌یان ببێته "گاڵته‌جاڕی" مێدیای عه‌ره‌بی. جا ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستییه‌ش به ده‌ربڕین نه‌هاتبێته سه‌ر کاغه‌ز، به‌شیکی په‌یامه‌که‌ی له‌وه‌دا چڕده‌بێته‌وه. به‌وه‌ی تاڵه‌بانی کورده و میدیای عه‌ره‌بیش، له‌م نمایشه‌دا، خوازیاری نیشاندان و بهسووکسهرنجدانی سه‌رکرده‌ی ئێستای عێراقه، بۆیه ئه‌م کۆمێدیایه ئازارییان ده‌دات وپێیانوایه، تاڵه‌بانی خۆی و میلهتهکهیشی سووکدهکات:" که تاڵه‌بانی وا خۆی ده‌رده‌خات، وه‌ک کوردێک هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌که‌م."، ڕه‌نگه ئاسایی‌ترین ده‌ربڕینی ئه‌م هه‌ستی خۆپێشهرمهزاربوونه بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ماراسۆنه ناسیونالیستییهدا ونده‌بێت، ماراسۆنێک که ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی به شوێن ئامانجه‌کانی خۆیه‌وه، ده‌یه‌وێت سه‌ره‌ککۆمار سووک نیشانبدرێت، بێگومان به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دیده گشتییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کاندا خۆی سه‌پاندووه له په‌یوه‌ند به سه‌رکرده‌ی شمشێربهبهدهستی ئاسنینه‌وه، له لایه‌کی تریشه‌وه، ناسیۆنالیزمێکی دی که به‌غیلی به‌وه ده‌بات سه‌رکرده‌که‌یان نوکتهگێڕهرهوهی مێدیای عه‌ره‌بییه و ئه‌و مافه‌ش به‌وان ڕه‌وا نابینێت که هاوڵاتییانی خۆی سووکه ڕه‌خنه‌یه‌کی لێ‌بگرن، ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا ونده‌بێت، ڕۆڵی نووکته‌کانی تاڵه‌بانییه له تێکشکاندنی ترادیسیۆنێکی سیاسی‌دا که له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، تا ئێستاش که‌سی له‌سه‌ر ده‌کوژرێت.
له مێژووی کۆن و نوێی عێراقدا، سه‌کرده‌یه‌ک نه‌هات بڵێ، هاوڵاتییانی وڵاته‌که‌م نوکته‌م له‌سه‌ر ده‌که‌ن. تا ئه‌مڕۆش له یه‌ک به یه‌کی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کاندا که‌س به ئاشکرا ناتوانێت نوکته له‌سه‌ر سه‌رکردی سیاسی بکات. چ جای ئه‌وه‌ی که سه‌رۆک خۆی بۆ هاوڵاتییان نوکته‌کانی ئه‌وان له‌سه‌ر خۆی بگێڕێته‌وه. تاڵه‌بانی و نوکته‌کانی، داماڵینی ئه‌و به‌رگی سانسۆرهیه که کاریزمای که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان له‌م وڵاته‌دا ئه‌وانی زیاتر له خودا نزیکترکردۆتهوه وه‌ک له ئینسانێکی ئاسایی. تاڵه‌بانی و نوکته‌کانی، به ئینسانیکردنهوهی که‌سایه‌تی سیاسی و داماڵینی ئه‌و به‌رگه موقه‌ده‌سه‌یه که له مێژه له‌م مه‌مله‌که‌تانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، قوربانی له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێت. ئه‌م پیاوه، له ڕێی نوکتهکانییهوه، ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که مه‌سافه‌کانی نێوان سه‌رکرده و جه‌ماوه‌ر ناکرێ هێنده دوور بێت که ئینسان له ڕێگای ئه‌فسانه و سه‌رگوزشته‌ی له فه‌نتازیا دروستکراودا وێنه‌یه‌ک بۆ سه‌رکرده دروست بکات که له وێنه‌ی واقعی ده‌سه‌ڵاته ڕه‌مزیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و ناچێت. ئه‌م دۆخه له کوردستانیشدا به جۆرێک ژیانی خۆی ده‌ژی و تا ئێستاش شتێکی ئه‌وتۆ له ژیانی بارزانی باوک و بارزانی کوڕ نازانین. نازانین سه‌رۆکی هه‌رێم، چا ده‌خوات یان قاوه، خێزانه‌که‌ی ناوی چییه، چی له خۆشه‌ویستی ده‌زانێ، بۆیه ده‌کرێ له ڕێی نوکته و سه‌رگوزشته‌ی هه‌ڵبه‌ستراوه‌وه ئه‌و زانیارییانه به‌ده‌ست بێنین.
که‌واته ده‌بێ سوپاسی تاڵه‌بانی بکه‌ین که ترادیسیۆنێکی درێژی سه‌رکرده‌ی دور له جه‌ماوه‌ری میلیتانتی تێکشکاند و به‌رگی سه‌ره‌ککۆماری کرده‌وه به‌ری ئینسان و سه‌ره‌ککۆماری له که‌سێکی ئاسمانییه‌وه کرده‌وه به زه‌مینی. به‌لام ئایا ئه‌م تازه‌گه‌رییه له کرده‌ی سیاسه‌تدا ههنگاوێکی نه‌خشه‌بۆکێشراوی سیاسی بووه و به‌شیک له تێکشکاندنی پڕۆژه‌ی ناسهددامیزهکردنی ده‌سه‌ڵاتی دوای سه‌ددامه، با که‌میک له‌م پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه وردبینه‌وه.
نوکته‌کانی تاڵه‌بانی و کرێی جیاوازی ژن و مێرد
"میهرادی داریوشپوور" له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشدا له په‌یوه‌ند به پرسیاری یه‌کسانی نێوان ژن ومێردا، تیشکێکی خێرا ده‌خاته سه‌ر چۆنێتی ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندی یه‌کسانی له نێوان ئه‌واندا به له‌به‌ر چاوگرتنی ئاڵ‌وگۆڕێک له کرێی کاری ئه‌واندا پێکدێت. کاتێک کرێی کاری پیاو له ژن زۆرتر بێت، ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره له چۆنێتی یه‌کسانبوونی په‌یوه‌ندییه پێکهوهژیانییهکهدا پێکنایه‌ت. به‌ڵام کاتێک کرێی کاری ژن له هی پیاو زۆرتر بێت، پیاو زیاتر کێشدهکرێته ناو په‌یوه‌ندییه‌کی خێزانی یه‌کسانتره‌وه. واتا به‌شداری پیاو له کاری ناو ماڵدا، به شێوه‌یه‌کی یه‌کسانتر، هه‌ست پێده‌کرێت. ئه‌وه‌ی له‌م نموونه‌یه‌دا ده‌دوێ، نه‌چوونه‌ژێرباری په‌یوه‌ندییه‌کی یه‌کسانانه‌یه له دۆخی کرێی زۆری پیاودا و ملدانییهتی به یه‌کسانی ناو خێزان، له باری دووه‌میاندا.
با لێره‌وه بگه‌ڕێینه‌وه لای سه‌ره‌ککۆمار و له دیارده‌ی نوکتهکردنی ئه‌و وردبینه‌وه.
تاڵه‌بانی له کوردستاندا هه‌مان که‌سایه‌تی خاکی و ئینسانییانه‌ی نییه بۆ هاوڵاتییانی کوردستان و نوکتهیشییان بۆ ناگێڕێته‌وه، له کاتێکدا له پایته‌ختدا به جۆرێکی دیکه ڕه‌فتارده‌کات. به‌لام خاڵێکی گرنگ که ده‌بێ سه‌رنجی بدرێتێ ئه‌وه‌یه، به ئینسانیکردنهوهی که‌سایه‌تی سه‌رکرده و داماڵینی سه‌رپۆشه‌کانی پیرۆزی له ده‌سه‌لاتی سیاسی له به‌غدادا، به مانای له‌ده‌ستدان و ته‌نانه‌ت که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆ نییه. له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره ساده‌یه‌ی که تاڵه‌بانی له به‌غدادا، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌مزییه و به ئینسانیکردنهوهی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ککۆمار له ڕێگای نوکته‌وه، شتێکی ئه‌وتۆ له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ناگۆڕێت. به‌لام له کوردستاندا، تاڵه‌بانی هه‌موو شتێکه. بۆیه ئه‌و ڕوخسار و که‌سایه‌تییه‌ی له کوردستاندا هه‌یه‌تی، پێویستی به که‌سایه‌تییه‌کی کاریزمادار و سهروئهرزی هه‌یه. لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی شکۆمه‌ند و سامدار له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تاڵه‌بانی له ڕێگه‌ی کردنی نوکته‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان، به مانای کردنه‌وه‌ی ئه‌وه به یه‌کێک له هاوڵاتییانی کوردستان. ئه‌مه‌ش له خۆیدا دژایه‌تییه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئابووریی و سیاسییه‌ی که رۆژانه مه‌سافه‌کانی نێوان هاولاتییان و ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی گه‌وره‌تر ده‌کاته‌وه.
به کورتی: سهرهکۆمار له به‌غدادا له ڕێی نوکتهکانییهوه به‌رگی سه‌رکرده‌ی سیاسی ده‌دڕێت و ده‌بێته‌وه به هاوڵاتییه‌کی کۆمه‌ڵگا، به‌لام ئه‌م پڕۆسه‌ی به هاوڵاتیبوونهوهی ئه‌و زه‌ره‌رێک له که‌مبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی ئه‌و نادات.
سه‌ره‌ککۆمار له کوردستاندا، له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی به ئینسانیکردنهوهی که‌سایه‌تییه‌وه له ڕێگای نوکتهکردنییهوه بۆ خه‌ڵکی کوردستان، ڕووبه‌ڕووی له ده‌ستدانی کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره ده‌بێته‌وه، ئاخر هه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووریی و سیاسییانه‌ن که مه‌سافه‌کانی نێوان هاوڵاتیان و ده‌سه‌لاتی سیاسی گه‌یاندووه‌ته دوو شوێنی ته‌واو له‌یه‌ک دوور. کاتێک ئه‌م پرۆسه‌ی فهرهودکردنهی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا به لووتکه‌کانی خۆی ده‌گات، سه‌رکرده ناتوانێت به‌شێک بێ له هاوڵاتییان. کاتێک مه‌سافه‌کانی نێوان "ئێمه" و "ئه‌وان" ڕۆژانه له درێژبوونهوهدایه، سه‌رکرده په‌یوه‌ندی به جه‌ماوه‌ره‌وه، له ئاستی نه‌بووندایه و به‌شێک نییه له‌وان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پرده‌کانی ئاخاوتنی نێوانیان، زمانێکی دیکه به‌رهه‌مده‌هێنێت که ناکرێ له زمانی ئاخاوتنی زمانی سه‌رکرده بچێت له به‌غدادا.
سه‌ره‌ککۆمار له به‌غدادا، له ڕێگای داماڵینی به‌رگی سهرهککۆمارییهو و له‌به‌رکردنی به‌رگی هاوڵاتیبوونییهوه له ڕێی نوکته‌وه، زیانێک به په‌زه‌کانی ناگه‌ێنێت. به‌ڵام له کوردستاندا، چه‌ندین په‌زی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌بێ سه‌رببڕێن.
چۆن پرۆسه‌ی قبوڵکردنی یه‌کسانی له‌لایه‌ن پیاوێکه‌وه که کرێی کاره‌که‌ی له هاوسه‌ره‌که‌ی که‌متره ئه‌و کێشدهکاته ناو په‌یوه‌ندییه‌کی خێزانی یه‌کسانتره‌وه، هێنده‌ش نوکتهکردنی سه‌رۆک له کوردستاندا له‌سه‌ر خۆی بۆ خه‌ڵکی کوردستان له کوردساته‌وه، ئه‌و ده‌کاته‌وه به هاوڵاتییه‌کی وه‌کو ئه‌وان. بوون به به‌شێک له جه‌ماوه‌ر، به‌کارهێنانی زمانێکی ساده‌تر و میهره‌بانانه تره، زمانێک که دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دۆخی به‌تاڵانبردنی ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی له کوردستاندا، به‌شی خۆی پێده‌بڕێت له خوڵقاندنیدا. زمانێکی وا، به‌ڵگه و پاکانه‌ی دروست ناداته ده‌ست سه‌رکرده‌ی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ی پێبدرێته‌وه که جه‌ماوه‌ر له دڵیدا ڕۆژانه ده‌یکات. بۆیه سه‌رۆک ده‌بێت له کوردستاندا زمانی سهرهککۆمارێکی ڕاسته‌قینه به‌کاربێنێ که زمانی ده‌سه‌ڵاته و به‌رگی سه‌ره‌ککۆماریش دانه‌که‌نێت و نوکته‌یشیان بۆ نه‌کات، تا هاوڵاتیانی ژێر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، لهسهرۆکبوونی ئه‌و نه‌که‌ونه گومانه‌وه.