جۆلانێ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
زۆر دڵخۆشـــم ئه‌و كاته‌ی
ســــــواری جۆلانێ ده‌بم
به‌ئـــــاره‌زووی دڵی خۆم
به‌ره و بــــه‌رزایی ده‌چم
@@@
كه پـــــاڵم پێوه ده‌نێن
ده‌ڵێی ســـواری فرۆكه‌م
له‌گه‌ڵ هــــاوڕێكانمدا
به ئاسمانا گه‌شت ئه‌كه‌م
@@@
دیمه‌نی شـــاری یــاری
ده‌بینم له‌و به‌رزی یـــه
پڕ منداڵی چاو گه‌شــه و
باخچه‌ی شادی و خۆشی یه
@@@
بۆیه منیش گـــــۆرانی و
سروود ئه‌ڵێم بێ وه‌ستان
ده‌ڵیم خۆزگه هـــه‌ر ئاوا
گه‌شاوه بێ كوردســــتان
22/5/2013
@@@
• ئه‌م شیعره له زماره 2 ی گۆڤاری (((جۆلانێ) دا بڵاو بۆته‌وه ..كه گۆڤارێكی وه‌رزییه بۆ منداڵان ده‌رده‌چێت…