Skip to Content

Monday, May 6th, 2024
تاپۆ و گیرفانی بەتاڵ و شۆڕشی مەزن

تاپۆ و گیرفانی بەتاڵ و شۆڕشی مەزن

Closed
by August 5, 2013 گشتی

 

 

 

 

 

مرۆڤەکانی جیهان وەکیەکن لە کاتێکدا سروشت ئەوانی خستە سەر زەوی بە یەک جۆر و بە یەک شێوە لەسەر زەوی بڵاوی کردنەوە ، دواتر لەگەڵ زۆربوونیدا کلتور و زمان و تەنانەت ڕەنگیش گۆڕاو بەڵام ئەوەی سروشتە بنەڕەتیەکەیە وەک خۆی ماوەتەوە و گۆڕانی بەسەردا نەهاتوە ، هەموان نیشتمانەکەی خۆیان خۆش دەوێت بەرژەوەندیەکانیان دەپارێزن ، ئارەزوی دەسەڵاتداری و دەوڵەمەند بون دەکەن ، لە قۆنا‌‌‌غە مێژوویەکاندا ئەوەمان بۆ ڕوونبوەتەوە و هەندێکش ڕۆبچینە ناو مێژووی گەلانەوە بە ئاسانی دەتوانیت ئەوە بزانیت کە پێچەوانەی هەستە مرۆڤانەیەکان و گیانی لێبوردەیش ژمارەیەک مرۆڤ ئارەزوی بە دەستهێنانی دەسەڵات و دارایی بوون و لە ماوەیەکی کورتدا بونەتە سەرمایەدارێکی بە توانا کە حکومەتیش پێگەو مەکانەتی بۆ دابین کردوون دەستیان وەرداوەتە ‌هێزە بنەڕەتیە ئابوریەکانی وڵات ،  بیریاران و فەیلەسوفانیش بە شێوە گشتی باسیان لە کۆمەڵگاکان کردوە و گریمانەکانیان لەسەر بنەڕەتی سروشتی مرۆڤایەتی داناوە ، بۆیە دەکرێت لە کۆمەڵگەی کوردیشدا هەمان گریمانەکانیان ببێتە ڕاستی  .

ئەوەی لەم نیشتمانەدا خەڵکی بێزار کردوە ڕۆژانە چیرۆکی ژمارەیەک بازرگانی ئەم کوردستانەن کە توانای مادیان زۆر لاواز بوە و بە عاساکەی عیسا بوونەتە ملیاردیر ، بەڵام بە پشتگیری یان خۆنزیک کردنەوە لە کایەی سیاسی وڵآت توانویانە خۆیان وەک گەورە پیشان بدەن وە سود لە دەسەڵاتی گەندەڵ و خەڵکانی بازرگانی سیاسی وەربگرن بۆ مەبەستی تایبەتی .

هێنانی دەرمان و خۆراک و کەلوپەلی خراپ و ماوە بەسەرچوو ڕۆژانە ڕوپەڕی ڕۆژنامە و شاشەی تیڤیەکانی گرتوە ،  تائێستا وەزیرێک تەنانەت سەرۆکی حکومەتەکەیش نەیتوانیوە کەسێک ئاشکرا بکات و لە دادگا بە ئاشکرا بڵێن ئەوە فڵان خاوەنی کۆمپانیای بازرگانی سیاسی و سیاسەت مەدارەکەی پشتی سزای مەرگی بازرگانیان بۆ دەرچووە ئیدی سامانی کۆمپانیا وەک داهات دەدرێتە حکومەت و قەرەبووی زیان لێ کەوتوانی پێدەکرێتەوە ، پۆستی سیاسیشیان لێ وەرگیرایەوە و خۆشیان بە چەندین ساڵ بەندکران .

بەڵام لە بەرامبەر ئەمەدا هەواڵی ناخۆش بەردەوام بۆ هەژاران ڕەوانە دەکرێن ، ئەوە توشی شێر پەنجە بو چاوی دەرهینرا بە دەرزی گیانی لەدەستدا ، بە هۆی نەبونی دەرزی دژە ژەهر گیانی لەدەستدا …تاد .

وە موڵک و تاپۆ و وەبەرهێنان و قازانجی بێ سنور خانوی ڤی ئای پی و خانەنشینی پلە تایبەت و ئۆتۆمبێلی گوللە نەبڕ مەلەوانگەو سەفرە و پۆستی باش  بۆ کۆمپانیاو سەرکردەکان و کارەکەرەکانیان .

لە کۆتادا ئەنجامەکان هەر ئەو ئەنجامانە دەبن  وەک لە مێژودا بۆمان باسکراوە و چەند بیریارێکی جەختیان لەوە کردوەتەو وەک کارل مارکس و قوتابیانی قوتابخانەی مارکسی یان خووێندنەوەی ڕووداوەکانی مانگرتن و شۆڕشی کرێکاران و دنیای ئێستاش کە لە وڵاتە عەرەبیەکان و چەند ” وڵاتی ئەوروپی کە ڕوبەڕووی قەیرانی دارای بونەوە” . 

بەردەوام هەڵەیەکی کوشندەبوە جیاوازی چینایەتی زۆرتربێت ، بە شێوەیەک زۆرینەی خەڵک هیچیان نامێنێت بیخۆن یان خاوەنداری بکەن وبازرگانە سیاسیەکان هەموو شتێک مۆنۆپۆل دەکەن و لێکترازانی کۆمەڵایەتی دروست دەبێت ، شۆڕش بەدوای خۆی دێنێت ئەو کات بەناوی مارکسی و کرێکاری بێت ، یان مافی مرۆڤ و دیموکراسی بێت ، یان شەڕی ئاینی بێت ، یان هە ناوێکی تری نوێ سەردەم بۆ ڕووداوەکانی داتاشێت ،  لە پێناوی چەسپاندنی داد پەروەری هەمووی بەر ئەنجامی شکستی ئیداری سیاسی گەندەڵ و مشەخۆر دەبیت ، 

دەکریط فریاد ڕەسێکیش بێت ئەم ئەنجامانە پێچەوانە بکاتەوە و دادوەری بگەڕێنەتەوە هەر لە کرۆکی گەندەڵی و بازرگانە سیاسیەکانەوە وەک فریشتەیەک تۆبە بکات و یان لە بنەڕەتدا کەسێکی تێوەگلاو نەبێت ، ئەمەش بە کردار دەبێت نەک ختابی سیاسی و چاو بەست کردن . 

ڕێبین موحەمەد
Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.