Skip to Content

Friday, September 20th, 2024
سه‌گێک له‌ شانۆگه‌ریه‌کی پێداگۆگی میونشن   ده‌ور ده‌بینێ

سه‌گێک له‌ شانۆگه‌ریه‌کی پێداگۆگی میونشن ده‌ور ده‌بینێ

Closed
by August 5, 2013 شانۆ

 

 

 

 

له‌ 23.7.2013 له‌ سه‌ر سکۆی هۆڵی شانۆی ئاینه‌ ڤێڵت هاوسی شاری میونشن سه‌گێک ده‌وری خۆی له‌ نمایشێکی پێداگۆگیدابه‌سه‌ر سوورمانه‌وه‌ بینی. ئه‌م سه‌گه‌ له‌ساته‌ وه‌ختی خۆیدا ده‌وره‌که‌ی خۆی به‌و په‌ری جوانی و سه‌رسوورمانه‌وه‌ بینی. ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ به‌ناوی (نهێنی ماڵێکی میونشن) به‌زمانی ئه‌ڵمانی وبولگاری و زمانی سه‌گ نمایش کرا. ئه‌م پرۆژه‌ شانۆیه‌ له‌ ئه‌نجامی گفتۆگۆیه‌کی زۆری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاری میونشن سه‌باره‌ت به‌ گرفتێکی گه‌وره‌ی سه‌ردمی ئه‌مرۆ  ،که‌ رووبه‌رووی شاره‌که‌ بووه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ش به‌ حوکمی کرانه‌وه‌ی ده‌رگای سنوور ئه‌ڵـانیا و ووڵاتی ئه‌وروپای یه‌کگرتوو به‌سه‌ر ووڵاته‌ سوسیالیسته‌کاندا، ووڵاته‌ سوسیالیسته‌کان به‌گشتی گرفتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، ئاینی، زامان وکولتووری روو به‌روویان ده‌بێته‌وه‌.ئه‌م ووڵاته‌ سووسیالیستیانه‌ به‌شێووه‌یه‌کی گشتی له‌ زۆر رووی زانستی وسیسته‌مه‌وه‌ زۆر له‌دواوه‌ ماون، به‌م شێوه‌ یه‌  ئاستی بیرکردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنیان و ئاستی زانستی له‌ ووڵاته‌کانیاندا به‌گشتی به‌ پاشکه‌وتوو ماوه‌ته‌وه‌ و زۆر شتی تر. پارێزگاری میونشن زۆر رێگای گرته‌ به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌وسه‌رێک. بۆ نمونه‌ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌ ، به‌ناوی ناوه‌ندی راوێژکاری(ئینفۆ تسێنترۆم) ،له‌ لایه‌ن ‌ده‌سگای ئاڤۆ وشاره‌وانی و وزاره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌.

بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌م ناوه‌نده‌ راوێژکاریه‌ ده‌عوه‌تی ( هونه‌رمه‌ند هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌ و هونه‌مه‌ند ڤیڤی بالبی) کرد بۆ کارکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌رێگه‌ی شانۆگه‌ریه‌کی پێداگۆگیه‌وه‌. شانۆگه‌ری پێداگۆگی به‌شیوه‌یه‌کی گشتی کارده‌کات له‌سه‌ر بابه‌تێکی ساته‌وه‌ختی و سه‌رده‌مێانه‌ی ئه‌و کاته‌،  به‌شیوه‌یه‌کیهونه‌ری نوندنی پێداگۆگی. ئالێره‌دا شانۆ پێداگۆگی له‌ زۆر خاڵدا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، له‌ سه‌ر بناعه‌ی ئیمپرۆڤیزاتسیۆن و ،کاری جه‌سته‌یی ئازادو دۆزینه‌وه‌ی هیزی هاندانی ناوه‌وه‌ی به‌شداربوو و ناسینی که‌سایتیه‌کان و پێگه‌یاندنی لایه‌نی پۆزه‌تیڤی تێگه‌یشتنی هزری وهه‌ستی که‌سایتیه‌که‌، به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ،که‌باوه‌ری ته‌واوی پێ ببه‌خشرێته‌وه‌. به‌گشتی ئه‌و سه‌ختیه‌یی رۆژگاری لا روونتر ده‌بێت وله‌ سه‌ر سه‌کۆش هه‌ستی بوون و هێزی خۆی به‌ره‌نگێکی تر پێده‌به‌خشرێت.

تێکستی ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ تایبه‌تیمه‌ندیه‌کی خۆی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش به‌شێکی له‌ دوکۆمێنتاری وبه‌شێكی له‌ فانتازیای پرۆسه‌ی کارکردن وبه‌شێکی له‌ رۆژگاره‌کانی واقعی کۆمه‌لگای بولگاریه‌وه‌ هاتبووه‌ کایه‌وه‌. له‌به‌ر هه‌مان مه‌بست به‌دووزمان ئه‌م سانۆگه‌ریه‌ نووسرابوو.( زمانی ئه‌ڵمانی  و زمانی بولگاری) . ئه‌زمونێکی زۆر وورده‌کاری تێدایه له‌رووی دراماتۆرگئ وله‌رووی پێداگۆگیه‌وه‌. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسکردنه‌ ته‌نها دووجار له‌ گه‌ل ئه‌و سه‌گدا ته‌مرین کرا، به‌ڵام له‌کاتیت نمایشه‌کدا سه‌گه‌که‌ له‌ نێو جه‌ماوردا دانیشتووه‌ ، کاتێ کاتی ئه‌و دێت یه‌کسه‌ر ‌ له‌کاتی خۆیدا دێته‌ ده‌روه‌ و ده‌وڕێ و ده‌وری خۆی ده‌بینێت.، ئه‌م جاره‌ سێ ئه‌کته‌ری سه‌ر سه‌کۆکه‌  رسته‌یک هه‌یه‌ ده‌یڵێن، که‌ په‌یوه‌ندی به‌سه‌گه‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌ وڕێنه‌که‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.. له‌کاتی نمایشه‌که‌دا سه‌گه‌که‌ له‌ناو جه‌ماوه‌ردا  سه‌گه‌که‌ هات پێشه‌وه‌و وه‌ريینی خۆی کردو ئه‌کته‌ره‌کانیش رسته‌که‌ی خۆیان گووت. جه‌ماوره‌ به‌جارێک سه‌ریان سوورماو بووه‌ جێگای سه‌رنچێکی گه‌وری خه‌ڵکی و  له‌ داوی نمایشه‌که‌ گفتۆ گۆی  زۆری له‌سه‌ر کرا. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ به‌کورتی:  کۆتای چیرۆکی شانۆگه‌ریه‌که‌ به‌گۆرانیه‌کی بولگاری دێت. له‌کۆتای نمایشه‌که‌دا جه‌ماوه‌رچه‌په‌ڵه‌یه‌کی زۆر زۆریان لێدا، نزیه‌که‌ی ده‌ خوله‌کێك چه‌پڵه‌یان لێدا. ئیتر کۆتای هات هه‌موو هونه‌رمه‌ندان هاتنه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌و. جه‌ماوه‌ره‌کان به‌ چپڵه‌رێزان  جارێکی تر ، ئه‌و ئه‌کته‌ریان هێنایه‌وه‌ سه‌ر سه‌کۆ ، که‌ ئه‌و گۆرانیه‌ی کۆتای شانۆگه‌ریه‌که‌ی ووت ،  دووباره‌ی بکاته‌وه‌. ئیتر ئه‌کته‌ره‌که‌ جارێکی تر گۆرانیه‌که‌ی دووباره‌ کرده‌وه‌ و به‌چه‌پله‌ رێزان کۆتای هات.

تێکستی ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ له‌ نووسینی (هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌) و ده‌رهێنانی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان  هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌ و خاتوو ڤیڤی باڵبی  وه‌ بوو.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.