گفتوگۆیه‌ك له‌باره‌ی بارودۆخه‌كه به‌ر له كه‌وتنی مورسی(*)
– دیدگه‌ت بۆ دیمه‌نی گشتی رۆشنبیریی چییه له سایه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیانه‌ی تیایا ده‌گوزه‌رێین؟
* ئه‌و قه‌یرانه سیاسیانه‌ی تیایاین له ململانه سیاسیه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، نه‌خاسمه پاش گه‌یشتنی جه‌ماعه‌تی ئیخوانولموسلمین له‌ته‌ك گرووپ و حزبه‌كانی دیكه‌ی ئیسلامی سیاسی به ده‌سه‌ڵات.جا به هۆی ئه‌و فره سیاسه‌ته ئیخوانییه‌وه له‌وانه‌ش ته‌كاندانێكی به‌په‌له‌پروزێ له رووی(به‌ئیخوانیكردن و ته‌مكین و زاڵده‌ستی)به‌سه‌ر گشت جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌و قه‌یرانه بێسنوورانه هاتنه‌ئاراوه.
هه‌روه‌ها فه‌رامۆشكردنی چه‌ندین كێشه‌ی چاره‌نووسساز له لایه‌ن حوكمڕانی مورسیه‌وه له‌وانه‌ش به‌نداوی (نه‌هزه) و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ی كوشنده له‌میانی یاسای پسووله‌ی كه‌ناڵی سوێس، ئینجا شاره‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌وسینا. هه‌روه‌ها كوشتارگه‌كه‌ی قه‌زاوچه‌ندین شتی دیكه له‌ژمار نایه‌ن و یاسا ناده‌ستووریه‌كان و پازدان به‌سه‌ر یاسا و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی قه‌زا، توندوتیژی به‌رده‌وام ده‌هه‌مبه‌ر ئۆپۆزسیۆن و تۆقاندن و تیرۆروتاوانكاری و هه‌ڕه‌شه پێش و پاش (30) یۆنیۆی داهاتوو، ئه‌مانه‌و چه‌ندین قه‌یرانی دیكه‌ی ئابووری و گوزه‌ران.
جا له‌میانه‌ی ئه‌و قه‌یران وململانه‌یه‌دا هێرشێكی به‌ربڵاویش كرایه سه‌ر رۆشنبیریی میسریی، وه‌زیری رۆشنبیریی سه‌ر به ئیخوان یه‌كسه‌رو به‌بێ سێ‌ودوو ده‌ستی كرد به وازلێهێنان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پله‌داره سه‌ره‌كییه‌كانی خواره‌وه‌ی له داووده‌زگه جیاجیاكانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و له‌بری ئه‌وان كه‌سانی سه‌ر به ئیخوانی دانا.
ئه‌و شاڵاوه (ده‌سته‌ی كتێب)و (خانه‌ی كتێب)و به‌ڵگه‌نامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای رۆشنبیریی و خانه‌ی ئۆپێراوبالیێی گرته‌وه، هه‌روه‌ها داخستنی مۆزه‌خانه‌ی شوێنه‌واری میسری له رۆما، ئه‌و شاڵاوه گشتگیره به‌رده‌وام بوو وێرای(شۆڕشی)رۆشنبیران و خۆپیشاندان و رێپێوان و مانگرتنیان له بینایه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی له گشت بوراه‌كانی كولتووری.
جا ئه‌مه ته‌نیا ده‌ستپێك بوو بۆ كۆنترۆڵكردنی كولتووری میسری و داووده‌زگه فه‌رمییه‌كانی بوو له‌لایه‌ن ئیخوانه‌كانه‌وه بۆ تێكشكاندنی ئه‌و كولتووره به بیانووی پاكسازی وه‌زاره‌ت له گه‌نده‌ڵیی به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك توێژ ده‌ستی به‌سه‌ر رۆشنبیریی و وه‌زاره‌ته‌كه گرتووه و گوایه خه‌ڵكانی دیكه‌ی رۆشنبیروبه‌هره‌مه‌ندانی ئیسلامی سیاسی –كه له راستیدا نین- دوورخستۆته‌وه.
ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تا بوو، لێ چاره‌نووسی وه‌زیر له میانه‌ی بزاوتی(یاخیبوونه‌كه)لكابوو به چاره‌نووسی سه‌رۆكه‌وه.
– ئایا پێت وایه بزووتنه‌وه‌ی رۆشنبیریی پاش شۆڕش بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه یاخود ئه‌و ئازادیه‌ی به شۆڕش به‌ده‌ستمان هێناوه به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات؟
* گومانی تێدانییه ئه‌و ئازادیه‌ی به شۆڕش سه‌ندمان به‌هه‌رحاڵ له رووی موماره‌سه‌وه‌یه نه‌ك ده‌ستوورویاسادانان و یاسا، ده‌كارێ بزووتنه‌وه‌ی كولتووری و به‌رهه‌مهێنانی كولتووری وفیكری و داهێنان به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، لێ چاره‌نووسی ره‌وتی رۆشنبیریی میسریی زۆر به چاره‌نووسی شۆڕشه‌وه گرێدراوه، پێموایه ئه‌و به‌روبه‌رهه‌مه خۆشه‌ی گه‌ل هه‌ر گه‌لێك به‌رهه‌می دێنێ له ئاكامی شۆڕش هه‌ر شۆڕشێك، هه‌روه‌ك مێژووی نوێ فێرمان ده‌كات بریتیه له دیموكراسیی میللی-جه‌ماوه‌ری-له خواره‌وه‌ڕا واته ئه‌و دیموكراسیه‌ی هێزه راسته‌قینه‌كانی شۆڕش ده‌یسه‌نن.
خودی وشه‌ی دیموكراسی چ واتایه‌كی نییه ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌ل له خواره‌وه‌ڕا نه‌یسه‌نێ و به‌ده‌ستی نه‌هێنێ، چونكه دیموكراسی له نێو بونیاتی ده‌وڵه‌ت و داووده‌زگه‌ودامه‌زراوه‌كانیدا بوونی نییه.
مه‌به‌ست له دیموكراسی -شه‌عبیی- له خواره‌وه‌ڕا واته سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی شۆڕشه له به‌ده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌كان له‌وانه‌ش مافه‌كانی خۆپیشاندان و مانگرتن و گشت شێوازه‌كانی پرۆتستۆكاریی. هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی له‌وه‌ی حزب و سه‌ندیكا سه‌ربه‌خۆكان، وه‌ك هۆوئامرازن له خه‌باتی ئابووری و سیاسیداو سه‌ركه‌وتنی له رووی به‌ده‌ستهێنانی ئاستێكی شیاوی گوزه‌ران به هه‌موو پێداویستیه‌كانیه‌وه له‌و كرێیه‌ی په‌یوه‌سته به نرخ و هه‌ڵاوسانی نێوان هه‌ردوو راده‌وئاستی به‌رزونزمی كرێ.
به‌ده‌ستهێنانی بیمه‌ی ته‌ندروستی گشتگیر بۆ گه‌لی میسریی، مافی خوێندن به‌خۆڕایی، سه‌ركه‌وتنی له سه‌ربه‌خۆیی قه‌زاورۆژنامه‌وانیی و میدیا، هه‌روه‌ها وه‌ده‌ستهێنانی رزگاربوونی ئافره‌ت و خۆرزگاركردنی و سڕینه‌وه‌ی گشت شونه‌واره‌كانی جیاكاری له‌رووی جینده‌ر یا دین یا ره‌گه‌ز یا ره‌نگ یا..تد.
جا دواشت كێشه مه‌زنه‌كه‌یه سه‌ركه‌وتن له به‌رفراوانكردن و گه‌شه‌پێدان و قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیموكراسییه، كه به‌رده‌وام دووچاری هه‌ڕه‌شه‌وپێشێلكردن ده‌بێته‌وه له سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌ستڕۆیشتووی حوكمڕاندا، ده‌وڵه‌تی موباره‌ك و ده‌وڵه‌تی دینی، كه ئێستا له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدا له ململانه‌ن.
– ئایا (25) ینایه‌ر شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو یا سیاسی؟
* ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی ته‌كانی به پێشه‌نگی جه‌ماوه‌ریی لاوان، ئینجا تێكڕای گه‌ل دا بۆ شۆڕش هه‌رگیز ناكرێ به شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بچوێنرێ، ته‌نانه‌ت گه‌رچیش شۆڕش توانی هه‌نده چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ورۆشنبیریی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێ.
چه‌مكی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی واته گوێزانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له شێوازێكی به‌رهه‌مهێنانه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه، بۆنموونه له مێژووی نوێ‌دا له ده‌ره‌به‌گایه‌تی بۆ سه‌رمایه‌داری ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناكرێ شۆڕشێكی سیاسی میللیی هه‌رچه‌نده گه‌وره‌ومه‌زن بێت به شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌سف بكرێ له‌هه‌ر وڵاتێك له وڵاتانی جیهان و له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكی مێژوویدا، ئه‌مه شۆڕشێكی سیاسی میللییه له‌هه‌ر كات و شوێنێكدا ته‌نانه‌ت گه‌ر له میانه‌ی شۆڕشێكی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش بێ.
پرسیاره راسته‌قینه‌كه ئه‌وه‌یه له كام سیاقێكی مێژوویی‌دا ئه‌و شۆڕشه سیاسیه رووده‌دات: له سیاقی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی یا غیابی شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی؟شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌ره‌گرنگتره له شۆڕشی ته‌قینه‌وه شۆڕشگێڕییه میلییه جه‌ماوه‌رییه‌كان جا به‌بێ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ش زۆرجار په‌كی ده‌كه‌وێت، چوون شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی واته گه‌شه‌ی قووڵ و درێژخایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسی به‌ر له شۆڕشی جه‌ماوه‌ری، بۆنموونه شۆڕشی سیاسی و مه‌زنی (1789) له میانه‌ی زێتر له سه‌دساڵدا شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه‌ی كرد، ئه‌مه وایه شۆڕشێكی هێوروله‌سه‌رخۆ له میانی گه‌شه‌كردنی ئابووری و زانست و فیكر، مانیفاكتۆره مانیفاكتۆره، كارگه كارگه، كێڵگه‌یه‌كی سه‌رمایه‌داریی، كێڵگه‌یه‌كی سه‌رمایه‌داری، دوكان دوكان ئینجا بازاڕ، كۆمپانیا كۆمپانیا، داهێنان داهێنان، تیۆر تیۆر..تد.
– ئه‌ی كه‌موكوڕیه‌كانی شۆڕشه‌كه‌مان ده‌بێ چی بێ؟
* شۆڕشه‌كه‌مان شۆڕشێكی سیاسی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره‌یه له سیاقی مێژوویی سه‌ر به پاشكۆیی كۆلۆنیالیی نه‌ك له سیاقی مێژوویی شۆڕشێكی پێشتری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئیدی به‌وجۆره حاڵه‌تێكی ئاوا پێشتر نه‌ڕه‌خساوه لێیه‌وه هه‌نگاو بنێی و ببێته بناغه، به‌ڵكه ماڵوێرانیه‌كی گشتگیر رووی تێكردبوو له سه‌رده‌می موباره‌ك ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌ڵكه دۆخه‌كه تیایه تێكهه‌ڵقژاو ئیدی مه‌حاڵ بوو له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی له بنه‌ماوه هه‌ر ونبوون بونیات بنێی.
– ئه‌ی جیاوازی له نێوان شۆڕشی فه‌ره‌نسایی و رژێمی كۆنی ئه‌وێ و شۆڕشی میسری چییه؟
*له شۆڕشی فه‌ره‌نساییدا شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند قۆناغێكی گه‌شه‌كردنی سه‌رمایه‌داری به‌دیهێناو كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسایی گۆڕی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رمایه‌داری گوێزه‌ره‌وه‌و به‌و جۆره‌ش سه‌د ساڵی دیكه گه‌شه‌ی سه‌ند پاش شۆڕشه سیاسییه‌كان له (1789)تا(1830)و(1848) ئینجا كۆمۆنه‌ی پاریس (1871) و به‌رله‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری پێگه‌یشتوو ته‌واو سه‌قامگیر بێته كایه‌وه.
شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رله شۆڕشی (25ینایه‌ر2011) بوونی نه‌بوو، ئه‌و شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی بیرمه‌ندوفه‌یله‌سوفی سیاسی كلاسیكی فه‌ره‌نسایی (ئه‌لیكسی دوتوكڤیل)ناوی نا سیسته‌می كۆن واته سیسته‌می كۆنی پێش شۆڕشی فه‌ره‌نسا سیسته‌مێكی سه‌رمایه‌داری گوێزه‌ره‌وه‌ی ئه‌وتۆ بوو ته‌كانی به‌هێزی بۆ پێشه‌وه ده‌نا.
جالێره‌وه‌یه بیرۆكه‌كه‌ی دوتوكڤیل، به‌رایی وه‌ك مه‌ته‌ڵ وایه: سیسته‌می كۆن بریتیه له شۆڕش، هه‌ر سیسته‌مێكی كۆنی پێشكه‌وتووی ته‌كانده‌ر بۆ پێشه‌وه له میسر بوونی نه‌بوو، به‌ڵكه ته‌نیا داڕمانێكی گشتگیر كۆمه‌ڵایه‌تی – ئابووری به‌رده‌وام به‌ر له شۆڕش هه‌بوو، جا لێره‌وه بوو كێشه‌وگیروگرفته‌كانمان، ئێمه پاش شۆڕش له خاڵێكی گه‌شه‌كردووی ماتریالی ئه‌وتۆی پێشتر له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌نگاوناوێین بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كانی له‌سه‌ر بونیات بنێین، به‌ڵكه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌وهه‌بوو پێش شۆڕش ته‌نیا ماڵوێرانیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه به‌جۆرێك مه‌حاڵه شتێكی له‌سه‌ر بونیات بنێی، ته‌نانه‌ت هه‌رده‌بێ به‌ته‌واوه‌تی لێی داببڕێی، كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه هێزه شۆڕشڤانه راسته‌قینه‌كان له‌وه بێتواناترن بتوانن بمانخه‌نه سه‌ر راسته رێی مه‌ودا راسته‌وخۆوناوه‌نده‌كه‌ی ئه‌و لێدابڕانه.
– هه‌روه‌ك تۆكڤیل ده‌بوایه شۆڕشی وڵاته‌كه‌ی پاش شه‌ست ساڵ بخوێنێ و شیبكاته‌وه، ئه‌وه له‌سه‌رمانه ئێستا ئێمه‌ش شۆڕشه‌كه‌مان تاوتوبكه‌ین وشیبكه‌ینه‌وه، جیاوازیه‌كه‌ش له‌وه‌دایه ئه‌و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه ده‌كرد، جا هه‌رچی وتووه ئه‌وه ئه‌و شۆڕشه هێشتا به‌رده‌وامه، له‌كاتێكدا پێویسته له گه‌رمه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنیدا له شۆڕشه‌كه‌مان بكۆڵینه‌وه، به‌و جۆره له پێشه‌كی دوا كتێبتدا ئاماژه‌ت پێداوه، داخوا پێتوایه شۆڕشه‌كه‌مان پێویستی به خوێندنه‌وه‌ولێكۆڵینه‌وه‌ی سروشت و گه‌شه‌كردنی هه‌یه یا هێشتا به‌رده‌وامه‌و ئێمه‌ش ناتوانین به‌ته‌واوه‌تی شه‌نوكه‌وی بكه‌ین؟.
* پێموایه ئه‌و شۆڕشه‌ی، كه هێشتا به‌رده‌وامه به‌پله‌ی یه‌كه‌م شۆڕشه كۆمه‌ڵایه‌تیه-ئابوورییه‌كه‌ی پێش/پاش له رووداوی (1789)یه، واته ئه‌و شۆڕشه‌ی به‌رده‌وام بوو دوای (1789) به شه‌ست ساڵ به پله‌ی یه‌كه‌م بریتیه له شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی – ئابووری، ئیدی ته‌نیا چه‌ند ده‌ساڵێكی دیكه‌ی ماوه تا به‌ته‌واوه‌تی ببێ به شۆڕشێكی راسته‌قینه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و شۆڕشه وه‌ك لاشه‌یه‌ك(ته‌رمێك)نه‌بوو له‌رووی رووداووپه‌ره‌گرتنیدا نزیكه‌ی (160)ساڵ به‌رده‌وام بوو، قسه‌كردنیش له‌باره‌ی ئه‌و شۆڕشه قسه‌كردنه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو و ئه‌و وه‌قایعانه‌ی وه‌ئه‌ستۆی مێژوودان.
سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌كه‌ی ئێمه‌ش هێشتا خوێندنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانین رووداوه‌كانی سووسه بكه‌ین و بدینین، به‌ڵكه له‌به‌رئه‌وه‌ی هزركردن و وێناكردنێكی روون له‌به‌ردیده نییه له‌مه‌ڕ ئه‌و سیما‌و ئه‌دگارانه‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی چاره‌نووسی دیاری ده‌كات، هۆی راسته‌قینه‌ش بریتیه له‌وه‌ی چه‌مكی شۆڕش لای رۆشنبیرانی میسری وعه‌ره‌ب و هیدیكه له گشت جیهاندا بوونی نییه، چونكه بیری شۆڕشگێڕی جیهانی وه‌ڵامێكی به‌ته‌واوه‌تی روونی پرسیاری چه‌مكی شۆڕشی پێ نییه، دووریش نییه ئه‌و شۆڕشانه‌ی به‌ناو سۆسیالیزم به‌درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م رۆڵیان هه‌بووبێ له‌رووی په‌ره‌گرتن و فیكریان له‌باره‌ی شێواندنی چه‌مكی شۆڕش.
………………………………………………………………………………..
(*)(ئه‌مه به‌شێكه له دیدارێكی هانم شربینی له‌گه‌ڵ نووسه‌ری میسری خه‌لیل كلفه‌ت، كه له سایتی((الحوار المتمدن- ژ4149 له 10/7/2013)) بڵاوبۆته‌وه، بۆیه به‌شێكه ئه‌م چه‌ند پرسیاره تایبه‌تن به بارودۆخی سیاسی میسر، پرسیاره‌كانی دیكه زیاتر ئه‌ده‌بی وده‌رباره‌ی وه‌رگێران بوون)