چەند ڕاستییەک لەبارەی که‌یسی 18 کچه‌که و خه‌مساردی و خۆدزینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆکێۆمێنته‌ی ده‌زگای مخابه‌راتی عیراقی بۆ یه‌که‌م جار، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌ئه‌نفالکردن و جینوسایدی گه‌لی کورد- چاک- ده‌ستیکرد به هه‌ڵمه‌تێکی به‌ربڵاو بۆ به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه له ڕاستی ئه‌و دۆکیۆمێنته و چاره‌نووسی ئه‌و قوربانیانه‌ی ناویان هاتووه. به په‌یوه‌ندیکردن و نامه‌ناردن بۆ سه‌فاره‌ت و کونسلخانه‌کانی میسر له وڵاتی ئه‌وروپا و ئوسترالیا و که‌ندا، هاوکات به گردبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و داموده‌زگا دیبلۆماسیانه‌ی وڵای میسر.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا په‌یوه‌ندی کرا به چه‌ند لایه‌نێکی میدیای میسره‌وه. ڕۆژنامه‌ی “الدستور”ی هه‌فتانه، یه‌کیک بوو له‌وانه که ئاگادارکرابووه‌وه و ڕۆژنامه‌نوس “منیرڤا احمد” به‌دواداچوونیکرد به ڕێی په‌یوه‌ندیکردن به ناوه‌ندی (چاک)ه‌وه کۆمه‌ڵێک پرسیاری ئاڕاسته‌مانکردبوو که من خۆم ئه‌و کاته وه‌ک به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ناوه‌ندی چاک وه‌ڵاممدانه‌وه که ده‌قه‌که‌ی له‌م لینکه‌دا هاتووه:
هه‌روه‌ها به‌ڕێی هاوکارێکمانه‌وه، په‌یوه‌ندیمان به‌ست به خاتوو “زکیه اسماعیل حقی” یه‌وه. که کوردێکی فه‌یلیی دانشتووی به‌غدایه و له ساڵانی حه‌فتادا سه‌رۆکی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان بوو و یه‌که‌م قازی ژنه له عیراقدا. زه‌کیه خانم له دوای ڕوخانی ڕژیمی سه‌ددامه‌وه ئه‌ندامی خولی یه‌که‌می په‌رله‌مانی عیراق بوو. له ئێمه‌یڵه‌که‌یدا (که به‌زمانی ئینگلیزییه و لای من پاریزراوه) باس له‌وه ده‌کات که کۆپیه‌کی ئه‌سڵی ئه‌و دۆکیۆمێنته و ده‌یان دۆکیۆمێنتی تر که‌وته ده‌ستی که له‌ناو کۆشکی کۆماری پارێزراوبوون، کاتێک ئه‌و وه‌ک ڕاوژکاری وه‌زاره‌تی دادی عیراق دانرابوو و نوسینگه‌که‌ی نزیک به نوسینگه‌ی “پۆڵ بریمه‌ر”ه‌وه بوو. هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت که ئه‌و دۆکیۆمێنتانه‌ی ڕاسته‌وخۆ داوه‌ته ده‌ستی برێمه‌ر.
زکیه هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه له ئیمه‌یله‌که‌یدا باس له ڕووداوێکی تر ئه‌کات و ئه‌ڵێت: له رۆژی 14ی سیپته‌مبه‌ری 2004 له کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، “سوزان موبارك” ده‌بینێت و ڕاشکاوانه باسی ئه‌و که‌یسه‌ی بۆئه‌کات و لۆمه‌ی ده‌وڵه‌تی میسر ئه‌کات بۆ ئه‌و کرده‌وه‌یه به‌ڵام له‌بری وه‌ڵامدانه‌وه هه‌روه‌ک زکیه ئه‌ڵێت: باوه‌ڕناکرێت چۆن سۆزان موباره‌ک خۆی دزییه‌وه و کۆنفرانسه‌که‌ی به‌جێهێشت.
ئه‌وه‌ی جێی داخه به‌هۆی سه‌ره‌ڕۆیی یه‌کێک له ئه‌ندامانی (ناوه‌ندی چاک) ه‌وه که ئه‌و زانیاریانه ئه‌داته ڕۆژنامه‌نوسێک له هه‌ولێرو ئه‌ویش ئه‌یاکاته ده‌سکه‌وتیکی ڕۆژنامه‌وانی بۆ خۆی.
ئێستاش جارێکی تر ئه‌و که‌یسه به‌گه‌رموگوڕی هاتووه‌ته به‌ر‌باس پاش ئه‌وه‌ی زنجیره درامای میسری (نیران صدیقه) که له که‌ناڵی ئاسمانی “ئیم. بی. سی” پێشانئه‌درێت، له زنجیره‌ی پێنجه‌میدا ڕاشکاوانه باسی که‌یسی کچه ئه‌نفالکراوه‌کان ئه‌کات. به‌ڵام مخابن، نه ئه‌وکاته و نه ئیستاش به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزب و حکومه‌ت نه‌ک هه‌ر هه‌وڵی جیدیان نه‌داوه به‌ڵکو نکۆڵی لێده‌که‌ن و به‌گومانه‌وه ئه‌ڕواننه ڕاستی دۆکیۆمێنته‌که و سه‌رکرده‌یه‌کی پایه‌به‌رز له‌بری داوای به‌دواداچوونه‌وه و لێکوڵینه‌وه، دۆکیۆمێنته‌که به ساخته.
من پێموایه ده‌سه‌ڵاتی حکومی و حیزبی له کوردستاندا یان ئه‌وه‌تا به مه‌به‌ستێکی سیاسییه‌وه که ڕێی تێئه‌چێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به سیاسه‌تی ئه‌و کاته‌ی بریمه‌ره‌وه وه‌ک حاکمی ڕه‌ها عیراق و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆکیۆمێنته‌ش بۆ ئامانجێک بێت و هه‌روه‌ها دوورنییه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ژێربه‌ژێری ئه‌مریکاوه هه‌بێت. یان ئه‌وه‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زۆر خه‌مسارده له ئاستی ئه‌و جۆره پرسانه وبه‌بێ بایه‌خ سه‌یریان ئه‌کات و به‌لایه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه پێ گرنگتره وه‌ک له که‌یسی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی ئاوادا، ئه‌گه‌ر نا ده‌بوایه ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسه باڵا ده‌سته‌کان هه‌رهیچ نه‌بووایه به‌م کارانه هه‌ڵسانایه:
1- دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌کی پسپۆر بۆ به‌دواداچوونه‌وه له‌و که‌یسه.
2- په‌یوه‌ندیکردنی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به حکومه‌تی میسره‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی له‌و شێوه‌یه‌ش کرابێت، ئه‌نجامه‌کانی بخه‌نه‌ڕوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
3- په‌یوه‌ندیکردنی ڕاسته‌وخۆ به نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری درامای “نیران صدیقه”ه‌وه بۆ زانیاری به‌ده‌ستهێنان له‌سه‌ر سه‌رچاوه و چۆنێیه‌تی ڕوداوی دراماکه.
4- ئه‌کرا و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت، حکومه‌تی هه‌رێم خه‌ڵاتێکی باش دابنێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له نزیکه‌وه به به‌ڵگه‌وه زانیاریان لایه له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه. هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی لێبوردن و پاراستنی ژیانی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ناو ده‌زگای موخابه‌رات ئاگاداری که‌یسه‌که بوونه مسۆگه‌رکات به‌مه‌رجێک تاوانباری سه‌ره‌کی نه‌بن.
به هیوام که خه‌مخۆرانی ئه‌م گه‌له داماوه له هه‌موو چین و توێژێک گوشاری جیدی بخه‌نه گڕ و داوابه‌رزکه‌نه‌وه ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسان تا ئاوڕێکی جیدی بده‌نه‌وه و هه‌رنه‌بێت له‌بری ئه‌و هه‌موو خه‌رجه زۆروزه‌به‌نده‌یه‌ی ته‌رخان ئه‌کرێت بۆ چالاکی جۆراوجۆر و هێنانی ده‌یان وه‌فد و که‌سی بیانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ئاماده‌بوون له کۆنفراسی سه‌یروسه‌مه‌ره، ڕێژه‌یه‌کی که‌می ئه‌و جۆره خه‌رجانه بۆ ئه‌م دۆزه دابین بکریت.