مه‌هێڵه له ئاوێنه‌دا بێجگه له خۆت که‌سی تر ببینیت
بۆ مێژوو له مه‌رگی شێرکۆبێکه‌سدا
ئه‌ی تاک مه‌هێڵه بتکه‌ن به‌وه‌ی، که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت نه‌ک خۆت بیت. مه‌هێڵه له ئاوێنه‌دا بێجگه له خۆت که‌سی تر ببینیت. چ ترسناکه، که له‌پڕ مه‌رگ پێمانپێده‌که‌نێت. چ ترسناکه پرسه‌نامه‌ی عه‌شام، کاتێک تۆ ڕاستیی ڕووت ده‌بینیت. چییبکه‌ین تا پرسه‌نامه‌ی عه‌شام نه‌بینین، ترسناکه ئه‌م پرسه‌نامانه‌ی عه‌شام. ئێمه که زمانمان له شه‌ڕه‌کاندا قرتێنراوه توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌مان نییه. ئێمه تا مه‌رگی خۆمان ڕه‌نج ده‌ده‌ین و ئاره‌قه‌ی ته‌وێڵمان ژیانمان ده‌کزێنێته‌وه. چییبکه‌ین تا ئه‌م پرسه‌نامه‌ی عه‌شامه نه‌بینین؟
له‌م هه‌موو ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له ته‌پووتۆزی شه‌ڕ و میدیادا کوژراین، به پرسه‌نامه‌یه‌ک چلۆن بتوانین ئاشتبینه‌وه؟ که عه‌شام له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌مان ده‌گریین، فرمێسک و گوڵه‌کانی ده‌ستیان چلۆن ده‌توانن ئاشتمان بکه‌نه‌وه؟ مێژوومان هه‌موو جێگاپێی شه‌قه‌کانی ئه‌وانه، عه‌شام پرسه‌نامه چلۆن ده‌نێرن، که ده‌زانن مێژوومان خوێناویی کێرده‌کانی ده‌ستی ئه‌وانه، دڕکه‌کانی قه‌دی میدیای حیزب و میدیای ئازادی ئه‌وانه؟
ئێمه وه‌ک جه‌لالی میرزا که‌ریم له ئه‌زه‌ڵه‌وه به سه‌وزیی وشککراین، له ئه‌زه‌ڵه‌وه غه‌مگیین بووین، له ئه‌زه‌ڵه‌وه بێکه‌س کراین. ئێمه وه‌ک جه‌لالی میرزا که‌ریم ئه‌م پرسه‌نامانه‌ی عه‌شام وه‌ک جه‌مال غه‌مبار به‌دیار سووتانی کتێبه‌کانیه‌وه غه‌مبارترمان ده‌کات، که ئێمه له سه‌ره‌تاوه ته‌نها بووین، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌نامانه غه‌مبارتر و ته‌نیاترمان ده‌کات. هه‌رچیی وه‌ک ئێمه‌ی غه‌مبار به ڕه‌گی ئازارێکی درێژی وه‌ک سورێن کیرکه‌گۆره‌وه له‌دایکبووبێت به گریه‌ی عه‌شام له مه‌رگدا ئاسووده نابێت. چییبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پرسه‌نامه‌ی عه‌شام نه‌بینین؟
جه‌لالی میرزا که‌ریم ده‌ڵێ، لێمه‌گه‌ڕێن ئه‌م کێرده ژه‌هراوییه‌ی له‌بیرکردنم له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێردا فه‌رامۆشبکرێت، مه‌هێڵن شێرکۆ بڕوات و وا ده‌رکه‌وێت ئێمه ئازاری قڵیشی سه‌رسنگی یه‌ک دره‌خت نه‌بین. عه‌شام، که پرسه‌نامه ده‌نێرێت ته‌نیایی خۆمم بیرده‌که‌وێته‌وه، کاتێک ته‌ماشای سه‌رای ئازادیی ده‌که‌م دڵڕه‌قیی شاره‌وانییم لێده‌بێته ڕه‌حمه‌تی هه‌موو دونیا، ئاپۆره‌ی هاووڵاتیانیی کوردستانم له گریه‌یاندا لێده‌بێته سه‌مفۆنیا. ئه‌گه‌ر سبه‌ی شه‌یتان چووه ناوتانه‌وه له‌وسه‌ره‌وه وه‌ک په‌ریی ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر ئاگری جه‌هه‌ننه‌می مه‌رگی ته‌نیای شاعیرێک تێتاندا کڵپه‌ی سه‌ند، سبه‌ی له‌ولاوه وه‌ک ئاوی ڕوونی کانیی هه‌ڵده‌قوڵێت.
ئه‌ی تاک مه‌هێڵه بتکه‌ن به‌وه‌ی، که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت نه‌ک خۆت بیت. مه‌هێڵه له ئاوێنه‌دا بێجگه له خۆت که‌سی تر ببینیت. لێره‌وه هه‌وڵدان بۆ پاراستنی خود، هه‌وڵدانه بۆ پاراستنی مێژوو، هه‌وڵدانه بۆ ڕزگارکردنی ئاینده.
مه‌هێڵه مێژوو و ئێستا و ئاینده‌ت لێزه‌وتبکه‌ن، کێ ده‌ڵێ تۆ بولبولی وه‌ختی گوڵی شیعر و وشه‌ی سبه‌ینێ نیت، مه‌هێڵه بسته‌زه‌میینێکت بۆ پێشکه‌شکردن بۆ نه‌هێڵنه‌وه، کێ ده‌ڵێ تۆ ئه‌کته‌ری ئێستا و سبه‌ی نیشتیمانێک نیت.
ئێمه وه‌ک جه‌لالی میرزا که‌ریم له گۆیژه‌وه ده‌ڕوانینه ده‌شتی کۆیه، مامه‌یاره ده‌بینین به ده‌ستی به‌ستراوه‌وه په‌تێک له ملیدایه و به‌دوای ئه‌سپێکدا بۆ سلێمانیی ڕایده‌کێشن. مه‌ڵکه‌ندی و کانی ئاسکان له باوه‌شی ده‌که‌ن. یاره لێیانده‌پاڕێته‌وه، که به سه‌یوانی نه‌سپێرن، که مێژووی له‌گه‌ڵ لاپه‌ڕه‌کانی بابان‌دا نه‌دڕێنن. ناپاکان له سه‌یوانن، لێیبگه‌ڕێن ئه‌م ته‌نها بنوێ، ده‌یه‌وێت به‌ته‌نها بنێژرێت، ده‌یه‌وێت له گردی مامه‌یاره‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ و ئاینده‌ی کوردستان بدوێ.
06.08.2013
Danmark