چرپه‌ی منداڵێك …. عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
هاوڕێ
ئه‌مڕۆ هه‌ر زۆر دڵخۆشم چونكه كتێبخانه بچوكه‌كه‌م كۆمه‌ڵێكی زۆر كتێب ونامێلكه و گۆڤاری منداڵانی به زمانی شیرینی كوردی تێدایه،خۆیشم ده‌فته‌رێكم داناوه جار جاره هۆنراوه‌یه‌ك یان چیرۆكێك ده‌نووسم و بۆ هاوڕێكانمی ده‌خوێنمه‌وه …..پێمخۆشه ئه‌مجاره‌یان ئه‌م چیرۆكه‌ی خۆمتان بۆ بگێڕمه‌وه كه تازه نووسیومه……………
(رۆژێك گوڵناز زۆر حه‌زی له یاری ده‌كرد به‌ڵام هیچ كام له هاوڕێكانی دیار نه‌بوون، به دایكی وت كه هاوڕێكانی دیار نین چۆن و له‌گه‌ڵ كێ دا یاری بكات؟
دایكیشی چوو گۆڤارێكی منداڵانی بۆ هێنا و وتی كچه‌كه‌م ئه‌ی ئه‌مه هاوڕێ نی یه ده‌ی بیگره و ده‌ست بكه به خوێندنه‌وه‌ی ………
گوڵنازیش به خۆشی یه‌وه گۆڤاره‌كه‌ی له دایكی وه‌رگرت و كه‌وته خوێندنه‌وه‌ی كه چیرۆكی خۆش و هۆنراوه‌ی جوان و زانیاری به سوودی تیا‌بوو كه ته‌واو بوو ته‌ماشای كرد كاتێكی زۆری له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر بردووه و سودێكی باشیشی لێ وه‌رگرتووه بۆیه به خۆشی یه‌وه چوو بۆ لای دایكی و سوپاسی كرد بۆ ئه‌و هاوڕێ یه‌ی بۆی په‌یدا كرد ……)
هاوڕێیان ئه‌مه چیرۆكی ئه‌مجاره‌م بوو تا چیرۆكیكی تر خواتان له‌گه‌ڵ