ئێواره ڕێزلێنانێك بۆ كه‌سایه‌تی خۆشه‌ویستی شاری كه‌ركوك ناسر عه‌لی زه‌نگه‌نه
ئه‌گه‌ر سه‌ردانی شاری كه‌ركوك بكه‌یت له رێگای سلێمانییه‌وه به ده‌روازه‌ی جاده‌ی ئیسكاندا, یه‌كه‌م جار به‌لای ده‌ستی چه‌پدا كه‌نیسه‌ی سووری كریستهكان به‌خێر هاتنت ده‌كات، به‌لای ڕاستیشدا گۆرستانی گردی شێخ محێدینه، له‌وێ كۆمه‌ڵێك شاعی، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند، كه‌سایه‌تی ناسراو و بهڕێزوخۆشهویستی ئه‌و شاره له پێشوازیدان، ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌نگاوێك برۆیت ده‌كه‌ویته نێوان دوو گه‌ره‌كی شاری كه‌ركوكه‌وه كه یه‌كێكیان بهرتهكیهیه و ئه‌وی تریان گه‌ره‌كی بڵاغه, له چونت بۆ گه‌ڕه‌كی بڵاغ سه‌ره‌تا مزگه‌وتی خادم سوجاده به میناتۆری شین وسه‌وز رازاوه‌ته‌وه كه به‌رماڵی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه, له هه‌موو لایه‌كه‌وه موسڵمانان بۆ دیداری ده‌هاتن، لێ پێش رووخاندنی به‌عسی گۆڕ به گۆڕ به‌رماڵه‌كه، له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه دزراو ئیتر دیار نه‌ما, دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش به یه‌كجاری مزگه‌وته‌كه به ته‌واوی رووخێندرا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ناوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه، چه‌ند هه‌نگاوێك برۆیت تووشی دووریانێك ده‌بیت، یه‌كێكیان بۆ مه‌نزلگای پیر ئه‌حمه‌دی باپیره‌گه‌وره‌ی كاكه‌یی ده‌تبات، ئه‌وی دی بۆ لای ماڵی ئه‌سیری شاعیری نیشتمان په‌روه‌ری كوردستان. له نێو كۆمه‌ڵه ماڵێكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره جه‌نجاڵه‌دا كه ناوی بڵاغه, پڕه له جوڵه‌و ململانێی هه‌ژاران له گه‌ڵ ژیان، له زه‌مه‌نێكدا خێزانێكی مرۆڤ دۆست و خۆشه‌ویستی گه‌ره‌كه كه ،ناسراو بوو به عه‌لی عه‌ودل زه‌نگه‌نه له گه‌ڵ عه‌نبه‌ر خاتوونی هاوسه‌ری سیمبولی گه‌ره‌كه‌كه بوون، كه خاوه‌نی خێزانێكی قنجیلانهی كه‌ركوكیانه و چه‌ند كورێك بوون له ناویاندا گه‌وره‌كه‌یان ناوی حه‌مه عه‌لی بوو، بچووكه‌كه‌شیان ناوی شه‌ریف بوو كه له ناو هاوگه‌ڕه‌ك و خه‌ڵكدا به مه‌لا ره‌سول ناسراوبوو، مه‌لا عه‌لی عه‌ودل بروانامه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئه‌م گه‌ڕه‌كه دابوو دگمه‌ن و دانسقه بوو كه لای هه‌موو كه‌سێك ده‌ست ناكه‌وت، مه‌گه‌ر ره‌سول حه‌مزاتۆف كه له باوكی وه‌ریگرتبێت1، ئه‌م بروانامه‌یه بو به گرفت و سه‌ر ئێشه‌و كێشه‌یه‌كی زۆر بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان، له پاره‌و پۆسته‌وه بۆ ترس وتۆقاندن و به‌ندیخانه‌و دووركه‌وتنه‌وه و ده‌ربه‌ده‌ری, له‌م گه‌ره‌ك بۆ ئه‌و گه‌ره‌ك و له‌م شار بۆ ئه‌و شار به‌تایبه‌ت بۆ خواروی عیراق, وه‌لێ یه‌ك تۆزقاڵ له وره به‌رزی له لای كوڕه‌كانیان كه‌می نه‌كرده‌وه‌و به‌رده‌وام بوون له ڕێبازی سه‌ربه‌رزی خۆیان كه تێكۆشانه بۆ به‌رزترین به‌های مرۆڤایه‌تی كه دادپه‌روه‌ری و یهكسانیییه، له ناوه‌ڕاستی ساڵانی شه‌سته‌كاندا شه‌ڕ له نێوان ده‌سه‌ڵاتی عارف و پێشمه‌رگه ڕوویدا، حه‌مه عه‌لی زه‌نگه‌نه یه‌كێك بوو به فێڵ ونامه‌ردانه كه‌وته بۆسه‌ی جاش و خائێنانی ئه‌و كاته‌و به به‌رچاوی خێزانه‌كه‌یه‌وه بێ سه‌روو شوێن كرا و تا ئێستا نه‌بینرایه‌وه ، هه‌رچی دایكی خاتوو عه‌نبه‌ره به‌ره‌و روی به‌ندیخانه بوه‌وه‌و به جگه‌ر سووتاوی له كونجی زیندان مایه‌وه هه‌تا كوو یانزه‌ی ئازار هات و ئازادكرا، هه‌رچی ناسری برای حه‌مه عه‌لییه ئه‌ویش زیندانی كرا و دواتر ئازاد كرا.
ئه‌و رۆژگاره ناخۆشترین ساتی كوردانبوو له ژیاندا ، چونكه كوردی خۆفرۆش له دوژمن فێری هونه‌ری رفاندن و تۆقاندن بوو، ئه‌م خێزانه تێكۆشه‌ره برا بچووكه‌كه‌یان كه به مه‌لا ره‌سوول ناسرابوو درێژه‌ی به خه‌بات و تیكۆشانی برا گه‌وره‌كه‌یدا، چه‌ندینجار پۆست وپله‌و پایه‌ی له لایه‌ن رژێمی به‌عسی گۆربه‌گۆر پێدرا به‌ڵام ههمووجارهكان ره‌تی ده‌كرده‌وه، به‌داخه‌وه له ساڵی1981له لایه‌ن ئه‌منه‌وه ده‌ستگیركرا ئه‌ویش چاره‌نووسی تا ئێستا به نادیاری مایه‌وه، به‌مه‌ش خۆی و برا گه‌وره‌كه‌ی به‌ئه‌نفال كرا‌و داده‌نرێن و تا ئێستا چاره‌نوسیان دیار نییه، ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه بووه هۆی ئه‌وه‌ی باری ده‌روونی دایك و مام ناسر تێك بچێت, خاتوو عه‌نبه‌ر به حه‌سره‌ت هه‌ردوو كوره‌كه‌ی سه‌ری نایه‌وه, مام ناسریش به یه‌كجاری ماڵئاوایی كرد له كه‌س و كار‌و خزم ودۆست وبراده‌ران و هاوڕێان له به‌رواری یه‌كشه‌مه 14.7.2013 له‌گۆرستانی بهرتهكیه به‌خاك سپێردرا، لێره‌دا دوا وته‌م ئه‌وه‌یه كه شه‌هیدان حه‌مه عه‌لی و مه‌لا ره‌سوول دوو سیمبولی نه‌مرو هه‌ژار دۆست و یه‌كسانیخوازی شاری كه‌ركوكن, پێویسته له گه‌ڕه‌كی هه‌ژارنشینی بڵاخ په‌یكه‌ریان بۆ بكرێت چوونكه نموونه‌ی رۆڵه‌ی ئه‌و گهرهكهن.
بڵاخییهكان و خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك خۆراگری و هه‌ڵوێستی به‌رزی ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه له یاد ناكه‌ن و وه‌ك ره‌سول حه‌مزاتۆف له یادی نه‌وه‌ت ساڵی خۆی باسی كه‌س ئازاونیشتمان په‌روه‌ری كرد ووتی مرۆڤ به دووساڵ فێری قسه ده‌بێت، به شه‌ست ساڵ فێری بێ ده‌نگی ده‌بێت.
كه‌سی خۆنه‌ویست وخاوه‌ن هه‌ڵوێست وه‌ك ئه‌و دووقارهمانهن, نه‌كوڕی دوو ساڵن، نه‌كوڕی شه‌ست ساڵیشن, به‌ڵكو له نیوه‌ی رێگاكه بوون، ههزارسڵاو له روحی پاكی شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به گشتی و له مام حه‌مه عه‌لی زه‌نگه‌نه‌و مه‌لا ره‌سوول و مام ناسر به تایبه‌تی ، سه‌بووری وخۆشه‌ویستی بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌خوازم.
هێرش نوری فه‌قێ
ئه‌ڵمانیا/میونشن
1/ره‌سوول حه‌مزاتۆف نووسه‌رێكی داغستانی لای جۆرجیایه. به‌ناوبانگترین كتێبی داغستانی منه.
2/مه‌به‌ست لهبڕوانامه ئه‌وه‌یه كه‌چۆن حه‌مزاتۆف باوكی ره‌سوول حه‌مزاتۆف،كه‌حه‌زی كرد كوره‌كه‌ی ببێته شاعیر.چیرۆكی خه‌ڵكی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی بۆ كوری ره‌سول حه‌مزاتۆف هێنایه‌وه.