چاوپێكەوتنی هەفتەنامی (هاوڵاتی) لە گەڵ بەرێز جەوهەر نامیق سالم *
سازدانی: كەمال رەئوف….
به‌شی دووههموكۆتایی…….
هاوڵاتی : پێتانوایه ده‌سه‌ڵات به جۆرێك له جۆره‌كان له زیاد بوونی ئه‌و پاره‌یه‌دا قازانجی كردوه؟
جه‌وهه‌ر نامیق : به ته‌ئكید ئه‌و زیاده‌یه سودی ده‌بێت بو ده‌سه‌ڵات له جیاتی ده دوازده وه‌زیر نزیكه‌ی په‌نجای هه‌یه وه‌كو ده‌ڵێن (1.2) ملیۆن كارمه‌ندی هه‌یه . ئه‌و هه‌موو ته‌خشان وپه‌خشانه و گه‌نده‌ڵییه كه خۆشیان جار‌و بار ره‌خنه‌ی لێده‌گرن . زیاد بوونی داهات ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی باش و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی توَكمه و له جیگاو رێگای خوی‌دا به ئه‌مانه‌ته‌وه به كارنههێنرێت ، دور نییه بوَ بازنه‌یه‌كی فرسه‌ت ته‌ڵه‌ب ومشهخوَر باش بێت ، وه‌لێ كه‌مه‌رشكێنه بوَ كوَمهڵگا. ئابووری وبازاڕ یاسا ورێسای مه‌وزوعی خوَی هه‌یه وكاری خوَی ده‌كات . ئه‌و زیاد بوونه كه‌م نییه . بوَ نممونه له ماوه‌ی ( 1992 – 2000)، په‌رله‌مانی كوردستان بودجه‌ی هه‌رێمی په‌سند ده‌كرد . موعه‌ده‌لی ئه‌و بڕه پاره‌یه له كاتی ئیداره‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی ده‌خه‌مڵێنرا ساڵانه ته‌جاوزی (1.5) ملیار دیناری سویسری نه‌ده‌كرد ئه‌گه‌ر هه‌مان بڕه پاره‌یش مه‌زنده بكه‌ین بوَ ئیداره‌ی سلیمانی ئه‌وه كوَی گشتی ساڵانه له سنووری( 3) ملیار دیناری سویسری و خه‌رج له سنووری (4) ملیار دیناری سویسری بوو . به نرخی دوَلاری ئه‌وده‌م : داهاتی ( فه‌رمی) له‌سنووری (75) ملیۆن دوَلار و خه‌رج له سنووری ( 100) ملیۆن دوَلار بوو ، به ڵام به نرخی ئهمڕوَی دوَلار داهات (300)ملیۆن دوَلار وخه‌رج له سنووری (400) ملیۆن دوَلاره . كه چی بودجه‌ی په‌سند كراوی 2008 نزیكه‌ی (7) ملیار دوَلاره ، له سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه كه نرخی به‌رمیلی نه‌وت به (57) دوَلار حیساب كراوه ، ئهمڕوَ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت (120) دوَلاره واته ئه‌و ( 7) ملیاره ده‌بێته زیاتر له (16) ملیار ومهزندهی ئه‌وش ده‌كرێت پێش كوَتایی 2008 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له (150) دولار تێپه‌رێت . واته دوور نییه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێش كۆتایی ئه‌م ساڵ خۆی له (20) ملیاردوَلار بدات به ره‌چاوكردنی زیاد بوونی ده‌رهێنان وفروشتنی نه‌وتی خاویش .
یان موعه‌ده‌لی بودجه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له نیوان ساڵانی (1993- 2000) ساڵانه له سنووری (35) ملیۆن دینار سویسریدا بوو . به دوَلاری ئه‌وده‌م دیكرده نزیكه‌ی (900) هه‌زار دوَلار و به نرخی ئهمڕوَی دوَلار نزیكه‌ی (3.5) ملیۆن دوَلار ، كه چی بودجه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بوَ ساڵی (2008)ی په‌سند كرا‌و (55) ملیۆن دوَلاره واته رێژه‌ی زیاد بوونی له سنوور (1600%) . ژماره‌ی ئه‌وسای ئه‌ندامانی په‌رله‌مان (105) بوون ئێستا (111). باوه‌ڕیش ناكه‌م موچه‌ی ئه‌ندامان و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان (1600%) زیادی كردبێت . ته‌نها بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومونی وه‌زیران له سنووری (93) ملیۆن دوَلاره ، واته به‌ته‌نها خه‌رجی یه‌ك ساڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ساڵانی پێش رزگاری عێراقه.
پارتی و یه‌كێتی ئه‌مڕۆ دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن و ده‌سه‌ڵات و ئابووری ئه‌م وڵاته له ده‌ست ئه‌واندایه . له سنووری (60% )ی بودجه‌ی ئه‌م ساڵ بوَ موچه‌یه. هه‌ر له سهروَكایهتیی هه‌رێم و پهرلهمانو ئه‌نجوومونی وهزیرانو زوَربهی هه‌ره زوَری پوَسته باڵا‌و ناوه‌ندییه‌كان و تاكو دێته خواروه حیزبین . ره‌خنه‌كه له حیزبی بوون نییه به قه‌د ئه‌وه‌ی به كارهێنانی بودجه وزیاد بوونه‌كه‌ی بوَ كونتروڵكردنی (حیزب )یه .
هاوڵاتی: مونوَپوڵكردنی دهسهڵاتو داهاتی ده‌وڵه‌ت بوَ كه‌رتی تایبه‌ت جووت نییه له گه‌ڵ دیدو بوَچوونهكانی (پارێزگاره تازه‌كان ) (المحافڤین الجدد) و پره‌نسیپی ( الێدمه) ؟
جه‌وهه‌ر نامیق :به‌ڵی . گه‌ر سه‌یری هه‌ندێك وڵات بكه‌ین ئه‌وه ده‌بینینه‌وه. توَ باسی پره‌نسیپی (الێدمه) ت كرد . بازنه‌یه‌كی ته‌سكی ئیداره‌ی بۆش هه‌ڵگر و پیاده‌كه‌ری ئه‌م پرهنسیپهن . ئه‌مانه قوتابی هوَشمهندی ئابووری ناسی به ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی (Milton Friedman ) ن ، كه به خاوه‌ن قوتابخانه‌ی ( شیكاغوَ) ناوزه‌د ده‌كرێت و تیۆریه‌كه‌ی به ( پره‌نسیپی هه‌ژاندن = مبدأ الێدمه) ناسراوه . و به كورتی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت ریفۆرم و گۆڕانكاری بكه‌یت و كه‌رتی تایبه‌ت فه‌رز كه‌یت به سه‌ر كه‌رتی گشتیدا و به‌ده‌سه‌ڵات و سامانی كه‌رتی گشتی، ده‌بێت روداوێكی گه‌وره دروست بكه‌یت یان كه روویدا ئیستغلالی كه‌یت بوَ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌و هه‌ژاندنه كاریسه‌یه‌كی سروشتی (بومه‌له‌رزه، لافاو ..)بێت، یا به كارێكی تیرۆریستی وه‌ك 11 سپتامبهرێك بێت، یا شه‌ڕێكی وه‌ك داگیركردنی عێراق بێت، یا شه‌ڕی ناوخۆ یا به دروستكردنی ئه‌زمه‌ی ناوخۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا له كوردستان هه‌یه :ئه‌زمه‌ی كارهباوسووتهمهنیو ئاو وگرانی و تههدیداتی ده‌ره‌كی گه‌نده‌ڵی..هتد، ئه‌مانه هه‌مووی دیارده‌ن كه دورست ده‌بێت یا ده‌بێت دروستی بكه‌یت و، خه‌ڵك به گشتی سه‌رقاڵ و مه‌شغول و توشی ( ێدمه)ی بكه‌یت ، ده‌سه‌ڵات به كار بێنه بوَ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سهروهتوسامانوپڕوَژهی كه‌رتی گهشتیو بوَ حیسابی كه‌رتی تایبه‌ت . ده‌بێت گوَڕانكارییهكان به توندی و بێڕه‌حمانه ئه‌نجام بدرێت، كه خه‌ڵكی له ( ێدمه)كه رزگار بوو ئیدی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدرا وفهرزكرا ده‌بێته ئه‌مری واقیع‌و رادێن له سه‌ری. بوَنموونه دوای 11/ سپتمبه‌ر /2001 ، زیاتر له 2500 كۆمپانیای ئه‌هلی هاتنه ناو كه‌رتی ئاسایش ودادوه‌ری ئه‌مریكاوه كه سه‌ر به پۆلیسی فیدڕاڵ یا سه‌ر به موخابهراتو سیاودهزگاگشتییهكانی دیكه بوون و تا ئه‌و كاته یاساخ بوو بوَ كه‌رتی تایبه‌ت.دواتریش له‌عێراق چه‌ندین بواری كه‌رتی گشتی درا به كه‌رتی تایبه‌ت، بوَ نموونه كوَمپانیای (بلاك واته‌ر)یان هێنا كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و 48 هه‌زار راوێژكار و چه‌كداری هه‌یه و به چه‌كه‌وه هێنایاننه ناو عێراق كه حیمایه‌ی هه‌ندێك شوێن و كه‌س بكه‌ن، 700 كه‌سی ئه‌و پسپۆڕانه‌ن كه كاتی خۆی له شیلی و نیكاراگواو شوێنه‌كانی تر له هێزه‌كانی (مه‌رگ بوون = فرق الموت وه‌ك مورته‌زقه كاریان كردووه )، یه‌كێك له‌وانه كه به‌ناوبانگه كاتی خوَی بریمه‌ر كردی به راوێژكاری ئه‌منی خۆی، له (فرقه‌ی موت) بوو و سه‌ره‌تا به ناوی راوێژكاری وزه‌وه هێنایان بۆ به‌غدا .
هاوڵاتی : مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی بوار بۆ ده‌ستێوه‌ردانی خۆی له‌بواری ئابووری مه‌سه‌له گرنگه‌كاندا بڕه‌خسێنێت، ده‌بێت حاله‌تێكی نا سروشتی له ناو كۆمه‌ڵگادا دورست بكات و له‌وێوه چه‌ند شت بگۆڕێت، له‌وانه‌ش سه‌رمایه‌ی گشتی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت خه‌رج بكات كه قازانجه‌كه‌شی ده‌چێته‌وه بۆ گیرفانی خۆیان؟
جه‌وهه‌ر نامیق : به‌ڵی . نمونه‌یه‌كت له‌و باره‌یه‌وه بۆ بهێنمه‌وه. ئێمه ئه‌م زستانه بینیمان چۆن هه‌موو هاوارمان بوو به‌ده‌ست بێ نه‌وتی وغاز و كه‌میی به‌نزین وگرانی نرخهكهنیان ، له‌و ئه‌زمه‌یه‌دا دووكۆمپانیا له سلیمانی‌و هه‌ولێر درووست بوون . ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی سوتهمهنیداو، هه‌رخۆشیان نرخیشیان دیاری كرد بێ مونافیس، زوَری پێ نه‌چوو لیتری به‌نزین له ههزاروچهند دینارێك بوه 950 دینار و فه‌رز كرا به سه‌ر بهنزینخانهكانداو، به‌نزینخانه له ته‌نیشتی به‌نزینخانه قوتكرایهوه . خه‌ڵك ناچار راهات له كاتێكدا وه‌كو ده‌ڵێن نرخی یه‌ك لیتری به‌نزین له ناوچه‌كانی بهغداوناوهڕاست هه‌رزانتره له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها نرخی شتی خواردمهنیش به‌هه‌مان شێوه . له كاتێكدا ناوچه‌كانی به‌غدا وناوهڕاست نائارامه و ناوچه‌ی نائارامیش ده‌بوایه نرخی شتومه‌ك گرانتر بێت له هه‌رێمی كوردستان ..
هاوڵاتی : پێتانوایه له به‌رانبه‌ر نه‌بوون و ئه‌زمه‌ی بێ كارهباییشدا شتێكی وا له ئارادا بێت و له‌ئاكامدا بیانه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه نرخی كاره‌با به‌رزبكه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی لێ به‌رز بێته‌وه؟
جه‌وهه‌ر نامیق : ئه‌شی وابێت، خوَ ئێستا كه‌رتی تایبه‌ت ( مولیدهكان) كاره‌با بوَ گه‌ڕه‌كه‌كان دابین ده‌كه‌ن . نرخی یه‌ك ئه‌مپێری كاره‌با له هه‌رێم ، به به‌راوردكردن له گه‌ڵ نرخه‌كه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپاش، به ره‌چاوكردنی نه‌وعیه‌تی كاره‌با و به‌رده‌وام بوونی وباج و رسووم وستانداری ژیان ، ئه‌وه‌ی هه‌رێم چه‌ند جار گرانتره له‌وه‌ی ئه‌وێ . ته‌له‌فۆنی نورماڵیان قووتدا بێ ئه‌وه‌ی ئیعلانی بكرێت بوَ له وه‌زاره‌تی گه‌یاندن سه‌نرایه‌وه ، بوَ درا به كه‌رتی تایبه‌ت . كێن یا كێیه ئه‌و كوَمپانیایه تایبه‌ته یا تایبه‌تانه .. چی یاسایه‌ك هه‌یه هاوڵاتییان له ده‌ستكاری و خروقاتی شه‌خسی و دارایی وفهنی و ئه‌منی ئه‌و كوَمپانیا تایبه‌تانه ببپارێزیت، ئه‌مانه‌وده‌یان پرس و گومانی دیكه لای خه‌ڵكی كوردستان درووست بوه . ئه‌مه له واقیعدا له پره‌نسیپی (الێدمه)نزیكه . ئه‌وه‌ی كه تۆ باست كرد ، وا زوَر به بێباكانه ونه‌زانین پیاده‌ده‌كرێت .
هاوڵاتی : له هه‌ولێر و سڵیمانی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گه‌وره هه‌یه، كاتێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه ده‌كه‌یت ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌مووی هی بهڵیندهره حیزبیه‌كانن یان ده‌ست و شهریكایهتی بهرپرسهگهورهكانی تیایه، به رای ئێوه ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
جه‌وهه‌ر نامیق : جارێ وه‌كو پره‌نسیپ به‌نده دژی كه‌رتی تایبه‌ت نییه و، پێم باشه گه‌شه بكات وه‌لێ رخنه‌م له ئیحتیكاره. به ده‌ر له‌وه‌ش من ئێستا دیكۆمێنتم له به‌ر ده‌ست نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه دیاره وباسی لێودهكهن، ئه‌مڕۆ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره به بێ ئه‌و بازنه‌یه‌ی كه له ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌ڵاته ده‌رباز نابێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پڕۆژانه پڕۆژی ئیستهلاكین، ئیستسماری نین، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌ڵكی هه‌ولێر شاری خه‌ونه‌كانی نه‌بێت چی ده‌بێت؟ توَ بلێت هه‌ژاران و خه‌ڵكه‌كه‌ی ناو شاری هه‌ولێر خه‌ویان لێ حه‌رام بێت ؟! گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كه‌س ناپرسێت كه كاتێك له ته‌له‌فزیون ریكلام ده‌كرێت بوَ گوندی ئاڵمانی یان گوندی…تاد) وا مودیرَنن و له‌سه‌ر مه‌واسه‌فاتی بیانی درووستكراون و كاره‌بای دایم وبه‌بێ به‌رانبه‌ری بوَ دابین كراوه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی ( زه‌كه‌ریا و به حمایه‌ی تایبه‌تیه‌وه )…. باشه كه‌س ناپرسێت بێبه‌رانبه‌ر یانی چی؟ كاره‌بای دایم بێ به‌رانبه‌ر هی كێیه ئه‌گه‌ر كاره‌باكه‌ی من و تۆ نه‌بێ..؟، ئه‌و پۆلیس وباخچهوان وئه‌و كارمه‌ندانه كه به دائیم له‌وێ كار ده‌كه‌ن ( كۆمپانییه‌كه) خه‌رجییان ده‌دات یان وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت .هه‌قه بپرسین چۆن ده‌توان كاره‌بای دایم و خۆڕایی بۆ ئه‌وێ دابین بكه‌ن؟ ئه‌ی بۆ كاره‌بای دایم بوَ گه‌ره‌كه هه‌ژاره‌كان دابین ناكه‌ن؟ كه‌س ناڵێت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ئه‌وانه ده‌كه‌ن چین .. سه‌رمایه .. ئهزممون .. پانتایی ونرخی ئه‌و ئه‌رزانه .. ئاسانكاریه‌كانی دیكه ..باشتر وایه ئه‌مانه وشتی تریش شه‌فاف بێت .. یان ئه‌و كۆمپانیایانه هی كێن؟ ئه‌گه‌ر ئینگلیزیه با بزانین مقه‌ڕی له كوێیه، سه‌رمایه‌ی چه‌نده چه‌ند پڕوَژهی دیكه‌ی تری له دنیادا هه‌بوه‌و هه‌یه ..؟ كاره‌كان كه به داخراوی كرا ده‌رگای گومانورهخنه و بگره زیادڕه‌ویش ده‌كاته‌وه له سه‌ر پشت …
ئه‌م هاوینه له رۆژنامه‌ی خه‌بات خهبهرێكم خوێنده‌وه كه ده‌ڵێ فڵان پارچه زه‌وی ئه‌وه‌نده مهساحهیهتی دراوه به سه‌رمایه‌دارێكی كوردی نیشتمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی ونایه‌وێت ناوی خوَی ئاشكرا كات وه‌ك خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی دورستكردنی فڕوَكهی مه‌ده‌نی ، قه‌وله ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی ( 2008 ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ) 25 فڕۆكه به‌رهه‌مبهێنێت.. وا 2007 ته‌واوو وا نیوه‌ی 2008 ته‌واو ده‌بێت، هێشتا نه‌مانبیست ونهماندی یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسیارانی حكومه‌تی هه‌رێم مه‌قه‌سه حه‌یاته‌كه‌ی له كۆمپانیای درووستكردنی فروَكهی مه‌ده‌نی كوردستان یان هه‌ولێر بدات، من‌و زوَر كه‌سی دیكه‌ش تاكو ئێستا نازانێت ئه‌و كارگه‌ی فڕۆكه دروستكردنه له كوێیه! یان چه‌ند فڕۆكه‌ی دورستكردوه! باشه ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زه‌ویه‌ی داوه به‌و كۆمپانیایه نابێ له خۆی بپرسێت كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه و،ئێستا پێویستی به وه‌به‌رهێنانی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نییه‌و كه‌ی له ئه‌وله‌ویاتی سیاسه‌تی ئابووری و پیشه‌سازیی كوردستانه . ئه‌مه له‌كاتێكدایه به ده‌یان وڵاتی جیهان و هه‌ندێ وڵاتی ئه‌ورپیش ، فڕۆكه درووست ناكه‌ن ، مه‌عقوله ئێستا ئێمه بێین له هه‌ولێر زه‌وی به نرخی ( به‌لاش) بده‌ین به كابرایه‌ك یان كوَمپانیایهك به ناوی ئیستسمار گوایه فڕۆكه دروست ده‌كات، له‌كاتێكدا له قه‌یرانی بێئاوی پاك و كارهباوكهمیی وگرانی سوته‌مه‌نی ئهتلێینهوهو، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كه ئه‌و ئاسانكاریه دابین ده‌كات بپرسێـت تاكو ئێستا ئه‌م كوَمپانیایه چه‌ند فڕوَكهی سڤیلی درووستكردوه وبازاڕی له كوَیه …تاد ؟!
مه‌عقوله له وڵاتی ئێمه به‌و بودجه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی ، كه زۆرتره له ده‌یان وڵاتی ئه‌م سهرزهمینهو (پانتایی و نفووس) هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه چه‌ند جار له هه‌رێمی كوردستان به‌رین و زوَرترن ، له رووی دابینكردنی بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و ئاسایشی خوراك و بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ، باشتر بن له‌م هه‌رێمه. ئه‌م هه‌رێمه به‌و هه‌موو پاكوخاوێنی ژینگه و ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بوَی ته‌رخانكراوه تازه به تازه نهخوَشی كۆلێرهی تیابڵاودهبێتهوه..! ده‌بێت ئه‌وه قبوڵ كه‌ین وبێژن قسووری هه‌یه..!
هاوڵاتی: وه‌كو رای خۆتان ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه باستانكرد خه‌ڵك كه‌م تازۆرێك لێی ئاگاداره‌و بێزاراریشه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئێستا له كوردستان به‌دیلێكی تر شك نابرێت، ناچار خه‌ڵك كه چونه‌وه بۆ ده‌نگدان دوباره ده‌بێت ده‌نگ به یه‌كێتی و پارتی بده‌نه‌وه، چونكه ده‌رفه‌تێك نییه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوازێكی تر خۆی ده‌ربخات، به‌تایبه‌تی كه هه‌ڵبژاردن شێوه‌ی رێژه‌یی لیست كه ئه‌ویش ته‌نها بۆحیزبهكان گونجاوتره به‌ده‌سته‌وه گیراوه، ئێوه له‌و باره‌وه راتان چییه؟
جه‌وهه‌ر نامیق : له‌و قه‌ناعه‌ته‌دام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی رێژه‌یی له كاتی خۆیدا پێویست بوو بێت، ئه‌وا ئێستا ئه‌و پێویستیه‌ی جارانی نه‌ماوه ، دنیا گۆڕاوه و سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی دیموكراسی له عێراقدا ده‌ستی پێ كردوو، و له ناوه‌ند به پێچه‌وانه‌ی توند تیژیی، وا خه‌ریكه جێگر و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت ( وه‌زیر ئیجبار ده‌كه‌ن له سه‌ر دزی وگه‌نده‌ڵی ) بدرێت به دادگا . هه‌ڵدێن، ناو‌و كێشه‌كه‌یان ده‌ده‌نه پولیسی ئهنترپوڵ . سهروَك وه‌زیران بانگ ده‌كرێت بو ئه‌نجوومه‌نی نوَینهران . پڕوَژهی یاسایی ره‌تده‌كه‌نه‌وه . دهیگوَڕن . ره‌فزی ده‌كه‌ن دوا ده‌خرێت و، ماوەی كەمتر لە (5) ساڵ ( 3) حكومه درووست بوو (3) سه‌رۆك وه‌زیران گوَران . به ده‌یان وه‌زیر وكزیر گوَڕان ، كه‌چی لای ئێمه وه‌زیر هه‌یه وا بوَ 16 ساڵ ده‌چێت جوڵه ناكات وهه‌ندێ پوست ( تاپۆ) یه ..! من نالێم له هه‌رێم ئازادی وسهرتاكانی دیموكراتی نییه ، یان هه‌مووشت ره‌شه وخهتێكی به سه‌ردا بێنین. پروَسهكانی ئێمه چه‌قیوه له هه‌ندی بواردا وا پاشه‌كشه‌ی پێ ده‌كرێت. زوَر شتی باش كراوه وه‌لێ ئه‌ونده كاری خراپه ده‌كرێت مروڤ ناپه‌رژێته سه‌ر باسكردنی یان ئیحراج ده‌بێت …
هاوڵاتی : واته كێشه له سیستهمهكهدایه ..؟
جه‌وهه‌ر نامیق : به‌ڵی . سیستێمی باش ژینگه‌ی باش ده‌خولقێنێت وفه‌زای ته‌ندروست دروستده‌كات وكه‌س وكه‌سایه‌تی باش پێده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ڵبژاردن له سه‌ر ئه‌ساسی ( رێژه‌یی ) كوَنه وكاتی به‌سه‌ردا چوه و پره‌نسیپی په‌نجا به په‌نجا مامانی له‌باربردنی پروَسهی دیموكراسییه. تاكو ئه‌و سیستمه نهگۆڕرێت و خه‌ڵكی كوردستان له پره‌نیسپی ( په‌نجا به په‌نجا )و دوو سه‌ركرده‌و ودوو ناوه‌ندی بڕیار‌و دوو (بودجه) دوو شێوه‌ی خه‌رج …تاد رزگاری نه‌بێت ، ئه‌وا نا‌بێـت چاوه‌ڕوانی گوَڕین وگۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی و دروست بكه‌ین …
قبوڵكردنی به‌رانبه‌ر قبوڵكردنی بردنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی زوَرینه ورازی بوون به ئهقڵیهتو رێزگرتن لێی وه‌ك ( ئۆپۆزسیۆن ) ، هه‌نگاوی یه‌كه‌می پروَسهی دیموكراتیه‌ته. دیموكراسیه‌ت به بێ بوونی ئۆپۆزسیۆن دیاریده‌یه‌كی له‌نگه .
ناكرێ پاش 17 ساڵ هه‌ر سوور بین له سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌مان ساوایه، یان ئه‌ونده ساڵه توشی شه‌ڕی ناخوَ بوین یان ناكوَكیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، یان بارودوَخهكه هێشتا سه‌قامگیر نه‌بووه وئیرهاب ته‌هدیدمان ده‌كات …تاد
به‌نده له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌وه‌ی خولیای سه‌قاگیری و ئه‌من وئاسایش و دابینكردنی دیموكراتیه‌ت بێت، ده‌بێ پێش هه‌مووشت كار بو یه‌كسانی وعه‌داله‌تی كوَمهڵایهتی بكات.
گه‌ڕانه‌وه بوَ رابردوو، سه‌ره‌ڕای هه‌له ناهه‌مواره‌كان و داڕمانی ژێرخانی ئابووریمان ، پاساوێكی باش نییه . ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه پر ئه‌زموونه‌و هه‌رێمه‌كه‌ی كه‌م ده‌رامه‌ت وكه‌م داهات وسه‌روه‌ت وسامان نه‌بوه ونییه .. .
ئه‌ڵمانیا پاش شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م به كه‌متر له (25) ملیار دوَلار و 14 ساڵ له وڵاتێكی خاپوركراو ودوَڕاوی (2) شه‌ڕی جیهانی گه‌یشته ریزی وڵاتانی ئه‌وروپایی پێشكه‌وتوو و پیشاسازی. وڵاتی یابان به كه‌متر له 14 ملیار دوَلار و 12 ساڵ له وڵاتێكی دوَڕاو خاپوركراوی جه‌نگ گه‌یشته ریزی وڵاتانی پیشه‌سازی.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ته‌مای بازاڕ وسیاسه‌تی ئابووری پاشاگه‌ردانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی چه‌ند باڵهخانهێك و بلوَكی چیمهنتوَ وجوانكرنهوهی ( مه‌دخه‌لی ئه‌م شار یان ئه‌وی تر ) و، درووستكردنی ڤیلا بوَ خاوه‌ن ڤیلاكان، ژێرخانی ئابوری كوردستان‌مان بوَ ته‌ئمین كات، یان به ته‌مای گوَڕینی زروفی ئیقلیمی ونه‌مانی گرفت له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بێت بوَ ئه‌وه‌ی دیمكراتییهت و ئازادییه‌كان و عه‌داله‌تی كوَمهڵایهتیمان بو مسوَگهر كات .. هه‌ر ده‌بێ بڵێین ئه‌م نانه به‌و رۆنه..
به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری له كاتی قه‌یرانه‌كاندا ده‌بێت و دواخستنی گۆڕانكاری له كاتی قه‌یرانه‌كاندا ئاگره‌كه خۆشتر ده‌كات وقه‌یرانه‌كان قوڵ وگه‌وره‌تر ده‌كات . قه‌یران قه‌یران درووستده‌كات..
هۆكار چیه ئێمه‌ش وه‌ك كوَمهڵگانی تری دنیا هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ین و كه‌مینه و زۆرینه یه‌ك نه‌بێت ، ئێمه داوا له حكومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌ین رێزله ده‌ستوور بگرێت و دیموكراسییه‌ت بچه‌سپێنیت و قه‌ناعه‌تی سه‌رانی كوردیش وایه كه به چه‌سپاندی دیموكراتیه‌ت له به‌غدا جێبه‌جێكردن و وه‌پێشه‌وه چوونی مافه‌كانی كورد باشترده‌بێت. باشه ئه‌گه‌ر ده‌رمانی ده‌ردی نهخوَشی خه‌ڵكی تر ده‌زانن بوَ ده‌رمانی ده‌ردی كوَمهلگای كورده‌واریمان ناكه‌ن…
هاوڵاتی: زۆر له سیاسه‌تمه‌داران ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی رێكه‌وتنێكی په‌نجا به په‌نجا له به‌ینیاندا نه‌بێت شه‌ڕ لهنێوانیاند هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه .توَ چی ده‌ڵێیت ؟؟
جه‌وهه‌ر نامیق : ده‌بێت ئێمه بپرسین بۆده‌بێت ببێت به شه‌ڕ؟ تاكه‌ی ده‌بێت بازنه‌یه‌كی ته‌سكی ئه‌م دوو حیزبه بم شێوه‌یه ته‌سریفی ئه‌م قه‌یرانه بكه‌ن. وا له خوا به زیاد بێت هه‌ردوولا رێكن . ئیتفاقی ئیستراتیجییان ئیمزا كردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیتفاقه بوَ برابه‌شی ودابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات وداهاته ، خوَ هه‌ردووكی سنووری بوَ نییه . واته‌ده‌بێت ئه‌زموونی په‌نجا به په‌نجا حاكم بێت هه‌تا هه‌ن .! ئه‌زموونی په‌نجا په‌نجامان تاقیكرده‌وه وئه‌نجامی خراب بوو. ده‌كرێت وه‌كو هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی هه‌ر وڵاتێكی كه‌مێك موَدێرن له سه‌ر پرسه ئیستراتیجیه‌كان وئاسایشی نیشتمانی ونه‌ته‌وایه‌تی رێك بن و ململانێی ئاشتیخوازنهو مه‌ده‌نی واڵا بكرێت وخه‌ڵكی كوردستان حیزبی ئه‌كسه‌ریه‌ت و ئه‌قه‌لیه‌تی هه‌بێت وخوَی و ئوَپۆزسیۆن چاودیری حیزبی ئه‌كسه‌ریه‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بكه‌ن باشیكرد له‌گه‌ڵی بێت‌و لایدا له به‌رنامه‌و وه‌عده‌كانی لایدات ..!
هاوڵاتی : هۆكار ئه‌وه‌یه كه هیچ لایه‌كیان دۆڕاندن و بوونی ئۆپۆزسیۆن قبوڵ ناكه‌ن ؟
جه‌وهه‌ر نامیق : باشه تاكه‌ی قبوڵی ناكه‌ن ؟ بۆ ده‌بێت قبوڵی نه‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م قبوڵ نه‌كردنه گرێدرابێت به بارودۆخی ئیقلیمی، ئه‌وا كورد ناتوانێت توركیا له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕێته‌وه و ئێرانیش بسڕێته‌وه وخهتێكیش راكێشێت به سه‌ر(22) ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و به‌رژه‌وه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیش به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێت ، ئه‌گه‌ر كورد به ته‌مابێت له به‌غدا له‌سه‌ر سینییه‌كی ئابزێڕ بڕیارنامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش كه‌ن وبڵێن كه‌ره‌م كه‌ن و چیتر كێشه‌تان نییه، به بڕوای من ئه‌وه خه‌یاڵه ، ئه‌گه‌ر كورد چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكات كه ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان هه‌مووی بگه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌شی كوردستان، به‌م به‌رنامه‌یه وبه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستا ، ئهوهخهونێكه، راستی مه‌سه‌له‌كه له‌وێوه‌یه كه دیموكراسیه‌كه‌ی ئێمه به ئیفلیجی ده‌ستی پێكردووه و ده‌شیانه‌وێت هه‌ر به ئیفلیجی گه‌وره ببێت وگومانم نییه ئه‌گه‌ر چاره نه‌كرێت به ئیفلیجیش ده‌مرێت .
هاوڵاتی: پێتانوایه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا لیستێكی تایبه‌ت دورست ده‌بێت و خه‌ڵكێكی تر دێنه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیلێكی تر بخه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵك ؟
جه‌وهه‌ر نامیق : نازانم، چونكهقانونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ مهركزیه، له ناوه‌نده‌وه ده‌رده‌چێت كاتی خۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وسهركردایهتیی فه‌رمی كوردستان رازی بوون به‌وه‌ی كه ملكه‌چی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق بن، ئه‌وه‌ی كه ناوی كومیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه ، من خۆم یه‌كێك له‌وانه بووم كه ته‌مه‌نام ده‌كرد به‌وه رازی نه‌بن، چونكه خۆمان یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنمان هه‌یه، چه‌ند بابه‌تێكم له ساڵی 2004 له‌سه‌ر نووسی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناوه‌ند بوه ئه‌مری واقیع ئێستاش نازانم یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له عێراق چۆن ده‌بێت، تاكو ئَێستا دیاره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ر له یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق به دیلی دیكه‌ی نییه. ته‌مه‌نا ده‌كه‌م حكومه‌تی هه‌رێم خۆی ده‌ستپێشخه‌ری بكات پێشنیازی یاسایه‌كی تایبه‌ت بوَ ههڵبژارندنهكانی كوردستان بكات، یان هه‌ر له سه‌ر ئه‌ساسی یاسای (1) ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی ساڵی 1992 ، پاش هه‌ندێ چاكسازی ..
هاوڵاتی : ئه‌گه‌ر بوار بڕه‌خسێت ئایا ئاماده‌ی كه خۆت هه‌ڵبژێریت به تاك یا له‌ناو لیست، بیرت له شتێكی وا كردۆته‌وه ؟
جه‌وهه‌ر نامیق : ئێمه مانان قوَناغهكانمان بڕیوه. ده‌سه‌ڵات به لای ئێمه‌وه خزمه‌تكردنه. خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه ونیشتمان فه‌رزه. ئه‌و فهرزهیش وه‌كو ( نوێژ) وایه ده‌كرێت مروَڤ چوَن بۆی لوا و بوَیكرا درێغی نه‌كات ….
هاوڵاتی : ئێوه پێتانوایه كه یه‌كێتی و پارتی به بێ ئه‌وه‌ی زه‌ختیان له‌سه‌ر بێت ئه‌و هه‌نگاوانه بنێن بۆ ئه‌وه‌ی كه فرسه‌ت بخه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵك تا خۆیان هه‌ڵبژێرن و كێبه‌ركێی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن؟
جه‌وهه‌ر نامیق : قانونێك هه‌یه سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات، ئاماژه پێ كردنی له هه‌موو زه‌مان ومهكانێكدا دروسته ، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه: ده‌سه‌ڵات ته‌عبیره له به‌رژه‌وندی و، ئه‌وانه‌ی خولیای ده‌سه‌ڵاتن به خوَشی خوَیان ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرن . ده‌بێت ئیجبار بكرێن یان به ده‌ستوور ویاسا ته‌حجیم و ته‌حدید بكرێت وئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی ده‌سه‌ڵات فه‌رز بكات. ئه‌گینا دهگوَڕدرێت . هیچ كهسو لایه‌نێك ناتوانێت به‌رانبه‌ر حه‌تمیه‌تی مێژوو ره‌وتی كوَمهڵایهتی هه‌تا هه‌تایه خوَی رابگرێت.
به بڕوای من داواكردن له سه‌ركردایه‌تی پارتی ویه‌كێتی به ته‌حدید، كه به كامیلی ئیسراحه‌تی خوَیان ده‌ست هه‌ڵگرن له ده‌سه‌ڵات و بیده‌نه خه‌ڵكیكی دیكه یان ئه‌میان بوَ ئه‌وی تریان (پاشه‌كشه بكات ) یان هه‌ندێ شلی كات ، هه‌ر له خۆیانه‌وه، داوایه‌كی واقیعی نییه و له خانه‌ی مه‌حاڵه . ئه‌م پره‌نسیپه هه‌موو لایهنو وڵاتێك ده‌گرێته‌وه .
بۆیه به بڕوای من پارتی و یه‌كێتی ئه‌مڕۆ و له ئاینده‌شدا و هه‌ر حیزبێكی تریش كه ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت به ئاره‌زوی خۆی ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابێت.
به‌دیل زیاتر له قه‌یرانه‌كاندا درووست ده‌بێت، ئێستا سه‌ركردایه‌تیی سیاسی خۆی باسی ئه‌و قه‌یرانه ده‌كات و ده‌پرسن چاره چییه ؟ ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بن و چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ن ئه‌وا گۆڕانكاری به كه‌س راناگیرێت و ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی تر بگۆڕرێت، سه‌دام ئه‌گه‌ر بیتوانیایه گۆڕانكاری رابگرێت رایده‌گرت، شای ئێران ئه‌گر بیتوانیایه رایده‌گرت، تۆنی بلێر ئه‌گه‌ر بوَی بلوایا گوَرانكارییهكانی راده‌گرت، به ده‌یان حیزبی تر له دنیادا هه‌بوون كه له پارتی و یه‌كێتی به‌هێزتر بوون و به ئیمكانیاتتر بوون ، به‌ڵام ئێستا هه‌ندێكیان ناویان له هیچ لیستێكدا نه‌ماوه، وه‌ختی خۆی تا ساڵی 75 پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌ترین هێز بوو له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، له سالێ 1974 هه‌وڵیدا هه‌ندی چاكسازی بكات له شوَڕش و پارتی، وه‌لێ نه‌پێی كرا‌و نهمهودای هه‌بوو. راسته له باشوری كوردستان ركابه‌ری نه‌بوو هه‌یبه‌تی خوالێخوشبوو بارزانی نه‌مر و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو، به‌ڵام دوای ساڵی 75 بینیمان چی لێهات و چۆن دابه‌ش بوو چه‌ند حیزبی تر دورست بوون دوور نییه ئێستا ( پارتی به‌ته‌نها یا یه‌كیتی ) له به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كانی دیكه حیزبی یه‌كه‌م نه‌بن. وا پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی په‌نجا به پنجا دهسهڵاتو داهاتیان دابه‌شكردووه و، چه‌ندین حیزبی دیكه له‌ناو وله ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت كار ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی كوردستان بوَ لای خۆیان راده‌كێشن. ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی پێیانوایه (دار السید) مهئمونه هه‌ندێ دورن له واقیع وتهمهنا ناكه‌م وا بیر بكه‌نه‌وه ، حه‌قه حیسابێكی ورد بوَ بێزاری‌و فشاروخواستی شه‌قامی كوردستان بكه‌ن . هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌یش بێژین بێزاریی خه‌ڵكیش حه‌دی هه‌یه‌و گوتم كه‌س ناتوانێت به‌ر له گۆڕانكارییه‌كان بگرێت.
(لە بەشی یەكەمی ئەم چاوپێكەوتنەدا چەند هەڵیەكی زمانەوانی رووی‌دابوو داوای لێبوردن لە خوَینەران وبەرێز جەوهەر نامیق دەكەین .
(هاوڵاتی )
(*) . هاوڵاتی ژمارە 420 لە 7/5 و 421 لە 11/5/2008 لاپەرە (5)
(**) كتێبی : ( 1. ئایا فیدرالیەت وەك ( خیار) ێكی سیاسی لە عێراق پیادە دەكرێت ..؟2005)
(2. كورد لە گەمەی دەقە یاسییەكاندا 2007 .