گۆڕان و پێوه‌ری بزووتنه‌وه‌کان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر
ئازاد به‌کر…..
له‌سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیا و جیهانگیری و بازاڕی ئازادی سه‌رمایه‌دا، ئه‌مڕۆ له کوردستاندا جۆره‌ها بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و کولتوری ی و ئایینی هاتونه‌ته مه‌یدان، هه‌ریه‌که‌یان دید و تێڕوانینی خۆی بۆ بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان خستۆته‌ڕوو، به‌خستنه‌گه‌ڕی په‌یڕه‌و و به‌رنامه و ئاسۆی سیاسی و فیکریانهوه بۆ هه‌رچی فراوانکردن و به‌هێز بوونی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان.
بۆ ئه‌وه‌ی تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر لایه‌نی گه‌ش و ڕووناکی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و داخوازیه ڕه‌واکانی و لایه‌نی لاوازوی و بێهێزی ئه‌و بزووتنه‌وانه له چوونه پێشه‌وه و ڕێگریه‌کانی به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی گشت مافه ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و له پێناو گه‌یشتن به ئه‌نجامێکی چاره‌نووس ساز و مرۆڤانه‌تر بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان.
ده‌کرێ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان دابه‌شی سێ ڕه‌وت و سێ ڕێگا چاره بکه‌ین که هه‌ریه‌ک له‌و ڕه‌وتانه میسۆدی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها بوونی بیر‌و بۆچوونی جیاواز بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگه دووچاری بووه.
ئه‌و ڕه‌وتانه‌ش سێ بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به دوو چینی جیاوازن:
1. بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی :
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه و گه‌لێک سه‌رکه‌وتن و تێکشکانی تۆمارکردووه، هه‌میشه خۆی به پێشڕه‌وی هه‌موو بزووتنه‌وه‌کانی تر داناوه و مه‌سه‌له‌ی سته‌می میللی کردۆته هۆیه‌ک بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی حیزب و سامان و ده‌سه‌ڵات. ئه‌م ڕه‌وته هه‌میشه مامه‌ڵه‌ی به مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه کردووه بۆ زیاتر قازانجی خۆی، ئه‌وه‌ی بۆی گرنگ نه‌بووه داخوازی و مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بووه، که‌م نین ئه‌و هه‌موو سازش و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و چۆکدادان به‌خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت له‌به‌رده‌م ڕژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و ناوچه‌که له‌لایه‌ک و ده‌ستخستنه ناوده‌ستی ووڵاتانی ڕۆژئاوا و نۆکه‌رایه‌تی کردنی، ته‌نیا له به‌ر درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵات و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵ و سامانی خه‌ڵکدا.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌ڵبژێراوی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک نی یه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌زۆر و سه‌رکوت و ملهوڕی خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا و به به‌ڵێن و درۆ و فیشاڵی ساڵه‌های ته‌نیا له‌پێناوی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌زاره‌ها کاره‌سات و ناهه‌مواری به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و کرێکاری کوردستاندا هێناوه و له 17 ساڵی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتیشدا هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کردۆته قوربانی سیاسه‌ته هه‌ڵه و نامرۆیهکانی.
ئیتر ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ و تاقمێکه له پێناوی که‌ڵه‌که‌ی زیاتری سامان و دزینی هه‌موو ماڵ و سه‌روه‌تی سروشتی و به‌رهه‌مهێنراوی کۆمه‌ڵگه، بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات و پارێزگاری له‌مانه‌وه‌یان، زۆر کرده‌وه و تاوان و شه‌ڕ و کوشتاریان ئه‌نجامدا و خه‌ڵکی هه‌ژار و بێبه‌شی کۆمهڵگهشیان تووشی هه‌ژاری زیاتر کرد. ئه‌مانه هیچ ڕایه‌ڵێکی ئازادانه نایان به‌ستێته‌وه به جه‌ماوه‌ره‌وه و دوورن لهداخوزی و ویستی خه‌ڵکی ناڕازیی و توڕه و هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی کێشه و گرفته‌کانن که کۆمه‌ڵگه دووچاری بووه.
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش نه‌یارانی هاوشێوه‌ی فیکری خۆیان هه‌یه و هه‌میشه ڕه‌خنه و سه‌رنجه‌کانیان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن به‌ڵام ڕه‌خنه‌کانیان ڕووکه‌شی یه و ته‌نیا بۆ جێگۆڕکێی که‌سایه‌تیه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و چاکسازی یه له کاروباری گه‌نده‌ڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا. ئه‌م ڕه‌وته به ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیونیانهوه بیر و ئایدیۆلۆژیایان وه‌کو یه‌که و ناتوانن له بازنه‌ی ته‌سکی ئامانجی ناسیۆنالیستانه‌یان ده‌ربچن، هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها ناو و نوێکردنه‌وه له خۆیان ده‌نێن و ده‌بنه مۆدێرن و سۆشیال دیموکرات و لیبرال.
2 . بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی :
هه‌رچه‌نده ئایین مێژوویه‌کی کۆنتری هه‌یه له بیری نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵام هیچ ساتێک به‌مجۆره‌ی ئیستا گه‌شه‌ی نه‌کردووه و نه‌بۆته ڕێگر له به‌رده‌م گه‌شه و پێشکه‌ووتنی گشت بواره‌کانی ژیانی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه و دروستکردنی مه‌ترسی بۆ گیان و ژیانی ئازادانه‌ی تاکه‌کانی.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به توندڕه‌و و میانڕه‌ویانه‌وه هه‌مان سه‌رچاوه‌ی فیکری و ئایدۆلۆژیان هه‌یه و له پراکتیکدا خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی یاسا‌و ڕێسایی ئاینین به‌سه‌ر دانشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ژموونی خۆیانیان تیا زاڵکردووه و به‌زه‌بری کوشتن و تیرۆر و ترساندن و تۆقاندن و زۆرجار پاره‌و فێڵ و درۆ، فیکری کۆنه‌په‌رستانه و دواکهوتوانهیان ده‌رخواردی خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌ت ده‌ده‌ن. ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌مانه ئه‌وه‌نده کۆنه که جێگایه‌ک نه‌ماوه له‌م دونیایه‌دا ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێک ئازادی تیابێت ڕه‌تنه‌کرێته‌وه و حیزب و بزووتنه‌وه‌کانی سه‌ر به‌م ڕه‌وته له‌سه‌ر کردار و ڕه‌فتاره‌کانیان ڕانهکێشرێنه به‌رده‌م دادگا و قه‌ده‌غه نه‌کرێت.
هه‌رچه‌نده هێندێکیان ده‌یانه‌وێ وانیشانبدهن ئه‌و دڕندایه‌تی و کوشتارگه‌یه‌ی هاوشێوه‌کانیان دایانمه‌زراندووه له ئایینی ئیسلامه‌وه دووره و گوایه ئیسلام ئایینی ئاشتی و پێکه‌وه ژیانه، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه زۆر بڕ ناکا و ناتوانن به‌و مێژووه ڕه‌شه‌ی تۆماریانکردووه، که‌زۆر جار خۆشیان پێیان شه‌رمه باسی بکه‌ن، خۆیان و ڕێبازه‌که‌یان ڕزگار بکه‌ن.
هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی و ئیسلامی سیاسی له کوردستانیشدا هه‌مان خێزانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رمایه‌داری کۆمه‌ڵگه‌ن، که ناسراون به چینی بۆرژوازی و بێووچان له هه‌وڵی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی جڵه‌وی کاروباری سیاسی و ئابووری و فهرههنگیدان له‌سه‌ر شانی چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه.
هه‌ردووکیان کارنامه‌ی ڕابردوویان و داهاتوویان درێژه‌دانه به زیاتر چه‌وساندنه‌وه و پێشل‌کردنی مافه ئیسانیهکانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه و قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و سامانی کوردستان. بێگوێدانه ڕای جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده و بێمافکراو، به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی سیاسی و ڕاده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و زیاتر هه‌ژارکردنی دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه، که‌می ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌کان له بێخانه و لانه‌یی و بێئاوی و بێکاره‌بایی و بێ‌کاری و هه‌ر ڕۆژه سه‌رهه‌ڵدانی نه خۆشیه‌کی کوشنده و ئاستی نزمی په‌روه‌رده وخوێندن و فیرکردن.
نه‌بوونی میدیا و که‌ناڵی ڕاگه‌یاندن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئازاد و ڕێنه‌دان به هیچ گروپ و حیزب و ده‌سته‌و تاقمێکی نه‌یار و ئۆپۆزسیۆن و ده‌مکوتکردن و سه‌رکوتی هه‌موو جۆره مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندنێکی جه‌ماوه‌ری. ئا له‌م بارودۆخه‌دا ته‌نیا بیری سواو کۆنه‌په‌رست و نه‌شیاو و ناشارستانی و دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کرێکاران سه‌ر هه‌ڵده‌دا و خێزانی بۆرژوازی به ناسیونالیزم و ئیسلامیه‌وه به ناچاری ده‌ست ده‌نێنه ناو ده‌ستی یه‌ک و ده‌بنه کۆسپ و ڕێگر له چوونه پێشه‌وه‌ی باڵی پێشکه‌وتوو و شۆڕشگێڕی چینی کرێکارانی ناو کۆمه‌ڵ و ده‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی پێشڕه‌وی ئه‌و چینه که سۆشیالیست و کۆمۆنیسته‌کانه.
گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌یری کوردستان بکه‌ین به ئاسانی هاوپه‌یمانی و هاوکاری ئه‌و بزووتنه‌وانه به‌دی ئه‌که‌ین، که چۆن کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو و بزووتنه‌وه و پارته‌کانی تر، له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه به هاوبه‌شی خه‌ریکی دابه‌شکردن و به‌تاڵانی بردنی موڵک وسامان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هه‌رێمه‌ن.
3. بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ وکۆمۆنیزم :
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازی چینایه‌تیه‌وه به‌درێژایی گۆڕانی قۆناغه‌کانی مێژوو هه‌میشه چینی چه‌وساوه له خه‌بات و تێکۆشان‌دا بووه دژی چه‌وسێنه‌ران و چینی باڵاده‌ست، هه‌رده‌م خه‌ریکی خۆڕێکخستنی هێزی چینایه‌تی خۆی بووه بۆ به گژاچوونهوه و شۆڕشکردن، به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و چاکردنی دۆخی ئابووری چینایه‌تی خۆیان و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له چوارچێوه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه‌دا.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕابه‌ران و پێشه‌نگانی ئه‌م چینه هه‌موو کاتێک هه‌وڵی بێ‌کۆتایی و ڕێگای سه‌ختیان گرتۆته‌به‌ر تاکو ئه‌و بزووتنه‌وه مافخوراو و بێبهشانه بگه‌ێننه ئاستی پێشڕه‌وی و به‌ره‌و پێشچوونی شۆڕشگێڕانه به به‌رنامه و ئایدیۆلۆژیای خۆیان ئاشناکردوون و بیر و باوه‌ڕی چینایه‌تیان زیاتر ڕۆشن و به‌ره‌و پێشبردووه به تیۆری چینایه‌تی شۆڕشگێڕانه و ڕه‌خنه‌ی قووڵیان ئاڕاسته‌ی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری کرد و چاره‌سه‌ری تیۆریوی و پراکتیکیان چۆنێتی کۆتایی پێهێنانی ئه‌و ڕژێمه‌یان دایه ده‌ست چینی کرێکار وه به‌ناوبانگترین و بلیمهترینیان کارل مارکسی فه‌یله‌سوف ڕابه‌ر و تیۆریستی چینی کرێکار بوو.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی زانستی چینایه‌تی مارکسیزمدا ئیتر چینی کرێکار زۆر ووریانه تیۆری مارکسیزمی گرته ده‌ست و به شێوازێکی شۆڕشگێڕانه‌تر له جاران کۆمۆنیزمی کرده ڕێگه چاره‌ی ڕزگاربوونی له ڕژێمی سه‌رمایه‌داری.
پاش دوو ئه‌زموونی شۆڕشی سه‌رکه‌وتوانه‌ی چینی کرێکار، کۆمۆنه‌ی پاریس و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، جارێکی تر کۆمۆنیزم تووشی سستی و چینی کرێکار که‌وته‌وه ژێر سایه‌ی ڕژێمی سه‌رمایه له‌و دوو ووڵاته‌دا، پاشتر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاری له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌ره‌و لاوازی و نوشستی چوو. ئه‌مه‌ش وای کرد بزووتنه‌وه چه‌پیه‌کان کۆمۆنیزمیان له بنه‌ڕه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی داماڵی و بزووتنه‌وه کرێکاری و جه‌ماوه‌ریه‌کانیان به ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بۆرژوازیدا کێشکرد.
دوای نیو سه‌ده زیاتر له به لاڕێدا بردن و خستنه که‌ناری مارکسیزم و خۆنیشاندانی چه‌پێکی چه‌ق به‌ستوو له په‌راوێزدا، سه‌رهه‌ڵدانی ڕیڤیژنیزمی سۆڤیتی و ماوی و ئۆرۆ کۆمۆنیزم له‌به‌رگی کۆمۆنیزمدا، جارێکی تر له سه‌رده‌ستی ڕابه‌رێکی لێهاتوو و لێوه‌شاوه‌دا کۆمۆنیزم که‌وته‌وه سه‌رپێ ی ئه‌سڵی خۆی و مارکسیزمی شۆڕشگێڕ ژیانی به‌به‌ردا کرایه‌وه. ئه‌و ڕابهرهش هاوڕێ ی هه‌میشه زیندوو له ناخی هه‌موو که‌سێکی به ئینساف و شۆڕشگێڕ‌و لایه‌نگیر و پێشه‌وای چینی چه‌وساوه و کرێکاردا مه‌نسوور حیکمه‌ت بوو.
هه‌ر ئه‌م ڕابه‌ره کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری بووه هۆی هۆشیارکردنه‌وه‌ی به‌شی زۆری کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان و ده‌ربازکردنی چه‌پی په‌راوێزکه‌وتوو به‌تایبه‌تی له ئێران وعێراقدا، کۆمۆنیسته‌کانی کوردستانیش هه‌ر زوو ده‌ستیان بۆ نووسین و ڕێنمایی و باس و لێکۆڵینه‌وه‌کانی هاوڕێ مه‌نسوور برد ئه‌ویش زۆر دڵسۆزانه بۆ بیر و باوه‌ڕه‌که‌ی و گرنگی خه‌باتی چینی کرێکار به‌لایه‌وه هه‌میشه تا دوا ساته‌کانی ژیانی له هه‌وڵ و هاوکاری کۆمۆنیسته‌کاندا بوو. پاش دروسبوونی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و ده‌ست به‌کار بوونی ئه‌م حیزبه هه‌رده‌م کۆمۆنیسته‌کان له هه‌وڵ و خه‌بات و تێکۆشانی بێووچاندا بوون بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری زۆرلێکرا و ڕێکخستنی کرێکاران له ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانی خۆیاندا، سه‌رپه‌رشتی بزووتنه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان و دانی ئاسۆی ڕۆشن و کۆمۆنیستی به و بزووتنه‌وانه و به‌رگری له‌مافه‌کانی ژنان و یه‌کسانی خوازی ژن و پیاو ووریاکردنه‌وه‌ی ژنان له ڕێکخراوی سه‌ر به‌خۆی خۆیاندا و له هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک و به‌رگری له مافه‌کانی مناڵان و به‌گشتی به‌رگری له هه‌موو زۆرلێکراوان و تێکۆشان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه مه‌ده‌نی و ئینسانیه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه.
ئه‌م هه‌موو تێکۆشان و خه‌باته‌ی کۆمۆنیسته‌کان بۆرژوازی کوردی به ناسیۆنالیست و ئیسلامی یه‌وه توڕه‌کرد و له سه‌رجه‌م میدیا و بڵاوکراوه و مه‌ڵبه‌ند و مزگه‌وته‌کانیانه‌وه هێرشیان ده‌کرده سه‌ر کۆمۆ نیستهکان و هه‌ر ڕۆژه‌ی بیانوویه‌کیان ده‌هێنایه‌وه بۆ سنووردارکردنی چالاکی بزووتنه‌وه‌یه‌ک که کۆمۆنیسته‌کان به‌ڕێیان خستبوو، سه‌ر ئه‌نجامیش هێرشکردن و تیرۆرکردنی هاوڕێیانی کۆمۆنیست و داخستنی باره‌گاکانی حیزب و ڕێگرتن و قه‌ده‌غه‌کردنی چالاکیه‌کانیان.
بۆچی ئه‌م کۆنه‌په‌رستانه ئه‌م ڕه‌فتاره نا ئینسانی و نه‌شیاوه‌یان ده‌رحه‌ق به کۆمۆنیسته‌کان ده‌کرد؟
هۆکاری سه‌ره‌کی ترسیان له ئایندهی ده‌سه‌ڵاتیان بوو، ئه‌مانه بڕوایان به ئازادی سیاسی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و دیالۆگکردن نه‌بوو. خۆیان چاکیان ده‌زانی کار و کرده‌وه‌کانیان نه ئێستا و نه ڕابردووشیان له خزمه‌تی خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوه‌دا نی یه و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و حیزبی‌یان له‌سه‌روو هه‌موو شتێکی تره‌وه‌یه، هه‌ربۆیه هه‌میشه جه‌ماوه‌ر به توندی به گژیاندا ده‌چوونه‌وه. ململانێ و کێشه له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکی به‌شخوراودا ڕۆژ به ڕۆژ له زیاد بووندایه‌و سه‌ره‌ڕای سه‌رکوت و په‌لاماری هه‌موو جۆره جوڵانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری .
ئیتر ئه‌مه کرۆکی مه‌سه‌له‌که‌یه گه‌ر خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان چه‌کی چینایه‌تی خۆیان به‌ده‌سته‌وه گرت و به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی خۆیان ناسی و خۆیان ڕێکخست و له حیزب و ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیاندا هاتنه مه‌یدان، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ریکی خنکاندنی ئازادی و برسیکردنی دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه ده‌بێ باجی تاوانه‌کانی بدات.
به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی یه سیاسیه‌کان بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گروپ و ڕه‌وتی ئیسلامی، هه‌روه‌ها ڕێگرتن له چالاکی سیاسی خه‌ڵکی ئازادیخواز و پێشکهتخواز بوار بۆ کۆنه‌په‌رستان ده‌کاته‌وه تا ڕاده‌یه‌ک باڵا بکه‌ن له که‌ش و هه‌وای سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاتدا.
ته‌نیا هێزێک بتوانێ کۆمه‌ڵگه به ئاکاری سیاسی پێشڕهوانهدا به‌رێت چینی کرێکار خۆیه‌تی به پێشڕه‌وایه‌تی کۆمۆنیسته‌کان، چونکه ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی تر، نه کێشه‌ی چینایه‌تی و میللی چاره‌سه‌رده‌که‌ن و نه داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیش به‌ده‌ستی ئه‌م حیزبه ناسیۆلیست و ئیسلامیانه‌وه دێته‌دی، چه‌ند جاری تریش ده‌سه‌ڵات بگۆڕێ هه‌روه‌کو خۆی و له‌وانه‌شه به‌ره‌و خراپتریش بچێت. ئه‌مانه ناتوانن باری ئابووری و سیاسی ئه‌م هه‌رێمه به‌ڕێوه‌به‌رن، چونکه پشتیان خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش نیه و هه‌ر گۆڕانکاریه‌کی کوتوپڕ بێته کایه‌وه چاره‌نووسی خه‌ڵک تووشی مه‌ترسی گه‌وره ده‌که‌ن. بۆیه ده‌بێ خه‌ڵکی به‌شخوراوی کوردستان له هه‌مووکات زیاتر ئیراده‌ی خۆی بخاته گه‌ڕ و له پێناوی گه‌یشتن به ئازادی و یه‌کسانی و ده‌سه‌ڵاتێکی سکولاریزمدا تێ‌بکۆشێ تا مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر که‌وتوویی بمێنێته‌وه.
5 ی ژانیوه‌ری 2008