
هێزی پشتیوان پێویسته؟
له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ئێران-عێراق، یه‌كێتی هێزێكی نارده كوردستانی ئێران بۆ یارمه‌تیدانی كوردانی خۆرهه‌ڵات و كۆمه‌ك به هێزه كوردیه‌كان، ئه‌مه‌ش دروست دوای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران و پاكتاوكردنی سه‌رجه‌م هێزه كوردی و عه‌لمانیه‌كان له خاكی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی شۆڕشی ئیسلامی.
ئه‌وه سه‌رده‌مێك بوو كه كورد نه كیانی هه‌بوو، نه بستێك خاكی كوردستانی عیراقی له‌به‌رده‌ستا بوو. به‌ڵام له ئێستادا له سه‌رده‌م و قۆناغێكی تردا ده‌ژین. له‌سایه‌ی جۆرێك له حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستانی عیراق دۆخه‌كه له قۆناغێكی تردایه و شوێن هه‌مان شوێن به‌ڵام كات و سه‌رده‌مێكی جیاوازتر.
ئه‌وه‌ی له كوردستانی خۆرئاوا ڕووده‌دات، جینۆسایده به‌مانا هه‌ره تراژیدیه‌كه‌ی جینۆساید. ڕه‌شه كوژی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه له‌سه‌روبه‌ندی ڕوخانی دیكتاتۆردایه. ئه‌مه‌ش له‌سه‌روبه‌ندی جیهانگیری و كاڵبوونه‌وه‌ی سنوره‌كان. بیرمان بێته‌وه له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كه سنوری گه‌لان دروست ده‌كرێت كورد ده‌بێته قوربانی، له ئێستادا كه سنوره‌كان كاڵ ده‌بێته‌وه و جیهان ده‌بێت گوندێكی گه‌وره كورد هه‌رده‌بێته‌وه به قوربانی. واته له‌سه‌روبه‌ندی كێشانی سنوری گه‌لاندا كورد بۆته قوربانی و له‌سه‌رده‌می كاڵبوونه‌وه‌ی سورهكانیشدا كورد به‌و شێوه‌یه له‌به‌رده‌م جینۆسایدا خۆی ده‌بینێته‌وه وه‌كو له وێنه‌كاندا ده‌یانبینین كه ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره وێنانه له فلمهكانیشدا ببینین ده‌ڵێین زیاده‌ڕۆیی تێداكراوه.
له ئێستادا ئه‌وه‌ی بۆته جێگه‌ی مشتومڕی زۆرێك له هێز و لایه‌ن و تاكه‌كان له كورستانی عیراق ئه‌وه‌یه كه ئایا كۆمه‌ك به برا كورده‌كان له خۆرئاوا بكرێت یان نا. ئێستا كۆمه‌ك فۆرمێكی تری وه‌رگرتووه و به‌شێوازێكی تر كۆمه‌ك به ناوچه‌كه ده‌كرێت. هه‌ندێك له گه‌نجه‌كانی باشور ده‌چنه به‌ره‌ی نوسره‌وه و شه‌ڕ به برا كورده‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌م گه‌نجانه پێده‌چێت ئه‌وه‌نده‌ی ئاره‌زووی شه‌ڕ بكه‌ن، ئاره‌زووی تریان نه‌بێت، ئه‌م جۆره له گه‌نج له كوردستانی عیراق له دهستبهتاڵییهكی كوشنده‌دا ده‌ژین و ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن شتێك بكه‌ن، شهر بێت یان شتی تر.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا فۆرمێكی تره. پارتی دیموكراتی كوردستان دوو هه‌نگاوی زۆر تراژیدی ده‌نێت له خۆرئاوا. ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌نگاوه تراژیدیه ناوخۆییه‌كانی له كوردستانی عیراق كه دهمو چاوی ئه‌م هێزه وه‌ك هێزێكی دیكتاتۆر نیشان ده‌دات . هه‌نگاوی یه‌كه‌م دروستكردنی حزبی كارتۆنیه له خۆرئاوا ئه‌مه‌ش به‌كۆمه‌ك بهتوركهكان، له ئێستادا ده‌زانین په‌یوه‌ندیه‌كی ئابووری پته‌و له‌نێوان پارتی و توركیادا هه‌یه. دروستكردنی حزبی كارتۆنی وه‌ك چۆن پارتی له كوردستانی عیراق له بیست ساڵی ڕابردوودا ئیشی له‌سه‌ر كردووه ئێستاش له خۆرئاوا له‌سه‌ر ئه‌م فۆرمه ئیش ده‌كات بۆ لاوازكردنی ئه‌و پارته‌ی كه له په‌كه‌كه‌وه نزیكه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر خواستی توركه‌كان. دووه‌م داخستنی سنوره‌كان ئه‌مه‌ش له هیچ عورفێكی سیاسی و ئه‌خلاقیدا جێگه‌ی نابێته‌وه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك جینۆساید بكرێت و هێزێكیش سنور به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابخات.
كورد له كورستانی عیراق له بیست ساڵی ڕابردوودا توشی جۆرێك له ته‌مه‌ڵی بووه كه توانای كۆمه‌ككردنی به ئه‌وی تر له‌ده‌ستداوه. حزبه‌كانی كوردستانی عیراق به عه‌لمانی و ئیسلامیه‌وه هێزگه‌لی ناوچه‌یین و ناتوانن له جاده‌ی قیر لابده‌ن. ئه‌م هێزانه هه‌رچه‌نده باس له چوارپارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن به‌ڵام ناتوانن له سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌نگاوی فراوانتر بنێن. ئه‌مه‌ش به جیاواز له هێزێكی وه‌ك په‌كه‌كه كه سه‌ركه‌وتووترین هێزه بۆ كۆمه‌ككردنی پارچه‌كانی تر و له‌م باره‌یه‌وه گه‌مه‌كه‌رێكی سه‌ركه‌وتووه.
له بیست ساڵی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستانی عیراق جۆرێك له ته‌مه‌ڵی و به‌رخۆری به‌خۆوه بینیوه كه به‌ناوی ئازادییه‌وه ئازادی له‌ده‌ستداوه و سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی له خۆشگوزه‌رانی و ڕابواردنی ڕۆژانه‌دا كورت ده‌كاته‌وه كه كاتی ئه‌وه‌ی نیه كۆمه‌ك به‌وی تر بكات. ئۆپۆزسیۆنیش هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی خۆشگوزه‌ران نیه ده‌بێت خۆشگوزه‌ران بژێت ولهم لایه‌نه‌وه كۆمه‌ك به ده‌سه‌ڵات ده‌كات.
من ته‌سه‌ور ناكه‌م هێزی چه‌كدار له باشور كۆمه‌ك به برا كورده‌كان بكات، هێزی سه‌ربازی له‌باشوور ئه‌وه‌نده‌ی له ململانێ ناوخۆییه‌كانه‌وه سه‌رقاڵ كراوه، ئه‌وه‌نده مه‌شقی پێ نه‌كراوه كه كۆمه‌ك به‌وی تر بكات. له شه‌ڕی ناوخۆوه بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی ناوخۆیی، لهسهرقاڵبوون به موچه‌و ئیمتیازه‌وه تا قه‌ڵه‌وبوون به‌ده‌ست چاودێریكردنی سه‌رهه‌ڵدانه ناوخۆییه‌كان، وایكردووه ئومێد به هێزه‌كانی ئێمه بۆ كۆمه‌ك كردن به براكوردهكان له خۆرئاوا ته‌واو لاواز بێت.