
ده‌وڵه‌تی ئازاد و ، ژنی ئازاد
له نه‌هامه‌تی زیندانی ژێر پردان ژنه لپرسراوهكه ده‌یگوت :ـ قوربانیانی تاوانی درۆ زۆر تره له تاوانی كوشتن ، چونكه ڕوداوی كوشتن له چركه‌ساتێكی توڕیی تونددا ڕوده‌دات ، دواجاریش مرۆڤ په‌شیمان ده‌بێته‌وه و سزا وه‌ر ده‌گرێت . به‌ڵام تاوانی درۆ به خوێن ساردی و به دووباره بوونه‌وه‌ی درۆ ، هه‌زاران جار ده‌كوژێت بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست یاسا بكه‌وێت . له گه‌ڵ شیری دایكی چه‌وساوه‌دا درۆ ده‌خۆین ، چه‌وساندنه‌وه ده‌بێته هۆكاری ترس و دواجاریش درۆ له سێبه‌ری سیسته‌مێك كه ده‌ستووری سته‌مكاری و زوڵم ده‌شارێته‌وه له ژێر ده‌سته‌واژه‌ی پان و پۆڕی یه‌كسانی له به‌رامبه‌ر یاسادا ، هاوتا كردنی هه‌لومه‌رج بۆ تێكڕای هاوڵاتیانی ژن و پیاو و یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو به بێ به‌لاوه خستنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ته‌نها درۆیه‌كه ، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ئه‌خیره ته‌نها به سه‌ر ژناندا پیاده ده‌كرێت و باوه‌ڕی یه‌كسانی پێشووتر لاقه ده‌كات و دایكان و منداڵه‌كانیان گێژو داگیر ده‌كات له تراویلكهكانی دادگادا ، ته‌نانه‌ت حه‌وت جار داگیر ده‌كرێت له گه‌ڵ سه‌دان شرۆڤه‌ی دژ به یه‌كی توندی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تدا . پیاوانیش دوچاری چه‌وساندنه‌وه ده‌بنه‌وه ئه‌و كاته‌ی ڕاو ده‌كرێن له لایه‌ن حزبه ئاینیه‌كان و ، حزبه سیاسیه چه‌پڕه‌وو ڕاستڕوهكانهوه ، پیاو هه‌ر له قۆناغی هه‌رزه‌كاریه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌كی گوێڕایه‌ڵی و مل كه‌چ بوون ده‌كرێت بۆ سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ی ((نه‌بینراو)) كه له كۆشكه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ژێت دوور له پایه‌كانی كۆمه‌ڵگا ، یان نوێنه‌ری خوا له سه‌ر زه‌وی ڕێپیشانده‌ر((المرشد)) كه له كۆشكه‌كه‌یه‌وه ده‌په‌رسترێت و جاوی به‌شه‌ریش نایبینێت . پیاوی ئایینی یان سیاسی پرۆڤه‌ی كاری نهێنی پێده‌كرێت و له ژیانی گشتی و تایبه‌تیدا فێری ترس و درۆ ده‌كرێت ، چه‌وساوه ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وسێنه‌رو نزیك ترین كه‌سه‌كانی ((دایكی بێت یان ژنه‌كه‌ی)) ده‌چه‌وسێنێته‌وه ، دایكه چهوساوهكهش ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وسێنه‌ر و خودی خۆی یان منداڵه‌كه‌ی یان كه‌نیزه‌كه‌ی دهچهوسێنهتهوه .
له پاش شۆڕش و قۆناغی گواستنه‌وه كه گرنگ ترین قۆناغه و بناغه‌ی پاشه‌ڕۆژی تێدا داده‌مه‌زرێنرێت ، یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ستوورێكی نوێیه ، نه‌ك هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستووره كۆنه‌كه ، كه شۆڕش له گه‌ڵ سیسته‌می ڕابردوو بڕینی . جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ به‌شداری له دانانی ده‌ستوور ده‌كات وه‌كو ((په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی)) و ڕێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ی دامه‌زرێنه‌ر له هه‌موو توێژه‌كانی ژنان و گه‌نجان و پیاوان له هه‌موو بواره‌كاندا . ئه‌م ده‌ستووره نوێیه ژیانمان و ، عه‌قڵمان و، ده‌رونمان و ، زانستمان و ، هونه‌رمان و ، نه‌ریتمان و ، تێگه‌یشتنمان و ، ئاكارمان و ، ڕه‌وشتمان له ماڵ و ده‌ره‌وه‌دا داده‌ڕێژێت و ، دواجاریش ده‌درێته كۆمیسۆنیكی لێزانی بچووكی یاسایی له ژنان و پیاوان بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسایی . پێش دانانی خودی ئه‌و ده‌ستووره نوێیه ئه‌نجومه‌نی ههماوار كردنه‌وه‌ی یاسایی داده‌مزرێنرێت ؟ . له ده‌ستووری كۆندا ماده‌یه‌كی تێدا بوو ئاماژه‌ی ده‌كرد بۆ یه‌كسانی و جێوازی نه‌كردن له نێوان هاوڵاتیان له سه‌ر بنه‌مای جنس یان ئایین ، به‌ندێكی دیكه‌یشی تێدا بوو ئاماژه‌ی ده‌كرده شه‌ریعه‌تی ئیسلام كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه ، ئه‌و به‌نده دژه له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی یه‌كسانی و جێوازیدا . بۆ ده‌س له بیروباوه‌ڕه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌ردوو شۆڕش هه‌ڵبگیرێت بۆ ڕازیكردنی هه‌ندێك ئه‌حزابی ئایینی كه حه‌ز ده‌كات باز به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بدات پاش هه‌ره‌سهێنانی ئیخوان موسلمین ، له باتی جێبه‌جێ كردنی یاسا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌حزابه ئاینیانه مل كه‌چ بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانیان ؟ . گه‌لی میسر شۆڕ‌شیان كرد دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان موسلمین و ده‌وڵه‌تی ئایینی ، به ملیۆنه‌ها هۆتافیان كێشا بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆی میسر كه له سه‌ر بنه‌ماكانی ئازادی و دادوه‌ری و یه‌كسانی بۆ هه‌موان بێت . بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی ناكۆكه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئایینی كه له لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی مه‌سیحی یان ئیسلامی یان یه‌هودی یان ئه‌وانیتر فه‌رمانی به سه‌ردا ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها جێوازی له سه‌ر بناغه‌ی ئایین و جنس كه هه‌موو ده‌وڵه‌تێكی ئایینی پێیهه‌ڵده‌ستێت به پێی مه‌رجه‌عیه‌تی توێژه جێوازهكان . هه‌موو ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوو له جیهاندا پاش شۆڕشی جه‌ماوه‌ری له‌و چه‌شنه‌دا توانیویه‌تی دژ به چه‌وساندنه‌وه‌و كۆیلایه‌تی ژنان بوه‌ستێت و بڕیاری یه‌كسانی بۆ هه‌موان بدات به بێ جێوازی له ده‌ستوری مه‌ده‌نیدا وه‌كو مه‌رجه‌عێكی یاسایی دادوه‌رو ئاشكرا ، دوور له هه‌ر مه‌رجه‌عێكی ئایینی ته‌مومژاوی دژ . میسر پێش له هه‌موان نه‌ریتی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی به كار هێناوه به پێی ئه‌و دروشمه جیهانیه كه ده‌ڵێت ((ئایین بۆ خوا‌و نیشمتانیش بۆ هه‌موان)) . له پاش دوو شۆڕشی گه‌وره‌وه ، یان شۆڕشێكی گه‌وره كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه درێژه‌ی هه‌یه ، دیتر بۆ بمانه‌ویت بۆ دواوه پاشه‌كشه بكه‌ین بۆ وڕێنه‌كانی ئه‌فكاری سه‌رانی سه‌له‌فی كه زه‌مه‌ن جێی هێشتووه ؟ . ئه‌و زه‌لكاوه‌ی كه دووچاری حكومه‌ت بۆته‌وه له قۆناغی تێپه‌ڕیندا ، ئه‌و خێرا ئاماده بوونه‌یه بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له ئامانجه‌كانی شۆڕش ، ته‌نها وابهستهیش نییه به پێكهێانی حكومه‌ت و وه‌زیره ((ژن و پیاوه‌كان)) . هه‌روه‌هایش ده‌بێت ده‌سته‌یه‌كی پسپۆر پێكبهێندرێت بۆ دانانی ده‌ستووری نوێ و كات ته‌رخان بكرێت بۆ په‌سه‌ند كردنی به‌رایه‌كان یان له پێشترهكان ؟ بۆ به‌م په‌له په‌ل كردنه ده‌ستوری تاكڕه‌وانه ڕابگه‌یه‌نرێت كه هیچ شتێك له ئامانجه‌كانی شۆڕش ناهێنێته دی و ، به‌ڵكو دژ به‌و ئامانجانهشه ؟ . پێكهێنانی كۆمیسۆنێكی ده كه‌سی له پیاوانی یاسا بۆ پێكهێنانی ((كۆمه‌ڵه‌ی دامه‌زرێنه‌ر)) كه ده‌ستووری نوێ دا ده‌نێن . له پاش هه‌موو شۆڕشێكه‌وه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا فشار ده‌كات بۆ په‌له كردن له هه‌ڵبژاردن له ژێر ناوی ئارامی و پاراستنی ئاسایش ، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن به بێ ده‌ستووری نوێ خێرا ترین ڕێگایه بۆ به‌ر ته‌سك كردنه‌وه‌و له ناو بردنی شۆڕشی گه‌ل ، به جۆرێك كه له سنوری خۆی تێپه‌ڕ نه‌كات و ئامانجه‌كانیشی فره‌وان نه‌كات كه سه‌ربه‌خۆیی و ئازاد بوونی نیشتمانیه له ژێر چه‌پۆكی ئیمپریالیزمی ده‌ره‌كی و یارمه‌تیه‌كانی كه ته‌نها خزمه‌ت به خۆی ده‌كات ، چونكه لێمان ده‌سێنێت جگه له نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری هیچمان پێ نابه‌خشێت ، ده‌وڵه‌تی ئازاد به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بخوات و داوای یارمه‌تیش له هیچ كه‌سێك ناكات هاو شێوه‌ی ژنی ئازاد .
نوال السعداوی ــ حوارالمتمدن ــ ژماره((4163)) ـ له 24/ 7 / 2013