![مامۆستا … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی مامۆستا … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/aliHamarashid2_410139769.jpg)
مامۆستا … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
مامۆستای دڵســـــۆز ئازا‌و چالاكه
ڕێ نیشـــــانده‌ره بۆ ڕێگای چاكه
به هه‌ســـــتی پاكی ده‌ماندوێنێت
بیری ڕونــــــــاكی ده‌مان بزوێنێت
وشه‌ی جوان جوان وزانیاری به‌سوود
هۆنراوه‌ی خــۆش وچیرۆك و سـروود
له لای خــۆیه‌وه به ئامـــــــۆژگاری
بۆ ئێمه‌ی منداڵ ده‌كــات به دیــاری
بۆیه ئه‌ركی وا ده‌گــرێته ئه‌ســـتۆی
تا بیرمان گه‌ش بێت وه‌كو بیری خۆی
تا ئێمه‌ش وه‌كو مامــۆســــــتا وابین
بۆ ناحه‌ز گڕو بۆ یه‌ك چـــــــرا بین
تا زه‌رده‌خه‌نه وه‌كـــــــــــو په‌روانه
له‌سه‌ر لێوانمان بێت به نیشــــــانه
ئه‌وسا ئه‌ستێره‌ی دواڕۆژ جوان و گه‌ش
هیواه به‌رزیمان ده‌گـــــرێته باوه‌ش
…………….