پێڵاو چاوبه‌ست …. مارک بله‌ینی / جاکی شه‌په‌رد
یه‌که‌م فیچه‌ر فیلمی سینه‌مایی کوردی به زمانی ئینگلیزی
مارک بله‌ینی / جاکی شه‌په‌رد
ئێمه‌ی پرۆدیسۆرانی فیچه‌ر فیلم سینه‌مایی و بنکه‌مان له له‌نده‌ن – هه‌روه‌ها وه‌ك پرۆدیسۆرانی نووسه‌ر/ده‌رهێنه‌ر – که‌ی به‌هار له 2014 بۆ فیچه‌ر فیلمی سینه‌مایی ‘پێڵاو چاوبه‌ست’، له کۆتایی مانگی حه‌وت، بۆ یه‌که‌م جار گه‌شتمان کرد بۆ سه‌ردانی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نائارامی و دڵگرانی هه‌بوو له ناو که‌سوکار و هاوڕێانمان له به‌ڕیتانیا. پرسیاریان ده‌کرد، “ئه‌ی کوردستان عێراق نیه؟”، “ئه‌ی ووڵاتێکی خه‌ته‌رناك نیه؟”، ” ئایا زۆر زه‌حمه‌ت نابێت له‌و ووڵاته فیلم کاری بکه‌ن؟”. ئه‌مه یه‌که‌م جار نه‌بوو ئه‌م پرسیارانه‌مان لێکرابێت، دوا فیلم که به‌رهه‌ممان هێنا ‘ئافریکا یونایتد’، که چیرۆکی فیکشنی سێ منداڵ خه‌ڵکی ڕواندا-یه، و به پێ له ڕوانداوه سێ هه‌زار کیلۆمه‌تر ڕێده‌که‌ن بۆ یاری فتبۆڵێن کاس عاله‌م له خواروی ئه‌فریقیا. له جێی ئه‌وه‌ی لۆکه‌یشن له شوێنێکی تر هه‌ڵبژێرین که به ڕواندا بچێت، یان بروندی و خوارووی ئه‌فریقیا، هه‌ر سێ ووڵات که پێشتر زۆر شه‌ر و کێشه‌یان تێدا ڕووداوه، له ووڵاته‌کان خۆی فیلمه‌که‌مان کرد. هه‌ربۆیه‌شه بۆ ئێمه ڕۆیشتن بۆ کوردستان موغامه‌ره، (ئه‌دڤێنچه‌ر) ێکی تر بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هیچ جۆرێك نه‌مان ده‌زانی چاوه‌ڕوان چی بین و چیمان به‌سه‌ر دێت له کوردستان.
هه‌رگیز جارێکی تر گله‌یی ناکه‌ین له ئینگیلته‌را که تێرمۆمه‌تره‌که جار جار ده‌گاته 30 پله‌ی گه‌رمی، که گه‌یشتینه کوردستان و هه‌ندێك جار پله‌ی گه‌رما خۆی له 50 پله ده‌دا، ئێستا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئینگیلته‌را به ده‌گمه‌ن به ته‌واوی گه‌رم ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی کوردستان زۆر گه‌رم ده‌بێت. به‌ڵام هه‌ر زوو بۆمان ڕوون بوه‌وه که گه‌رمی تیشکی هه‌تاو هاوشێوه بوو له‌گه‌ڵ گه‌رمی و ڕێزی به‌خێرهاتن کردنی گه‌لی کورد بۆ مێوان. بۆ هه‌ر لایه‌ك ڕۆیشتین، به نازدارترین شێوه و به‌گه‌رمی پێشوازی کراین، ته‌نانه‌ت جار وا بوو پلانی خۆیان ده‌گۆڕی له پێناو و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئێمه، و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر کاتی ده‌وام نه‌بوایه بۆ ماڵه‌وه بانگێشیان ده‌کردین و خواردنی زۆر خۆشیشیان بۆ ده‌رازانینه‌وه. ناوچه‌که خۆی له خۆیدا جێێ سه‌رسورمان بوو بۆ ئێمه – ده‌شتوده‌رێ زۆر ڕه‌نگین، کوڵتورێکی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند، په‌ره‌پێدان له هه‌موو لایه‌که‌وه، و له هه‌ولێر: چه‌ندان بازاری مۆڵ، هۆڵی سینه‌مای نوێ به کۆمه‌ڵ، و ئوتێلی پێنج ئه‌ستێره – نه‌ك ووڵاتێکی سه‌رگه‌ردان و ووێران به‌و شێوه‌ی له سه‌ر هه‌واڵه‌کان بینیومانه و بیستومانه.
له ماوه‌ی ئه‌و ده رۆژه‌ی سه‌ردانه‌که‌مان گه‌لێ چاوپێکه‌وتنمان کرد؛ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌ران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی سینه‌ما، مانجه‌ر و خاوه‌ن کۆمپانیاکان، کۆمپانیای فیلم و پرۆده‌کشن ته‌له‌ڤزیۆن، زۆربه‌ی زۆریان له هه‌ولێر، به‌ڵام هه‌روه‌ها سه‌ردانمان کرد بۆ سلێمانی، کۆیه و کفری، و بۆ بینینی شوێنه‌واره‌کان، (لۆکه‌یشن) بۆ فیلمه‌که.
به‌ژدار بووین له چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤیزیۆن و گفتوگۆمان کرد سه‌باره‌ت به فیلمه‌که، هه‌روه‌ها ڕۆیشتین بۆ بینین یاری تۆپێن نێوان هه‌ولێر و به‌غدا – ئه‌نجام زۆر نزیك بوون له یه‌که‌وه، به‌ڵام گه‌لێ شاد بووین که هه‌ولێر بردیه‌وه.
خاڵی سه‌ره‌کی بۆ ئێمه گفتوگۆ کردن بوو له باره‌ی به‌رهه‌مهێنان فیچه‌ر فیلمی ‘پێڵاو چاوبه‌ست’ – به‌رهه‌می هاوبه‌ش – کۆپرۆده‌کشن – به‌ڕیتانیا / کوردستان، فیلم ده‌کرێت به زمانی ئینگلیزی، (فیلمکاری له به‌هاری 2014 ده‌سپێده‌کات)، و به‌رهه‌مێکه بۆ بینین له لایه‌ن زۆربه‌ی زۆری بینه‌رانی جیهان. چیرۆکی تیشکۆ-ی ته‌مه‌ن ده ساڵ – که ده‌که‌وێته دوای خه‌ونه‌کانی دژ به گه‌لێك کۆسپ و ته‌گه‌ره، چیرۆکه‌که ڕه‌مزێکه، (مێتافۆر)-ه بۆ چونێتی هه‌رگیز کۆڵنه‌دانی گه‌لی کورد.
هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ڕه‌مزێك بێت بۆ به‌رهه‌مهێنان فیلمێك له‌م جۆره له کوردستان. له‌م سه‌رده‌مه‌ی بواری ئابوری له جیهان به‌رهه‌مهێنان فیلمێکی سینه‌مایی به‌م ئاسته زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئێمه سینارێۆیه‌کی باشمان هه‌یه، و ئێستاش بۆمان ڕوون بوه‌وه و ده‌زانین که که‌سان و کۆمپانیا له کوردستان هه‌ن که ده‌توانن هاوکاریمان که‌ن له به ئه‌نجامدانی فیلمه‌که له کوردستان، (شان به‌شان پسپۆڕانی ئینگلیز و فیلمکارانی بیانی که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌موو به‌شه‌کان – دیپارتیمه‌نته‌کان – ده‌که‌ن)، وه ده‌زانین که ده‌توانین که‌ره‌سه‌ی فیلمکاری زۆر له کوردستان به کرێ بگرین، و بۆمان ڕوون بوه‌وه که شوێنه‌کان، “لۆکه‌یشنه‌کان” زۆر نازدارن– پێرفێکتن. بواری هونه‌ری و ته‌کنیکیمان ئاماده‌یه و ئه‌وه‌ی ماوه په‌یداکردن 8-10، هه‌شت تاکو ده ملیۆن دۆلاره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین فیلمه‌که‌ی پێ بێنیه به‌رهه‌م، ئه‌و فیلمه‌ی که به هیوای ئه‌وه‌ین بتوانێت ده‌نگ و ڕه‌نگی ئه‌و ناوچه نه‌ناس و بچوکه‌ی هه‌رێمی کوردستان و پێشکه‌وتنی پڕ بایه‌خی بگه‌ێنێته جیهان و بینه‌رانی بیانی له ووڵاتانی دونیا ئاشنا بن به بوارێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو و ناسین پارچه‌یه‌کی سه‌رزه‌مین که کوردستانه – وه‌ك به‌شێك له‌و جیهانه‌ی که لێی ده‌ژێن.
به‌رهه‌مهێنان فیلمه‌که ته‌نها سه‌ره‌تای کاروانه‌که‌یه – دوای ئه‌مه کێشه‌ی فرۆشتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی دێت بۆ گه‌یاندنی به سینه‌ماکانی جیهان و ڕازی کردن بینه‌رانی بیانی له دونیا که ئاماده بن پاره به بلیت خه‌رج که‌ن بۆ بینین ئه‌م فیلمه.
هه‌ر وه‌ك تیشکۆ، له ‘پێڵاو چاوبه‌ست’، چیرۆکه ڕه‌نگین و دڵڕفێنه‌که‌ی که‌ی به‌هار نووسیویه‌تی، ئێمه‌ش پێویستمان به جه‌ربه‌زه‌یی و خۆڕاگری هه‌یه بۆ به‌رده‌وام بوون له کاروانه‌که‌مان، و له‌گه‌ڵ به‌ره‌و ڕوو بونه‌وه‌ی هه‌ر کۆسپێك و هه‌ر ته‌گه‌ره‌یه‌ك، ده‌بێت کۆڵنه‌ده‌ین. به‌یه‌که‌وه و له‌گه‌ڵ هاوڕێ نوێ و ئازیزه‌کانمان له کوردستان، هیوادارین به‌رده‌وام بین له گه‌یشتن به خه‌ونه‌که‌مان.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایه سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌کانمان بکه‌ن:
www.footprintfilms.co.uk
www.blindfoldshoes.com
مارك بله‌ینی ‘ جاکی شه‌په‌رد
مناگی هه‌شت 2013