
من وون بووم …. لۆركا سبیتی حیدر
Closed
من وون بووم.
بە دایكم بڵێن:
بۆ باوكم بنووسن.
پێیان بڵێن: كچەكەیان لەم هەزارەی سێهەمەدا
لە ناو شارێكدا، بەناوی ژیانەوە.
لەبیر كراووە.
بە براكانم بڵێن:
خوشكەكەتان هەر شەوی یەكێك دەیبات.
هەرشەوی یەكێك دەی چەشێت.
پێیان بڵێت: عەرەب، كوا غیرەتان؟.
بە عەشیرەتەكان بڵێن:
سوارەكانیان بخەنە رێ،
وەرن بمگرن.
شارەكە وێران كەن.
ماڵەكانیان بسوتێنن.
رویان رەشكەن.
من وون بووم.
نام دۆزنەوە،
لە شارێكی ئەم سەردەمەدام
كە دوورە لە بیابانەوە!.
” وەرگێڕانی: نەبەز گۆران”