كامێرای ئه‌ندێشه … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
خۆش بوو وه‌كو سـنه‌وبه‌ر
باڵام به‌رز و ڕێك بــووایه
به كامێرای ئه‌ندێشه
هه‌ر وێنه‌م بگـــــرتایه
وێنه‌ی ئه‌و باخچه جوانه‌ی
گوڵ و په‌پــووله‌ی تیایه
یان نیشتمانی مــــاسی
كه ڕوبـار و ده‌ریـــــایه
یان وێنه‌ی شــــاری یاری
كه به منداڵ ئـــــاوایه
وێنه‌ی به‌به بچكــۆله‌ش
له نێو بـــــاوه‌شی دایه
وێنه‌ی بـابه‌ی شیرینیش
كه خــه‌نده‌ی له لێودایه
***
ئه‌وسا گشــت وێنه‌كانم
ده‌خســته ناو چوارچێوه
ده‌مكرد ن به پیشـانگه
هه‌تــــــا بیبینن ئێوه
20/6/2012
*ئه‌م هۆنراوه‌یه له زماره 190 ی كۆفاری به‌بووله‌دا بلاوكراوه‌ته‌وه