
کسپه … جه لال عه بدوڵا
تۆ له گریانی
زه میله یه کی سێو
ئه گه یشتی
کاتێ ده ستێ به بێ پرس
ده ری ئه هینا و
گازێ بێ گوێدان به سۆز
گیانی له به ر ئه بڕی
تۆ ئه تزانی بۆچی
باڵنده هه میشه
نهینی خۆی ئه دایه ده ست دارستان
ده ریا بۆ چی ئێواران
ترسی مه لی ئه ڕه وا نده وه
پێش هه ڵفڕین
تۆ ئه تزانی سه ده کان تێ ئه په ڕین
هێشتا با ران و هه ور له یه ک ماڵدا ئه ژیان
که چی کا تێ هه ور کۆچی ئه کرد
پرسی نه ئه کرد به با ران
وه ره وه گلێنه که م
ته نها تۆ جوڵه ت ئه بینی له له شی شیعرا
ته نها تۆ گۆرانی لووتکه ت ئه بیست
کاتێ بۆ زه ر ده په ری ئه ووت پێش دابڕان
که کسپه له دڵی ده ریا وه ئه هات
ئه وه هه ر تۆ بووی که ئه تزانی
ما سیی یه ک شه هید کراوه
هه نگ پیلانی بۆ دانا بێ
یان راوچی!
تۆ ئه تزانی
له بێ ده سه ڵاتی دا یه داری گوێز
بۆ گه ڵای ڕژاوی به ر پیی ئه گری
ئه ی ئه وه نه بوو
بریسکه ی شمشێرێکی محمدی
نیووه شه وێ
دای له روومه تی کچی شیعرێ
تۆ ئه تزانی
ئه وه بێ سنووری به خشنده یی کا نی بوو
چاره نووسی گه یان به کوێر بوون
دوای ئه وه ئیتر نه ی بینی
جوانی کیژان
کا تێ حه یرانیان بۆ ئه وت له چوار ده وری
تۆ پێت نه ووتم گلێنه که م
ژما ره ی ئه و تا شه به ردانه ی
بۆنی ئا سکه کێویان لێ ئه ها ت چه ند بوون
تاله گه ڵ کۆ مه ڵێ شاعیر بچین بۆ زیاره تیان
پێت نه ووتم
چه ند جار بورایته وه
تا شیعرێ بۆ بزه ی لێوی
ده ر به ندی په پووله بنووسی
هه تا من و ئا و پێکه وه
دیوانێ وه ک قورعان
بخه ینه سه ر تاقی مێژووه وه
تۆ ئه تزانی
پاییز زاڵمه
گوڵ ئه دا ته ده ست کزه با
ئه ی ئه وه نه بوو
که ئا و خوێنی ئارامی هه ڵمژی
تۆش په نجه ره ی شعرێکت
شانی ترازا
بروسکه بێ سۆزه
مه ل دا ئه چڵه کێنێ
له کاتی ماچ دا
ئه ی ئه وه نه بوو
که دۆعا یان کوشت
رۆژت کرده وه
به لای مۆمی ژنێکه وه
تۆ ره نگی سپیت
له به ر گوڵ خۆش ئه ویست
ئه ی سپی ره نگ نه بوون
کفن و
به فر
ئه ی کفنی سپی
دووا کراس نه بوو
کرایه به رت له سلیمانی!
وه ره وه گلێنه که م
ڕاسپارده یه ک هه یه
با پێت بڵێم
دوێنی شیعرێ
هه واڵی تۆی لێ پرسیم
ببوره نه متوانی
نا ونیشانی تۆی پێ بڵێم !
دوێنێ له جا ده ی سالم
به رامبه ر به ده زگای سه ر ده م
به جگه ره گه یشتم
پێم ووت به سه
هیلاک نه بووی
به ماچ کردنی لێوی شاعیرێ
به چاوێکی سه رنجه وه ووتی:
خۆزگه
جارێکی که
ئه مدیی یه وه!
وه ره وه گلێنه که م
هه ر هه فته یه ک خۆ شه میوانیی!
جه لال عه بدوڵا
August 2013