ئه‌و نامه‌یه‌ی که دێته لات …. هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌دێته لات
منداڵی خه‌ونێكی به‌سته‌زمانه
نازانێ به چ زمانێ
له‌گه‌ڵ سمۆرهكانی ئێره بدوێ
ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌دێته لات
ساوای خه‌ونێكی پاكیزه‌یه
له‌گیرفانی سه‌رخۆشه ئیندیانه‌كان خۆی ئه‌شارێته‌وه
ووشه‌كانی ئه‌و نامه‌یه
زۆر له‌وه كێویترن
كه‌بتوانم بهباخچهیێك
یان بهدارستانێكیش بۆت بنێرم
پیته‌كان نایانه‌وێ
له‌یه‌كتر گرێ بدرێن
گرێ
ئه‌و قهلهباچکانه بۆم ئه‌كه‌نه‌وه كه له رۆخ شه‌قامه‌كاندا سه‌ما ئه‌که‌ن
زۆر له‌وه ئه‌ترسێم
یه‌كێ له یادگاره كۆنه‌كانی باپیره‌گه‌وره‌ی بمناسێته‌وه
ئه‌گه‌رچی باوڕ بكه
بۆ ته‌نیا جارێكیش ئازارم نه‌داون
نه‌شم ئه‌توانی براده‌رایه‌تی ئه‌و مندڵانه نه‌كه‌م كه ماڵه‌كانیان لێئهسووتاندن
له‌م نامه نووسینه‌م بێزار مه‌به
بێ ویستی من
هه‌ندێ له ووشه‌كان له شه‌قه‌ی باڵ ئه‌ده‌ن
ئاگام لێیه
له په‌نچه‌ره‌وه چاك ئه‌یانبینم
چۆن له‌سه‌ر به‌ژنی ئه‌م داره رووتانه
ئه‌یانه‌وێ ببنه گه‌ڵا
منیش هێدی هێدی
یادگاره كۆنه‌كانم كردۆته مه‌زه‌ی خۆخواردنهوهیهكی ئه‌وه‌نده تاڵ
مه‌گه‌ر هه‌ر سه‌گی ئه‌و ماڵانه بمناسنه‌وه
كه له پشت په‌نچه‌ره‌وه تهماشهم ئه‌كه‌ن
له ناو شوشه به‌تاڵه‌كانیش
تۆ ده‌بینم
چۆن به‌سه‌ر پشتی چۆله‌كه‌كان بهرزئهبیهوه
ئه‌تۆش ئه‌وه‌یتریان
ئه‌م خه‌مانه‌ت زوو بتراشه
هه‌ر چه‌ند ئه‌كه‌م
له ناو چڕی ئه‌و ئازارستانه ناتدۆزمه‌وه
زۆر ئه‌ترسێم
باخی په‌پوله و
باخی هه‌نگ و
باخی مانگه‌شه‌وت
به‌و دڕكانه خنكاندبێ
كه نیگاری روحتی ئه‌شارده‌وه
هه‌زاران جار پاڕامه‌وه
دلت مه‌ده ده‌ست ئه‌و شێوه‌كارانه‌ی
مودمینن به‌ڕه‌نگ
گوڵه‌كانی خۆشه‌ویستیت
له ته‌ڕایی دایكت ئه‌خۆنه‌وه
تاكو ئێستاش
ره‌نگی چاو و
روومه‌ت و
لێو و
سینه‌یان هه‌ر پێوه‌یه
به‌رده‌وام به
ئه‌وه‌یتریش
به‌رده‌وام بن
ئه‌و رۆژانه كۆكه‌نه‌وه
كه بێئاگایانه لێمان ئه‌ڕژان
ئه‌و رۆژانه بهرهڵابكهن
كه به‌ئاگایانه ئهمانبهستن
وه‌رن
با بچینه دوێ
ته‌مه‌ن زۆر له‌وه گه‌وره‌تره
كه به‌ساڵ پێوانه بكرێت
رۆژ و شه‌ویش
له‌كاتژمێر گرێ مه‌ده‌ن
ده‌رگاكانی خه‌ون بدۆزنه‌وه
له‌وێ رۆژژمێر نیه
له‌دایكبوونێكی به‌رده‌وام
مردن نیه
دوور و نزیك وه‌كو یێكه
ره‌نگه‌كان به گوێش ئه‌بیندرێن و
ده‌نگه‌كان به لوتیش ئهبیسترێن
وه‌رنه پێشێ
با بچینه دوێ
تا ئه‌م جاره‌ش
ره‌نگی ماچی خۆشه‌ویسته‌كانمان
له‌و شانۆیانه به‌كاربێنین
كه ده‌قیان لێوه ئه‌زێ
با ئه‌م به‌هاره
له ده‌نگی ماچی خۆشه‌ویسته‌كانمان
*ده‌نگاره بته‌قێته‌وه
ماچبارانی ئه‌و شیلانانه بكه‌ین
زه‌مه‌نێكه باڕووتیان لێنیشتوه
چیدیش گلۆپی شه‌قامه‌كان ناشكێنین
بۆ ژوانی ماچ
ده‌رگاكانی هه‌تاو ئه‌كه‌ینه‌وه
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كان
له میحرابهكانی زه‌رده‌شتیش
ئه‌و باخچانه ئاوه‌دان ئه‌كه‌ینه‌وه
كه فێریان ئه‌كردین
مرۆڤ خه‌ونێكه له ره‌نگی گوڵ و له تامی باران
ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌دێته لات
بۆنی ئه‌و ژنه‌ی پێوه‌یه
كه غیره‌ی عیسا كوشتی
ئه‌یویست به‌ته‌نیا كوڕی خوا بێت
جوانی ئه‌و ژنه‌ی هه‌ڵگرتووه
ڤینۆس لهخواكانی ئه‌شارده‌وه
دواییش بوو به عائیشه
له گه‌مه‌ی ئیسلام
ئه‌وه‌تانێ به‌ر له جهمهلیش
ژووره داخراوه‌كانی مه‌حه‌مه‌دی دایه به‌ر خۆر
ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌دێته لات
بارانێكه
زۆر ته‌ڕتره له روحی سۆزانیه‌كان
ماچهكانتی پێتهڕكهوه
ده‌نكه خه‌ونه‌كانی تیا بڕوێنه
بۆ پیاههڵچونی خه‌یاڵه لاولاویهكان
بهئاگامه
لهووشكایی ته‌مه‌ن له‌وێ
بۆنسۆی حهزستانی عاشقه‌كان ئه‌گاته لام
ئه‌م ده‌ڤه ره بێ خودایه
خوای كێوه چوو
قوژبن نه‌ما بۆی نه‌گه‌ڕێم
كهلهن نه‌ما نهیپشكنم
ئه‌وه‌ی جارێ له‌نێو مه‌مكی ئه‌و ژنه‌دا دۆزیمه‌وه
له روخساری ئه‌و نامه‌یه ئه‌كات
كه‌دێته لات
ئه‌م نامه‌یه نهێنی بوونێكی هه‌ڵگرتووه
له‌ژێر قهیماغهی برینی په‌پوله‌كان پارێزراوه
له‌گه‌ڵ سه‌مای ئه‌و ژنه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ
سۆزكردنی دره‌خته‌كان ئازاد ئه‌كات
له بینایی ئه‌و ژنه‌دا دۆزیمه‌وه
دۆزیمه‌وه
شوێنپێی خودا ئاڤڕێیهكهم
بۆ كوێی ئه‌با ئه‌م رێچكه‌یه
به‌دواچوونم
گۆرانیێكه له مردوه‌كان گوێم لێئه‌بێ
سهنگانهوهم
گۆرانیێكه له به‌رده‌كان گوێم لێئه‌بێ
گه‌ڕانه‌وه‌م
پیربوونێكه بێ گۆرانی
ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌دێته لات
له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی بێ‌ناونیشان
نامهیێكه له دارنامه
له‌گه‌ڵ جوانی ئه‌م ژنه‌دا باڵا ئه‌گرێ
له‌گه‌ڵ مه‌مكه‌كانی ئه‌و ژنه‌دا زاوزێ ئه‌كه‌ن
بۆ تێكه‌ڵبوون به روحی ئه‌و
سه‌وز ئه‌بن
سه‌وز سه‌وز
سهوزتریش له‌و مێرگانه‌ی كانیه‌كانی له عشقهزێن
ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌دێته لات
خه‌رمانه‌ی ته‌مه‌نێكه
له به‌رماوه‌ی ئه‌و كێشكانهی
ئازادانه له كێلگه‌ی خه‌ونه‌كانمان ئه‌ژیان
ئاگات لێ‌بوو
چۆن له سوانده‌ی خانه‌كانمان زیادیان ئه‌كرد
چاك گوێم لێته
هاوار ئه‌كه‌یت
ئه‌و كاته چوو
كه بارانبڕهكان بارانیان ئه‌هێنا
سێبه‌ری داره‌كانیش
سه‌د ئه‌وه‌نده‌ی كێشی خۆیان قورسترن
لهنامهیێك بۆت نووسیبووم
خنكان لهتێنوێتی زۆر خۆشتره
له‌خواردنه‌وه‌ی پهلامیزی پیره‌كانیان
ئه‌و هه‌ورانه له‌كێ تۆران
شارهكهمیان بێ باران كرد
چ کفرێ بوو
كهلهبهفری ئه‌م شاخانه‌ی كرده ره‌ژوو
شه‌رمه‌زاری كامه گونه‌ه
رووی ئه‌م خاكه‌ی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاند
كام نگبهتیه
ئاوهزێیهكان به‌بێ ده‌نگ ئهخنكێنێ
ئه‌م هه‌ناسه ساردیه ببڕنه‌وه
بۆ خاتری گوڵ
گوڵه‌كان به‌هار بڕاون
وه‌رزێك نیه بۆی پێبكه‌نن
زه‌مه‌نی به‌به‌رد بوونی شهونمهكان ترسناكه
له‌م نامه‌یه
روناكی ئه‌و ژنه‌تان بۆ ده‌نێرم
گیان ئه‌داته خۆله‌مێشی ئه‌و لاشانه‌ی له‌خه‌م سوتان
ئێوه‌ش
گۆڕستانی خه‌ونه‌كانی بده‌نه به‌ر
ئه‌و ژوورانه‌ی پیا رووناك كه‌ن
كه رێی گه‌یشتنی خۆریان نیه
ئه‌و چاوانه‌ی پیا بكه‌نه‌وه
كه ره‌نگه‌كان له یه ك
ره‌نگ
دا
ئه‌بینن
ماچه خنكاوه‌كانی
گه‌روی عاشقانی پیا تهڕكهنهوه
له‌سه‌ر ئه‌و لێوانه‌ی له بێماچی ووشك ئه‌بن
كێ گوێی لێ‌بوو
كه خوا گووتی
ماچكردنهكان پێغه‌مبه‌رن
كام پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی زانی
كه خوا لهلێوهكاندا ئه‌ژی
ئه‌مه نهێنی نیه ئهیدركینم
واش تێنه‌گه‌ن
خه‌ونێكی ساوای ئه‌و په‌پولانه‌یه
سه‌رخۆشانه سه‌ما ئه‌كه‌ن
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و چهنگانه بپه‌ڕێنن
نیوه‌ی مرۆڤ له هێستر و
نیوهكهیتریش نیوه مرۆڤ
تا ئه‌گه‌نه له‌قاندنی به‌رده توخوب
له‌وێنده‌رێ
له‌ناو گه‌مه‌ی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان به په‌لیكانێ دۆڕاند
چه‌ند كهلایێك و
ده‌ست كهلایێك ئه‌دۆزنه‌وه
ئه‌و كات هاوڕێم
تۆ پێم ئه‌ڵێی
ئه‌و نامه‌یه‌ی كه‌دێته لام
خه‌ونێكه له خه‌وبینین
بینینێكه له خهونهژن
ژنێكه له خه‌وبینین
بینینێكه له ژنهخهون
خەونێكه له ژنبینین
٣ی ١٢ی ٢٠٠٠
*دەنگارە کانیاوێکە لە بناری سەفین لە شەقڵاوە، خەلک پێی وایە لەوەتی هەیە لە بەهاران تەنها لەگەڵ دەنگی توندی هەورەکان ئەتەقێتەوە.
هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
Handren88@hotmail.com