
خوێندنه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ پێشانگای کتێبه بێنازه‌کان
له فرانکفۆرته‌وه بۆ سلێمانی و دوای بۆ میونشن
پێشانگای کتێبه بێ نازوه‌کان
ئه‌م پێشانگایه ساڵی 2012 له‌شاری فرانکفۆرت له به‌شی پێشانگای کوردی هه‌رێمی کوردستان نمایش کراو ئه رۆژی 25. مانگی هه‌شتدا له‌شاری سلێمانی له موزه‌خانه‌ی شاردا نمایش ده‌کرێت وله‌مانگی نۆدا له 16.9 له هۆڵی گاستایگ له‌شاری میونشن نمیاش ده‌کرێت.
ئه‌م پێشانگایه به‌رهه‌می سێ هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری کوردستانن به‌ریزان
( فاروق میرزا و ته‌ها ساڵح و به‌ها که‌ریم) ئه‌م گروپه به‌ردوام هونه‌رمه‌ندی نوێ له خۆ ده‌گرێت وگروپه‌که‌ی پێ ده‌وڵه‌مند تر ده‌کات ، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هونه‌رمه‌ندی به‌ریز ئاکۆ گۆران له پێشانگای سلێمانی و ساری میونشن به‌شدار ی ده‌کات.
ئه‌م پێشانگایه گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ،له سه‌یر کردنی ناونیشانه‌که‌یه‌وه به‌ناوی ( گه‌شتی په‌رتووکه بێنازه‌کان). خۆی بۆ خۆی سه‌رنجمان راده‌کێشێ بۆ ئه‌م کتێبانه بێنازن. له راستیدا له به‌ناوبانگترین جێگای کتێب نمایش کراون ئه‌وه‌ش (پێشانگای کتیبی نێوده‌وڵه‌تی فرانکفۆرت. ىه‌ڵام چۆن ئه‌م نازه‌ێان بۆ گه‌رایه‌وه. ئه‌مه خودی پرسێاره‌که‌یه. ئه‌م کتێبانه چیرۆک وبیرۆکه‌یه‌کی زۆر سه‌رنج راکێشێان هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه ئه‌م کتێبانه‌ه‌یان له مه‌زاتخانه‌کانداکۆکردۆته‌وه، به‌تایبه‌ت له رۆژانی شه‌ممه له‌ئه‌ڵمانێا شؤنێک هه‌یه له‌هه‌ر شارێکدا، که هه‌رکه‌سی ئه‌و شته‌ی لێ زیاده ده‌توانی بیبات بۆ ئه‌وه‌ی و بیفرۆشێت. ئه‌م کتێبانه له مه‌زاتخانه نه‌فرۆشراون و دوای فریدرواه‌نه‌ته زبڵخانه‌وه بۆ فڕێدان. به‌م شێوه‌یه ئه‌م کتێبانه به بێنازانه له‌لایه‌ن ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌وه جارێکی تریش نازێان پێ ده‌به‌خشرێت. له‌م پێشانگایه‌ی کتێبی نیو ده‌وڵه‌تی فرانکفۆرتدا نمایش ده‌کرێن و دێنه‌وه ناو کتێبه‌کان. هه‌ر وه‌کو ڤیکتۆر هۆگۆ ده‌ڵێت: ( به‌خته‌وه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه یه‌کێک له و شتانه‌ی هه‌بێت، کتێب، ێان هاوڕێی ئه‌هلی کتێب ) . گرنگی پێکه‌وه‌یێ ئه‌م پێشانگایه له‌وه‌دایه، که‌ئه‌م سێ هونه‌رمه‌نده وه‌کو گروپێکی شیوه‌کاری پێکه‌وه له‌گه‌رانێکی به‌رده‌وامدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی مۆدێلێکی نوێتر، بۆیه هه‌ر ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له شارێکد کۆده‌بنه‌وه بۆ کاری شێوه‌کاری له رووی تیوری وله‌رووی پراکسیسه‌وه، ئه‌م جۆره کاری گروهیه به‌هایه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، له‌م ئه‌ڵمانیادا کولتور‌و ریشه‌ی خۆی هه‌یه بۆ نمونه به‌رهه‌می شێوه‌کاری سوارچاکه شێنه‌که له شاری میونشن . که ئێستا له‌سه‌رجه‌می په‌یمانگا هونه‌ریه‌کان وه‌کو به‌شێکی زانستی ده‌خوێندرێت و له‌سه‌ده‌می خۆیدا کارێگه‌ریه‌کی رۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی خسته سه‌ر بیرکردنه‌وه‌کانی ڕۆژگاری خۆی. نمو‌نه‌ی تری گروهی فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر هه‌یه له‌م شێوه کاره گروهیه هونه‌ریانه.
داهێنان و پێشانگایگه‌شتی په‌رتووکه بێنازه‌کان
ئه‌م کتێبانه‌ده‌کرێنه تابلۆ. هونه‌رمه‌نده‌کان له‌سه‌ر به‌رگی ئه‌م کتێبانه تابلۆیه‌ک دروست ده‌که‌ن. ئه‌م جۆره کاره به‌م شێوازه‌ی ،که له‌سه‌روه‌و باسمان کردده‌توانرێت به‌داهێنانێکی نوێی ئه‌م گروهه بدرێته قه‌ڵه‌م له‌مێژژوی هونه‌ری کوردی‌دا.له کولتوری ئه‌م ووڵاته‌دا هه‌موو داهێنانێک له رووی هونه‌ری وته‌کنێکی وکۆمه‌ڵایتیه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه وبه‌های خۆی. ئه‌و دا‌ێنه‌رانه خودانی هزری ئه‌و داهێنانه‌ن. شێوازی کاری په‌رتووک هه‌یه‌و جۆری زۆره به‌ڵام به‌ڵگه‌کان ده‌ری ده‌خه‌ن ئه‌م جۆره‌ی شێوازی گه‌شتی کتێبه بینازه‌کان و ده‌بنه‌وه کتێبه نازداره‌کانتایبه‌تمه‌ندی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌یه. هه‌موو تابۆلۆکان لێکچونێکیان تێدایه له‌گه‌ل یه‌کتردا، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی، که هه‌موو تابلۆکان له‌سه‌ر ئه‌و کتێبانه دروست کراون ، که له مه‌زاتخانه‌کان دۆزراونه‌ته‌وه، له لایه‌کی تره‌وه هه‌موو تابلۆکان بێناونیشانن، به‌ڵام هه‌ر تابلۆیه‌کیش تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. بۆیه من لێره‌دا یه‌ک تابۆ وه‌رده‌گرم وه‌کو نمونه‌یه‌ک خوێندنه‌ویه‌کی بۆ ده‌که‌م.
بۆ نمونه ئه‌م تابۆیه وه‌رده‌گرم: خۆێندنه‌وه‌ی تابۆ یان وێنه له ڕووی زانستیه‌وه ئه‌مرۆ بایه‌خێکی زیاتری پێده‌دریت . ئه‌م بایه‌خدانه‌ش له رووی زانسته جۆراو جۆره‌کانه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی تر ولێکۆڵینه‌وه‌کانی تر. بۆیه ئه‌مرۆ خۆێندنه‌وی تابلۆ نه‌ک ته‌نها له‌به‌شی شێوه‌کاری به‌ڵکو له‌به‌شه‌کانی تری کۆمه‌ڵایه‌تی وئیتنۆلۆگی و ئه‌نترۆپۆلۆگی و میژوو و شاره‌ستانیه‌کان به‌شه‌اکنی تری هونه‌ری به‌تایبه‌ت زانستی شانۆ . بۆ یه میتۆده‌یه جیاوز هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وینانه . یه‌کێک له‌و میتۆدانه میتۆده‌یسیمۆلۆژیایه( سیمۆتی). واته زانستی هێماو و نیشانه‌کان و لێکدانه‌وه‌ی هێامکان .
ڕه‌نگ و وینه له‌م تابۆیه: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م تابلۆیه کۆمه‌ڵی ره‌نگ ده‌بینین ، سێ ره‌نگ له‌ناوێاند زیاتر بۆ بینه‌ر ده‌رده‌که‌وێتره‌نگی ره‌ش وسوورو زه‌ردێکی ئاڵتونی . ڕه‌نگی سووره‌که تۆخ وکاڵی پێوه‌دیاره و ڕه‌نگی ره‌شه‌که‌ش ده‌توانرێتبه تێروانینێکی زۆر ئه‌و که‌م زۆری تۆخ وکاڵیکه‌ی تێدا به‌دی بکرێت. به‌م ره‌نگانه که‌سایتیه‌ک
ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌م که‌سایتیه نه‌ناسراوه. واته که‌سێک نیه ، که بۆ بینه‌ر ناوداربێت ویه‌کسه‌رلاپه‌ره‌ی ناسنامه‌که‌ی ئاشکرا بکات. ئالیره‌دا پرسیاره‌کان له‌هزری بینه‌ردا سه‌ر هه‌ڵده‌دات. ئه‌م که‌سایه‌تیه ، که‌بێ نماسنامه‌یه چی پێه؟ لێره‌دا ده‌گه‌رێت بۆ ناو نیشانه‌که‌ی ، ده‌بینی بێ ناو نیشانه. ئا لێره‌دا بینه‌ر راده‌کێشێت بۆ گه‌ران به‌دوای خۆیدا بۆ نێو تابڵۆکه.جه‌سته‌ی ئه‌م که‌سایتیه له‌م پانتایه‌دا چۆن جێگیر بووه. دانشتنه‌که‌ی جۆنه روو ده‌کاته کوێ.ده‌ستێکی له‌مه‌چه‌کیه‌وه ئیتر دێار نیه، ئه‌مکه‌سایتیه به‌شیوازێک دانیشتووه، که هه‌ر بینه‌رێک ده‌توانێت خه‌ێاڵ و فه‌نتازێای خۆی هه‌بێت، ئایا ئه‌م که‌سایه‌تیه روو ده‌کاته کۆێ یان رووی کردۆته کوێ و به‌ره‌و کوێ ده‌روانێت. چاوه‌روانه؟ له چی ئه‌تمۆسفێرێکدا چاوه‌روانه؟ به‌گشتی هه‌ستی پێ ده‌کرێت له‌ئه‌تمۆسفێرێکی ئارام وهێمنداده‌روانێته ئاسۆیه‌کی پڕ له‌بیرکرده‌وه.ئه‌م بیر کردنه‌وه‌یه کۆمه‌ڵێ پرسێاری تر له‌گه‌ل خۆیدا ڕاده‌کێشێت.
ئه‌ندێشه‌و تاریک و ڕۆشنایی
سی شت له‌ناو یه‌کتردا تواونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ل یه‌کتردا گرێدراون.ئه‌وه‌س ئه‌ندێشه‌و تاریکی و رۆشناییه. ئه‌ندێشه‌که به‌شێوازێکی حه‌شاردراوه وپێویستی به‌گه‌رانێکی ووردیله‌یی هه‌یه. ئه‌وه‌ش ئه‌ویه، ئه‌و کتێبه خۆی خودانی ئه‌ندێشه‌یه‌که وله نێو ئه‌وکتێبه‌دا هاتوه‌ته به‌ێان کردن.ئه‌و نووسه‌ره‌ی ئه‌و کتێبه زه‌مه‌نێکی زۆری ژیانی به‌و ئه‌ندێشه کردنه‌وه برۆته سه‌ر تاکو ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه به‌و شێوه‌یه له‌دایک بووه و له دووتۆی کتێبێک‌دا خراوه‌ته به‌رده‌ستی خۆێنه‌ران. له رێگه‌ی ئه‌م تابۆیه‌وه ئه‌م ئه‌ندێشيیه جارێکی تر زیندوو ده‌کرێته‌وه. که تابلۆکه ده‌گریته ده‌ستت ده‌بینی ده‌بینی که‌سایه‌تی ناو تابلۆکه‌س ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ندیشه‌ی نێو کتێبه‌که‌یه.ئه‌م سێ دیارده‌یه چۆن ده‌به‌سترێته‌وه به هونه‌رمه‌نده‌کانه‌وه. ئایا تا چی راده‌یه‌ک ژێان وکولتوره‌که‌یان ناراسته‌و خۆ له نیو تابلۆکاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.ئه‌ندێشه‌و رۆشنای و تاریکی له‌نێو فه‌لسه‌فه‌و شارستانێه‌تی ئه‌م سێ هونه‌رمه‌نده‌دا میژوویه‌کی هه‌یه، ئه‌وه‌ش شارستانیه‌تی میترای و زه‌رده‌شتیه. له‌زه‌رده‌شتیدا ئه‌ندێشي باڵاترین کؤله‌که‌ی بیری زه‌رده‌شتیه وله‌لایه‌کی تره‌وه رۆشنای و تاریکی یه‌کبوونێکی ( وه‌حدانیه‌تێکی) له‌یه‌ک نه‌ترازاوه . له‌یه‌ک به‌ته‌نهای وله‌لایه‌کی تره‌وه‌له توانه‌وه‌ی یه‌کتردائه‌وی تر سه‌ر هه‌ڵده‌دات . هه‌روه‌کو چۆنیه‌تی ده‌رکه‌وتی رۆژ وشه‌و… هتد.
له‌له‌یه‌کی تره‌وه گه‌ر بڕوانینه رۆشنای نێو تابڵۆکه رۆشنایه‌کی مه‌یله‌و سووری ( ڕۆشانی ئاگری ده‌بینین. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه بڕوانینه تابلۆکه لایه‌کی تری میتۆلۆژی کوردستتان و جیهانیمان بۆ ده‌خاته روو، که‌ئه‌وه‌ش ڕۆشانی ئاگره ئه‌زه‌لیه‌کی باوه گور گوره، که خاوه‌ن داستانێکی میژووی وفه‌لسه‌فی خۆیه‌تی ، که تێکه‌ل به‌میتۆلۆژی پرۆمیتۆسی یۆنانی ده‌بێت. ئه‌مکه‌سایه‌تیه نێو تابلۆکه‌به نه‌ناسراوی
وپر له‌پرسێار ماوه‌ته‌وه هه‌روه‌کو شارستانیه‌ته‌که‌مان پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌یه تاکو خۆمان بناسین.
له‌روانگه‌ی پێگه‌یاندن و پێداوگۆگیکه‌وه ئه‌م تابلۆیه له په‌رتوکانه دروست کراوه ، که فرێ دراوه بۆ ناو زبڵخانه‌کان. سوود وه‌رگرتن له‌و شتانه‌ی ،که فرێ ده‌درێت وجاریکی تر به‌کار ده‌هێنرینه‌وه، بابه‌تێکی زۆر هۆشمه‌ندی ئه‌م کولتوره‌یه ، له باخچه‌ی ساواێانه‌وه گرنگی پێده‌دریت تاکو باڵاتری شوێن . ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه پێش بیست ساڵێک بوو به جێگای لێکۆلینه‌وه‌و دراسه‌کردن . ئێستا سوود له‌هه‌موو ئه‌و شووشه و پلاستیکانه وه‌رده‌گیردریت و ده‌کرێنه‌وه به‌شت ومه‌ک، به‌م شێوه‌یه هزری ژینگه‌یه‌ش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات .
خوێندنه‌وه‌ی تابلۆ ئه‌مرۆ بووه به‌زانستێکی تایبه‌تی رۆلی گرنگی خۆیه به شێوازێکی ئه‌وتۆ ، که کاتی خۆی پێکاسۆ تابلۆی گۆرنیکای کێشا و ره‌نگانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی بۆ نه‌فره‌ت کردن له‌جه‌نگ. ته‌نانه‌ت له‌دوای پێشکه‌وتنی زنستی خوێندنه‌وه‌ی تابۆ جارێکی تر تابلۆکه‌ی پێكاسۆ ده‌خرێته به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روونناسیه‌وه ته‌نانه‌ت له‌دوای نه‌مانی خودی پێکاسۆ. به‌م شێوه‌یه تابلۆی پێکاسۆ له‌روانگه‌ی ده‌روونناسی و جه‌نگ وتراوماو تیراپیه‌وه لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت. پرسێارێکی گه‌وره له نیو کۆمه‌لگادا دخوڵقێنێت ئه‌وه‌ش پرسێاری تاونی تاک وتاوانی به‌کۆمه‌ل. ئه‌مه بابه‌تێکی زۆر قووله ده‌ێان کتێب و لێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڵاو بووته‌وه.
تاراده‌یه‌کی زۆر هه‌ر تابلۆیه‌ک له‌لای هه‌ر بینه‌رێک ده‌شێت به‌جۆریکی تر خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت ودانوستاندنی له‌سه‌ر بکرێت.. بۆیه بینینی جۆراواو جۆر‌و دانووستاند بابه‌ته‌که وهونه‌ره‌که به‌رده‌وام ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌کات به‌های هونه‌ره‌که له‌و شوێنه زیاتر به‌رزتر ده‌کات و شار‌و ووڵاته‌که‌یشی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت.
بۆ هه‌ر شارێکی ئه‌وروپا ده‌روێت، ده‌بینی گه‌وره‌ترین شانازی به هونه‌رمه‌نده‌کانیانه‌وه ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت جێگای ژیانیان ودانشتنیان وشوینی کارکردنیان و به‌رهه‌مه‌کانیان به‌چه‌ندین شیوه رێزی لیده‌گیریت و بۆ ئاینده ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵکانی ساره‌که‌و میوانانی شاره‌که و هزری مرۆڤایه‌تیشی پی ده‌وڵه‌مه‌ند تر ده‌بێت.
هاوڕێ زه‌نگه‌نه : ئه‌ڵمانێا
————————————–
په‌یچی سباح سالح
تابلۆ ئه‌سلیه‌کانی ئه‌م شێوه‌کارانه له نمایشێکی به‌رده‌وامیدایه له پێشانگای ماڵی تایبه‌تی لێنباخ هاوسی شاری میونشن، ڕۆژانه خه‌ڵکی له‌هه‌موو جیهانه‌وه سه‌ردانی ئه‌م پێشانگایه ده‌که‌ن.
مه‌به‌ست له تابلۆ ئه‌سڵیه‌که‌یه، نه‌ک وێنه‌ی تابلۆ ئه‌سڵیه‌که. وێنه‌که تۆزێک ره‌نگه‌کان ده‌گۆڕێت.