
دیمانە لەگەڵ خالید ئه‌بولفه‌زڵ
خالید ئه‌بولفه‌زڵ:
ئه‌مریكا (ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی) یان (وه‌هابی)ی بۆ میسر به باشتر ده‌زانێت!
قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا مینڕێژكراوه به جۆره‌ها بیروڕای جیاواز كه زۆرێك له بنه‌ما جێگیره‌كانی بیر هه‌ڵده‌ته‌كێنێت و ڕاڤه‌ی زۆر شت ده‌كات و وریامان ده‌كاته‌وه له ناكارابوونی ڕۆڵمان له داهاتوودا. باسی وههابایهتیی سهلهفییمان بۆ ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌مریكاییه‌كان و زایۆنیزم وه‌ك باشترین بزاوتنی ئایینیی لێی ده‌ڕوانن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا, ئاخر ئه‌و بزاوته له‌لایه‌كه‌وه جنێو به كافران ده‌دات و له‌ولایشه‌وه وه‌به‌رهێنانه‌كانیان ده‌خاته سه‌ر سه‌ری، به گوته‌ی ئه‌و. باسی كۆبوونه‌وه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكامان بۆ ده‌كات كه له دوای 25ی یه‌نایه‌ره‌وه بۆ ساتێكیش نه‌وه‌ستاون، له پێناو دیاریكردنی باشترین شێوازی فه‌رمانڕه‌وایی وڵاتی میسری قۆناغی داهاتوودا، به جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا بپارێزێت. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه _به پشتبه‌ستن به پێگه‌كه‌ی پێشووی_ ڕاپۆرته‌كانی لیژنه‌ی ئازادییه ئایینییه‌كانی ئه‌مریكا، له ڕووكه‌شدا سه‌ربه‌خۆن و له ناوه‌ڕۆكدا ده‌قۆزرێنه‌وه بۆ ئامانجێكی تر. ورییاییش ده‌داته میسرییه‌كان له پیلانه‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا و ده‌سه‌ڵاتی سعوودیا و دۆخی ئیخوانیش شیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت خه‌له‌لێكی كۆن له باوه‌ڕیاندا هه‌یه ده‌بێته هۆی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان.
لێره‌وه گرنگیی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی دوكتۆر (خالید ئه‌بولفه‌زڵ)ی مامۆستای یاسای نێوده‌وڵه‌تی و شه‌ریعه و، سه‌رۆكی به‌شی دیراساتی ئیسلامیی زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مریكایی و ئه‌ندامی پێشووی لیژنه‌ی ئازادییه ئایینییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌ی (المصری الیوم)دا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
پ1: سه‌ره‌تای كارت له‌ته‌ك گرووپه ئایینییه‌كاندا و كۆتایی كارت له زانكۆكانی ئه‌مریكادا زۆریان نێوانه. ئه‌مه چۆنه؟
وه‌ڵام: له حه‌فتاكاندا خوێندنی ناوه‌ندییم له كوێت ته‌واوكرد. ، هاتم بۆ میسر كه باوكیشم له‌وێ كاری ده‌كرد، به‌و مه‌به‌سته‌ی له كۆلێژی ماف‌دا بخوێنم. وه‌لـێ ته‌وژمه ئایینییه‌كان كه له‌و وڵاته‌دا جمه‌یان ده‌هات سه‌رنجیان كێشكردم، بۆیه نه‌چوومه زنكۆوه و په‌یوه‌ندییم به كۆمه‌ڵی (بانگه‌واز و گه‌یاندن)ه‌وه كرد, پاش ماوه‌یه‌م وازم لێیان هێنا و چوومه ڕیزی ته‌وژمی سه‌له‌فیی ئوسوڵگهراوه، من ئه‌مڕۆ ئه‌و ئه‌و ته‌وژمه به وه‌هابیی توندڕه‌و وه‌سف ده‌كه‌م. ڕیشم به‌ردایه‌وه و شه‌رواڵم كورتكرده‌وه و ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی مه‌عجوونی ددانیشم له‌سه‌ر خۆم حه‌رام كرد!
هۆی وازهێنانم له كۆمه‌ڵه‌ی بانگه‌واز و گه‌یاندن توندیی مامه‌ڵه‌ی وان بوو له‌ته‌ك هه‌ژاراندا، قه‌ت ڕووخساری ئه‌و كرێكاره ساده‌یه‌م له‌به‌ر چاو لاناچێت كه به شێخهكهمانی وت رۆِزییهكهی له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژانه وه‌ستاوه كه كاریان تێدا ده‌كات و ئه‌گه‌ر 3 ڕۆژی هه‌فته ده‌رچێت بۆ بانگه‌وازكردن، منداڵه‌كانی هیچیان ده‌ستناكه‌وێت بیخۆن، شێخ زۆر به توندیی به‌گژیدا چووه‌وه و پێی وت: “ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به خودا ته‌واو بێت زارۆكانت جێده‌هێڵیت و ده‌چیت بۆ بانگه‌وازكردن”. كرێكاره‌كه له‌پرمه‌ی گریانی دا و شێخ هیچ یارمه‌تییه‌كی نه‌دا له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یدا، بۆیه بڕیارمدا لێیان جیاببمه‌وه و په‌یوه‌ندییم به ته‌وژمێكی سه‌له‌فییه‌وه كرد كه سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی میسر ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامیی، بێت ته‌نانه‌ت گه‌ر به كوده‌تای سه‌ربازییش بووه. من چڵێس بووم له خوێندنه‌وه‌دا و ئه‌وانیش شانازییان به‌و شته كه‌مانه‌ی ده‌یانخوێنده‌وه ده‌كرد، ئه‌وان له‌نێون خۆیاندا به‌سۆز و به‌رانبه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی كۆمهڵهكهیشییان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مسوڵمانیش بوونایه زۆر توند بوون. بیرمه چۆن هێرشیان كرده سه‌ر شێخ (محه‌مه‌د غه‌زالی) و كافراندیان، چونكه ئاوه‌زی دهكاردێنا. مامه‌ڵه‌یان توند بوو له‌ته‌ك ژنان و مه‌سیحییه‌كاندا، منیش خۆشه‌ویستترین هاوڕێم مه‌سیحی بوو و ناوی سه‌لیم بوو. به‌مشێوه‌یه وازم له بانگه‌واز و گه‌یاندن هێنا له‌به‌ر توندوتیژییان له‌هه‌مبه‌ر هه‌ژاراندا و وازم له سه‌له‌فییه‌كانیش هێنا به‌هۆی حیسابنهكردنیان بۆ ئه‌قڵ و خۆ بهگهورهزانینیان به‌سه‌ر خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا.
پ2: ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه چۆن ڕوویدا و كه‌ی بڕیاری سهفهركردنت دا؟
وه‌ڵام: شێوازی شێخ محه‌مه‌د غه‌زالی و ئه‌قڵگه‌رایی ئاخاوته ئایانییهكهی و ئه‌و به‌رزییه‌ی تێیدا ده‌مدیت سه‌رنجیان كێشكردم، زۆر نووسینیم خوێنده‌وه، نموونه‌ی (من هنا نبدأ) و (د‌ستور الوحده الپقافیه) و (خلق المسلم).. له‌گه‌ڵ تیرۆركرانی ساداتدا ئه‌زمه‌ی سیاسی له میسر قووڵبووه‌وه و ده‌زگای ئاسایشی وڵات به یه‌كجاری بوو به دڕنده. شێخ غه‌زالی بڕیاری سه‌فه‌ركردنی بۆ جه‌زائیر دا. ئه‌و كات خه‌یاڵی به‌خۆداچوونه‌وه له سه‌رمدا ده‌هات و ده‌چوو و باوكیشم له په‌یوه‌ندیكردندا بوو له‌ته‌ك دوكتۆر ئه‌حمه‌د كه‌مال ئهبولمهجد، كه ئامۆژگاریی كردم په‌یوه‌ندیی به زانكۆی (ییل)، یه‌كێك له گرنگترین زانكۆكانی ئه‌مریكاوه بكه‌م، ئه‌مه‌ی باسی ده‌كه‌م له هاوینی 1982دا بوو، زانكۆكه قبوڵیانكردم و مینحه‌یه‌كی خوێندنم لێیان وه‌رگرت و سهرفهرم كرد و له‌وێ یاسام خوێند و ماجستێر و دوكتۆرام تێیدا به‌ده‌ستهێنا.
پ3: چۆن هاوسه‌نگیت له‌نێوان دیدی خۆت بۆ ئیسلام و ئه‌و چه‌مكانه‌ی له ڕۆژئاوادا بینیتن ڕاگرت؟
وه‌ڵام: ڕێزگرتی ئه‌وان له زانست و وردییان له گه‌یشتن به زانیارییدا و ئه‌وه‌ی چۆن مامهلهِ له‌ته‌ك توێكڵدا ناكه‌ن به‌ڵكو سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ چه‌مكه قووڵهكاندایه سه‌رنجی ڕاكێشام. ده‌ستم كرد به سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی كولتووری ئیسلامی، له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌ی زانستی له مامه‌ڵه‌كردنی له‌ته‌ك زانیاریی مێژوویی‌دا. بۆم ده‌ركه‌وت ڕۆژههڵاتناسگهلێك هه‌بوون، سه‌رباری ئه‌و وێنه خراپه‌ی له زه‌ینماندا له‌سه‌ریان هه‌س، به زانسته‌كه‌یان كولتووری ئیسلامی‌یان له فه‌وتان ڕزگار كردووه.
زانكۆی (ییل) بۆ نموونه، 30 هه‌زار ده‌ستنووسی ئیسلامی‌یان تێدابوو، زۆربه‌یان تاقانه نوسخه بوون. ئه‌و مامۆستایه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی وی ڕاڤه‌ی ئیسلامیی سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی گریكیی سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تام خوێند، یۆنانییه‌ك بوو به‌ناوی (دیمیتری جوتاس)، تووشی حه‌په‌سان بووم له ئاست توانای خوێندنه‌وه‌یدا بۆ لێكدانه‌وه‌كانی (ئیبن حه‌زم) له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌یله‌سووفانی ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها تێگه‌شتنی له هه‌ندێ چه‌مك كه من هه‌ر نه‌مده‌زانین، هه‌رچه‌ند به‌شێكیشن بوون له فه‌رهه‌نگی من وه‌ك مسوڵمانێك.
ورده ورده كه قووڵبوومه‌وه له خوێندنه‌وه‌ی یاسادا، شێوازی بیركردنه‌وه‌م گۆڕا و ئه‌قڵ بووه شتێكی پیرۆز له ژیانمدا، وه‌لـێ له‌ته‌ك بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕی ئایینی كه له‌سه‌ری په‌روه‌رده بووبووم. هه‌ندێجار بیر له‌و (خالید ئهبولفهزڵه)ی ڕیشی به‌ردابووه و شه‌ڕواڵی كورتكردوبووه ده‌كه‌مه‌وه، به چاوی به‌زه‌ییه‌وه لێی ده‌ڕوانم نه‌ك به چاوی ڕه‌تكردنه‌وه یان بچوككزانینهوه، چونكه ئه‌و به‌دوای ڕاستییدا ده‌گه‌ڕا و له باوه‌ڕی كهمنهبوو، به‌ڵكو گرفتی تێڕوانینی هه‌بوو.
پ4: باوه‌ڕێك هه‌یه گوایه ڕۆژئاوا كه‌س له‌خۆ ناگرێت ئه‌وانه نه‌بێت كه قایل ده‌بن به كۆڵینه‌وه له ڕه‌گوڕیشه‌ی خۆیان و ڕه‌خنه‌لێگرتنی. ئایا ئه‌مه ڕاسته؟
وه‌ڵام: تا ڕاده‌یه‌ك به‌ڵـێ, له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا بانگهێشتی ئه‌وانه‌ی بۆی دێن ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند له پسپۆڕییهكانیاندا، تا بێن باسی كۆمه‌ڵگاكانیان بكه‌ن و ڕه‌خنه‌یان لێ‌بگرن و خاڵه لاوازه‌كانی بخه‌نه‌ڕوو، هه‌مووان لێره گوێ بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌گرن و چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌ده‌ن, وه‌لـێ ئه‌گه‌ر كه‌سانی هاتوو ویستیان باسی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بكه‌ن كه ئێستا تێیدا ده‌ژین و ڕه‌خنه‌ی لـێ بگرن، كه‌س گوێیان لـێ ناگرێت. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌مان ڕۆڵێكی دیاریكراو بگێڕن، هه‌ربۆیه شارستانه‌تیی ڕۆژئاوا كه‌سانی هاتوو بۆ ناویی له‌باوه‌ش نه‌گرتووه، باوه‌شی ته‌نها بۆ شایه‌تیدانی وان له خۆڕهخنهكردنیاندا كراوه‌ته‌وه.
پ5: چۆن بوو ساڵی 2003 ههڵیانبژاردیت بۆ ئه‌ندامیه‌تیی لیژنه‌ی ئازادییه ئایینییه‌كانی ئه‌مریكا؟
وه‌ڵام: لیژنه‌ی ئازادییه ئایینییه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه, سه‌ره‌تا ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو، به‌ڵام پێش ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی (كلینتۆن)، یاسایه‌ك له كۆنگرێسه‌وه ده‌رچوو ئه‌م لیژنه‌یه‌ی كرد به ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و خستییه سه‌ر كۆنگرێس، سه‌رۆك كۆمار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه نیوه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنیشان بكات، له‌گه‌ڵ گره‌نتی ئه‌وه‌ی له ڕووی داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت. ڕۆڵی لیژنه‌كه خۆی له خستنه‌ڕووی لیستێك له‌و وڵاتانه‌دا دهبینێتیهوه كه دژی ئازادیی ئایینیین و، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ش ده‌كرێت هه‌نگاوی پێویست دژی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بنرێت، كه له‌وانه‌یه بگاته ئاستی سه‌پاندنی ئابڵووقه‌ی ئابووریش. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه ئه‌ندام له‌م لیژنانه‌دا رۆِشنبیریی ئیسلامی‌یان سنووردار بوو، هۆكهیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه له وڵاتانی خۆیان ده‌رچوون، ئه‌مه‌یش وای كردبوو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كاری لیژنه‌كه سنووردار بوو. ساڵی 2003 هه‌واڵی پاڵاوتنی سه‌رۆكی ڕێبازه سۆفییه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌ندامیه‌تیی لیژنه‌كه بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه بووه هۆی هێرشی گرووپه ئیسلامییه‌كانی دارای باكگراوندی سه‌له‌فی، بۆیه ئه‌مریكاییه‌كان كه‌وتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌سێك بدۆزنه‌وه كه هه‌م ناكۆكیی له‌سه‌ر نه‌بێت له‌نێوان مسوڵمانانی ئه‌وێدا و هه‌م كه‌سایه‌تییه‌كی ئهكادیمییش بێت و ڕابردوویه‌كی له به‌رگریكردن له مافی مرۆڤیش‌دا هه‌بێت, ئیدی منیان پاڵاوت. منیش لای خۆمه‌وه نووسراوێكم بۆ ناردن، تێیدا مه‌رج و گۆشه‌نیگای خۆمم بۆ قبووڵكردنی ئه‌و پێگه‌یه خسته ڕوو، له پێشی هه‌موویشیانه‌وه مه‌رجی سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو كارێك بوو كه بڕیاره ئه‌نجامی بده‌م له هه‌ر جۆره سیاسه‌تێكی فه‌رمی و نافه‌رمیدا، ئه‌وانیش قایل‌بوون. ئاواته‌خواز بووم ماوه‌ی خزمه‌تم له‌و لیژنه‌یه‌دا كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیار و تێڕوانینه‌كانی كۆشكی سپی به‌رانبه‌ر مسوڵمانان, كه‌چی ئه‌وه ڕووی نه‌دا.
پ6: ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌سه‌ر كاری لیژنه‌كه هه‌تبوون چی بوون؟
وه‌ڵام: هه‌ستم به پشتگوێخستنێكی زۆر كرد به‌رانبه‌ر توێژینهوهگهلێك كه پێشكه‌شم كردن، توێژینه‌وه‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی مافه‌كانی سهربازهیلی مسوڵمانی نێو سوپای ئه‌مریكا و ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستییانه‌ی له هه‌مبه‌ریان ده‌كران، توێژینه‌وه‌یه‌كی تر ده‌رباره‌ی داگیركردنی عێراق و كوشتنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی به‌سه‌ریاندا ده‌هێنران، ئه‌مه وایكرد ڕێكخراوه زایۆنییه‌كان به ئاشكرا هێرشم بكه‌نه سه‌ر و تۆمه‌تباریان كردم به‌وه‌ی مسوڵمانێكی توندڕه‌وم له‌ناو لیژنه‌كه‌دا، وه‌لـێ من جگه له‌وه‌ی خۆم بڕوام پێی بوو شوێن هیچی تر نه‌ده‌كه‌وتم و سوور بووم له‌سه‌ر شوێنكهونتی درووشمه بنچینه‌ییه‌كانی كاری لیژنه‌كه, باشم بیره گرنگیدانی لیژنه‌كه چڕببوه‌وه سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئیسلامه‌وه هه‌بوو, چاوی ته‌نها خستبووه سه‌ر وڵاته ئیسلامییه‌كان, له كاتێكدا وڵاتێلێكی نائیسلامیی هه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆر مسوڵمانیان تێدایه كه به ده‌ست دنیایه‌ك كێشه‌وه ده‌ناڵێنن. ئه‌و تیمی گه‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵمدا كاریان ده‌كردم خسته گه‌ڕ بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆخی مسوڵمانانی ئه‌و وڵاتانه, به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی هاوسه‌نگیی له كاری لیژنه‌كه‌دا، له ئه‌نجامدا بۆمان ده‌ركه‌وت له وڵاتێكی وه‌ك ئۆزبهكستاندا مسوڵمانان هه‌ركاتێك هاتوچۆی مزگه‌وت ده‌كه‌ن، ڕووبه‌ڕووی ڕفاندن و كوشتن ده‌بنه‌وه. له ئیسرائیل‌دا ڕووخاندن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مزگه‌وت ئه‌نجامده‌درێت و مۆڵه‌تی دروستكردنی مزگه‌وتی نوێ به خه‌ڵكیی نادرێت. وه‌لـێ هیچ یه‌ك له‌و ڕاپۆرتانه‌مان سه‌رنجی ئه‌ندامانی لیژنه‌یان ڕانه‌كێشا، كه هه‌وڵه‌كانی خۆیان له توێژینه‌وه‌ی بارودۆخی ئایینیی له ولاتهیلی وه‌ك میسر و سعوودییه و سووریادا چڕكردبووه‌وه. گشت ئه‌و تێبینییانه‌م تۆماركرد و چه‌ندین ڕاپۆرتم بۆ كۆشكی سپی و كۆنگرێس به‌رزكرده‌وه، وه‌لـێ هیچ وه‌ڵامێكم له‌وانه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت.
پ7: زۆرجار ڕاپۆرتهگهلێك له لایه‌ن لیژنه‌ی ئازادییه ئایینییه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن سه‌ركۆنه‌ی میسر ده‌كه‌ن له خاڵی په‌یوه‌ست به كریستیانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه, له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا چۆنت مامه‌ڵه ده‌كرد؟
وه‌ڵام: ڕاست ده‌فه‌رمویت. بیرمه ساڵی 2006 من سوور بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێك كه كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری كریستیانیی ئه‌مریكایی له‌خۆ گرتبوو سه‌ردانی میسر بكه‌م، بۆ زانینی ڕاستیی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕووی میسر ده‌كرانه‌وه له‌و دۆسیه‌یه‌دا. له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌دان دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی تایه‌فه مه‌سیحییه‌كاندا، كاری خۆمانمان ئه‌نجامدا و گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌ندێ جیاكاریی ئایینیی به‌رانبه‌ر كریستیانه‌كان ده‌كرێن, وه‌لـێ ناگه‌ن به ئاستی چه‌وساندنه‌وه به‌گوێره‌ی پێناسه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی, كه‌چی لیژنه‌كه ڕاپۆرته‌كه‌ی ئێمه‌ی به‌رله خوێندنه‌وه ڕه‌تكرده‌وه و ئه‌ندامه‌كانی ڕاپۆرتی ساڵانه‌یان بڵاوكرده‌وه و میسریان له پێشه‌وه‌ی وڵاتانێكهوه دانا كه چه‌وساندنه‌وه‌ی ئایینیی تیایاندا ئه‌نجامده‌درێت، له‌وه‌شدا پشتیان به قه‌ده‌غه‌بوونی مافی موژده‌دان (التبشیر) به‌ستبوو. ئه‌م قسه‌یه له ڕووی یاساییه‌وه ڕاست نییه، ئاخر خودی ئه‌مریكاش ڕێگه به كهسایهتیگهلێكی ئیسلامیی خاوه‌ن وتارێكی بانگخوازانه‌ی كاریگه‌ری وه‌ك (تاریق ڕه‌مه‌زان) نادات بێنه ناو وڵاته‌كه‌یه‌وه و، ده‌یشڵێت ئه‌مه بڕیارێكی په‌یوه‌سته به سه‌روه‌ریی وڵاته‌وه و كه‌س بۆی نییه خۆی تێ هه‌ڵقورتێنێت. نه‌ك ته‌نها ئه‌مه به‌ڵكو دۆكیومنێتگهلێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن (ته‌بشیر) به به‌شێكی شاراوه‌ی كۆڵۆنیالیزم داده‌نین. من ئه‌مه‌م له‌و دیداره‌ی نێوانماندا له‌ته‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌دا له به‌رنامه‌ی (من واشنگون)ه‌وه كه (حافیز میرازی) پێشكه‌شی ده‌كرد خسته ڕوو و، ئه‌و خۆی پێنه‌گیرا و به‌رنامه‌كه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كرا به‌جێهێشت. لیژنه‌كه ڕاپۆرتێكی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا نووسی و تێیدا منیان تۆمه‌تبار كردبوو به‌وه‌ی ئابڕووی حكوومه‌ت ده‌به‌م، كۆشكی سپی په‌یوه‌ندییان پێوه كردم و داوایان لێكردم ده‌ست له كاربكێشمه‌وه، پێم وتن ده‌ست له‌كار ناكێشمهوه، ته‌نها كاتێك ئاماده‌م ئه‌و كاره بكه‌م كه لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشێلكارییانه‌ی لیژنه‌كه ئه‌نجامیداوه بكرێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان نه‌یانتوانی شتی وا بكه‌ن، هه‌روه‌ك نهیشیانتوانی من له لیژنه‌كه لابه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕوویان نه‌چێت.
پ8: ئایا ڕاپۆرته‌كان ته‌نها شتێك بوون بێلایهننهبوونی لیژنه‌كه‌یان ده‌رده‌خست؟
وه‌ڵام: نه‌خێر. لیژنه‌كه ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا به دامه‌زراندنی توێژه‌رانی مسوڵمان كه ئاماده‌ییان پێشكه‌ش ده‌كرد بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێگه به‌تاڵه‌كان. كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئافره‌تێكی جووله‌كه‌ی ئه‌ندام له لیژنه‌كه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رانبه‌ر ئه‌و جیاكارییانه‌ی به‌رانبه‌ر په‌یوه‌ندیكردنی هه‌ر مسوڵمانێكی ئه‌مریكاییه‌وه بۆ كاركردن له لیژنه‌كه‌دا ئه‌نجامده‌دران. هه‌ندێ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئه‌مریكاییش له نێویشیاندا (سی ئێن ئێن) و (نیویۆرك تایمز)، چه‌ند ڕاپۆرتێكیان ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له نێو لیژنه‌ی ئازادییه ئایینییه‌كاندا دژی ئیسلام و مسوڵمانان ئهنجامدهداران بڵاوكرده‌وه، كه‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دیپلۆماسیی میسری نه‌بزووت، بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرتانه بۆ پووچكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئایینیی وڵاتی میسر كه لیژنه‌كه بره‌وه‌ی پێده‌دا، له‌بری ئه‌وه زۆرجار پاساویان ده‌هێنایه‌وه و هه‌ندێ قسه‌یان دووباره ده‌كرده‌وه، وه‌ك: بابزانین، هه‌وڵده‌دین، میسر چه‌وساندنه‌وه‌ی تێدا نییه.. بۆیه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی دڵخۆشی كردم به شۆڕشی 25ی یه‌نایه‌ر، ئاوه‌ڵاكردنی ده‌رگای ئومێدێك بوو له به‌رده‌مماندا بۆ ڕزگاربوون له سیاسه‌ته‌كانی ڕابردووی (موباره‌ك) له‌ته‌ك وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، كه به چاوێكی زۆر نزمه‌وه لێیان ده‌ڕوانین و مامه‌ڵه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌ته‌كدا ده‌كردن. تاقه شتێك ڕژێمی پێشوو گرنگیی پێده‌دا دۆسیه‌ی میراتگریی بوو.
پ9: باسی میراتگرییت كرد.. ئه‌مریكا چۆن له‌م دۆسیه‌یه‌ی ده‌ڕوانی؟
وه‌ڵام: له دوایین سه‌ردانی جه‌مال موباره‌كدا بۆ واشنتۆن، له سهرچاوهیهلێكی نزیك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه پێم گه‌یشت كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا باسیان له میراتگریی ده‌سه‌ڵاتی میسر و مانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كردبوو. ئیداره‌ی ئۆباما ئاگادار بوو له پشتیوانیكردنی ئیسرائیل له جه‌مال، وه‌لـێ دوودڵ بوو، ڕاوێژكاره‌كانی ئامۆژگارییان كردبوو بیرۆكه‌كه قبووڵ بكات، گوایه ئه‌و وڵاتانه میلله‌تیان تێدا نییه و سه‌رۆكی وڵات گرنگترین كه‌سه تێیایاندا و هه‌ر وه‌ختێك ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا تووشی كێشه‌یه‌ك هات یه‌كڕاست په‌یوه‌ندیی به جه‌ماله‌وه ده‌كه‌ن، وه‌ك ئێستا چۆن په‌یوه‌ندیی به باوكییه‌وه ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی. له‌و شتانه‌یشی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسكرابوون ئه‌وه بوو كه به جه‌مالیان ڕاگه‌یاندبوو، ڕاپۆرتگهلێكیان له به‌رده‌ستدایه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌ناو میسرییه‌كاندا خۆشه‌ویست نییه، ئه‌ویش به ده‌ق پێی وتبوون: ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه گرنگه ڕازیبوونی ئه‌مریكا و ئیسرائیله، گه‌لی میسر له كۆنترۆڵی خۆماندایه.
پ10: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕاپۆرته‌كانی لیژنه‌ی ئازادییه ئایینییه‌كان، ده‌كرێت بڵێین وه‌ك كارتێكی فشاری سیاسیی بۆ سه‌ر حكوومه‌ته‌كان به‌كار ده‌هێنرێن؟
وه‌ڵام: به‌گوێره‌ی یاسا نه‌خێر، وه‌لـێ ڕاستی و واقیع جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه شتێكی ئاوها له‌ئارادایه، ئه‌م ڕاپۆرتانه و هی تریش بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا ده‌رده‌كرێن و كاره‌كه به سیاسیی كراوه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی من یه‌ك ئه‌رشیفی ته‌واوم ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره ناحه‌زانه‌ی به‌رانبه‌ر ئیسلام و مسوڵمانان له ئیسرائیل و پۆڵه‌ندادا _وه‌ك نموونه_ ئه‌نجامده‌درێن به‌رزكرده‌وه، كه‌چی هیچ گوێیان پێی نه‌دا. ته‌نها ئه‌و ڕاپۆرتانه وه‌رده‌گیرێن كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له ڕێیه‌وه خاڵی لاوازی حكوومه‌ت و ڕژێمه‌كانی نه‌یاری تۆمار ده‌كات.
پ11: ئه‌ی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ئیداره‌ی ئه‌مریكا و ئیخوان موسلیمین چی ده‌ڵێیت؟
وه‌ڵام: ئه‌مریكا یه‌ك پێناسه‌ی دیاریكراوی بۆ ئیخوان له هه‌موو جیهاندا نییه، ئیخوانی ئه‌وروپا جیاوازن له ئیخوانی میسر و ئه‌وانیش جودان له ئیخوانی حه‌ماس. ئاراسته‌یه‌ك له كۆشكی سپییدا هه‌یه وای ده‌بینێت ئیخوان هه‌ر هه‌موویان شه‌ڕێكی ڕه‌هان و پێویسته دژایه‌تیی بكرێن، وه‌لـێ ئه‌وه ئاراسته‌ی زاڵ نییه، ئاراسته‌یه‌كی تر هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا له‌وه‌دا ده‌بینێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆی ده‌لوێت مامه‌ڵه له‌ته‌ك ئیخواندا بكات، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كردی، چونكه ڕاپۆرتگهلێگی سیاسیی ئه‌مریكایی له‌به‌رده‌ستدان ئۆباڵی دووركه‌وتنه‌وه له شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئیداره‌ی سهرۆكیی پێشووتر (جیمی كارته‌ر) و ده‌ڵێن ده‌كرا شۆڕشه‌كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان لهخۆبگیرایه و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی له‌ته‌كدا درووست بكرایه. بۆیه سه‌ره‌ڕای دیاردی (ئیسلامۆفۆبیا)ی به‌ربڵاو له ڕۆژئاوادا، لۆبیی نه‌یاری ئیسلام مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆ له ئیخواندا نابینێت.
پ12: جیاوازییه‌كانی نێوخۆی ئیخوان و ئه‌و دابه‌شبوونانه‌ی لێیانه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه چۆن ده‌بینیت؟
وه‌ڵام: ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی سیاسیی بڵاوكرانه‌وه، پێشبینیی ئه‌و ڕووداوانه‌یان كردبوو كه ئێستا به‌سه‌ر ئیخواندا دێن، پشتیان به‌و بنه‌مایه به‌ستبوو كه وای ده‌بینێت ئیخوان له كۆندا دژایه‌تیكردنی فه‌رمانڕه‌وای پێشوو كۆی كردبوونه‌وه و ئه‌وه‌شی له شه‌قامدا پشتگیرییانی ده‌كرد چهوساوهییان بوو. ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌وتنه به‌ر ڕۆشنایی و ده‌ركه‌وتن، ڕێكخراوێكی بێ ئایدیۆلۆژیا ده‌بن، چونكه باوه‌ڕیان هه‌ر له سه‌رده‌می حه‌سه‌ن به‌نناوه تا ئێستا ڕوون نییه، ڕاپۆرتگهلێكی تر باسیان له‌وه ده‌كرد ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌ندامێكی ئیخوان ببێته سه‌رۆك كۆمار، به‌دڵنیاییه‌وه ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان فه‌رمانڕه‌وا و كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ڕووده‌دات.
پ13: ئه‌ی تێڕوانینی ئه‌مریكا بۆ ته‌وژمه ئیسلامییه جیاوازه‌كانی ئێستا له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن چییه؟
وه‌ڵام: دوای ڕووداوه‌كانی سێپته‌مبه‌ر له هه‌موو سووچێكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا جه‌ده‌لێكی زۆر هاته ئاراوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كام جۆره له فیكری ئیسلامیی توانای هاوكاریكردن و پێكه‌وه‌ژیانی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا و ئیسرائیل‌دا هه‌یه. كاتی خۆی زۆر وتار نووسران، تیایاندا بیرۆكه‌ی پێكدادانی ژیاره‌كان تاوتوێكرا، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌یه و باوه‌ڕی وایه نابێت بوار به جیهانی ئیسلامی بدرێت بیپه‌رژێته سه‌ر بونیادنانی شارستانه‌تی و هه‌ناسه هه‌ڵبكێشێت. تاكو نه‌بێته هێزێك كێبه‌ركێ له‌ته‌ك ڕۆژئاوادا بكات، ئه‌م تێڕوانینه به‌توندی له‌لایه‌ن لۆبیی زایۆنییه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێت. له ئه‌نجامی وردبوونه‌وه له هه‌موو ئه‌و گفتوگۆ و ڕاپۆرتانه‌ی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كاندا بڵاوكرانه‌وه، بۆم ده‌ركه‌وت بزاوتی سه‌له‌فی له جیهانی ئیسلامییدا، به هه‌موو تهوژمهكانییهوه نزیكترین ته‌وژمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ڕۆژئاوا، تیۆری پێكداكێشانی شارستانهتییهكانیش ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌م بزاوته وه‌هابییه وه‌رده‌گرێت و به‌سه‌ر هه‌موو ژیاری ئیسلامییدا ده‌یگشتێنێت. بۆیه گرنگییدان به توێژینه‌وه‌ی بیری وه‌هابیی ڕووی له زیادبوون كرد، له‌ژێر سایه‌ی بلیۆنان دۆلاردا كه سعوودییه له پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بیره‌دا خه‌رجی ده‌كرد، به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی دووه‌می ده‌سه‌ڵاتی (بووش)ی كوڕدا، كه كار گه‌یشت به شوێنێ ڕه‌خنه‌كردنی بیری وه‌هابی قبووڵ نه‌ده‌كرا.
له ڕێگه‌ی هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌وه كه شاره‌زای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكان ئاگادار كرامه‌وه، وڵاتی سعوودییه په‌نای بردووه‌ته به‌ر كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و 2 بلیۆن دۆلاری پێی داوه، بۆ جوانكردنی ڕووخساری خۆی و پاڵپشتی دانانی پرۆگرامی خوێندنی بابه‌ته ئیسلامییه‌كانی كردووه له ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی ئه‌مریكادا، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به بیری وههابییهوه هه‌یه. ئێمه لێره ئاگامان له‌وه‌نییه ڕۆژئاوا ماوه‌یه‌كی زۆره له‌وه دڵنیا بووه كه مه‌ترسیی ڕاسته‌قینه له بزاوته سه‌له‌فییه‌كانی خاوه‌ن پاشخانی بیری وه‌هابیدا نییه، به‌ڵكو له ئیسلامی میانڕه‌وی ئازادیخوازدایه، كه له‌سه‌ر بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئایین بونیادنراوه و ڕوانینێكی كراوه‌ی هه‌یه بۆ جیهان، _بۆ نموونه_ وه‌ك ئه‌وه‌ی له توركیادا ده‌یبینین.
ڕۆژئاوا زۆر به‌ڵگه كۆده‌كاته‌وه بۆ پشتگیریكردنی تێڕوانینه‌كانی، له‌وانه‌ش بزاوتی وه‌هابی كێشه‌ی سه‌ره‌كیی خۆی نه له بوونی بێگانه له‌سه‌ر زه‌مینی مسوڵماناندا ده‌بینێت و نه له بوونی بزووتنه‌وه‌ی زایۆنیدا، به‌ڵكو كاری بنه‌ڕه‌تیی دژایه‌تیكردنی شیعه و سۆفییه‌كانه و، كێشه وجودییهكانیشی په‌یوه‌ستن به هه‌ندێ گرفتی تایبه‌ت به بیری خۆیه‌وه، وه‌ك بیدعه و شوێنی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگادا.
ترسناكترین ڕاپۆرتێك بڵاوبووبێته‌وه ئه‌وه‌یان بوو كه ده‌یوت بزووتنه‌وه‌ی وه‌هابی پرۆژه‌یه‌كی شارستانیی پێ نییه، به‌ڵكو هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌كی پاشكۆیانهی ئابووری و ژیانییه بۆ ڕۆژئاوا له هه‌موو شتێك‌دا, وه‌ك سیستمی بانكیی ئیسلامی كه ڕۆژئاوا قازانجی لێده‌كات. چونكه زۆرینه‌ی سامانه‌كه‌ی له بواری وه‌به‌رهێناندا وه‌گه‌ڕ نا‌خرێت، به‌ڵكو له بانكه‌كانی ڕۆژئاوادا هه‌ڵده‌گیرێت و ته‌نها سووده‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو ڕۆژئاوا له بزووتنه‌وه‌ی وه‌هابیدا چاره‌سه‌ریشی بۆ كێشه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام له ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا دۆزیوه‌ته‌وه، چونكه ئه‌م بزاوته بانگه‌شه بۆ كۆمه‌ڵه چه‌مكێك ده‌كات كه ئه‌قڵی ڕۆژئاوایی نایبڕێت. ڕاپۆرته ئه‌مریكاییه‌كان داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد چاو به شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك بزووتنه‌وه‌ی وه‌هابیدا بخشێنرێته‌وه، جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه سعوودییه به هه‌موو توندڕه‌وییه‌كی ئایینییه‌وه كه هه‌یه‌تی، هیچ هه‌ڵوێستێكی دژایهتیكارانهی له هه‌مبه‌ر ڕۆژئاوادا نه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه له هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كانیدا پشتگیریی ده‌كات و وه‌ك توركیا نییه كه نوێنه‌رایه‌تیی ئیسلامی میانڕه‌و ده‌كات و خاوه‌ن هێڵێكی سیاسیی سه‌ربه‌خۆیه و تاقه ده‌وڵه‌تی دونیای ئیسلامه ڕێگه‌ی نه‌دا زیندانی نهێنیی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زهوییهكانیدا هه‌بێت بۆ سزادانی گیراوانی ناوی. له‌كاتێكدا سعوودییه و میسر و ته‌نانه‌ت سووریاش كه هه‌ندێك به دوا دیواری به‌رگری له ناوچه‌كه‌دا ناوی ده‌به‌ن ڕێگه‌یان پێی دا.
پ14: به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامێكی پێشووی نێو ته‌وژمه سه‌له‌فییه‌كان بوویت، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ئایا هیچ جۆره گڕانكارییهك له فیكریاندا ده‌بینیت؟
وه‌ڵام: له ئه‌نجامی بهدواداچوونمهوه بۆ شێخه‌كانی ڕه‌وتی سه‌له‌فی، له ڕێگه‌ی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و هه‌روه‌ها له‌ڕێی باس و توێژینه‌وه‌وه، ده‌بینم گرۆیه‌ك له سه‌له‌فییه‌كان وریابوونهتهوه و ده‌یانه‌وێت ڕووخسار و مامه‌ڵه‌یان جوان بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌ك باوه‌ڕ ئه‌نجام ناده‌ن، به‌ڵكو ته‌نها وه‌ك ئامرازێك بۆ جێكردنه‌وه‌ی خۆیان و ئاسانكردنی كاری بانگخوازیی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش گرفته، چونكه بنه‌مای بانگه‌واز خاكیبوونه، كه هه‌ندێ جار ده‌گاته ڕاده‌ی توانه‌وه‌ی خود و خۆشه‌ویستیی ئه‌وانی دی و گرنگیدان پێیان به‌بێ خۆبه‌سه‌ردا گیڤكردنهوه. كاتی خۆی داوایان لێده‌كردین به ده‌م مسوڵمانانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه پێبكه‌نین، چونكه نادان و وێڵن و له هیچ تێناگه‌ن و ئه‌م كاره‌مان ده‌بێته هۆی سهرنجڕاكێشانیان بۆ قسانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یانكه‌ین، ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌یه‌كی خۆبه‌زلزانییه و وای بۆ ده‌چێت من له‌وه‌ی دی گه‌وره‌ترم، وه‌لـێ ڕاستییه‌ك كه من دوای ماوه‌یه‌ك له توێژینه‌وه پێی گه‌یشتم ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر مسوڵمانی ڕاسته‌قینه پێویسته ڕێز له دیوی خوایانه‌ی مرۆڤ بگرێت هه‌رچییه‌ك بێت، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌وی دی فێری حیكمهتێكم بكات، ئایا قابیل حیكمه‌تی داپۆشینی مردوو له‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌وه فێرنه‌بوو كه خودا دوای كوشتنی براكه‌ی ناردی بۆ لای؟ به‌مشێوه‌یه ئێمه وه‌ك مسوڵمانان پێویستمان به‌وه‌یه تێگه‌یشتنمان بۆ ئیسلام قووڵ بكه‌ینه‌وه.
پ15: ئیداره‌ی ئه‌مریكا چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئێستا له میسردا ڕووده‌ده‌ن؟
وه‌ڵام: دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 25ی یه‌نایه‌ر، ئیداره‌ی ئه‌مریكا زۆر كۆڕ و گفتوگۆی سازكرد، له‌ژێر چاودێریی ده‌زگای هه‌واڵگری و پێنتاگۆن و كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا، من بۆ زۆربه‌یان بانگهێشتكرام. له نێو دهمهتهقێكاندا وتیان به‌راستیی دوای ڕووخانی ڕژێمی موباره‌ك میسر سوودێكی بۆ ئێمه نابێت، ته‌نها له سایه‌ی یه‌ك له‌م دوو جۆره فهرمانڕهواییهدا نه‌بێت، یان ڕژێمێكی سه‌ربازی یان نیمچه سه‌ربازی، یاخود ده‌سه‌ڵاتێكی هاوشێوه‌ی ڕژێمی سعوودییه‌ی سه‌له‌فیی وه‌هابی كه له‌لایه‌كه‌وه به‌رده‌وام جنێو به بێباوه‌ڕان ده‌دات و له‌ولایشه‌وه وه‌به‌رهێنانه‌كانیان ده‌خاته سه‌ر سه‌رییه‌وه! سعوودییه‌ش به زه‌قی له‌م گفتوگۆ ئهمریكاییانهی دوای شۆڕشی میسردا ئاماده بوو، بۆچوونیشی هه‌موو جارێك هه‌ر یه‌ك شت بوو، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه سه‌ركه‌وتنی شۆڕش له میسر و توونس مه‌ترسییه بۆ سه‌ر بهرژهوهندهییهكانی ئه‌مریكا، ئه‌وان ده‌یانوت پێمان خۆش نییه میسری په‌نجاكان بگه‌ڕێته‌وه كه سه‌ركردایه‌تیی بزاوته ڕزگاریخوازهكانی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كرد، هه‌ر بۆیه سعوودییه به‌توندیی دژی شۆڕشی به‌حره‌ین وه‌ستایه‌وه و فه‌توایه‌كی له (یوسف قه‌رزاوی)یه‌وه ده‌ستكه‌وت گوایه ئه‌وه‌ی له به‌حره‌یندا ڕووده‌دات شۆڕشێكی شیعهگهرایانهیه، جووله‌كه‌ش كه له هه‌مووان زیاتر په‌ی به گرنگیی بیری وه‌هابیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بردبوو له‌مه‌دا پشتگیریی كردن. ئه‌مریكاش ناتوانێت په‌رده له‌سه‌ر ڕووخساری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌ڵداته‌وه یان ده‌ریبخات دژی دیموكراسی و مافی مرۆڤه، وه‌لـێ ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌كاردێنێت بۆ هێنانه‌سه‌ركاری كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی خاوه‌ن جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت، به هاوكاریی هه‌ندێ وڵاتی ناوچه‌كه، له نێویشیاندا سعوودییه. بۆیه له‌سه‌ر میسرییه‌كان پێویسته زۆر وریابن و یه‌كگرتوویی خۆیان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن و گوێ بۆ ئه‌وانه نه‌گرن كه هه‌وڵی له‌باربردنی شۆڕشه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه:
(المصری الیوم)، ژماره: 2591، دووشه‌ممه، 18/7/2011.
دیمــانــهی: نـهشوا ئهلحــوفی
به‌كوردیكردنی: هێمن خورشید