
چــۆله‌كه …. ئه‌مین محه‌مه‌د
چـــــووه ناو دارســــــتانێ
رۆژێ لیلــۆ به خــــــــه‌یاڵ
بۆ گــرتنی چـــۆلـــه‌كـــــه
دوور كــــــه‌وتبوه‌وه له ماڵ
گوێی گرتبوو له جـــــــریوه
بۆ هـه‌ر چــــوار لا ئه‌یڕوانی
چۆلـــه‌كـــــه‌كان وریا بوون
هه‌ڵئه‌فڕین به ئاســـــــانی
جا چـــــــــوو له ژێر دارێكا
به چاكی خــــۆی شــــارده‌وه
چــــــۆلــــه‌كه‌یه‌ك نه‌یبینی
له په‌نایا نیشـــــــــــــته‌وه
به ئه‌ســــــــپایی ده‌ستی برد
خێرا گرتی له ناكـــــــــــاو
چۆله‌كه هــــــــاواری كـــرد
فرمێســــــكی ئه‌هات له چاو
ئه‌یوت به‌زه‌ییت هــــــــه‌بێ
به‌ره‌ڵام كــــــــــه با بڕۆم
ئێستا چــــــــــاوه‌ڕێی مـنن
له ناو هێلانه‌كـــــــه‌ی خۆم
خۆ من هـــــه‌ر به ته‌نیا نیم
چوار به‌چكـــه‌ی جوانم هه‌یه
بێ په‌ڕ و باڵ و بچــــــــوك
ناویان زه‌ڕنه‌قـــوتـــــــه‌یه
كاتێ كـــــه ئه‌مـــــه‌ی زانی
لیلۆ خــــان به ئاســـــــانی
چۆلــــه‌كـــــــه‌ی به‌ره‌ڵا كرد
به‌ره و لای بێچــــــووه‌كــانی
ئه‌ویش تــۆزێ ســـــــه‌یری كرد
به ده‌نووك جــــــــــــــریوانی
وتی زۆر ســــــــــــوپاس بۆ تۆ
چــــونكـــــــــــــه دڵ فراوانی
27 /2/2009
وێنه‌ی لیلۆ ئه‌مین *